





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریموعاز لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی سواریدابوون، فەرمووی: ئەی موعاز؟ وسێ جار بەم شێوەیە بانگی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەى دەیڵێت. وهەموو جارێک موعاز بەم شێوەیە وەڵامی دەدایەوە: من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا، واتا هەموو جارێک وەڵامت دەدەمەوە کە بانگم بکەیت، ولە خزمەت ویارمەتی وجێبەجێکردنی پێویستیەکانتم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی بدات بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ)، واتا: موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ واتا درۆ نەکات لەم شاهێدی دانە، ئەگەر بمرێت لەسەر ئەمە خواى گەورە چوونە دۆزەخی لەسەر حەرام دەکات. موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات ئەم موژدە خێرە بە خەڵکی بڵێت بۆئەوەی دڵخۆش بن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەوەى خەڵکی تەنها پشت بەئەمە ببەستن، وکردەوەیان کەم بێت. بۆیە موعاز بە کەسی نەووت ؛ هەتا پێش مردنی، ترسا لەوەى تووشی تاوان بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: «کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟ کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، وئامۆژگاری بەندەکانى دەکات بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپاڕێنەوە، ووەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە لێی دەپاڕێنەوە، وهەروەها ئامۆژگاریان دەکات ؛ داواى ئەو شتانەى لێبکەن کە دەیانەوێت بۆیان جێبەجێ بێت، چونکە ئەو دەبەخشێت بە ئەوەى داوا دەکات، وهەروەها هانیان دەدات بۆئەوەى داواى لێخۆشبوون بکەن لە گوناهەکانیان چونکە ئەو زاتە میهرەبانە لە بەندە ئیماندارەکانى خۆشدەبێت ئەگەر لێی بپاڕێنەوە وداواى لێخۆشبوونی لێبکەن.
لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتن لەسەر گۆڕەکان. وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان، ئەمیش بەوەى گۆڕەکە لەئاراستەى قیبلەى نوێژخوێن بێت ؛ چونکە ئەمە هۆکارە بۆ هاوبەش وشیرک بڕیادار دان بۆ الله -سبحانە وتعالى-.
لە عائیشە (دایکی ئیماندارانەوە) -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە حەبەشە بوو كڵێسایەكی بینی -كە پێی دەووترا ماریە-، وێنە ونەخش وپەیكەری تێدا بوو ؛ وئەمەی پێ سەیر بوو ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری دانانی ئەو وێنانەی ڕوونكردەوە، فەرمووی: ئەوانەی باسیان دەكەیت ئەگەر پیاوچاكێك لەنێویان بمردایە ؛ لەسەر گۆڕەكەی شوێنی پەرستنیان دروست دەكرد، وئەو وێنانەیان تێدا دادەنا، وڕوونیكردەوە بكەری ئەم كارانە ؛ خراپترین خوڵقێنراوە لەلای الله -سبحانه وتعالی-، چونكە كردەوەكەی هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاداران بۆ الله -سبحانه وتعالی-.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر لە ئیسلامدا بۆ كامڵتر وچاكتركردنی بیناكەیە، یەكەم پایە: شایەتمان : شاهێدای دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەم دوو شاهێدی دانە یەك پایەن، و لەیەك جیا نابنەوە، بەندە دەیڵێت ودان دەنێت بە وەحدانیەتی -تاكێتی- الله وبەوەی تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بێ هیچ هاوبەشێك، وكردەوە بەئاماژەكانیان دەكات، وباوەڕی بە پەیامی موحەمەد هەیە -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت. پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان: ئەمیش بریتیە لە پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژدا؛ بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا، لەگەڵ جێبەجێكردنی مەرج وپایە و واجبەكانیان. پایەی سێیەم: زەكاتدان: ئەمیش پەرستنێكە بە پارە وسامان ئەنجامدەدرێت، و واجبە لەسەر هەموو پارە وسامانێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت. پایەی چوارەم: حەج كردن: بریتیە لە ڕۆیشتن بۆ مەككە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك دروشم ومەراسیمی دیاریكراو ؛ كە بۆ پەرستن و بەندایەتی كردن بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت -عز وجل-. پایەی پێنجەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن بەنیەتی بەندایەتی كردن بۆ الله، لەكاتی دەرچوونی بەرەبەیان هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گۆڕینی خراپە بەپێی توانا -مەبەست لە خراپە هەموو شتێکە کە خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى نەهیان لێکردووە- بەپێی توانا، ئەگەر خراپەیەکی بینی واجبە لەسەری بیگۆڕێت بە دەستی ئەگەر تواناى هەبوو، ئەگەر نا با بەزمانى بیگۆڕێت بەوەى نەهی بکات لەو خراپەیە وزیانەکەى ڕوون بکاتەوە وڕێنمونی بکات بۆ خێر لەجیاتی ئەم شەڕ وخراپەیە، ئەگەر لەم پلەدا تواناى نەبوو ئەوا با بە دڵی بیگۆڕێت ئەمیش بەوە دەبێت حەز بەم خراپەیە نەکات وپێداگیر بێت لەسەرئەوەى ئەگەر توانای هەبوایە دەیگۆڕی، وگۆڕین بە دڵ لاوازترین پلەى ئیمانە لە گۆڕینی خراپە.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ڕوون دەکاتەوە، وهەرکەسێک مسوڵمان بێت وئیسلامەتیەکەى چاک بێت ودڵسۆز وڕاستگۆ بێت؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێناکرێت لەسەر کردەوەکانى پێشووی کە لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، وهەرکەسێک خراپەکار بێت لە ئیسلامدا ئەمیش بەوەى مونافیق بێت یان هەڵگەڕێتەوە لە ئاینەکەى؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت لەسەر ئەو کردەوانەى کردوویەتی لە کوفردا وئەو کردەوانەى کردوویەتی لە ئیسلامدا.
لە جابرەوە -ڕەزاى خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، -پیاوەکە- ووتی: والله هیچ شتێک لەمە زیاتر ئەنجام نادەم.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی پێنج نوێژە فەرزەکە دەکات وهیچ نوێژێکی تر ناکات لە نوێژە سونەتەکان، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت وڕۆژووی سونەت ناگرێت، وباوەڕی وابێت حەڵاڵکراوەکان حەڵاڵن وکردەوەیان پێبکات، وباوەڕی وابێت حەرامکراوەکان حەرامن وخۆی لێیان بەدوور بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
لە ئەبی مالیکی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پاکبوونەوەی دەرەکی -ئاشکرا- بریتیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن وئەمیش مەرجە بۆ قبوڵبوونی نوێژ. کاتێک دەفەرموێت: (-الحمد لله- تەرازووى چاکەکان پڕ دەکات)، وئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە بە سیفاتەکانی کامڵبوونی لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشویستنی و بەمەزندانانى، ووتنی -سبحان الله- دانپێدانانە بەوەى خواى گەورە بەریئە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وپاک وپیرۆزە، ئەم زیکرە دەکێشرێت لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیە تەرازووی کردەوەکان پڕ دەکات. وکاتێک دەفەرموێت: (-سبحان الله والحمد لله-) ؛ ئەمە بەپاکدانانى خواى گەورەیە لە هەموو کەموکورتیەک و وەسفکردنیەتی بە کەماڵ وتەواوى بەو شێوەیەی شیاوی شکۆداریەتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەگەورەدانانى کە هێندەی نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکاتەوە. و(نوێژ ڕۆشناییە) بۆ بەندە لە دڵی، وڕووی، ولە گۆڕەکەیدا ولە ڕۆژی قیامەت. و(خێرکردن بەڵگەیە) ؛ بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕی ئیماندار، وجیای دەکاتەوە لە مونافیق کە خێر ناکات چونکە باوەڕی بە پەیمان پێدان لەسەری نیە. و(ئارامگرتن ڕۆشناییە)؛ بریتیە لە بەندکردنی نەفس لە توڕەیی وناڕەزایی دەربڕین وهەروەها گەرمی لەگەڵدایە، وەکو ڕۆشنایی خۆر ؛ چونکە سەختە بۆیە پێویستی بە جیهادکرنی نەفس هەیە وهەروەها بەندکردنی لەوەى نەفس حەزی پێی هەیە، بۆیە ئیماندار بەردەوام ڕۆشندار وهیدایەتدراوە ولەسەر ڕێگای ڕاست بەردەوامە، وئەمیش ئارامگرتنە لەسەر گوێڕایەڵی الله، ودوورکەوتنەوە لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى، وهەروەها ئارامگرتنە لەسەر ناڕەحەتیەکان وجۆرەکانى ناخۆشی لە دونیادا. و(قورئان بەڵگەیە بۆت)؛ ئەمیش بە خوێندنی وکردەوە پێکردنی، یان (بەڵگەیە لە دژت)؛ ئەمیش بە دوورکەوتنەوە لە خوێندنی یان کردەوەپێکردنی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە هەموو خەڵکی هەوڵدەدەن وبڵاو دەبنەوە وهەڵدەستن لە خەوەکانیان ودەردەچن لە ماڵەکانیان بۆ کردنی کاری جیاواز، تێیاندایە گوێڕایەڵی خواى گەورەیە بۆیە نەفسی خۆی دەرباز دەکات لە چوونە دۆزەخ، وتێیاندایە لادەدات لەمە وتووشی گوناهـ وتاوانەکان دەبێت بۆیە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بەچوونە دۆزەخ.