Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە هەرکەسێک زانستی ئەستێرەناسی وئەستێرەکان -بورجەکان- فێر بێت وئاماژە بۆ جوڵە وهاتن وچوونیان بکات لەسەر ڕووداوەکانى سەر زەوی لە مردن وژیان ونەخۆشی وحاڵی فڵان یان هاوشێوەى ئەمانە لەو شتانەى لەداهاتوودا ڕوودەدەن، ئەوا شتێک لە سیحرکردن فێربووە، وهەتاوەکو زیاتر فێری ئەم زانستە بێت ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەدا باسی هەندێک تاوان دەکات کە لە تاوانە گەورەکان دادەنرێن، ئەوانەش بریتین لە: هاوەڵ وشەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە لە پەروەردگارییەتی (ڕبوبییەت) یان لە پەرستنیدا (ئولوهییەت)، و بەم تاوانە دەستی پێکرد چونکە گەورەترینە، وبێ هیوا وبێ ڕەجا بوون لە خوای گەورە تاوانە چونکە گومانی خراپ بردنە بە خوای گەورە ونەزانین وجەهلە بە فراوانی ڕەحمەتی ئەو زاتە، هەروەها تاوانێکی تر بریتیە لە ئەمینی ودڵنیابوون بەوەی کە تووشی سزای خوای گەورە نابێت سەرەڕای ئەنجامدانى تاوان وبوونی نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەریەوە هەتا خوای گەورە لە ناکاو ولە غەفڵەتدا سزای دەدات، ومەبەست لەم فەرموودە ئەوە نییە کە تەنها ئەمانە تاوانە گەورەکانن چونکە تاوانە گەورەکان زۆرن بەڵام مەبەست ئەوەیە کە ئەمانە کۆمەڵێکن لە گەورەترین تاوانەکان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئیمان چەند بەش ولقێکە، بیروباوەڕ وقسە وکردەوەکان دەگرێتەوە. بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە. وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکان
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا، لەکاتێکدا خەڵکی لەشوێنی خەوتنیان بوون لەنێو خێمەکاندا کە شتومەک وئاژەڵەکانیانیشی لێیە، کەسێکی نارد وفەرمانى کرد بە پچڕانی ملوانکەى ملی وشترەکان ئەگەر ملوانکەکە بەپەتی کەوان دروستکرا بێت یان لەشتی تر وەکو زەنگ یان نەعل، چونکە دەیانکردە ملی وشترەکانیان وپێیان وابوو لە چاوی پیس دەیانپارێزێت، بۆیە فەرمانیکرد بە پچڕاندنیان؛ چونکە ئەم ملوانکانە هیچ شتێک ناگێڕنەوە، وزیان وسوود هەمووی بەدەستی الله ی تاکی بێ هاوتا وبێ شەریکە.
هەرکەسێک بە دڵی یان بە کردەوەکانی یان بە هەردووکیان پەیوەست بێت بە شتێکەوە و ڕوو لە ئەو شتە بکات وڕەجای هێنانى سوود ولابردنی زیانی لێبکات ئەوا خوای گەورەیە سپاردەی دەکات بۆ ئەو شتەی کە پێوەی پەیوەست بووە، ئەوەی خۆی پەیوەست بکات بە پەنا گرتن وپشتن بەستن بە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە هەموو کارێکی قورسی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام کەسێک پەیوەست بێت بە جگە لە خودا ئەوا خوای گەورە سپاردەی دەکات بە ئەو شتە وئەو کەسە سەرشۆڕ دەکات چونکە پەنای بۆ جگە لە خوای گەورە بردووە بۆ لابردنی زیان وهێنانی سوود.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەزمانى شاهێدی بدات وبڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وکوفر بکات بەپەرستنی جگە لە خواى گەورە، وبەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت لە هەموو ئاینێک جگە لە ئیسلام، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە لەسەر مسوڵمانان، وتەنها کردەوەى ئاشکرای گرنگە بەلای ئێمەوە، بۆیە نابێت سامانەکەى دەستی بەسەردا بگیڕێت ونابێت خوێنی بڕژێندرێت، مەگەر کەسێک تاوانێک بکات کە سزادانى واجب دەبێت بەپێی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام. وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر مونافیق بێت ؛ سزا دەدرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەوانەی ڕەحم وبەزەییان بەرانبەر خەڵکی هەیە؛ خوای میهرەبان ڕەحمیان پێدەكات بەڕەحمەتی خۆی كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە، پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بەڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەر بەهەموو ئەوانەی لەسەر زەوین لە مرۆڤ وئاژەڵ وباڵندە وجۆرەكانی تری زیندەوەر، و لەپاداشتی ئەم كردەوەیە خوای میهرەبان لەسەرووی ئاسمانەكانەوە ؛ ڕەحمیان پێدەكات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو كەسەی كە كەمترین سزا وئازاری لەسەرە لە دۆزەخدا پاش ئەوەی چووە نێویەوە خوای گەورە پێی دەفەرموێت: ئەگەر هەموو دونیا وئەوەی تێیدایە موڵكی تۆ بووایە ؛ دەتكرد بە قوربانی بۆئەوەی ڕزگارت بێت لەم ئازارە؟ دەڵێت: بەڵێ، الله دەفەرموێت: فەرمانم پێت كرد وداوای شتێكی زۆر لەمە كەمترم كرد كە پەیمانت لێوەرگیرا لەكاتێكدا لە پشتی ئادەم بوویت -پەیمانەكەش ئەوەیە-: بەهیچ شێوەیەك هاوبەشم بۆ بڕیار نەدەیت؛ بەڵام كاتێك تۆم هێنایە دونیاوە هەر پێداگیر بوویت لەسەر هاوبەش بڕیاردان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەوانەى باسی غەیب وڕووداوەکانى داهاتوو دەکەن، فەرمووی: پشتگوێیان بخەن وهیچی وانین، وقسەکانیان بەهەند وەرمەگرن، وگرنگیان پێمەدەن. ووتیان: هەندێک کات قسەکانیان بەپێی ڕاستی ڕووداوەکانە، وەکو ئەوەى دەڵێن لە فڵان مانگ ئاوا وئاوا دەبێت، وڕوودەدات بەو شێوەیەى ئەوان باسیان کرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جنۆکەکان قسەیەک دەدزن لە باسەکانى ئاسمانەکان، ودادەبەزن بۆ لای دۆستەکانیان لە کاهین وفاڵگرەوەکان ؛ وئەوەى بیستوویانە بۆیانی دەگێڕنەوە، پاشان کاهینەکە سەد درۆ زیاد دەکات بۆ ئەم باسە بیستراوە لە ئاسمانەکانەوە.