





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.
لە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دوو شتە مسۆگەرە کامانەن؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەو دوو شتەى: کە یەکێکیان چوونە بەهەشت واجب دەکات، وئەوی تریان چوونە دۆزەخ واجب دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە : ئەو شتەى دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا بەتەنها خواى گەورەی پەرستبێت وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت، وئەو شتەى چوونە دۆزەخ واجب دەکات ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت، کەسێک یان شتێکی کردووە بە هاوبەش و هاوتا بۆ خواى گەورە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو و سیفەتەکانى.
لە سوفیانی کوڕی عبد اللەی سەقەفیەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
(مسلم وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەهاوەڵێك بەناوی سوفیانی كوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد ؛ بۆ ئەوەی قسەیەكی فێر بكات كە هەموو ماناكانی ئیسلامی لەخۆگرتبێت، وئەویش دەستی پێوە بگرێت وپرسیار لە كەسی تر نەكات سەبارەتی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڵێ: باوەڕم بە الله هێنا، واتا باوەڕم هەیە بەوەی تەنها ئەو پەروەردگار وخوا وخوڵقێنەر وپەرستراوی هەقە وتاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، پاشان ملكەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە ئەمیش بە ئەنجامدانی فەرزەكانی الله ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وبەردەوام وپابەند دەبێت لەسەر ئەم ڕێبازە.
لە عبداللە کوڕی عەمر کوڕی ئەلعاس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا، نەوەد ونۆ کتێبی -نووسراوی- بۆ دەکرێتەوە هەر کتێبێک هەتاوەکو چاو ببینێت -درێژە-، پاشان دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی هیچ شتێک لەمە دەکەیت؟ ئایا نووسەرەکانم کە پارێزەری -کردەوەکانن:دەیاننوسنەوە- ؛ هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە، دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: بەڵێ، یەک چاکەت هەیە لە لای ئێمە، ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، پارچە کاغەزێکی دەردەکەوێت -تێیدا نووسراوە-: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)، دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە، دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەم پارچە کاغەزە -چاکەى:کێشی- چیە بەرامبەر ئەم کتێبانە؟ دەفەرموێت: تۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، کتێبەکان لەسەر تایەکی وپارچە کاغەزەکە لەسەر تایەکی تری -تەرازووەکە- دادەنرێت، کتێبەکان سووک دەبن وپارچە کاغەزەکە قورس دەبێت، هیچ شتێک لەگەڵ ناوی خواى گەورە قورس نابێت».
(الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پیاوێک هەڵدەبژێرێت لە نێو ئومەتەکەى لەپێش هەموو خەڵکی بانگ دەکرێت بۆئەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت، بۆیە نەوەد ونۆ تۆماری پیشان دەدرێت کە هەموو کردەوە خراپەکانى تێدایە کە لە دونیا کردوویەتی، ودرێژی هەر تۆمارێک هێندەى چاو ببینێت، پاشان خواى گەورە -عز وجل- بەم پیاوە دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی دەکەیت لە هیچ شتێکی نووسراو لەم تۆمارانەدا؟ ئایا ئەو فریشتانەى کردەوەکان دەنووسن هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ پیاوەکە دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار. خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە بۆ کردنی ئەم کردەوانە لە دونیادا؟ ئایا بەهۆی هەڵە یان نەزانین بووە؟ پیاوەکە دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار هیچ عوزرێکم نیە. خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: لای ئێمە چاکەیەکت هەیە، وهیچ ستەمێکت لێناکرێت لە ئەمڕۆدا. دەفەرموێت: پاشان پارچە کاغەزەکە -بیتاقەکەى- بۆ دەردەکرێت کە لەسەری نووسراوە: (أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد أن محمدًا عبده ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە). خواى گەورە -عز وجل- بە پیاوەکە دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە. پیاوەکە بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت: ئەی پەروەردگار! ئایا کێشی ئەم -بیتاقە- چیە بەرامبەر ئەم هەموو تۆمارە؟! خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت. دەفەرموێت: پاشان تۆمارەکان لەسەر تایەکی تەرازووەکە، و-بیتاقەکە- لەسەر تایەکی تری تەرازووەکە دادەنرێت، بۆیە ئەو لایەى تۆمارەکانى لەسەرە سووک دەبێت، وئەو لایەى کە -بیتاقەکە-ی لەسەرە قورس دەبێت، بۆیە خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد -علیه السلام- بۆ بەهەشت، فەرمووی: تەماشای بکە چیم ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش تەماشای کرد؛ گەڕایەوە، -جبریل- فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت ئەوا دەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: بڕۆ تەماشای بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، -جبریل- تەماشای کرد، سەیری کرد دەور دراوە بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمووی: بڕۆ سەیری دۆزەخ بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش -جبریل- سەیری کرد بینی بەشێکی چووەتە سەر بەشێکی تری، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت کەس نییە سەبارەتی ببیستێت پاشان بچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد دەور بدرێت بە شەهوەت وئارەزووەکان، وفەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش تەماشای کرد بینی دەور دراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە».
(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد، بە جبریلی فەرموود -علیه السلام-: بڕۆ بۆ بەهەشت و تەماشای بکە، ئەویش چوو و تەماشای کرد پاشان گەڕایەوە، جبریل فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت وئەوەى تێیدایە لە نیعمەت وخێر وڕێزلێنان ئەوا حەز دەکات بچێتە نێویەوە، وکردەوەى بۆ دەکات، پەروەردگار فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە شتە ناخۆش وناڕەحەتەکان لەسەر نەفسی مرۆڤ، ئەمیش واجبەکان ونەهی لێکراوەکان دەگرێتەوە؛ ئەوەى بیەوێت بچێتە بەهەشتەوە پێویستە ئەم ناڕەحەتیانە تێبپەڕێنێت. پاشان خواى گەورە -عز وجل- فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ تەماشای بەهەشت بکە، پاش ئەوەى دەوردرا بە ناڕەحەتیەکان، ئەویش چوو وتەماشای کرد، پاشان هات و فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، بەهۆی ئەو سەختی وناڕەحەتیانەى کە هەیە لەسەر ڕێگاکەى. کاتێک خواى گەورە دۆزەخی دروستکرد، فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ وسەیری بکە، ئەویش چوو وسەیری کرد، پاشان جبریل هات وفەرمووی: پەروەردگار، بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت لەوەى تێدایە لە سزا وناڕەحەتی وئازاردان ئەوا حەز ناکات بچێتە نێویەوە ولە هۆکارەکانى چوونە نێوی دوور دەکەوێتەوە. پاشان پەروەردگار -عز وجل- فەرمانیکرد بۆیە دەور درا بە شەهوەت وئارەزووەکان، پاشان فەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش گەڕایەوە تەماشای کرد، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە؛ چونکە دەوردراوە بە خۆشی وئارەزووەکان.
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە کە ڕوودەدات لە گەردووندا بە وردەکاریەوە لە ژیان ومردن وڕزق وهتد هەمووی لە -تابلۆ پارێزراوەکەدایە:اللوح المحفوظ- پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وهەمووی ڕوودەدات بەپێی قەزا وقەدەری خواى گەورە -عز وجل-، هەموو شتێک ڕوودەدات بەقەزا وقەدەری خواى گەورەیە، هەرشتێک تووشی بەندە بێت ئەوا نەدەبوایە تووشی نەبێت، وهەرشتێک تووشی نەبووە نەئەبوایە تووشی ببێت.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی فەرز، وفەرموویەتی ئەو سنوورەی وەستاوە لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ بریتیە لە وازهێنان لە نوێژكردن، پایەی دووەی ئاینی ئیسلام ؛ نوێژكردنە، وبابەتێكی زۆر مەزنە لە ئیسلامدا، هەركەسێك نكۆڵی لەواجب بوونی نوێژ بكات ؛ كافرە بەیەكدەنگی زانایان، وهەركەسێك بەهۆی تەمەڵیەوە بەتەواوی واز لەنوێژكردن بهێنێت ؛ كافرە، ویەكدەنگی هاوەڵان لەسەر ئەم بابەتە باسكراوە، وئەگەر جاروبار نوێژ بكات وجاری تر وازی لێبهێنێت ئەوا خۆی تووشی ئەم هەڕەشە توندە كردووە.
لە بورەیدەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».
(الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەو پەیمانەی -جیاکاری-لەنێوان مسوڵمانان وئەوانی تر هەیە لە كافر ومونافیقەكان ؛ نوێژكردنە، هەركەسێك واز لە نوێژ ئەنجامدان بهێنێت ؛ كافرە.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە نەهی دەکات لە سوێند خواردن بە باوباپیران، ئەوەی ویستی سوێند بخوات دەبێت تەنها سوێند بە الله بخوات، ونابێت سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخورێت. پاشان عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات لەو كاتەوەی بیستوویەتی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەم جۆرە سوێند خواردنە، ئەو هەرگیز سوێندی نەخواردووە بە جگە لە الله نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.