





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا یەکەم شت كە دادگایی لەسەری دەکرێت لەنێوان خەڵكیدا ؛ بریتیە لە ستەمكردن لەیەكتر لە خوێنەکان: وەكو كوشتن وبریندار كردن.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕ بوو، فەرمووی: ئەم دوو كەسەی لەنێو ئەم دوو گۆڕەدان ؛ ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن لەتێڕوانینی ئێوەدا ؛ بەڵام لای خوای گەورە تاوانی گەورەن. یەکێکیان: گوێی نەئەدا بە پاراستنی لاشە وجلی لەكاتی میزكردنیدا وكەسی دووەم: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لەنێو خەڵکیدا، قسەی دەهێنا ودەی برد بەمەبەستی زیان پێگەیاندن ودووبەرەكی وناكۆكی نانەوە لەنێوان خەڵکیدا.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوێكی دەشتەكی -ئەعرابی- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە كاتی ڕوودانی قیامەت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا چی كردەوەیەكی چاكت بۆ ئامادە كردووە؟ پرسیاركار ووتی: كردەوەی زۆرم نییە بەڵام من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت، وهیچ شتێكی تری باس نەكرد لەو پەرستنانەی بە دڵ ولاشە وسامان ئەنجام دەدرێن؛ چونكە هەموویان لقێكن لەو خۆشەویستیە و لەسەری دامەزراون، وخۆشەویستی ڕاستەقینە هاندەرە بۆ كۆششكردن لە ئەنجامدانی كردەوەی چاكدا. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشتدایت لەگەڵ ئەوانەی خۆشت دەوێن. بۆیە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر دڵخۆشبوون بەم موژدەیە. پاشان ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەری خۆشدەوێت، وبە هیوای ئەوەیە لەگەڵ ئەوان بێت، ئەگەرچیش كردەوەی وەكو كردەوەی ئەوان نابێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لەڕاستیدا دۆزەخە، ومن ئاگادارتان دەكەمەوە هەروەكو چۆن نوح گەلەکەی ئاگادار كردەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دەجال وسیفەت ونیشانەكانی كرد بۆ هاوەڵانی؛ بەشێوەیەك هیچ پێغەمبەرێك بەو شێوەیە باسی نەكردووە، لەو سیفەتانەیش: چاوێكی كوێرە. خوای گەورە وایلێكردووە شتانێكی وەكو بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدا بێت، بەپێی بینینی چاو. بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتەكەی دۆزەخە، ودۆزەخەكەی بەهەشتە، هەركەسێك گوێڕایەڵی بكات دەچێتە بەهەشتەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا ئاگرێكی سوتێنەرە، وئەوەی سەرپێچی بكات دەچێتە دۆزەخەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتێكی پڕ بەنازە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری پێداین سەبارەت بە فیتنە وتاقیكردنەوەكانی هەروەكو چۆن نوح هۆشداری بە قەومەكەی دا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان بڕوانێت وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات».
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مرۆڤ لە هاوڕێكەی دەچێت لە هەڵسوكەوت وڕەوشتیدا، چونكە هاوڕێیەتی كاریگەری هەیە لەسەر ڕەوشت وهەڵسوكەوت، بۆیە ڕێنموێنی كرد بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك؛ چونكە هاوڕێی چاك ڕێنیشاندەری هاوڕێكەیەتی بۆ ئیمان وهیدایەت وخێر وچاكە، هەروەها یارمەتیدەری هاوڕێکەیەتی
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن، بەیانی مرۆڤ ئیماندارە ئێوارەکەی کافر دەبێت، وئێوارە ئیماندارە بەیانیەکەی کافر دەبێت، ئاینەکەی دەفرۆشێت بە شتێکی کەم لە شتومەکی دونیا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئیماندار دەكات بۆ پەلە كردن وزۆر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان پێش ئەوەی ڕێگر وسەرقاڵی بێتە پێشی؛ وەكو هاتنی گومان وشەهوەتەكان كە ڕێگر دەبن لە ئەنجامدانیان، وەكو شەو تاریكن، هەق تێكەڵ بە پوچەڵ دەبێت، خەڵكی ناتوانن بە ئاسانی جیاكاری بكەن لەنێوانیان، بەهۆی سەختی ئەم فیتنە وشوبهانە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان دەبێت ؛ تەنانەت وایلێدێت بەیانی ئیماندارە وئێوارە كافرە، وئێوارە ئیماندارە وبەیانی كافرە، واز لە ئاینەکەی دەهێنێت بەرامبەر شتێکی کەم لە شتومەکی دونیای تیاچوو.
لە زەینەبی کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ترسێکی زۆرەوە هاتە ژوورەوە، وفەرمووی: «لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەی وپەنجەکەی تەنیشتی، زەینەبی كچی جەحش دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاوچاکان لەنێو ئێمەدان؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ترسێكی زۆرەوە چوو بۆ لای زەینەبی كچی جەحش -ڕەزای خوای لێبێت-، لەكاتێكدا دەیووت: (لا إله إلا الله)؛ ئەمیش بۆ ڕاگەیاندن وپێشبینی كردنی شتێكی ناخۆش كە ڕوودەدات، وهیچ ڕزگاربوون وپەنایەك نییە لێی مەگەر بە پەناگرتن بە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێك كە نزیكە ڕوودانی، ئەمڕۆ ئەندازەیەك لە دیوارە مەزنەكەی پێش یەئجوج ومەئجوج كرایەوە، ئەم دیوارە مەزنە ئەو بەنداوە گەورەیە كە (زو ئەلقەرنین) دروستی كرد، بۆ وەسفكردنی ئەندازەكە بازنەیەكی بچووكی دروستكرد بە پەنجە گەورەی وئەوەی تەنیشتی، زەینەب -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: چۆن خوای گەورە تووشی تیاچوونمان دەكات لەكاتێكدا ئیماندارە پیاوچاكەكان لەنێو ئێمەدان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر پیسی -تاوان وفاسقێتی- وزینا ومەی خواردنەوە وهتد زۆر بوو، ئەوا تیاچوون هەمووان دەگرێتەوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە لە بەندەی ئیماندار جیا نابێتەوە؛ لە نەفسیدا (لە تەندروستی ولاشەی)، ولە منداڵەكانی (لە نەخۆشبوونیان یان مردنیان یان خراپبوونیان یان هتد)، ولە پارە وسامانەكەی (لە هەژاربوون و لەدەستدانی بازرگانی ودزی وخراپی بژێوی وكەمی ڕزق وهتد)، هەتاوەكو خوای گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیانەوە لە هەموو گوناهەكانی خۆشدەبێت وكاتێك دەگاتەوە بە خوای گەورە ؛ لە هەموو ئەو گوناهەکانی پاكی کردووەتەوە.
سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {فَلا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ}، واته: {کەواتە ھاوتا بۆخودا پەیدا مەکەن، کە ئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە)}, ئیبن عەباس دەڵێت: [الأنداد] شیرکە، کە لە نێو ئومەتدا شاراوەترن لە دەنگی ڕۆیشتنی مێروولە لە سەر بەردێکی ڕەش لە تاریکایی شەودا، ئەویش ئەوەیە کە بڵێیت: سوێند بە الله (خوا) وژیانی فڵان، وبڵێیت: ئەگەر ئەم سەگە نەبوایە ئەوا دز دەهاتە سەرمان، ئەگەر مراوی لە ماڵەکە نەبوایە دز دەهاتە سەرمان، وکەسێک بە برادەرەکەی بڵێت: ماشاء الله وماشاء فلان (خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت)، وکەسێک بڵێت: ئەگەر الله (خودا) وفڵان کەس نەبوایە، ناوی کەسی تر بەکارمەهێنە لەگەڵ ناوی خوای گەورە چونکە ئەمانەی هەمووی باسکرا شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، وپیتی (و)ی تێدا بەکارهێنراوە کە بۆ بەراورد کردن بەکاردێت، بەڵکو ئەگەر کرا بڵێ: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت، وبەکارهێنانی وشەی (ئەگەر) بۆ باسکردنی ڕووداوەکانی ڕابردوو باش نییە ونەهی لێکراوە وەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، بەڵام بۆ باسکردنی فەڵ ونیمعەتەکانی خوای گەورە بۆ ڕابردوو ئاساییە بە بێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێکی تر باسبکرێت لە گەڵ ناوی ئەو زاتە، وبۆ سوێند خواردن تەنها دەبێت سوێند بە خوای گەورە بخورێت ونابێت هیچ ناوێکی تر لەگەڵ ناوی خوای گەورە باسبکرێت واتە دروست نیە (پاشان)یش بە کاربهێنرێت لە کاتی سوێند خواردندا.
ئیبنو ئەبی حاتەم گێڕاویەتیەوەخواى گەورە دەفەرموێت: {فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَاداً وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ}[البقرة: 22]، واته: {کەواتە ھاوبەش وهاوتا بۆ خودا بڕیار مەدەن کە ئێوە خۆتان دەزانن (بێ شەریک وبێ ھاوتایە)}، نەهی کردووە لە خەڵکی کە هاوبەش وشەریکی بۆ دابنێن کە شتێک لە پەرستنەکان بۆ ئەوان ئەنجامبدەن، لە کاتێکدا ئەوان دەزانن کە تەنها خواى گەورە پەروەردگارە وڕۆزیدەرە، وئەم شەریک وهاوباشە لاوازن وهیچ شتێکیان بە دەست نیە، وئیبن عەباسی وشەی (أنداد) بە هاوبەشەکان (شەریکەکان)ی پێناسە کردووە، وباسی هەندێک نمونەی لەم هاوبەشدانانە کردووە؛ ئەم شیرکانە زۆر شاراوەن وەکو ڕێکردنی مێروولەیەک لە سەر بەردێکی ڕەش لە شەودا، نمونەکان: سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە، لەمەش گەورەتر یەکسانکردنی شتێک یان کەسێکی تر بە خواى گەورە، کە بڵێت: بە الله وبە ژیانم، یان سەیری هۆکار بکەیت وسەیری ئەو زاتە نەکەیت کە هەموو هۆکارێکی دروستکردووە، وکارەکە نەگەڕێنیتەوە بۆ ئەوەی لە ژێر فەرمان ودەسەڵاتی خوادا بووە، ئەمیش بەوەى بڵێت: ئەگەر ئەم سەگە نەبوایە دز دەهاتە سەرمان، یان بڵێت: ئەگەر مراویەکە نەبوایە کە ئاگادارمان دەکاتەوە لە کاتى هاتنە ژوورەوەى کەسی نەناسراو؛ ئەوا دز دەهاتە سەرمان، ولە وتانەى کە بە هەمان شێوە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خودا: بڵێت: ماشاء الله وشئت، واته: خوا بیەوێت وتۆ بتەوێت، یان بڵێت: ئەگەر خودا وفڵان نەبوایە، فڵان وکەسی تر مەخەرە ناو ئەم جۆرە قسانەوە؛ چونکە ئەمانە هەموو شیرکی بچووکە، ئەگەر ئەو کەسەی ئەم قسانە دەکات پێی وا بێت کە خودی فڵان کەس یان سەگەکە یان مراویەکە کاریگەرن لە سەر ڕوودان یان ڕوونەدانى شتێک بە بێ زانین ودەسەڵاتی خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە شیرکی گەورەیە.