





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».
(أبو داود والنسائي -له الكبری- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت)، یان بڵێت: (خوای گەورە وفڵان کەس بیانەوێت) ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی ویست وئیرادەی -خواستی- خوای گەورە ڕەهایە وهیچ یەكێك هاوبەشی نییە لەمەدا، بەكارهێنانی ئامرازی پەیوەندی (و) ئاماژەیە بۆ هەستكردن بەوەی یەكێك هاوبەشی خوای گەورەیە ویەكسانن. بەڵكو دەبێت بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت، پاشان فڵان كەس بیەوێت)، دان دەنێت بەوەی ویستی بەندە ملكەچی ویستی الله یە و لەژێر ویستی ئەودایە -سبحانه وتعالی- ؛ بە ووتنی: (پاشان) لەجیاتی (و)، چونكە (پاشان) بۆ بەدوای یەكدا هاتن و بەیەك نەبەستنەوە بەكاردێت.
ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سوێند بە خودا بخۆم بە درۆوە لە لام خۆشەویشتتر وباشترە لەوەی کە خوێند بە جگە لە خودا بخۆم بە ڕاستگۆییەوە».
ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە - عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوەئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سوێند خواردنم بە خودا لە سەر شتێک کە لەوەیە درۆ دەربچێت خۆشەویستترە لە لام لە سوێند خواردنم بە جگە لە خودا لە سەر شتێک کە من ڕاستگۆ بم تێیدا، ئیبن مەسعود سوێند خواردنی بە خودا بە درۆوە بە باشتری زانی؛ چونکە لەم حاڵەتەدا چاکەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) وخراپەی درۆ کردنی بۆ هەیە، بەڵام سوێند خواردنی بە جگە لە خودا بە ڕاستگۆییەوە؛ چاکەی ڕاستگۆیی وخراپەی شیرکی بۆ هەیە، وچاکەی تەوحید بەرزترە لە چاکەی ڕاستگۆیی، وخراپەی درۆکردن کەمترە لە خراپەی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، وئەم وتەی ئیبن مەسعود بەڵگەیە لە سەر تێگەویشتوویی هاوەڵان سەبارەت بە بنچینەکانی ئاینی ئیسلام ودەبێت مسوڵمان شوێنی ئەوان بکەوێت لە تێگەیشتن لە دەقەکانی قورئان وسونەت؛ چونکە ئەوان قوتابی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون ولە سەردەستی ئەو پەروەردە بوون.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ، هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی زەبەوە-بزن مژەوە- ئێوەش شوێنیان دەکەون»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: «ئەی کێ؟ (واتە: بەڵێ، ئەوان)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی هەندێك خەڵك دەكات لە ئومەتەكەی ؛ لەپاش سەردەمی ئەو، ئەویش ئەوەیە شوێنی ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان دەكەون لە بیروباوەڕ وكردەوە وخوو وكلتوورەكانیان بەشێوەیەكی زۆر ورد ؛ بست بە بست، وباڵ بە باڵ، تەنانەت ئەگەر ئەوان بچنە نێو كونی زەبەوە-بزن مژە- ئەمانیش شوێنیان دەكەون.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە هێندەی تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەیش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر وهاندەری خەڵكی بێت بۆ سەر ڕێگایەك كە هەق وخێری تێدایە، ئەوا پاداشتی وەكو پاداشتی ئەوانەیە كە شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لەپاداشتی شوێنكەوتووان كەم بێتەوە. وئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر بێت بۆ ڕێگایەك كە پوچەڵ وخراپەی تێدایە لە شەڕ و تاوان وگوناھ یان شتێك حەڵاڵ نەبێت، ئەوا تاوانی لەسەر دەنووسرێت هێندەی تاوانی ئەوانەی شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لە تاوانی شوێنكەوتووانی كەم بێتەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێکی بینی تووشی شڵەژان وترس بوو کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی بیست دەربارەی سیفاتەکانی خوای گەورە، و(ئیبن عەباس) ووتی: «چی ئەوان دەترسێنێت وتووشی ناڕەحەتیان دەکات؟ کاتێک کە ئەو ئایەتانە دەبیستن کە ڕوونە قبوڵی دەکەن (کاتێک ئایەت وفەرموودەی -محکم- دەبیستن قبوڵی دەکەن)، بەڵام کاتێک ئەو ئایەتانە دەبیستن کە گومانیان هەیە لە تێگەیشتن لێی تووشی تیاچوون دەبن (کاتێک ئایەت وفەرموودەی -متشابه- دەبیستن قبوڵی ناکەن وتیا دەچن)».
ئیبنو ئەبی عاسم گێڕاویەتیەوە - عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوەئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- ئینکاری دەکات لە هەندێک لەو کەسانەی کە لە دانیشتەکانیدا ئامادە دەبوون بەوەی کە تووشی ترس وشڵەژان وئینکار کردن دەبوون کاتێک شتێکیان ببیستایە سەبارەت بە سیفاتەکانی خوای گەورە لە فەرموودەکاندا، بۆیە بە هۆی ئەمەوە ئیمانی واجبیان نەدەهێنا بەو فەرموودانەی کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى الله علیه وسلم-، ومانای ئەم سیفەتانە دەزانن وئاشکرایە لە قورئاندا وئەمەش هەقە وهیچ ئیماندارێک ئینکاری لێناکات، وهەندێک کەس واتاکەی دەگۆڕن بە واتایەک دوور لەوەی کە خوای گەورە دەیەوێت؛ بۆیە بە هۆی ئەمەوە تووشی تیاچوون دەبن.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە شومیەتی، ئەمیش بریتیە لە ڕەشبینی لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارە وڕۆژەكان وهتد، لێرەدا باسی باڵندەی كرد چونكە لە جاهیلیەتدا شومیەتی بە باڵندە بەر بڵاو بووە، باڵندەكەیان هەڵدەدا لەكاتی ویستی سەفەركردن یان هەر كارێكی تر، ئەگەر باڵندەكە بۆ لای ڕاست بچووایە ؛ گەشبین دەبوون وكارەكەیان دەكرد، بەڵام ئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بچووایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بەوەی ئەم كارە شیركە، باوەڕبوون بە شومیەتی شیركە ؛ چونكە هەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە وهەموو شەڕ وزیانێك تەنها الله ی تاك وبێ هاوتا دەتوانێت دووری بخاتەوە وبەندەی لێ بپارێزێت. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەوەیە دڵی مسوڵمان تووشی شتێك لە شومیەتی ببێت، بەڵام دەبێت دووری بخاتەوە بە تەوەكول وپشت بەستن بە الله، وجێبەجێكردنی هۆكارەكان لەهەمان كاتدا.
لە عبداللە کوڕی شیخیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: دەرچووم لەگەڵ شاندێك لە بەنی عامیر بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە». ووتمان: باشترینی ئێمەی لە چاكەدا، وگەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا، فەرمووی: «وتەی ئاسایی بڵێن (واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن)، وبا شەیتان بەكارتان نەهێنێت».
(أبو داود وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەكۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، كاتێك گەیشتنە لای -وەسفیان كرد- وهەندێك ڕستەیان ووت كە حەزی پێنەكرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: (تۆ گەورەی -سەیدی- ئێمەیت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (گەورە -سەید- الله یە)؛ خاوەن مەزنێتی ودەسەڵاتی تەواوە بەسەر خوڵقێنراوەكانی وئەوانیش بەندەی الله ن. ووتیان: (باشترینی ئێمەی لە چاكەدا)؛ وبەرزترین پلە وشەرەفمەندی وسیفەتت هەیە. و(گەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا)؛ ولە هەموومان بەخشندەتر وبەرز وبڵندتری. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی كردن بۆ ئەوەی قسەیەكی ئاسایی بڵێن وزیادەڕەوی نەكەن لە قسەكانیان، وڕێگە نەدەن شەیتان بەرەو زیادەڕەوءيان ببات لە وەسفكردن وستایشدا چونكە لەوەیە ئەمە ڕێگا بێت بۆ تووشبوون بەوەی حەرامكراوە لە شیرك وهۆكارەكانی.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دێت (لە رۆژی قیامەتدا) وسوجدە دەبات بۆ پەروەردگاری وحەمد وسوپاسی دەکات، [سەرەتا بە شەفاعەت کردن دەستپێناکات]، پاشان پێی دووترێت:«سەرت بەرز بکەرەوە وبڵێ لێت دەبیسترێ، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وداوای شەفاعەت بکە داواکەت جێبەجێ دەکرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دێت لە ڕۆژی قیامەتدا وسوجدە دەبات بۆ پەروەردگاری، ونزا دەکات، پاشان خوای گەورە ئیزنی پێدەدات (مۆڵەتی پێدەدات) کە شەفاعەتە گەورەکە بکات، وپەروەردگار دەفەرموێت: داوا بکە پێت دەبەخشرێت وداوای شەفاعەت بکە؛ ئەوا داواکەت جێبەجێ دەکرێت، واتا: شەفاعەتکانت قبوڵ دەکرێت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا».
(ابن ماجه والنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قوربانی ئەو لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی ڕۆژی هاویشتنی بەردەكان لە عەقەبە لە حەجی ماڵئاواییدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیپێكرد بەوەی بەردی بۆ بهێنێت بۆ هاویشتن، ئەویش حەوت بەردی هێنا، هەردانەیەكیان بەقەد دەنكە نۆكێك یان بوندوقێك دەبوو، -صلى اللە علیە وسلم- بەردەكانی لەنێو دەستی دانا پاشان جوڵاندنی، وفەرمووی: لە قەبارەدا با وەكو ئەمانە بێت ئەو بەردانەی دەیهاوێژن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریانی كردەوە لە زیادەڕەوی وتوندەڕەوی وتێپەڕاندنی سنوورەكان لە بابەتەكانی ئاین، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەكان وزیادەڕەوی وتوندڕەوی لە ئایندا