





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو هۆشداریەك هەندێك شتی ڕوونكردەوە كە لە جاهیلیەتدا ڕوویاندەدا، وڕایگەیاند كە هەموو شتێك بە دەستی خوای گەورەیە، وهیچ شتێك بە بێ فەرمان وقەدەری ئەو ڕوونادات، ئەم شتانەیش بریتین لە: یەكەم: خەڵكی لە سەردەمی جاهیلیەتیدا -پێش ئیسلام- پێیان وابوو نەخۆشی بە ویستی خۆی دەگوێزرێتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لەم بیروباوەڕە كە پێیان وابوو نەخۆشی لە نەخۆشێكەوە بۆ یەكێكی تر تەنها بەهۆی سروشتی خۆی دەگوێزرێتەوە، پەروەردگار گەردوون بەڕێوە دەبات؛ ئەو نەخۆشی دادەبەزێنێت و لەناوی دەبات، وهیچ شتێك لەمانە ڕوونادات بەبێ خواست وقەدەری خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. دووەم: خەڵكی لە جاهیلیەتدا ئەگەر دەربچوونایە بۆ گەشتێك یان بازرگانیەك، باڵندەیەكیان هەڵدەدا، ئەگەر بەلای ڕاستدا بڕۆیشتایە؛ دڵخۆش و بەهیوا دەبوون، وئەگەر بەلای چەپدا بڕۆیشتایە؛ ڕەشبین دەبوون ودەگەڕانەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەم كارە كرد، وڕوونی كردەوە ئەمە بیروباوەڕێكی پوچەڵە. سێیەم: خەڵكی لە جاهیلیەتدا دەیانووت: ئەگەر كوندەپەپو (بوم) لەسەر ماڵێك بنیشێتەوە ئەو ماڵە تووشی كارەسات دەبێت ؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە ڕەشبینی بەهۆی ئەم شتەوە. چوارەم: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە ڕەشبینی بە مانگی سەفەر، ئەمیش مانگی دووەمی ساڵی كۆچیە. ووتراوە: -سەفەر- مەبەست لێی جۆرە مارێكی بچووكە دەچێتە نێو سكی ئاژەڵ ومرۆڤ، وپێیان وابوو ئەم نەخۆشییە سەختترە لە نەخۆشی گەڕی ؛ بۆیە نەهی كرد لەم بیروباوەڕە. پێنجەم: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە دووركەوتنەوە لە نەخۆشی گولی ؛ هەروەكو چۆن لە شێر دوور دەكەویتەوە، ئەمیش بۆ پاراستنی نەفس وسەلامەت بوون وهەروەها جێبەجێكردنی ئەو هۆكارانەی خوای گەورە فەرمانیپێكردووە، وگولی: نەخۆشیەكە ئەندامەكانی لاشەی مرۆڤ دەخوات.
گێڕدراوەتەوە لە حەسەن کە دەڵێت: هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت.
ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە - خەطابی گێڕاویەتیەوە(النُّشْرَةِ - نوشرە) بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە سیحرێکی تر، ئەوە لە قسەکەی حەسەن دا دیارە ئەوەیە کە ئەمە نەهی لێکراوە بە گشتی، چونکە تەنها ئەو کەسە دەتوانێت سیحر پوچەڵ بکاتەوە بە سیحرێکی تر ئەگەر زانیاری هەبێت سەبارەت بە سیحر کردن، وئەمەش پوچەڵکردنەوەی سیحرێکی بە سیحرێکی تر دەگرێتەوە، وئەمەش لە کردەوەی شەیتانە، وئیبن القیم باسی ئەم مەسەلەی کردووە، پوختەی ئەوەیە کە دەڵێت: چارەسەرکردنی کەسێک کە سیحری لێکرا بێت بە دەرمانی ڕێگەپێدراو (موباح) دروستە وهەروەها خوێندنی قورئان بە سەریدا دروستە (جائیزە)، وچارەسەر کردنی سیحر بە سیحرێکی تر حەرامە.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە».
ئیبنو جەریر گێڕاویەتیەوە - ذەھەبی گێڕاویەتیەوە لە ئەلعلودا - عەبدوڵڵای کوری ئیمام ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کە قەبارەی حەوت ئاسمانەکان وحەوت زەوییەکە لە گەڵ مەزنییان بە بەراورد لە گەڵ ناو لەپی پەروەردگار؛ وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناو لەپی دەستی یەکێک لە ئێمە، وئەمەش بەراوردکردنی قەبارە وڕێژەیە بە قەبارە وڕێژە نەک بەراورد کردن وچواندنی ناو لەپی پەروەردگارە بە ناو لە پی مرۆڤ، چونکە هیچ شتێک لە خوای گەورە ناچێت نە لە سیفاتەکانی ونە لە زاتی مەزنیدا.
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی».
ئیبنو ئەبی شەیبە لە ئەلعەرشدا گێڕاویەتیەوە - ذەھەبی گێڕاویەتیەوە لە ئەلعلوداپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە (کورسی) لە گەڵ ئەوەی کە چەندێک مەزن وگەورەیە بەڵام بە بەراورد لە گەڵ مەزنێتی عەرشی پەروەردگار وەکو ئەڵقەیەک وایە کە لە بیابانێکدا بێت لە زەوییەکی فراوان، وئەمەش بەڵگەیە لە سەر مەزنێتی پەروەردگار کە خوڵقێنەری عەرش وکورسیە، وبەڵگەیە لە سەر توانای بێ سنووری بە سەر هەموو شتێکدا. (کورسی: ئەو شوێنەیە کە پەروەردگار هەردوو پێی خۆی لە سەری دادەنێت، بە بێ ئەوەی لە هیچ لە دروستکراوەکان بچێت ونابێت هەرگیز بیر لەم بابەتە بکرێتەوە بەڵکو تەنها باوەڕمان پێیەتی وەکو ئەوەی کە هاتووە لە قورئان وسونەتدا بێ شوبهاندن -چواندن- وبە بێ پەکخستنی واتاکەی وبە بێ باسکردنی چۆنیەتی).
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە بیروباوەڕی خەڵكی جاهیلیەت بەوەی نەخۆشی خۆی دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر ؛ بەبێ قەدەری خوای گەورە، ئەمە بیروباوەڕێكی پوچەڵە. وباوەڕبوون بە شومیەتی پوچەڵە، ئینجا باوەڕ بە شومێتی بێت لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارەكان وڕۆژەكان وهتد. لێرەدا باسی باڵندەی كرد كە بەدەستەواژەی -الطیرة- لە فەرموودەكەدا هاتووە؛ وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لەلای خەڵكی جاهیلیەت بڵاو بوو، پێش دەستپێكردنی كارێك یان سەفەرێك یان بازرگانیەك باڵندەكەیان هەڵدەدا، ئەگەر بەلای ڕاست بڕۆیشتیایە ؛ بەهیوا بوون وكارەكەیان دەكرد، وئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بڕۆیشتایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە -فەئل : قسەی جوان وشیرین-ی پێ خۆشە، ئەمیش ئەو قسانەیە مرۆڤ دەیبیستێت لە وشەی جوان وباش ودەبنە هۆی ئاسوودەبوونی، و وایلێدەكەن گومانی باش ببات بە پەروەردگاری.
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت، ئەوەی ئەوانی خۆش بوێت ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لە ئەوان بێت ئەوا خوای گەورە ڕقی لێدەبێتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خۆشویستنی ئەنساڕی (پشتیوانانی) خەڵكی مەدینە؛لە نیشانەی كامڵی ئیمانە، چونكە ئەوان دەستپێشخەر و لەپێشەنگدا بوون بۆ سەرخستنی ئیسلام وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە هەوڵ وكۆششی بەردەوام بوون بۆ داڵدەدانی وپشتیوانیكردنی مسوڵمانان، وبەخشینی ماڵ ونەفسیان لەپێناو خوای گەورە، وڕق لێبوونەوەیان نیشانەی دووڕووییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە ئەوەی ئەنساڕی خۆشبوێت ؛ خوای گەورەیش خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لێیان بێتەوە ؛ خوای گەورەیش ڕقی لێدەبێتەوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای ڕێبازە ڕاستەکە بگەڕێن ولێی نزیک بنەوە، وبزانن کە هیچ یەکێک لە ئێوە بە کردەوەی خۆی ڕزگاری نابێت»، ووتیان: تەنانەت تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «تەنانەت منیش، مەگەر خوای گەورە بە ڕەحمەت وفەزڵی خۆی دامبپۆشێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی هاوەڵان دەدات بۆ ئەنجامدانی كردەوەی چاك، ولە خودا ترسان هێندەی دەتوانن بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، وبە كردەوەكەیان مەبەستیان پێكانی ڕاستی بێت ئەمیش كاتێك دێتە دی كە دڵسۆزی بۆ الله ی تێدا بێت لەگەڵ شوێنكەوتنی سوننەت، هەروەها بۆئەوەی كردەوەكەیان قبوڵ بێت وهۆكار بێت بۆ دابەزینی ڕەحمەت بەسەریاندا. پاشان پێیانی ڕاگەیاند كە هیچ یەكێك تەنها بە هۆی كردەوەكانی خۆی ڕزگاری نابێت؛ بەڵكو دەبێت ڕەحمەتی الله ی لەگەڵدا بێت. ووتیان: تەنانەت تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا، كردەوەكانت ڕزگارت ناكەن هەرچەندە زۆر وگەورەن؟ فەرمووی: نەخێر، تەنانەت منیش مەگەر خوای گەورە بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی دامبپۆشێت.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی، ئەوەی بە دەست جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دەم جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دڵ جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ولە پاش ئەمەوە تەنانەت بە ئەندازەی دەنکە خەردەلێك ئیمان بوونی نییە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەر پێغەمبەرێك الله ناردبێتی لە پێش ئەو؛ ئەوا لە نێو ئومەتەكەیدا كەسانێك هەڵبژێردراون وەكو پشتیوان وتێكۆشەری دڵسۆز، وگونجاون بۆ جێنشینی لەپاش ئەو پێغەمبەرە؛ ودەستیان بە ڕێبازەكەی گرتووە، وفەرمانەكانیان جێبەجێكردووە، دواتر لەپاش ئەو پێشینە چاكە خەڵكانێك هاتن كە هیچ خێرێكیان تێدا نییە، وئەوەی دەیڵێن جێبەجێی ناكەن، وئەوەی دەیكەن فەرمانیان پێنەكراوە بە كردنی؛ بۆیە ئەوەی بە دەستی دژیان تێبكۆشێت ئەوا تێكۆشەرە -موجاهیدە-، وئەوەی بە زمانی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، وئەوەی بە دڵی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، ولە پاش ئەمە هێندەی كێشی تۆوی خەردەلێك ئیمان لە دڵدا نەماوە.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پێنج تایبەتمەندی بە ئەو بەخشیووە كە بە هیچ پێغەمبەرێكی تر نەبەخشراوە لەپێشی: یەكەم: بە ترساندن سەرخراوم، ترس دەچێنرێتە نێو دڵی دوژمنانم ئەگەرچیش دووری نێوانمان بە ئەندازەی مانگێكە. دووەم: زەوی كراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە؛ لە هەرشوێنێك بین نوێژەكانمان دەكەین، وخاكی سەر زەوی پاككەرەوەیە بۆمان لەكاتی نەبوونی ئاودا. سێیەم: دەستكەوتەكانی جەنگ (غەنیمە) بۆ ئێمە حەڵاڵ كراوە، ئەمیش ئەو شتومەكانەیە كە مسوڵمانان دەستیان دەكەوێت لەكاتی جەنگیان دژی كافرەكان. چوارەم: شەفاعەتی مەزنم پێبەخشراوە؛ بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی لە ناڕەحەتی وەستان لە ڕۆژی قیامەتدا. پێنجەم: بۆ هەموو خەڵكی نێردراوم؛ بۆ هەموو مرۆڤ وجنۆكەكان، بەپێچەوانەی پێغەمبەرانی پێشوو كە بەتایبەتی دەنێردران بۆ گەلەكانیان.