





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە حاریسەی کوڕی وەهبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو كە -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات، ئایا پێتان بڵێم سەبارەت بە خەڵكی دۆزەخ؟ هەموو وشک وڕەقێکی ناملکەچ کە هەر پارە کۆدەکاتەوە (تەماحكارە) ونابەخشێت وخۆبەگەورەزانە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت وخەڵكی دۆزەخ باسدەكات. زۆرینەی خەڵكی بەهەشت، ئەم سیفەتەیان تێدایە: (هەموو لاوازێك بەلاواز دانراو)؛ واتا: سادەیە وملكەچە بۆ الله -سبحانه وتعالی-، وخۆی بۆ الله زەلیل كردووە، هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكیش بە لاوازی دادەنێن وبە كەمی دەزانن، ئەم كەسە كە خۆی ملكەچ وزەلیل كردووە بۆ الله ئەگەر سوێند بە الله بخوات وەكو دڵنیاییەك بە بەخشندەیی الله -سبحانه وتعالی-؛ ئەوا الله سوێندەكەی بۆ جێبەجێ دەكات، و وەڵامی داوا ونزاكەی دەداتەوە. وزۆرینەی خەڵكی دۆزەخ؛ ئەم سیفەتانەیان تێدایە: 1- (وشك وڕەق)؛ وخراپەکار لەكاتی قسەدا، یان زمان پیسە كە ملكەچ نابێت بۆ هیچ خێرێك. 2- (تەماحكار)؛ خۆی بەگەورە دادەنێت، وزۆر خۆرە، ولڕوی لاشەیەوە بەهەیکەلە، ولە ڕێكردنیدا شانازی دەكات، وخو ڕەوشتی خراپە. 3- (خۆبەگەورەزان)؛ بە ڕەتكردنەوەی حەق وبە چاوی كەم سەیركردنی خەڵكی.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی فەزڵی موجاهیدەکان دەکات کە لە پێناو خوای گەورە تێدەکۆشن وجیهاد دەکەن، وخوای گەورە بۆ ئەو موجاهیدانە سەد پلەی داناوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان هەر پلەیەک لە پلەکان وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوە: كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: من بەپێی گومانی بەندەكەمم بە من، ومامەڵە لەگەڵ بەندەكەم دەكەم بەپێی گومانی بە من؛ كاتێك هیوای بە من هەیە وبە ئومێدە بەوەی لێی خۆش بم، وئەوەی بەسەردا دەهێنم كە پێشبینی دەكات سەبارەت بە من لە خێر یان شتی تر؛ ومن لەگەڵ ئەوم بە ڕەحمەت وڕێنموێنی وهیدایەت وچاودێری ویارمەتیدان ئەگەر ئەو یادی من بكات. ئەگەر لە نەفسی خۆیدا بەتەنها یادی من بكات بە ووتنی (سبحان الله ولا إله إلا الله وزیكرەكانی تر)؛ ئەوا منیش لە نەفسی خۆمدا یادی دەكەمەوە. ئەگەر لە نێو كۆمەڵێكدا یادی من بكات؛ من لەنێو كۆمەڵێكی زۆرتر وچاكتر وپاكتر لە ئەوان یادی دەكەم. ئەوەی لە الله نزیك بێتەوە هێندەی بستێك؛ خودا زیادی دەكات وهێندەی باڵێك لێی نزیك دەبێتەوە. ئەگەر هێندەی باڵێك لە الله نزیك بێتەوە؛ ئەوا خودا هێندەی چوار باڵ لێی نزیك دەبێتەوە. وئەگەر بچێت بۆ لای الله بە ڕۆیشتن؛ ئەوا خودا دێت بۆ لای بە خێراییەوە. ئەگەر بەندە نزیك بێتەوە لە پەروەردگاری بە گوێڕایەڵیكردنی ونزیك بوونەوە لێی، ئەوا پەروەردگار -سبحانه وتعالی- زیاتر لێی نزیك دەبێتەوە چونكە پاداشت لە جۆری كردەوەیە. هەرچەندە بەندایەتی ئیماندار بۆ پەروەرگاری كامڵتر بێت ئەوا پەروەردگاری زیاتر لێی نزیك دەبێتەوە -سبحانه وتعالی-، بەخشینی الله وپاداشتی زیاترە لە كردەوەی بەندە وكۆششكردنی، بۆیە پاداشتی الله زۆر گەورەتر وزیاترە لە كردەوەی بەندە لە چۆنیەتی وچەندێتیدا. ئیماندار گومانی باشی بە الله هەیە، وكردەوە دەكات، وخێرایە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی زیاتر؛ هەتاوەكو دەگاتە لای الله.
لە تەڵحەی کوڕی عوبەید الله وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەهلی نەجد کە قژی پەرش وبڵاو بوو، وگوێمان لە بەرزی دەنگی بوو، ونەمادەنزانی چی دەڵێت، هەتا نزیک بووەوە لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وپرسیاری ئیسلامی لێی کرد، پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «پێنج نوێژ لە ڕۆژ وشەوێکدا»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی ترم لەسەرە (جگە لەم نوێژە فەرزانە)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت نوێژی سونەت بکەیت، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژوویەكی ترم لەسەرە (جگە لە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت ڕۆژووی سونەت بگریت»، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی زەكاتی بۆی كرد، پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ (بەخشینێكی) ترم لەسەرە (جگە لە زەكات)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت خێری سونەت بكەیت»، پیاوەکە دوور کەوتەوە ودەیووت: والله، هیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد ناکەم وهیچیان لێ کەم ناکەمەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوێك لە خەڵكی نەجد هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە قژی پەرش وبڵاو ودەنگێكی بەرزەوە، ونەدەزانرا چی دەڵێت، هەتا نزیك بوویەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری سەبارەت بە ئیسلام كرد؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا باسی نوێژی بۆ كرد، وپێی فەرموو كە خوای گەورە پێنج نوێژی لەسەری فەرزكردووە لە ڕۆژ وشەوێكدا. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی تر لەسەرم واجبە جگە لەم پێنج نوێژە؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە نوێژی سونەت بكەیت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەو شتانەی خوای گەورە واجبی كردووە؛ ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژووگرتنێكی تر لەسەرم واجبە جگە لە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە ڕۆژووی سونەت بگریت. پاشان باسی زەكاتدانی بۆ كرد. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ خێركردنێكی ترم لەسەر واجبە لەپاش زەكاتدانی فەرز؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە خێر بكەیت. پاش ئەوەی پیاوەكە ڕوونكردنەوەی ئەم فەریزەتانەی بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دووركەوتەوە وسوێندی بە خوای گەورە خوارد كە پابەند دەبێت پێیانەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێكیان بۆ زیاد كات وبێ ئەوەی لێیان كەم بكاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش قسەكانی پیاوەكە فەرمووی: ئەگەر پیاوەكە ڕاست بكات لەسەر ئەوەی سوێندی لەسەر خوارد ؛ ئەوا لە سەرفرازان دەبێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە ؛ لەو ڕۆژەدا ئادەم خوڵقێنرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە، لە تایبەتمەندیەكانی ئەم ڕۆژە: خوای گەورە ئادەمی لەم ڕۆژەدا خوڵقاند -علیه السلام-، ولەم ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەم رۆژەدا لێی دەرکرا ودابەزی بۆ سەر زەوی، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نییە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپیاوی خاوەن لاشەی زل و خۆبەگەورەزان لەسەر بەندەکانی خوای گەورە لە دونیادا ئەوەیە کە بە ستەمکارانە وسەرکوتکەرانە مامەڵە لە گەڵ خەڵکی دەکات بە قسەکانى وکردەوەکانی، لە ڕۆژی قیامەتدا دێت کێشی باڵە مێشوولەیەکی نیە لای خوای گەورە، وهەروەها هیچ نرخ وپلەیەکی بۆ نییە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەر مسوڵمانێك مسوڵمانێكی تر بپۆشێت لە هەر مەسەلە وشتێكدا بێت، ئەوا خوای گەورەیش ئەو دەپۆشێت وسیتری دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پاداشت لە شێوەی كردەوەیە، وخوای گەورە هەڵە وعەیب وتاوانەكانی دادەپۆشێت وپیشانی نادات بەو خەڵكەی وەستاون لە گۆڕەپانی حەشردا، ولەوەیە لێپرسینەوەیشی لێنەكات لەسەریان وباسیشیان نەكات.
لە ئەبی موسلیمی خەولانیەوە، دەڵێت: خۆشەویست ومتمانەپێكراو (دەستپاك) پێی ووتم، ئەو کەسەی خۆشەویستە لەلای من، ومتمانەپێكراوە (دەستپاكە)، -مەبەستی- عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیە -ڕەزای خوای لێبێت- كە دەڵێت: لەلای پێغەمبەری خودا بووین -صلى الله علیه وسلم- ، ژمارەمان نۆ یان هەشت یان حەوت کەس بووین، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، لەكاتێكدا ئێمە تازە بەیعەت وپەیمانمان پێدا بوو، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، دەڵێت: بۆیە دەستمان درێژ کرد، ووتمان: لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵەکەی بوو)، داوای لە كەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەنێو هەندێك لە هاوەڵانی بوو، سێ جار داوای لێیان كرد كە بەیعەت وپەیمانی پێبدەن لەسەر پابەند بوون بە ئەم شتانە: یەكەم: بەتەنها پەرستنی الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوەڵ، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكانی، وبە هیچ شێوەیەك هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن. دووەم: ئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكان لە ڕۆژ وشەوێكدا. سێیەم: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری لە چاكەدا بۆ ئەو كەسانەی دەبنە كاربەدەستی مسوڵمانان. چوارەم: داواكردنی هەموو پێویستیەكانیان لە خوای گەورە وداوا نەكردنی هیچ شتێك لە خەڵكی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەنگێكی نزم ئەمەی بۆیان باسكرد. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- كردەوەیان كرد بەوەی بەیعەت وپەیمانیان لەسەر دابوو، تەنانەت گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لەو هاوەڵانەم بینی ؛ لەسەر پشتی ئاژەڵێك كاتێك قامچیەکەی دەستی بكەوتایە، داوای لە کەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات بەڵكو خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەی فەرموودەکە: (هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر) واتا: پێویستیەکی زۆر، وبەتایبەت لە حاڵەتی هەژاری وتەنگی گوزەراندا. (وسکاڵای بردە لای خەڵکی) واتا: سکاڵای بۆ لای خەڵکی برد، وداوای کرد کە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن. ئەنجام: (ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت): واتا: بۆی دابین ناکرێت وبەڵکو لەوەیە ناڕەحەتیەکی سەختتری تووش ببێت، (و ئەوەی پشت وپەنا بە خواى گەورە ببەستێت -داوا لە خودا بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت-) واتا: تەوەکول وپشت بە خوای گەورە ببەستێت بۆ جێبەجێ بوونی پێویستیەکانی، (ئەوا نزیکە لەوەی خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت) کە دەرگای ڕزقی لێبکاتەوە ودەوڵەمەندی بکات، یان (بۆی دوا بخات -بۆ ئاخیرەت-) واتا: لە قیامەتدا پاداشتی دەداتەوە.