





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا ...}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئیماندار لە گۆڕدا پرسیاری لێدەكرێت لەلایەن دوو فریشتەوە كە بەم كارە ڕاسپێردراون؛ ئەوانیش بەناوەكانی مونكەر ونەكیر، بەندەی ئیماندار شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەمە وتەی دامەزراو وبەجێیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا...}.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە فەرمانیپێكردووە بە جەنگان دژی موشریكەكان ؛ هەتاوەكو شاهێدی دەدەن بەوەی هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله ی تاكی بێ هاوتا وبێ هاوبەش، وشاهێدی دەدەن بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی الله یە، وكردەوە كردن بە داواكراوەكانی ئەم شاهێدیانە لە بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی پێنج نوێژەكە لە ڕۆژ وشەوێكدا، ودانی زەكاتی فەرز بۆ ئەوانەی شایستەن پێیان بدرێت. ئەگەر ئەم شتانەیان كرد ؛ ئەوا ئیسلام خوێن وسامانیان دەپارێزێت، بۆیە جەنگان دژیان حەڵاڵ نییە ؛ ئەگەر تاوانێكیان كرد شایستەی سزادانن بەپێی حوكمەكانی ئیسلام، پاشان لێپرسینەوەیان لەڕۆژی قیامەتدا لەلای خوای گەورەیە ؛ چونكە نهێنیەكانیان دەزانێت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».
رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهماپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە الله لە سێ حاڵەتی ئوممەتەکەی خۆش بووە: یەکەمیان: هەڵە، ئەمیش ئەوەیە کە موسڵمان بە کردەوەکەی مەبەستی شتێک بێت، بەڵام کردەوەکەی شتێکی تر بپێکێت جگە لەوەی كە مەبەستی بووە. دووەمیان: لەبیرچوون، ئەویش ئەوەیە کە موسڵمان شتێکی لەبیر بێت، بەڵام لە کاتی کردەوەکەدا لەبیری بچێتەوە، لەمەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت. سێیەمیان: ناچاركردن (زۆرلێكردن)، لەوانەیە بەندە زۆری لێبکرێت وناچار بكرێت بۆ کردنی شتێک کە نایەوێت ئەنجامی بدات؛ لەگەڵ نەبوونی توانای بەرپەرچدانەوەی زۆرلێکردنەکە، و لەم کاتەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت یان هیچ شتێكی لەسەر نییە. لەگەڵ تێبینی کردنی ئەوەی کە بابەتی فەرموودەکە سەبارەت بە نێوان بەندە و پەروەردگارێتی لە کردنی قەدەغەکراودا، بەڵام وازهێنان لە فەرمانپێکراو بەهۆی لەبیرچوونەوە؛ نابێـتە هۆی لاچوونی فەرز و واجبێتی فەرمانپێكراوەكە. هەروەها ئەگەر كردەوەكەی ببێـتە هۆی تاوانێک؛ ئەوا مافی بەندەکان لاناچێت، وەکو ئەوەی بە هەڵە کەسێک بکوژێت، ئەوا خوێنبایی -دیەی- لەسەرە، یان بە هەڵە ئۆتۆمبێلێک تێکبدات، ئەوا قەرەبووی لەسەرە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەیدا جگە لە نیوە نانێکی جۆ زیاتر هیچی تر نەبوو، واتا: هەندێک نانی جۆ لە ماڵەکەیدا بوو، هەروەکو (الترمذي) شیکردووەتەوە، وعائیشە بۆ ماوەیەکی زۆر هەر لەو نانی جۆیەی دەخوارد کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- جێی هێشتبوو، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەرەکەت وپیرۆزی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەو خواردنە کەمەدا، ونە کێشانی ئەو خواردنەی لاتە بەڵگەیە لەسەر تەوەکول وپشت بەستن بە خوای گەورە، بەڵام کێشان وتەرازوو کردن لە کاتی فرۆشتندا پێویستە بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک نەخورێت وفێڵ نەکرێت، بەڵام کێشان لە کاتی بەخشین وخەرجی پێویست باشتر وایە نەکرێت.
لە سەفوانی كوڕی موحریزەوە دەڵێت: پیاوێك ووتی بە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: چیت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە (نەجوا:قسەی نهێنی)؟ ووتی: بیستوومە فەرموویەتی: «لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی گفتوگۆی نێوان الله وبەندەی ئیماندارمان بۆ دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا، دەفەرموێت: ئیماندار لە ڕۆژی قیامەتدا نزیك دەكرێتەوە لە پەروەردگار؛ هەتا پەروەردگار دایدەپۆشێت وسیتری دەكات لە خەڵكی بۆئەوەی نهێنیەكانی نەزانن، وپێی دەفەرموێت: ئایا ئەو گوناهە وئەوی تر دەزانیت... دانی پێدا دەنێت لەسەر ئەو گوناهانەی لە نێوان خۆی وپەروەردگاری كردوویەتی. دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگار. هەتا دەگاتە ئەوەی بەندەی ئیماندار دەترسێت ودادەچڵەكێت، الله -سبحانه وتعالی- پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تۆم داپۆشی وسیترم كردیت، وئەمڕۆ لەو گوناهانەت خۆش دەبم، بۆیە تۆماری كردەوە چاكەكانی پێدەدرێت. بەڵام كافر ومونافیق لە پێش هەموو خەڵكی بانگ دەكرێن: ئەوانە درۆیان كرد بەناوی پەروەردگاریانەوە، نەفرەتی الله لەسەر ستەمكاران.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات». ولە ریوایەتێکدا: «خودای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، یەک دانەیانی دابەزاند بۆ نێو جنۆکەکان ومرۆڤەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوەیە سۆز وڕەحمەتیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمەت وسۆزیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخودای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە کە بە هۆیانەوە ڕەحمی وبەزەیی دێتەوە بەرامبەر بە بەندەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، بە هۆی یەک ڕەحمەت لەوانەوە؛ بوونەوەرەکان ڕەحمەت وسۆز وبەزەییان هەیە بەرامبەر یەکتر، ونەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت». ولە ریوایەتێکدا: «خوای گەورە ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد؛ سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەر ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەوییە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندە سەر زەوی بە هۆی ئەو تاکە ڕەحمەتەوە دایک ڕەحم وبەزەیی هەیە بەرامبەر ڕۆڵەکەی، وئاژەڵە دڕندەکان وباڵندەکان ڕەحم وبەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بەرپا بێت ئەوا خوای گەورە هەموو ڕەحمەتەکان تەواو وکامڵ دەکات لەگەڵ ئەم ڕەحمەتەی دونیاش (بۆ ئەوەی بە هۆیانەوە ڕەحم وبەزەیی بێتەوە بە بەندەکانی، وبەندەکانیش ڕەحمەت وبەزەییان بە یەکتر بێتەوە)».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخودای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندووەتە سەر زەوی، ونەوەد ونۆی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت، بە هۆی ئەم یەک ڕەحمەتەوە هەموو بوونەرەکان بەزەیی وڕەحمیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر لە مرۆڤەکان وجنۆکەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، هەتا ئەو ئەسپانەی بە خێرایی ناسراون پێیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی زیان بە بێچووەکانیان نەگەیەنن، وبە هۆی ئەم ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخوای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ قیامەت بۆ ئەوەی ڕەحم بکات بە بەندەکانی لەو ڕۆژەدا. فەرموودەی دووەم: خوای گەورەی بەرز وپیرۆز لەو ڕۆژەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەموو ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەویە، بۆ دونیا یەک ڕەحمەتی دابەزاند، بە هۆیەوە دایک ڕەحمی هەیە بەرامبەر منداڵەکەی، وئاژەڵەکان وباڵندەکان بەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، پاشان لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە تەواوی دەکات بە نەوەد ونۆ ڕەحمەتەکە، بۆیە ئەگەر مرۆڤ هەموو ئەم نیعمە مەزنانەی خوای گەورەی بۆ هەبێت لەم دونیایە کە پڕە لە ناخۆشی وبەڵا وتاقیکردنەوە کە هەموو بە هۆی یەک ڕەحمەتەوەیە، ئایا دەبێت سەد ڕەحمەت چۆن بێت لە قیامەتدا کە شوێنی مانەوە وپاداشتە.
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم، لە بەیانیەكدا نزیك بووم لێی لەكاتێكدا ڕێمان دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، فەرمووی: «دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم: ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان دراوە دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾، پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتە: بەڵی، پێم بڵێ). فەرمووی: «ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا. زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێین؟»، فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە، ئايا خەڵكى فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخ لەسەر ڕوومەتيان يان لەسەر لوتيان مەگەر به هۆى دروێنەى تاوانەكانى زمانيانەوه نەبێت؟».
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەموعاز -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەل پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێكدا، بەیانیەكیان لە نزیكیەوە ڕێم دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، كردەوەیەكم پێ بڵێ ببێتە هۆی ئەوەی بچمە بەهەشت ودوور بم لە دۆزەخ، فەرمووی: پرسیارت كرد دەربارەی كردەوەیەكی مەزن كە كردنی قورسە لەسەر نەفسەكان، وئاسانە لەسەر ئەوەی خوای گەورە بۆی ئاسانی كردبێت؛ فەرزەكانی ئیسلام جێبەجێ بكە: یەكەم: بەتەنها الله بپەرستە وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار مەدە. دووەم: پێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدە لە ڕۆژ وشەوێكدا: بەیانی، ونیوەڕۆ، وعەسر ، ومەغریب، وعیشا، بە مەرج وپایە و واجبەكانی. سێیەم: زەكاتی فەرزكراو جێبەجێ بكە، ئەمیش پەرستێكی دارایی واجبە لە هەموو ماڵێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن. چوارەم: ڕەمەزان ڕۆژوو بگرە، ئەمیش بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وشتی تر كە ڕۆژوو دەشكێنن وبە نیەتی پەرستن ئەم كارە ئەنجامدەدرێت، لەكاتی دەرچوونی بەرە بەیانەوە هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر. پێنجەم: حەج ئەنجام بدە بۆ ماڵی خودا لە مەككە بۆ جێبەجێكردنی مەراسیمەكان؛ وەكو بەندایەتیەك بۆ الله -عز وجل-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا ڕێنیشاندەرت بم بۆ ئەو ڕێگایەی كە دەتگەیەنێت بە دەرگاكانی خێر وچاكە؟ ئەمیش بە ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكان لەپاش جێبەجێكردنی فەرزەكان: یەكەم: ڕۆژووگرتنی سونەت، ڕێگرە لە تووشبوون بە گوناهەكان چونكە شەهوەت وئارەزوو دەشكێنێت، وهێزی لاشە كەمدەكاتەوە. دووەم: خێركردنی سونەت؛ دەبێتە هۆی كوژاندنەوەی گوناهەكان لەپاش كردنیان ونامێنن وشوێنەواریان دەسڕێتەوە. سێیەم: شەونوێژكردن لە سێیەكی كۆتایی شەو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن -زیكر ونزا كردن وخوێندنەوەی قورئان-) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داون دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾ پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا پێت بڵێم بنچینەی ئاین وپایەكەی كە لەسەری وەستاوە ولوتكەكەی چییە؟ موعاز -ڕەزای خوای لێبێت-ووتی: بەڵێ، پێم بڵێ ئەی پێغەمبەری خودا. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بنچینەی سەرەكی: ئیسلامە ئەمیش بریتیە لە دوو شاهێدیدانەكە، وبەهۆیانەوە مرۆڤ بنچینەی ئاین بەدەست دەهێنێت. وپایەكەی: نوێژكردنە، ئیسلام نییە ئەگەر نوێژكردن نەبێت، هەروەكو چۆن ماڵ بێ پایە دروست نابێت، هەركەسێك نوێژ بكات ئاینەكەی بەهێز دەبێت وبەرز دەبێتەوە، ولوتكەی ئەم ئاینە وبەرزبوونەوەی: بریتیە لە جیهاد كردن، وكۆششكردن وهەوڵدان و جەنگان دژی دوژمنانی ئاین بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا پێت بڵێم چی شتێك دەبێتە هۆی باش ڕكێف وچاك جێبەجێكردنی ئەوانەی پێشوو؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زمانی گرت، وفەرموو: ڕێگری بكە لە ئەمە وقسە لە شتێكدا مەكە كە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت. موعاز ووتی: ئایا پەروەردگارمان لێپرسینەوەمان لێدەكات وسزامان دەدات لەسەر ئەو شتانەی دەیڵێین؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەباردایکت چویتایە! مەبەست نزاكردن نییە لەسەری، بەڵكو عەرەب ئەم ڕستەیە بەكاردێنن بۆ ئاگاداركردنەوە سەبارەت بە شتێك كە دەبێت هۆشدار بێت سەبارەتی وبیزانێت، پاشان فەرمووی: ئایا خەڵكی فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە و لەسەر ڕوویان دەكەونە نێویەوە مەگەر بەهۆی قسەكانی زمانیانیەوە نەبێت لەسەرەنجامی قسە كردنیان بە كوفر وناوزڕاندن وجوێن وغەیبەت ودووزمانی وبوهتان وهتد.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دورو درێژدا قژی گرژ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی حەرامە (بە پارەی حەرام کڕیویەتی)، و لەسەر خواردنی حەرام (گەورە بووە)، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پاك وپیرۆزە وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە وخاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، وهیچ قسە وكردەوە وبیروباوەڕێك قبوڵ ناكات مەگەر پاك بێت، وبە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدرابێت، وبە پێی سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وتەنها بەم ڕێگایە مرۆڤ دەتوانێت لە پەروەردگار نزیك بێتەوە، ولە گەورەترین هۆكارەكان بۆ پاكێتی كردەوەكانی باوەڕدار بریتیە لە خواردنی پاك، ودەبێت خواردنێكی حەڵاڵ بێت، بەم شێوەیە كردەوەی پاك دەبێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ئیمانداران هەروەكو چۆن فەرمانی كردووە بە پێغەمبەران بەوەی خواردنی حەڵاڵ بخۆن وكردەوەی چاك ئەنجام بدەن، پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خواردنی حەرام چونكە كردەوە پوچەڵ دەكاتەوە وڕێگر دەبێت لە قبوڵبوونی؛ هەرچەندە مرۆڤ هۆكارە دیارەكان جێبەجێ بكات بۆ قبوڵبوونی، لەو هۆكارانەیش: یەكەم: دووری سەفەر كردن بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وەكو حەج وجیهاد وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وهتد. دووەم: ئاڵۆزی وناڕێكی قژ بەهۆی شانە نەكردن، وگۆڕاوی ڕەنگی وڕەنگی جلەكەی بەهۆی خۆڵەوە؛ بە هۆی سەفەروە وپێویستی بە یارمەتی الله یە سێیەم: بەرزكردنەوەی دەست بەرەو ئاسمان بۆ نزا كردن. چوارەم: پاڕانەوە لە خوای گەورە بە ناوەكانی وزۆر تكاكردن لەم پاڕانەوەیەدا بە ووتنی: (یا رب ، یا رب) واتە: (ئەی پەروەردگار، ئەی پەروەردگار)! سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم هۆكارانەیش بۆ وەڵامدانەوەی نزا بەڵام نزاكانی وەڵام نەدرایەوە؛ چونكە خواردن وخواردنەوەكەی حەرامە وجلەكەیشی بەهەمان شێوە، ولاشەی بە خواردنی حەرام گەورە بووە، بۆیە هەركەسێك سیفەتەكانی بەم شێوەیە بێت؛ دوورە لەوەی وەڵامی بدرێتەوە، چۆن وەڵام دەردێتەوە؟!
لە میقدادی کوڕی عەمروی كیندیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- : ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم وبڕی، پاشان پەنای بردە پاڵ دارێک، وگووتی: مسوڵمان بووم بۆ الله، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسەی کرد؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسەی کرد؟! پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریمیقدادی كوڕی ئەسوەد -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد: ئەگەر گەیشت بە پیاوێك لە كافرەكان لە جەنگدا، وبە شمشێر ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەتاوەكو كافرەكە بە شمشێرەكەی دەستێكی بڕی، پاشان كافرەكە ڕای كرد وخۆی پەنادا لەپاڵ دارێك، وگووتی: (لا إله إلا الله)، ئایا كوشتنی حەڵاڵە لەپاش ئەوەی دەستی بڕیم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: مەیكوژە. ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دەستێكی بڕیم، لەگەڵ ئەمەیشدا نەیكوژم؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیكوژە، چونكە خوێنی حەرام بووە، ئەگەر بیكوژیت لەپاش مسوڵمانبوونی؛ ئەوا ئەو لە پلەی تۆدایە وخوێنی پارێزراوە بەهۆی مسوڵمانبوونەوە، وتۆ لە پلەی ئەودایت وخوێنت حەڵاڵە؛ بەهۆی ئەوەی كوشتت وتۆڵەت لێدەسێندرێتەوە.