





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
ئوسامەی کوڕى زەید -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە مەفرەزەیەك ناردينى بۆ سەر تیرەی (حروقات) لە هۆزی (جوهەینە) دەمەوبەیان گەیشتینە لای کانیاوەکانیان، (كەوتبوونه جەنگەوە وشکاندبوونیان) ئوسامە دەڵێت: من وپیاوێکی ئەنساڕی بە دوای پیاوێکەوە بووین کاتێک گەیشتین پێی، ووتى: (لا الەالا الله)، ئەنساڕیەکە وازی لێی هێنا ونەیکوشت ومن بە ڕمەکەم کوشتم، کاتێک هەواڵی ئەم ڕووداوە گەیشت بە پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «ئايا کوشتت پاش ئەوەى ووتی (لا اله الا اللە)»، بەردەوام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەر ئەوەی دەوتەوە بەسەرما هەتا خۆزگەم خواست كه ئەو رۆژه موسڵمان ببومایە. لە ریوایەتێکدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئايا کوشتت پاش ئەوەى ووتی (لا اله الا اللە)»، دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕاستیدا ئەو لە ترسى چەکەکە وای وت،. فەرمووى: «ئايا دڵت لەت کرد تا بزانیت لەبەرئەوە وتوويەتی یان نا»، بەردەوام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی دەوتەوە بەسەرما هەتا خۆزگەم خواست كه ئەو رۆژه موسڵمان ببومایە. جوندوبی كوڕی عبداللە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوپایەكى لە موسڵمانان نارد بۆ سەر تیرەیەک لە موشریكەکان، لەوێ بەرامبەر بەيەك ڕاوەستان، پیاوێك لە موشریكەكان ھەر کە نیازی كوشتنى موسڵمانێكی بوایە پەلامارى دەدا ودەیكوشت، یەکێک لە موسڵمانەکان بێئاگايى ئەو پیاوەی قۆستەوە وپەلاماریدا، واش قسەیان بۆ كردووین کە ئەو پیاوه ئوسامەى كوڕى زەید بوو، کاتێک شمشێری لێ ڕاکێشا موشریكەکە ووتى: (لا إله إلا الله)، بەڵام ھەر كوشتى، ئینجا هەواڵدەر خۆی گەیاندە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش پرسیارى لێكرد و وەڵامی دایەوە هەتا هەواڵی ئەو پیاوەشى دايە (واتە هەواڵی ئوسامە كە چى كردووه)، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- بانگى كرد وفەرمووى: «بۆچی کوشتت؟»، ئوسامە ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئازارى دەگەیاند بە موسڵمانەكان، فڵان وفیسارى كوشت وناوی چەند کەسێکی ووت ھەر بۆيە منیش پەلامارم دا وکاتێک چاوی بە شمشێرەکە كەوت ووتى: (لا إله إلا الله)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى:«ئایا کوشتت؟»، ووتى: بەڵێ، فەرمووی: «ئەی چى دەکەیت له (لا إله إلا الله) ئەگەر بێت لە ڕۆژى قیامەتدا»، ئوسامە ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا داوای لێخۆشبوونم بۆ بكە، فەرمووی: «ئەی چى دەکەیت لە (لا اله الا الله) ئەگەر بێت لە رۆژی قيامەتدا»، ئيتر بەو شێوەیە ھەر دەیفەرموو: «ئەی چى دەکەیت له (لا اله الا الله) ئەگەر بێت له ڕۆژی قيامەتدا».
موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرکردایەتی ئوسامەی کوڕی زەید مەفرەزەیەکی نارد بۆ سەر تیرەی (حروقات) سەر بە هۆی (جوهینە)، کاتێک گەیشتن پێیان ودەستیان کرد بە ڕووبەڕووبونەوەیان، پیاوێک لە موشریکەکان ڕایکرد، وئوسامە وپیاوێکی ئەنساڕی شوێنی کەوتن بۆ ئەوەی بیکوژن، کاتێک گەیشتن پێی ووتی: (لا إله إلا الله)، ئەنساڕیەکە وازی لێهێنا کاتێک شاهێدی هێنا، بەڵام ئوسامە کوشتی، کاتێک گەڕانەوە بۆ مەدینە، وئەم هەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئوسامەی ووت: (ئایا کوشتت پاش ئەوەی ووتی: لا إله إلا اللە؟)، ئەویش ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا؛ وای ووت بۆ ئەوەى خۆی بپارێزێت لە کوشتن، پاشان هەر فەرمووی: (ئایا کوشتت پاش ئەوەی ووتی: لا إله إلا الله؟)، ئەویش ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا؛ وای ووت بۆ ئەوەى خۆی بپارێزێت لە کوشتن، مسوڵمانانی ئازاردا وفڵان وفڵانی کوشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا دڵیت لەت کرد بۆ ئەوى دڵنیا بیت لەسەر نیەتەکەى؟ ئایا چی دەکەیت لە (لا إله إلا الله) ئەگەر بێت لە رۆژی قیامەتدا، ئایا کێ شەفاعەتت بۆ دەکات لە کاتێکدا ئەگەر وشەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) بێت، وپێت بووترێت: چۆن کەسێکت کوشت کە شاهێدی بەم وشەیەدا؟ ئوسامە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هەتا ئاواتەخواز بووم پێش ئەو ڕۆژە مسوڵمان نەبوومایە، چونکە ئەگەر کافر بوایە وکوشتنی ئەنجامبدایە ئەوا خودا لێی خۆش دەبوو، بەڵام ئێستا ئەو کردەوەیەی ئەنجامدا لە کاتێکدا مسوڵمانە.
لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕێگا نادات بە تێپەڕبوونی هیچ یەكێك لە شوێنی لێپرسینەوە بەرەو بەهەشت یان دۆزەخ هەتاوەكو پرسیاری ئەم شتانەی لێدەكات: یەكەم: ژیانی لە چیدا بەسەربرد؟ دووەم: زانستەكەی ؛ ئایا لەپێناو الله فێری بوو؟ وئایا كردەوەی پێكرد؟ وئایا گەیاندی بە ئەوانەی شایستەن پێیان بگات؟ سێیەم: سامانەكەی لە كوێوە پەیدا كرد لەڕێگای حەڵاڵ یان حەرام؟ ولە چیدا خەرجی كرد؟ لە شتێك كە هۆكاری ڕەزامەندی یان توڕەیی الله یە؟ چوارەم: لاشە وهێز وگەنجی لە چیدا بەكارهێنا؟
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەنگی خەیبەردا فەرموویەتی: «ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات»، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: حەزم لە فەرمانڕەوایی نەبووە جگە لە ئەو ڕۆژە نەبێت، وخۆم پیشان دەدا بە هیوای ئەوەی بۆی بانگ بكرێم، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی کرد، وئاڵاکەی پێدا، وفەرمووی: «بڕۆ، وئاوڕ مەدەرەوە، هەتا خواى گەورە لەسەر دەستی تۆ فەتح بەرپا دەکات»، عەلی ڕۆیشت وهیچ ئاوڕی نەدایەوە پاشان وەستا وبە دەنگێکی بەرز هاواری كرد: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی بنەمایەک جەنگ دژی خەڵکی بەرپا بکەم؟ ئەویش فەرمووی: «جەنگ دژیان بەرپا بکە هەتا شاهێدی دەدەن بە (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ)^ ئەگەر وایانکرد ئەوا خوێن وماڵیان پارێزراوە مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت، ولێپرسینەوەیان لای خواى گەورەیە». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی ڕاگەیاند كە سبەی مسوڵمانان سەردەكەون بەسەر جولەكەكانی خەیبەر كە لە نزیك مەدینە دەژین، ئەمیش لەسەر دەستی پیاوێك كە ئاڵاكەی پێدەدات، ئاڵایەكە سوپا وەكو دروشم بەكاریدەهێنێت، وئەم پیاوە لە سیفەتەكانی ئەوەیە خودا وپێغەمبەرەكەی خۆشدەوێت، وخودا وپێغەمبەرەكەیشی ئەویان خۆشدەوێت. عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات كە هەرگیز حەزی بە دەسەڵات نەكردووە ولەخەیاڵیدا نەبووە جگە لە ئەو ڕۆژە نەبێت؛ بەو هیوای ئەو كەسە بێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودا وپێغەمبەرەكەی خۆشیان دەوێت، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- خۆی هێنایە پێشەوە بۆئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیبینێت وبەو هیوای بانگی ئەو بكات، هەروەها وەكو بەپەرۆشیەك بۆ وەرگرتنی ئەو ئاڵایە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیبی كرد -ڕەزای خوای لێبێت- وئاڵاكەی پێدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی سوپاكە بجوڵێنێت، و لەپاش گەیشتن بە دوژمن سارد نەبێتەوە لە جەنگەكە بەهۆی پشوو وەرگرتن و وەستان وپەیمان بەستن هەتاوەكو خوای گەورە ڕزگاركردنی ئەو قەڵایانە بەرپا دەكات بە سەركەوتن بەسەریاندا. عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بەڕێكەوت، پاشان وەستا وئاوڕی نەدایەوە؛ بۆئەوەی سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەر نەكات -صلى اللە علیە وسلم-، وعەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بە دەنگێكی بەرز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی دژ بە خەڵكی بجەنگم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دژیان بجەنگە هەتاوەكو شاهێدی دەدەن بە: (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە)؛ ئەگەر لەمەدا وەڵامیان دایتەوە، وهاتنە نێو ئیسلامەوە ئەوا ماڵ وسامانیان لەسەرت حەرامە، مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت وەكو ئەوەی تاوانێك بكەن كە شایستەی كوشتن بێت بەپێی حوكمەكانی ئیسلام، ولێپرسینەوەیان لەلای خوای گەورەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: (ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک خواى گەورە هەموو بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی لە سەرووی عەرشەوە، (ڕەحمەت ومیهرەبانیم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)، واتا: ڕەحمەتی خواى گەورە زۆرترە وپێشی تووڕەبوونی کەوتووە، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ}[الأعراف: 156]،واتە:{وڕەحمەتی من ئەوەندە فراوانە هەموو شتێكی گرتۆتەوە}، وئەمەش هانی مسوڵمان دەدات کە بێ هیوا نەبێت لە ڕەحمەت ومیهرەبانی پەروەردگار.
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان، ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ؛ ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش كاردانەوەیان دەبێت (لەم ناڕەحەتی وئازارە ودەناڵێنن) بە شەونخونی و تا دایان دەگرێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە واجبە حاڵی مسوڵمانان لەگەڵ یەكتردا لەڕوانگەی ویستنی خێر وڕەحمەت ویارمەتی وسەرخستن، وئازار چەشتن بەهۆی ئەو زیانەی تووشیان بووە ؛ دەبێت وەكو یەك لاشە وابن، ئەگەر ئەندامێكی نەخۆش بێت، هەموو ئەندامەكانی تر كاردانەوەیان دەبێت بە شەونخونی وتا دایان دەگرێت.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین لە سەفەرێکدا، لە شوێنێک وەستاین، هەندێکمان خێمەکەى چاکدەکرد، وهەندێکمان پێشبڕکێی نیشان شکێنیان دەکرد، وهەندێکی ترمان خەریکی ئاژەڵەکانى بوو، هەواڵدەری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد: بۆ نوێژ کردن کۆببنەوە، ئێمەش کۆ بووینەوە ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «هەر پێغەمبەرێک لە پێش من هاتبێت ماف بووە لەسەری کە ڕێنیشاندەری ئومەتەکەى بێت بۆ ئەو شتانەى کە دەزانێت خێرە بۆیان، وئاگاداریان بکاتەوە لەو شتانەى کە دەزانێت شەڕە بۆیان، ئەم ئومەتەی ئێوە سەلامەت بوونی لە سەردەمەکانى سەرەتایدایە، وسەردەمەکانى کۆتایی ئەم ئومەتە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوە دەبێت وتووشی شتانێک دەبن کە ئێوە ئینکاریان لێدەکەن لەسەر ئەو کردەوانەیان، وفیتنەى وتاقیکردنەوەکان هەتا دێت گەورەتر دەبن وئەوانەى پێشووتر بچووکتر دەبنەوە، فیتنە وبەڵای ئەوتۆ تووشی ئیماندار دەبێت کە دەڵێت: لەم فیتنەیەدا تیا دەچم، پاشان فیتنەکە نامێنێت، ودانەیەکی تر دێت، ئیماندار دەڵێت: ئەمەتا ئەمەتا (تیا چوونم). بۆیە ئەوەى حەز دەکات ڕزگاری بێت لە دۆزەخ، وبچێتە بەهەشتەوە، ئەوا با بمرێت لەسەر باوەڕهێنان بە ( الله ) وڕۆژی دوایی، وبا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بکات کە ئەو حەز دەکات بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، وهەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەوەى لەسەر پێغەمبەران واجبە لە ڕوونکردەوە وئامۆژگاری وڕێنیشاندان بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە وئاگاداری کردنەوە وڕوونکردنەوەى شەڕ وخراپە؛ ئەوا لەسەر بانگخوازانیش واجبە کە هەمان کردەوە بکەن، وسەرەتای ئەم ئومەتە لەسەر خێر بوون وسەلامەت بوون لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان، لە کۆتایی ئەم ئومەتەدا تووشی ئەوەندە شەڕ وخراپە وتاقیکردنەوە دەبێت وایان لێدەکات کە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى پێشووتر بە کەم وبچووک بزانن، وڕزگاربوون لەم تاقیکردەوانە بە دەستگرتنە بە قورئان وسونەت، وجوان مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی، وپابەندبوون بە بەیعەتی فەرمانڕەواکان، ودەرنەچوون دژیان، وکوشتار کردن دژی ئەوانەى کە دەیانەوێت ڕیزی مسوڵمانان تێکبدەن.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە وهۆشداریداوە سەبارەت بە كردەوەكانی جاهیلیەت، فەرموویەتی: لە ئێمە نییە: یەكەم: ئەوەی لە ڕوومەتی دەدات، وبە تایبەت باسی ڕوومەتی كردووە چونكە زۆرێك لە خەڵكی لەكاتی ناخۆشیدا لەو شوێنەیان دەدەن، ئەگەرنا لێدان لە هەرشوێنێكی تری ڕوو؛ بەهەمان شێوە نەهی لێكراوە. دووەم: دڕینی جل وپوشاک؛ بەهۆی زۆری ناڕازی وتوڕەییەوە ئەم كارە دەكات. سێیەم: بانگكردن بە بانگەشەی خەڵكی جاهیلیەت وەكو نزای مردن وتیاچوون وشیوەن ولاواندنەوە وهتد.
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دۆزەخیەکان هەیانە ئاگر گوێزنگەکانى*، وهەیانە ئاگر هەتا ئەژنۆکانی، وهەیانە ئاگر هەتا کەمەری، وهەیانە ئاگر هەتا ئێسکی ملی دێت». *(قولەپێکانى - قاپەڕەقەکانى)
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە هەڕەشەیە بۆ ترسان لە ڕۆژی قیامەت ولە سزای دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کەسی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا کە ئاگری دۆزەخ دەگاتە گوێزنگەکانى وکەسی وا هەیە ئاگری دۆزەخ دەگاتە ئەژنۆکانی وکەسی وا هەیە ئاگری دۆزەخ دەکاتە کەمەری (لای سکی) وکەسی وا هەیە سزای دۆزەخ دەگاتە ئێسکەکانی ملی، خەڵکی پلەیان جیاوازە لە سزدا بە پێی کردەوەکانیان لە دونیادا، خواى گەورە بمان پارێزیت وسەلامەت ودوورمان بکەیت لە سزای دۆزەخ.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وهیوات بە ڕەحمەتی من هەبێت، وبێ هیوا نەبیت؛ ئەوا گوناهەكانت دەپۆشم و بەبێ گرنگیدان پێیان، ئەگەرچیش ئەم گوناهە لە تاوانە گەورەكان بێت. ئەی نەوەی ئادەم: ئەگەر تاوانەكانت هێندە زۆر بن نێوان ئاسمان وزەوی پڕ بكەن لە هەموو لایەكەوە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من دەیانسڕمەوە ولە هەموویان خۆشدەبم بەبێ گرنگیدان بە زۆریان. ئەی نەوەى ئادەم: لەپاش مردنت و گەیشت پێم ئەگەر تاوانەکانت هێندە زۆر بن وپڕ بە زەوی بن؛ لەكاتێكدا تۆ لەسەر تەوحید -یەك خوار پەرستی- وەفاتت كردبێت وهیچ هاوبەشێكت بۆ من دانەنابێت، ئەوا من بەرامبەر ئەم گوناهـ وتاوانانە؛ هێندەی زەوی لێخۆشبوونم بۆت ئامادە كردووە، چونكە لێخۆشبوونی من فراوانە، ولە هەموو گوناهـ وتاوانەكان خۆشدەبم جگە لە شیرك نەبێت.