





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی جوولەکە پێی ووت: ئەی میری باوەڕداران، ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن، (عومەری کوڕی خەتاب) ووتی: کام ئایەتەیە؟ (جوولەکەکە) ووتی: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا} [المائدة: 3] واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت}، عومەر ووتی: بێگومان ئێمە ئەو ڕۆژ دەزانین، ودەزانین لە چی شوێنێك ئەم ئایەتە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی، ڕۆژی هەینی بوو، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفات ڕاوەستابوو.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوێکی جولەکە هات بۆ لای میری باوەڕداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت-، و پێی ووت: ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا (لە قورئاندا) هەیە کە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی کۆمەڵەی جولەکە دابەزیایە لە کتێبەکەماندا (لە تەوراتدا)؛ ئەوا ئەو ڕۆژەمان دەکرد بە جەژن و ئاهەنگمان تێدا دەگێڕا، وەکو سوپاسگوزارییەک بۆ نیعمەتی دابەزینی ئەم ئایەتە مەزنە، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: کام ئایەت؟ پیاوەکە ووتی: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت}. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: ئێمە ئەو ڕۆژە و ئەو شوێنە دەزانین کە ئەم ئایەتە پیرۆزەی تێدا دابەزیووە، ئەو ئایەتە لە ڕۆژێکی جەژندا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؛ ؛ کە ڕۆژی هەینیش بوو، و لە عەرەفات ڕاوەستابوو، و هەردووکیان دوو ڕۆژی مەزنن لەلای موسڵمانان.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْكَافِرُونَ} و {فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ} و {فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47،45،44] واتە: {وە هەرکەسێک حوکم نەکات بەوەی کە خودا دایبەزاندووە، ئەوانە کافرن (بێباوەڕن)} و {ئەوانە ستەمکارن} و {ئەوانە فاسقن -یاخیبوو وسەرپێچیکارن-}، ئیبن عەباس دەڵێت: خودا ئەم ئایەتانەی دابەزاند دەربارەی دوو كۆمەڵە لە جوولەکەکان، یەکێکیان ئەوی تریانی بەزاند بوو لە سەردەمی جاهیلیەتدا، هەتا گەیشتنە ڕێککەوتن وئاشتەواییان كرد؛ بەپێی ئەو ڕێککەوتنە خوێنبایی (دیە)ی هەر کەسێک لە كۆمەڵە لاوازەكە کە لەلایەن كۆمەڵە باڵادەستەکەوە كوژراوە پەنجا (وەسق)^ بوو، و خوێنبایی هەر کەسێک لە كۆمەڵە باڵادەستەکە کە لەلایەن كۆمەڵە لاوازەكەوە كوژراوە؛ سەد (وەسق) بوو، ئەوان پابەندی ئەمە بوون هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە؛ پاشان هەردوو كۆمەڵەکە ملکەچ بوون بەهۆی هاتنی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، و لەو کاتەدا (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بە تەواوی زاڵ نەبوو بەسەر دوژمنەكانیدا، وناچاریانی نەكردبوو بۆ گوێڕایەڵیكردنی، وپەیمانی لەگەڵ هەردوو كۆمەڵەكەدا هەبوو، پاشان كۆمەڵە لاوازەكە كەسێكی لە كۆمەڵە باڵادەستەکە کوشت، و كۆمەڵەی باڵادەست پەیامێکی بۆ كۆمەڵە لاوازەكە نارد، ووتیان: سەد (وەسق)مان بۆ بنێرن، كۆمەڵە لاوازەكە ووتیان: ئایا هیچ کاتێک ڕێککەوتنێک هەبووە لە نێوان دوو هۆزدا کە شوێنکەوتووی یەک ئایین بن، و یەک ڕەچەڵەکیان هەبێت و لە یەک شاردا بژین، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە خوێنبایی هەندێکیان نیوەی خوێنبایی ئەوانی تر بێت؟ ئێمە تەنها لەبەرئەوە ئەو ڕێککەوتنەمان قبوڵ کرد چونکە ئێوە بە زۆر وستەم بەسەرتاندا سەپاندین و لێتان دەترساین، بەڵام ئێستا موحەممەد هاتووە و چیتر ئەوەندەتان پێنادەین (ئەم ڕێککەوتنە قبوڵ ناکەین)، خەریک بوو شەڕ لە نێوانیاندا هەڵبگیرسێت، پاشان ڕێککەوتن کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بکەنە دادوەر لە نێوانیاندا، ئینجا كۆمەڵە باڵادەستەکە تێگەیشتن (و بە یەکتریان ووت): سوێند بە خودا، موحەممەد ڕێککەوتنێکتان بۆ دانانێت کە دوو هێندەی ئەوەتان بدرێتێ کە بە ئەوان دەدرێت، ئەوانیش ڕاستیان دەکرد؛ تەنها لەبەرئەوە ئەو ڕێککەوتنەیان قبوڵ کردبوو چونکە بە زۆر وبە ستەم بەسەریاندا سەپێنرا بوو، پەیامێکیان بۆ موحەممەد نارد تا بزانن ڕای چییە: ئەگەر ئەوەی دەتانەوێت پێی دان؛ ئەوا بیکەنە دادوەر، و ئەگەر ئەوەی دەتانەوێت پێی نەدان؛ ئەوا بکشێنەوە و مەیکەنە دادوەر، ئەوان یەکێک لە دووڕووەکانیان نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بزانێت ڕای پێغەمبەری خودا چییە -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک هاتە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خودا پێغەمبەرەکەی ئاگادار کردەوە لەوەی کە باسیان چییە وهەوڵی چی دەدەن، و خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الذِينَ قَالُوا آمَنَّا} [المائدة: 41] واتە: {ئەی پێغەمبەر (-صلى اللە علیە وسلم-) با ئەوانەی کە پەلە دەکەن لە چوونە ناو بێباوەڕییەوە خەمبارت نەکەن، لەوانەی کە دەڵێن ئێمە باوەڕمان هێناوە}؛ هەتاوەكو دەفەرموێت: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47] {وە هەرکەسێک حوکم نەکات بەوەی کە خودا دایبەزاندووە، ئەوانە فاسقن}، پاشان (ئیبن عەباس) ووتی: والله ئەم ئایەتانە دەربارەی ئەوان [هەردوو كۆمەڵەكە] دابەزیووە، و خودا لەم ئایەتانەدا ئاماژەی پێکردوون. ^(وەسق: یەكەیەكی پێوانی كێشە یەكسانە بە شەست ساع، وهەر ساعێك چوار گوێلە)
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەهۆزەكانی بەنی قورەیزە و بەنی نەزیر لە جوولەکانی مەدینە بوون، یەکێکیان لە سەردەمی نەفامیدا (لە جاهلیەتدا) ئەوی تری تێكشاند بوو و زاڵ بوو بەسەریدا، بۆیە ڕێککەوتن و ئاشتەواییان ئەنجامدا لەسەر ئەوەی هەر کوژراوێک کە هۆزە بەهێزەکە بیكوژێت لە هۆزە لاوازەکە؛ ئەوا خوێنباییەکەی -دیەكەی- تەنها پەنجا (وەسق) دەبێت، و هەر کوژراوێک کە هۆزە لاوازەکە بیكوژێت لە هۆزە بەهێزەکە؛ خوێنباییەکەی دوو هێندە دەبێت، واتە سەد (وەسق)، و هەر وەسقێکیش شەست (ساعە). لەسەر ئەم ڕێککەوتنە بەردەوام بوون هەتاوەكو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- كۆچی كرد بۆ مەدینە، و هەردوو هۆزەکە ملکەچی هاتنی پێغەمبەر بوون -صلى الله عليه وسلم-، و لەو كاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هێشتا بە تەواوی سەرنەكەوتبوو بەسەر دوژمنەکانیدا و ملکەچی نەکردبوون بۆ گوێڕایەڵیكردنی؛ چونکە ئەم باسە لە سەرەتای کۆچکردن و لە قۆناغی ئاشتەوایی و پەیماندا بوو. ئینجا هۆزە لاوازەکە كەسێكی لە هۆزە بەهێزەکە کوشت، هۆزە بەهێزەکە پەیامێكیان نارد بۆ هۆزە لاوازەکە: سەد (وەسقمان) بۆ بنێرن بە پێی ڕێککەوتنەکە، هۆزە لاوازەکە ووتیان: ئایا شتی وا لە نێوان كام دوو هۆزدا ڕوویداوە کە ئاین و ڕەچەڵەک و شاریان یەک بێت، بەڵام خوێنبایی یەكێکیان نیوەی خوێنبایی ئەوی تر بێت؟! ئێمە پێشتر كە ئەو بڕەمان پێداون بەهۆی ستەمی ئێوە و ترسمان لێتان، بەڵام ئێستا کە موحەممەد هاتووە؛ هەرگیز ئەو بڕەتان پێ نادەین. خەریک بوو شەڕ لە نێوانیاندا هەڵبگیرسێت، پاشان ڕازی بوون لەسەر ئەوەی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دادوەری بكات لە نێوانیاندا، پاشان هۆزە بەهێزەکە بیریان کردەوە، ووتیان: سوێند بە خودا، موحەممەد دوو هێندەی ئەوەتان پێنادات كە ئەوان دەیدەن بە ئێوە، ئەوانیش ڕاستیان کرد؛ بەهۆی ستەم و زاڵبوونمان ئەو بڕەمان پێدەدەن، بۆیە بە نهێنی کەسێکیان نارد بۆ لای موحەممەد -صلى الله عليه وسلم- بۆئەوەی ڕاوبۆچوونی ئەو بزانێت، ئەگەر ئەوەی دەیانەوێت؛ پێی دان، ئەوا بیکەنە دادوەر، و ئەگەر ئەوەی ئارەزووی دەکەن؛ پێی نەدان، ئەوا وازی لێ بهێنن و نایکەنە دادوەر لە نێوانماندا. بۆیە بە نهێنی چەند کەسێکیان لە دووڕووەکان (لە مونافیقەکان) نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-؛ بۆئەوەی ڕای ئەو بزانن، کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، خوای گەورە وەحی دابەزاند و پێغەمبەری ئاگادار كردەوە لە هەموو کار و نیازیان، الله -عز وجل- لە سورەتی -المائدة-دا ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الذِينَ قَالُوا آمَنَّا} [المائدة: 41] واتە: {ئەی پێغەمبەر، با غەمبارت نەکەن ئەوانەی کە پەلە دەکەن لە کوفردا لەوانەی کە بە دەم دەیانووت باوەڕمان هێناوە}. هەتاوەكو كە دەفەرموێت: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47] واتە: {و هەرکەسێک دادوەری نەكات بەوەی خودا دایبەزاندووە، ئا ئەوانە فاسق و لەسنوور دەرچوون}. پاشان ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتی: سوێند بە خودا، ئەم فەرمایشتانەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەربارەی ئەوان دابەزیووە؛ كاتێك دەفەرموێت: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْكَافِرُونَ} [المائدة: 44] واتە: {و هەرکەسێک دادوەری نەكات بەوەی خودا دایبەزاندووە، ئا ئەوانە کافرن}. و {...فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ} [المائدة: 45] واتە: {...ئا ئەوانە ستەمکارن}. و {...فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47] واتە: {...ئا ئەوانە فاسق و لەسنوور دەرچوون}، و خوای گەورە -عز وجل- مەبەستی هەردوو هۆزەكە بوو.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «كلیلەكانی غەیب پێنجن، {إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنْزِلُ الغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [لقمان:34] واتە: {بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لە منداڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە}».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەغەیب (شتە شاراوەكان) لە لای الله یە و کەس سەبارەتیان نازانێت جگە لە ئەو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە کلیل و گەنجینەکانی غەیب پێنجن: یەکەم: کەس نازانێت کەی قیامەت هەڵدەستێت جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ زانستەکانی دواڕۆژ، چونکە ڕۆژی قیامەت سەرەتایەتی، و کاتێک زانست نەبێت سەبارەت بە نزیکترین؛ ئەوا بەهەمان شێوە زانستیش نابێت سەبارەت بە ئەوەی لە دوای دێت. دووەم: کەس نازانێت کەی باران دەبارێت جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ کاروباری جیهانی سەرەوە، و بە تایبەت باسی باران کراوە هەرچەندە هەندێك هۆکار و نیشانە هەن كە ئاماژەن بۆ ڕوودانی؛ بەڵام دڵنیایی و یەكلایەنی لەمەدا نییە. سێیەم: ئەوەی لە منداڵدانەکاندایە؛ لە نێر یان مێ، ڕەش یان سپی، تەواو یان كەم ئەندام، بەدبەخت یان بەختەوەر و شتی تر، بە تایبەت باسی منداڵدان کراوە چونکە زۆر كەس بە بەپێی خوو و نەریت سەبارەتی دەزانن، لەگەڵ ئەمەیشدا نكۆڵی كردووە لەوەی هیچ كەسێك سەبارەت بە ڕاستی و هەقیقەتەکەی بزانێت، بۆیە شتی تر لە پێشترە كە زانست سەبارەتیان نەبێـت. چوارەم: کەس نازانێت سبەی چی ڕوودەدات جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ جۆرەکانی سەردەمەكان و ئەو ڕووداوانەی تێیاندا ڕوودەدەن، بە وشەی (سبەی) دەربڕدراوە بۆئەوەی هەقیقەتی هاتنە دی؛ نزیکترین کات بێت، هەرچەندە نزیکە؛ هەقیقەتی ئەوەی تێیدا ڕوودەدات نازانرێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی نیشانە و ئاماژەیش، بۆیە ئەوەی لە پاش سبەی دێت لەپێشترە كە زانست نەبێت سەبارەتی. پێنجەم: هیچ كەسێك نازانێت لە چ خاكێكدا دەمرێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ کاروباری جیهانی خوارەوە، هەرچەندە نەریتی زۆربەی خەڵک ئەوەیە کە لە وڵاتی خۆیاندا دەمرن، بەڵام ئەمە هەقیقەت نییە، بەڵکو ئەگەر لە وڵاتی خۆیشیدا بمرێت؛ نازانێت لە کام پارچە زەوییەدا دەنێژرێت، تەنانەت ئەگەر گۆڕستانی باوباپیرانیشی بێت، {إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} واتە: {بەڕاستی خودا زانا و شارەزایە}، زانستی الله هەموو دیار و نادیار، و نهێنی و شاراوەکان دەگرێتەوە، بۆیە ئایەتەکە هەموو جۆرەکانی غەیبی لەخۆگرتووە، و هەموو بانگەشە پوچەڵەكانی هەڵوەشاندووەتەوە.
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووم، پیاوێک ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر لە دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر حاجیاندا، یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام، یەکێکی تر ووتی: جیهادکردن لە پێناوی خوادا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان، عومەر سەرزەنشتی کردن، ووتی: دەنگتان بەرز مەكەنەوە لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی هەینیدا، کاتێک نوێژەكە تەواو بوو، چوومە ژوورەوە (بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) و پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەو بابەتەی کە تێیدا جیاواز بوون. (لەسەر ئەم باسە بوو کە) خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەنوعمانی کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەو لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دانیشتبوو، گوێی لە پیاوێک بوو كە دەیووت: گرنگ نییە بە لامەوە كە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە ئاو ببەخشم بە حاجیەكان. یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بە لامەوە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە خزمەتی مزگەوتی حەرام بکەم، یەکێکی تر ووتی: جیهاد لە پێناوی خودا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان. عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- سەرزەنشتی کردن بەهۆی دەنگ بەرزکردنەوەیان لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، و ئەم باسە لە بەیانی ڕۆژی هەینیدا بوو، بەڵام کاتێک نوێژی هەینی تەواو بوو، چوومە ژوورەوە و داوای فەتوام لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- كرد؛ دەربارەی ئەو شتەی کە تێیدا ناکۆک بوون، بۆیە خوای گەورە -عز وجل- ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} واتە: {(ئەی بێباوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بە حاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام وەکو کەسێکە کە باوەڕی ھێنا بێت بە خودا و بە ڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێگای خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات}. [التوبة: 19].
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ سەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾، -عبد اللە- دەڵێت: «ئەگەر پیاوێك بیەوێت خراپەكاری تێدا بنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو لە (عەدەن ئەبیەن) بێت ئەوا خوای گەورە (هەر لەوێدا) تووشی سزایەكی ئازاردەی دەكات».
رواه أحمد والحاكمسەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾؛ عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر كەسێك لەنێو خەڵكی لە نەفسی خۆیدا باسی ئەوە بكات كە بە نیازە كارێكی خراپ ئەنجام بدات لە حەرەمی پیرۆز وشتێك حەڵاڵ بكات لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە لە قسە یان كوشتن بە ئەنقەست؛ ئەمە ستەم وخراپەیە، ئەو كەسەی پێداگیرە لەسەر ئەم كارە ئەگەر لە شاری عەدەنیش بێت لە یەمەن؛ ئەوا شایستەیە كە الله سزایەكی سەختی تووش بكات بەهۆی ئەم نیاز وپێداگیربوونەوەی، ئەگەرچیش ئەنجامی نەدات؛ تەنها بەسە بۆ سزادانی كە پێداگیرە لەسەر ئەم كارە.
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «كاتێك ئەم ئایەتانە دابەزی: (إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ) هەتاوەكو (عِنْدَ اللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًا﴾ [الفتح: 1-5]، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵەكانی گەڕانەوە لەپاش تەواوبوونی ڕێكەوتننامەی حودەیبیە؛ لە ڕێگادا هاوەڵان تووشی غەم وخەفەتێكی زۆر بوون، بەتایبەتی پاش ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قوربانیە دیارییەكانی سەربڕی لە حودەیبیە وگەڕایەوە بۆ مەدینە، وفەرمووی: «(چەند) ئایەتێكم بەسەردا دابەزیووە خۆشەویستترە لەلام زیاتر لە هەموو دونیا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك ئەم ئایەتانە دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کە ڕێکەوتنی حودەیبیەیە) (١) لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا * تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابردوو وداھاتووت وە نیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وە رێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات) (٢) وَيَنْصُرَكَ اللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا * وە خوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە (٣) هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا * ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە (٤) لِيُدْخِلَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَكَانَ ذَلِكَ عِنْدَ اللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًا * تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە﴾ [الفتح: ١-٥]، كاتێك لە پەیمانی حودەیبیە گەڕایەوە؛ هاوەڵان تووشی غەم وپەژارەیەكی زۆر بوون، چونكە ڕێگەیان پێنەدرا عومرە ئەنجام بدەن بەهۆی ئەو پەیمانەوە، وپێیان وابوو پەیمانەكە لە بەژرەوەندی مسوڵمانان نییە، لەكاتێكدا ئەوان قوربانیشەكانیشیان سەربڕی بوو لە حودەیبیە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چەند ئایەتێكم بەسەردا دابەزیووە خۆشەویستترە لەلام زیاتر لە هەموو دونیا.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «چەند ئایەتێك دابەزێنراوەتە سەرم هەرگیز هاوشێوەیان نەبینراوە، موعەویزەكان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: ئەمشەو خوای گەورە چەند ئایەتێكی دابەزاند هەرگیز هاوشێوەیان نەبینراوە -واتا لە پەناگرتندا- ئەوانیش بریتین لە موعەویزەكان: سورەتی -الفلق-: {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ...}، وسورەتی -الناس-: {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ...}.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «كوپ هەڵگر بووم لە ماڵی ئەبی تەڵحە، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە بانگدەرێك كرد كە بانگ بكات وبڵێت: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، وبیڕێژە، منیش دەرچووم وڕژاندم، ئارەقەكە دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: خەڵكانێك كوژران لەكاتێكدا ئارەق لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} [المائدة: 93] واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەو كوپ هەڵگر بوو بۆ ئەو كەسانەی دەهاتن بۆ ماڵی ئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- كە مێردی دایكی بوو، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، ئەمیش بریتیە لە تێكەڵەی خورما پێگەیشتوو وخورمای پێنەگەیشتوو، بانگكاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد، ووتی: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، سەرەو خواری بكە وبیڕێژە، منیش سەرەو خوارم كرد وڕژاندم، ئارەق دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: هەندێك لە هاوەڵان كوژران پێش حەرامكردنی ئارەق لەكاتێكدا لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}». [سورەتی -المائدة-: ئایەتی 93]. واتا: گوناهـبار نین ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وئارەقیان خواردووەتەوە پێش ئەوەی حەرام كرابێت.
لە ئەبی نەجیح عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگارییەكی کردین کە دڵەکانی دەلەرزاند، و چاوەکان فرمێسکیان لێ دەهات، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ! بە جۆرێک ئامۆژگاریت کردین وەک ئەوەی ئامۆژگاری كەسێك بێت ماڵئاوایی دەكات؛ بۆیە وەسییەت وئامۆژگاریمان بكە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان بهدوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
(أبو داود والترمذي) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.