





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گەیاندنی زانستی شەرعی لە قورئان وسونەت، ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت وەکو ئایەتێک یان فەرموودەیەک، بەمەرجێک زانستی هەبێت سەبارەت بەوەى دەیگەیەنێت وبانگەوازى بۆ دەکات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە گێڕانەوە لە بەنی ئیسرائیلەوە ئاساییە لەوەى بەسەریاندا ڕوویداوە بەمەرجێک پێچەوانەى شەریعەتی ئێمە نەبێت. پاشان هۆشداری دا لە درۆکردن بەناویەوە، وهەرکەسێک بەئەنقەست درۆ بکات بە ناویەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دیاری بکات لە دۆزەخدا.
لە میقدام کوڕی مەعیدیەکریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەردەمانێک نزیک بووەتەوە کە جۆرێک لە خەڵکی لەسەر ڕاخەرەکانیان پاڵیان داوەتەوە، کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەری بۆ باسدەکرێت -صلى الله عليه وسلم-، دەڵێت: ئەوەی بڕیار لەسەر بابەتەکانی نێوان تۆ و ئێمە دەدات، قورئانی پیرۆزە و بۆ ئێمە بەسە، ئەوەی تێیدا حەڵاڵکراوە بە حەڵاڵ دەیبینین، وکرەوەى پێدەکەین، ئەوەی تێیدا حەرامکراوە بە حەرام دەیبینین ولێی دوور دەکەوینەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر شتێک لە سونەتەکەیدا ؛ حەرامی کردووە یان نەهی لێکردووە ئەوا لە حوکمدا وەکو ئەوەیە کە لە قورئاندا حەرامکراوە، چونکە ئەو حوکمەکانی لە پەروەردگاریەوە گەیاندووە.
لە عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.
لە سەمورەی كوڕی جوندوب وموغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».
رواه مسلم في مقدمتهپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی فەرموودەیەك لە ئەوەوە دەگێڕێتەوە لەكاتێكدا دەزانێت یان گومانی وایە یان زۆرینەی گومانی وایە كە ئەم گێڕانەوەیە درۆیە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا ئەم کەسە بەشداری ئەو كەسەیە كە ئەم درۆیەی لەسەرەتاوە هەڵبەستووە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بە ناوی منەوە بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە هاوەڵانی لەوەى کە شتێک بنووسنەوە لەوانەى کە فەرموویەتی جگە لە قورئانی پیرۆز، وهەرکەسێک شتێکی نوسیووە جگە لە قورئان ئەوا دەبێت بیسڕێتەوە، پاشان مۆڵەتی پێدان لەوەى کە فەرموودە لە ئەو بگێڕنەوە وهیچ گوناهێک لەمەدا نییە، بە مەرجێک بە دوای ڕاستگۆییدا بگەڕێن لەوەی دەیگڕێنەوە وباسی دەکەن لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وئاگاداریانی کردەوە وهەڕەشەی لێدان بەوەى هەرکەسێک درۆ بکات بەناوی ئەوەوە ئەوا سزاکەی شوێنێک دەبێت بۆی لە ناو دۆزەخدا. ونەهی کردن لە نووسینەوەى فەرموودە هەڵوەشێندرایەوە (مەنسوخە): لە سەرەتادا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لە نووسینەوەى فەرموودە کرد بەڵام لەبەر ئەوەى لە پاشان فەرموودەکان زۆر بوون ولەوەیە لە بیربکرێن بۆیە ڕێگەیدا بە نووسینەوەیان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتارێکیدا فەرمووی: (اكتبوا لأبي شاه) [رواه أبو داود] واتە: (بنووسن بۆ ئەبی شاهـ)، لە کاتێکدا کەسێک بە ناوى ئەبی شاهـ داوای نووسینێکی کرد. وهەروەها لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- کە ڕێگەى داوە بە عبداللەی کوڕی عەمرو بۆ ئەوەى بنووسێت. وفەرمانی گەیاندنی زانستی شەرعی بە ئومەتەکەى کردووە بۆیە ئەگەر زانستی شەرعی نەنووسرێتەوە ئەوا نامێنێت ولە بیر دەکرێت، ووتراوە: ئەم نەهی کردنە بۆ نووسینەوەى فەرموودەیە لەگەڵ قورئاندا لە یەک پەڕەدا بۆ ئەوەى تێکەڵ نەبن وببێتە جێگای گومان لای خوێنەر، وهەروەها ووتراوە: ئەمە تایبەتە بە کاتی دابەزینی قورئان لە ترسی ئەوەى تێکەڵ ببێت لەگەڵ نووسینی تر پاش ئەمە مۆڵەت درا بە نووسینەوە، وئەگەری یەکەم لە پێشترە کە ئەم حوکمە هەڵوەشێندراوەتەوە (نەسخ بووەتەوە).
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە هەركەسێك بەئەنقەست درۆ بەناوی ئەوەوە بكات ؛ ئەمیش بەوەی فەرموودەیەك یان كردەوەیەکە بداتە پاڵی لەكاتێكدا ئەو نەیفەرمووە ونەیكردووە، ئەوا لە قیامەتدا شوێنێك بۆ ئەو كەسە درۆزنە دانراوە لە درۆزەخدا ؛ لەسزای درۆكردن بەناو پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لەكۆتایی ئومەتەكەیدا خەڵكانێك پەیدا دەبن كە درۆ هەڵدەبەستن، وشتی وا دەڵێن كە هیچ یەكێك لەپێش ئەوان نەیوتووە، فەرموودەی درۆ وداهێنراو دەگێڕنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان كرد كە لێیان دوور بكەوینەوە و لەگەڵیان دانەنیشین، وهەروەها گوێ نەگرین بۆ فەرموودەكانیان ؛ نەوەك فەرموودە هەڵبەستراوەكانیان جێگیر بن لە دڵماندا، و بەئاسانی نەتوانین ڕزگارمان بێت لێیان.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەمویست لەبەری بکەم، قورەیش نەهیان لێکردم، ووتیان: ئایا هەموو شتێک دەنووسیت کە گوێت لێدەبێت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤێکە قسە دەکات لەکاتی توڕەیی وڕازی بوونیدا؟ بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا، وئەمەم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەویش ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: «بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەعبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی لەبەری بكەم، پیاوانێك لە قورەیش نەهیان لێکردم لەم كارە، ووتیان: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤە لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەیی قسە دەكات، ولەوەیە هەڵە بكات، بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا. قسەكەی ئەوانم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بە پەنجەى ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت لەهەموو حاڵەتێكدا ؛ لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەییدا. وخوای گەورە سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات * هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی﴾ [النجم ٣-٤].
لە واسیلەی کوڕی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات وخۆی بداتە پاڵی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان کەسێکی تر بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو کوڕی باوکێکی ترە جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی لەکاتێکدا دەزانێت ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە؛ وئەمیش لەسەر ئەو بانگەشەیە ڕازی بێت، ئەمە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانى درۆکردن، وهەروەها یەکێکی تر لە گەورەترین درۆکان ئەوەیە کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات لە خەوندا شتێکی بینیووە کەچی لەڕاستیدا هیچ شتێکی نەبینی بێت، وهەروەها لە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن بریتیە لەوەى کەسێک قسەیەک یان کردەوەیەک یان ڕازی بوونێک لەسەر شتێک بەناوى پێغەمبەرەوە بڵێت -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە وئەنجامی نەداوە وڕازی نەبووە لەسەر ئەو کردەوەیە.