





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی عبد الرحمن عبد الله ی كوڕی عومەڕی كوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە واله وسلم- کە دەیفەرموو: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر لە ئیسلامدا بۆ كامڵتر وچاكتركردنی بیناكەیە، یەكەم پایە: شایەتمان : شاهێدای دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەم دوو شاهێدی دانە یەك پایەن، و لەیەك جیا نابنەوە، بەندە دەیڵێت ودان دەنێت بە وەحدانیەتی -تاكێتی- الله وبەوەی تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بێ هیچ هاوبەشێك، وكردەوە بەئاماژەكانیان دەكات، وباوەڕی بە پەیامی موحەمەد هەیە -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت. پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان: ئەمیش بریتیە لە پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژدا؛ بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا، لەگەڵ جێبەجێكردنی مەرج وپایە و واجبەكانیان. پایەی سێیەم: زەكاتدان: ئەمیش پەرستنێكە بە پارە وسامان ئەنجامدەدرێت، و واجبە لەسەر هەموو پارە وسامانێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت. پایەی چوارەم: حەج كردن: بریتیە لە ڕۆیشتن بۆ مەككە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك دروشم ومەراسیمی دیاریكراو ؛ كە بۆ پەرستن و بەندایەتی كردن بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت -عز وجل-. پایەی پێنجەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن بەنیەتی بەندایەتی كردن بۆ الله، لەكاتی دەرچوونی بەرەبەیان هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر.
لە ئەبی عبد الرحمن عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە، فەرمووی: «هەر یەکێکتان دروستکردنی -بەم جۆرەیە- کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا لە چل ڕۆژدا، پاشان دەبێتە خوێنێکی مەیو بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت ڕۆحی بەبەردا دەکات وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزق وتەمەن وکردەوە، ولادەرە لە ڕێبازی خودا یان لەسەر ڕێبازی خودایە، وسوێند بە ئەوزاتەی کە هیچ پەرستراوێک -هەق وڕاست نییە بپەرسترێت- جگە لە ئەو، یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەدەر دێتە پێشی، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەدەر دێتە پێشی، و کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و دەچێتە نێویەوە».
رواه البخاري ومسلمئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە لە فەرموودەکانی، و بەڕاستگۆ دانراوە لایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-، فەرمووی: یەکێکتان خوڵقاندنی کۆدەکرێتەوە، ئەمیش پاش ئەوەی پیاو لەگەڵ خێزانەکەى جووت دەبێت ومەنی پیاو وئافرەتەکە کۆدەبێتەوە لە ڕەحمی ئافرەتەکە پاش چل ڕۆژ دەبێـتە دڵۆپەیەک -نوتفەیەک- لە مەنی پیاو وئافرەت، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێک ئەمیش پارچە خوێنێکی چڕی کوڵۆیە، ئەمە لە چل ڕۆژی دووەم، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بەقەبارەی ئەوەندەى بتوانرێت قووت بدرێت، ئەمە لە چل ڕۆژی سێیەم، پاشان خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت، بۆیە ڕۆح دەکات بەبەریدا پاش تەواوبوونی چل ڕۆی سێیەم، وفەرمانى پێدەکرێت بەنووسینی چوار شت : ڕزقەکەى، ئەمیش ئەو نیعمەتانەیە کە دەستی دەکەوێت لە تەمەنیدا، وئەجەلەکەى، ئەمیش ماوەى مانەوەیەتی لەدونیادا، وکردەوەى، ئایا چۆن کردەوە دەکات؟ ئایا خراپەکار -چارەڕەش- یان چاکەکارە -بەختەوەرە-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندنی خوارد : یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت، وکردەوەکانی لای خەڵکی چاکەکارییە، بەردەوامەلەسەری هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە بەهەشت هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە، چونکە مەرجی قبوڵبوونی کردەوە ئەوەیە کە لەسەری جێگیر بێت ونەگۆڕێت، وکەسێکی تر کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو نزیک دەبێت لەوەى بچێتە دۆزەخەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە دۆزەخ هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە،
لە دایكی ئیماندارانەوە (دایكی عبد الله) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «هەر یەکێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت كە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە یان كردەوەیە ڕەت دەكرێتەوە وخوای گەورە قبوڵی ناكات لە بكەرەكەی.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە عبد الرحمن كوڕی سەخر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکییان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- بۆی ڕوون کردینەوە کە ئەگەر نەهی کرد لە شتێک؛ ئەوا دەبێت لێی دوور بكەوینەوە، و ئەگەر فەرمانمان پێبکات بە شتێک؛ ئەوا دەبێت جێبەجێی بكەین هێندەی لە تواناماندایە. پاشان ئاگاداری کردینەوە بۆئەوەی وەکو هەندێک لە ئوممەتەکانی پێشوو نەبین کاتێک زۆر پرسیاریان كرد لە پێغەمبەرەکانیان لەگەڵ سەرپێچیکردنیان، بۆیە الله سزای دان بە جۆرەها سزای سەخت وێران کار، کەواتە دەبێت ئێمە وەکو ئەوان نەبین بۆئەوەی لەناو نەچین هەروەکو چۆن ئەوان تیاچوون.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک وەرناگرێت مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، {ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، وبەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم}، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاستی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن}، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دوور و درێژدا قژی تێکچووە وشێواوە وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)!، ئەی پەروەردگار (یا رب)!، وبەڵام ئەم کەسە خواردن وخواردنەوە وپۆشاکی بەری حەرامن،و لەسەر خواردنی حەرام گەشەی کردووە، دەی چۆن وەڵامی دۆعای ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پاك وپیرۆزە وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە وخاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، وهیچ قسە وكردەوە وبیروباوەڕێك قبوڵ ناكات مەگەر پاك بێت، وبە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدرابێت، وبە پێی سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وتەنها بەم ڕێگایە مرۆڤ دەتوانێت لە پەروەردگار نزیك بێتەوە، ولە گەورەترین هۆكارەكان بۆ پاكێتی كردەوەكانی باوەڕدار بریتیە لە خواردنی پاك، ودەبێت خواردنێكی حەڵاڵ بێت، بەم شێوەیە كردەوەی پاك دەبێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ئیمانداران هەروەكو چۆن فەرمانی كردووە بە پێغەمبەران بەوەی خواردنی حەڵاڵ بخۆن وكردەوەی چاك ئەنجام بدەن، پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خواردنی حەرام چونكە كردەوە پوچەڵ دەكاتەوە وڕێگر دەبێت لە قبوڵبوونی؛ هەرچەندە مرۆڤ هۆكارە دیارەكان جێبەجێ بكات بۆ قبوڵبوونی، لەو هۆكارانەیش: یەكەم: دووری سەفەر كردن بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وەكو حەج وجیهاد وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وهتد. دووەم: ئاڵۆزی وناڕێكی قژ بەهۆی شانە نەكردن، وگۆڕاوی ڕەنگی وڕەنگی جلەكەی بەهۆی خۆڵەوە؛ بە هۆی سەفەروە وپێویستی بە یارمەتی الله یە سێیەم: بەرزكردنەوەی دەست بەرەو ئاسمان بۆ نزا كردن. چوارەم: پاڕانەوە لە خوای گەورە بە ناوەكانی وزۆر تكاكردن لەم پاڕانەوەیەدا بە ووتنی: (یا رب ، یا رب) واتە: (ئەی پەروەردگار، ئەی پەروەردگار)! سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم هۆكارانەیش بۆ وەڵامدانەوەی نزا بەڵام نزاكانی وەڵام نەدرایەوە؛ چونكە خواردن وخواردنەوەكەی حەرامە وجلەكەیشی بەهەمان شێوە، ولاشەی بە خواردنی حەرام گەورە بووە، بۆیە هەركەسێك سیفەتەكانی بەم شێوەیە بێت؛ دوورە لەوەی وەڵامی بدرێتەوە، چۆن وەڵام دەردێتەوە؟!
لە ئەبی عەباس، عبد الله ی كوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان لە پشتی پێغەمبەری خوداوە بووم -صلى اللە علیە وسلم-؛ فەرمووی: ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەی بەشتێک سودت پێبگەیەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون، وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه». ولە گێڕانەوەی (تیرمزی)دا: «سنوورەكانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشتدایە (ویارمەتیدەرتە)، خودا بناسە لەكاتی خۆشیدا؛ ئەوا الله دەتناسێت لەكاتی ناڕەحەتیدا، وبزانە ئەوەی دەستت نەکەوتووە بەشی تۆ نەبووە وبۆ تۆ نەنوسراوە، وئەوەی بەشی تۆبێت وبۆ تۆ نوسرابێت هەر بۆ تۆیە ولەکیست ناچێت، وبزانە كە سەركەوتن لەگەڵ ئارامگرتندایە، وخۆشی وفراوانی لەگەڵ نەهامەتی دێت، ولەگەڵ ناڕەحەتیدا ئاسوودەیی دێت».
رواه الترمذي وغيرهئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک كە گەنجێکی تازە پێگەیشتو بوو لەگەڵ پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بەسوواری ڕێیان دەکرد، - وپێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک شتت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت: فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک لە عیبادەت وپەرستندا بتبینێت، ولە كردنی تاوان وگوناهدا بوونت نەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەتپارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت. وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە والله وەڵامی داواکاران دەداتەوە. وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە. ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ؛ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت. وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت. وهەرکەسێک فەرمانەكانی خودا جێبەجێ بكات و دووربکەوێتەوە لە نەهیلێكراوەكانی؛ ئەوا خودا -سبحانه وتعالی- لە پێشی دەبێت و دەزانێت لەسەر چییە و یارمەتی دەدات و پشتیوانی دەکات. ومرۆڤ ئەگەر لە كاتی خۆشیدا گوێڕایەڵی خودا بکات؛ ئەوا خودا لە کاتی تەنگانەدا دەرچەی ڕزگاربوونی بۆ ئاسان دەكات، ودەبێت هەموو بەندەیەک ڕازی بێت بەوەی کە خودا بۆی دیاری کردووە لە خێر و شەڕ. و لەگەڵ تەنگانە و تاقیکردنەوەکاندا؛ دەبێت بەندە پابەندی ئارامگری بێت، چونکە ئارامگری کلیلی ڕزگاربوونە، و ناڕەحەتی وناخۆشی ئەگەر توند بوو؛ ئەوا ڕزگاربوون لەلایەن خوداوە دێت، و ئەگەر بارودۆخ سەخت بوو؛ ئەوا خودا بەدوایدا ئاسانی دێنێت.
لە ئەبی عەمرو -وە وتراوە: ئەبی عەمرە-، سوفیان كوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەهاوەڵێك بەناوی سوفیانی كوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد ؛ بۆ ئەوەی قسەیەكی فێر بكات كە هەموو ماناكانی ئیسلامی لەخۆگرتبێت، وئەویش دەستی پێوە بگرێت وپرسیار لە كەسی تر نەكات سەبارەتی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڵێ: باوەڕم بە الله هێنا، واتا باوەڕم هەیە بەوەی تەنها ئەو پەروەردگار وخوا وخوڵقێنەر وپەرستراوی هەقە وتاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، پاشان ملكەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە ئەمیش بە ئەنجامدانی فەرزەكانی الله ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وبەردەوام وپابەند دەبێت لەسەر ئەم ڕێبازە.
لە ئەبی عبد الله جابر كوڕی عبد اللە ی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی پێنج نوێژە فەرزەکە دەکات وهیچ نوێژێکی تر ناکات لە نوێژە سونەتەکان، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت وڕۆژووی سونەت ناگرێت، وباوەڕی وابێت حەڵاڵکراوەکان حەڵاڵن وکردەوەیان پێبکات، وباوەڕی وابێت حەرامکراوەکان حەرامن وخۆی لێیان بەدوور بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەربارەی شتێکی گەورە پرسیارت کرد، وئاسانە لە سەر ئەو کەسەی خودای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خودای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «ئایا دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم؟ ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتانەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16) فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡس مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ(17)﴾ [السجدة] واته: {تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس وھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان دراوە دەبەخشن (16) پاشان کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە(17)}، پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە سەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «سەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا! زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت وسزا دەدرێین لە سەر ئەوەی کە دەیڵێین؟، فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە، خەڵكى لە سەر ڕوومەتيان يان لە سەر لوتيان فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە مەگەر به هۆى زمانيانەوه نەبێت!».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەموعاز -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەل پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێكدا، بەیانیەكیان لە نزیكیەوە ڕێم دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، كردەوەیەكم پێ بڵێ ببێتە هۆی ئەوەی بچمە بەهەشت ودوور بم لە دۆزەخ، فەرمووی: پرسیارت كرد دەربارەی كردەوەیەكی مەزن كە كردنی قورسە لەسەر نەفسەكان، وئاسانە لەسەر ئەوەی خوای گەورە بۆی ئاسانی كردبێت؛ فەرزەكانی ئیسلام جێبەجێ بكە: یەكەم: بەتەنها الله بپەرستە وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار مەدە. دووەم: پێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدە لە ڕۆژ وشەوێكدا: بەیانی، ونیوەڕۆ، وعەسر ، ومەغریب، وعیشا، بە مەرج وپایە و واجبەكانی. سێیەم: زەكاتی فەرزكراو جێبەجێ بكە، ئەمیش پەرستێكی دارایی واجبە لە هەموو ماڵێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن. چوارەم: ڕەمەزان ڕۆژوو بگرە، ئەمیش بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وشتی تر كە ڕۆژوو دەشكێنن وبە نیەتی پەرستن ئەم كارە ئەنجامدەدرێت، لەكاتی دەرچوونی بەرە بەیانەوە هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر. پێنجەم: حەج ئەنجام بدە بۆ ماڵی خودا لە مەككە بۆ جێبەجێكردنی مەراسیمەكان؛ وەكو بەندایەتیەك بۆ الله -عز وجل-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا ڕێنیشاندەرت بم بۆ ئەو ڕێگایەی كە دەتگەیەنێت بە دەرگاكانی خێر وچاكە؟ ئەمیش بە ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكان لەپاش جێبەجێكردنی فەرزەكان: یەكەم: ڕۆژووگرتنی سونەت، ڕێگرە لە تووشبوون بە گوناهەكان چونكە شەهوەت وئارەزوو دەشكێنێت، وهێزی لاشە كەمدەكاتەوە. دووەم: خێركردنی سونەت؛ دەبێتە هۆی كوژاندنەوەی گوناهەكان لەپاش كردنیان ونامێنن وشوێنەواریان دەسڕێتەوە. سێیەم: شەونوێژكردن لە سێیەكی كۆتایی شەو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن -زیكر ونزا كردن وخوێندنەوەی قورئان-) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داون دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾ پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا پێت بڵێم بنچینەی ئاین وپایەكەی كە لەسەری وەستاوە ولوتكەكەی چییە؟ موعاز -ڕەزای خوای لێبێت-ووتی: بەڵێ، پێم بڵێ ئەی پێغەمبەری خودا. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بنچینەی سەرەكی: ئیسلامە ئەمیش بریتیە لە دوو شاهێدیدانەكە، وبەهۆیانەوە مرۆڤ بنچینەی ئاین بەدەست دەهێنێت. وپایەكەی: نوێژكردنە، ئیسلام نییە ئەگەر نوێژكردن نەبێت، هەروەكو چۆن ماڵ بێ پایە دروست نابێت، هەركەسێك نوێژ بكات ئاینەكەی بەهێز دەبێت وبەرز دەبێتەوە، ولوتكەی ئەم ئاینە وبەرزبوونەوەی: بریتیە لە جیهاد كردن، وكۆششكردن وهەوڵدان و جەنگان دژی دوژمنانی ئاین بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا پێت بڵێم چی شتێك دەبێتە هۆی باش ڕكێف وچاك جێبەجێكردنی ئەوانەی پێشوو؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زمانی گرت، وفەرموو: ڕێگری بكە لە ئەمە وقسە لە شتێكدا مەكە كە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت. موعاز ووتی: ئایا پەروەردگارمان لێپرسینەوەمان لێدەكات وسزامان دەدات لەسەر ئەو شتانەی دەیڵێین؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەباردایکت چویتایە! مەبەست نزاكردن نییە لەسەری، بەڵكو عەرەب ئەم ڕستەیە بەكاردێنن بۆ ئاگاداركردنەوە سەبارەت بە شتێك كە دەبێت هۆشدار بێت سەبارەتی وبیزانێت، پاشان فەرمووی: ئایا خەڵكی فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە و لەسەر ڕوویان دەكەونە نێویەوە مەگەر بەهۆی قسەكانی زمانیانیەوە نەبێت لەسەرەنجامی قسە كردنیان بە كوفر وناوزڕاندن وجوێن وغەیبەت ودووزمانی وبوهتان وهتد.