





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانبارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، الله دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».
(الترمذي وابن حبان) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا، فەرمووی: ئەی خەڵکینە، بەدڵنیاییەوە خودا ئێوەی دەرباز كرد لە خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەت وهەروەها شانازی کردنتان بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو دوو جۆرن: یان ئیماندارێكی چاکەکارە وگوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله یە -عز وجل-، ئەم بەندەیە ڕێزدارە لای خواى گەورە ؛ ئەگەرچیش سەر بە ڕەچەڵەك وبنەماڵەیەكی ناسراو نەبێت لەلای خەڵكی. یان ئەوەتا كافرێكی تاوانبار وسەرسەختە، ئەمە كەسێكی بێڕێزە لەلای الله، وهیچ نرخێكی نییە ؛ ئەگەرچیش سەر بە بنەماڵەیەكی ناسراو بێت لەلای خەڵكی یان پلەوپایە ودەسەڵاتی هەبێت. خەڵکی هەموویان نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، بۆیە شیاو نییە بۆ كەسێك كە بنچینەی خۆڵە ؛ خۆی بەگەورە بزانێت وسەرسامی نەفسی خۆی بێت، وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».
لە زوبەیری کوڕی عەوامەوە دەڵێت: کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
(الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووەكاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت} ؛ واتا پرسیارتان لێدەكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانەی الله پێتانی بەخشی، زوبەیری كوڕی عەوام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەتیان ؟! لەکاتێکدا ئەو نیعمەتانە شتێكی وا نین كە لێپرسینەوەیان لەسەر بكرێت تەنها خورما وئاون ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لێپرسینەوەتان لێدەكرێت لەسەر نیعمەتەكان هەرچەندە لەسەر ئەم حاڵەیش بن، چونكە ئەوانە دوو نیعمەتی گەورەن لە نیعمەتەكانی پەروەردگار.
لە جوندوبی کوڕی عبد اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد.
(ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووەجوندوبی کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین، و گەنجی بەهێز و توندوتۆڵ بووین؛ و نزیک بووین لە پێگەیشتن، لەلای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فێری باوەڕ دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر بین، پاشان كاتێك فێری قورئان بووین؛ بەهۆیەوە باوەڕمان زیادی كرد.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو پێغەمبەرێک موعجیزەی پێ بەخشراوە كە بەهۆیەوە خەڵکی باوەڕیان پێهێناوە، بەڵام ئەوەى بە من بەخشراوە وەحیە لە لایەن خوداوە كە بۆی دابەزاندووم (مەبەست قورئانی پیرۆزە)؛ بۆیە هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە نێو پێغەمبەراندا لە ڕۆژی قیامەتدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە هەموو پێغەمبەران خوای گەورە پشتیوانی لێکردوون، و نیشانە و موعجیزەی سەرسوڕهێنەری پێبەخشیوون کە بەڵگەن لەسەر پێغەمبەرایەتییان، و ئەوانەی ئەم موعیجزانە دەبینن وا دەخوازێت دەستبەجێ باوەڕ بە ڕاستگۆییان بهێنن، و مرۆڤی بێباوەڕ لە ئاست ئەم ڕكابەریەدا شکستی هێناوە بە شێوەیەک کە ناتوانێت لە خۆی دووری بخاتەوە، بەڵام ڕەنگە نکۆڵی لێبكات و سەرکێش بێت. و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نیشانە و موعجیزەکەی قورئانە کە خوای گەورە بە وەحی ناردوویەتی بۆی، بەهۆی ئەوەی موعجیزەی ئاشکرا و بەردەوامی تێدایە، و بەهۆی زۆری و گشتگیری سوودەكانی، و بانگەواز و بەڵگە و هەواڵدانی تێدایە سەبارەت بە ڕووداوەكانی داهاتوو؛ بۆیە سوودەکەی گشتگیرە بۆ ئامادەبوو و بۆ ئامادەنەبوو و بۆ ئەوانەی لە داهاتوو دێن، پاشان فەرمووی: هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە قەتادەوە دەڵێت: پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)». پاشان {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1]ی دەخوێند، (بسْمِ اللَّهِ) و (الرَّحْمَنِ) وَ (الرَّحِيمِ)ی درێژ دەكردەوە.
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپرسیار كرا لە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: دەنگی لە خوێندنەوەدا درێژ دەکردەوە؛ (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لە پاش (ل:لام) و لە پێش (هـ:هائـ) لە وشەی (اللە)، و دیسانەوە (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لەپاش (م:میم)ی و لە پێش (ن:نون) لە وشەی (الرحمن)، و (ی:یائی) درێژ دەكردەوە لە پاش (ح:حائـ) و لە پێش (م:میم) لە وشەی (الرحیم).
لە ئیبن ئەبی مولەیكەوە دەڵێت: لە یەکێک لە خێزانەكانی پێغەمبەرەوە -صلی الله علیه وسلم-؛ -(ئەبو عامر) دەڵێت: نافیع ووتی: پێم وایە حەفسە بوو- کە پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-، ئەویش ووتی: «ئێوە ناتوانن (وەک ئەو بیخوێننەوە)». پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن بوو. ووتی: خوێندنەوەیەکی لەسەرخۆ و ڕوون بوو، ئەبو عامر دەڵێت: نافیع ووتی: ئیبن ئەبی مولەیکە بۆی گێڕاینەوە (كە بەم شێوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندەوە): {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} پاشان دەوەستا، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} پاشان دەوەستا، {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپرسیار كرا لە حەفسە دایکی باوەڕداران -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: ئێوە ناتوانن وەکو ئەو بخوێننەوە، پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن قورئانی دەخوێندەوە. نافیع دەڵێت: ئیبن ئەبی مولەیکە قورئانی بۆ خوێندینەوە بە خوێندنەوەیەك کە پەلەی تێدا نەکرد و لەسەرخۆ بوو؛ بۆئەوەی چۆنیەتی قورئان خوێندنی پێغەمبەریان بۆ بگێڕێتەوە -صلى الله عليه وسلم-، و شێوازی دەربڕینەكانی نزیك بكاتەوە بۆیان بۆئەوەی لێی تێبگەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، پاشان {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەكەی بڕی، وبەو شێوەیە.
لە عەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی فێر دەکردین لە هەموو حاڵەتێكدا؛ مەگەر لەشگران بووایە.
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمدپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- قورئان و چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی فێری هاوەڵانی دەکرد، و پێداچوونەوەی پێدەكردن لە خوێندنەوەیدا لە هەموو حاڵەتەکاندا؛ مەگەر لە حاڵەتی لەشگرانیدا نەبێت بەهۆی جووتبوونی لەگەڵ خێزانێکیدا.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «(شەوێكیان) پیاوێك گوێی لە پیاوێكی تر بوو ئەم (سورەتەی) دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ وهەر دووبارەی دەكردەوە، وكاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە (بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی) بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە». ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە شەوێكیان پیاوێك گوێی پیاوێكی تر بوو ئەم سورەتەی دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ -سورەتی الإخلاص-؛ و بە درێژایی شەو هەر دووبارەی دەكردەوە وئایەت وسورەتی تری نەدەخوێند، كاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بۆ جەختكردنەوە لەسەر فەرموودەكەی: بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە. ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: {لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} [البقرة: 284] واتە: {هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدایە ھەر موڵكی خوایە، ئەگەر ئاشکرای بکەن ئەوەی لە دڵتاندایە یان بیشارنەوە خوا لێپرسینەوەتان لێدەکات لەسەری ئەوسا خۆش دەبێت لەو کەسەی کە بیەوێت وە سزای کەسێک دەدات کە بیەوێت وە خوا بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا}، ئەمە بۆ هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر قورس و گران بوو، بۆیە هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- و لەسەر ئەژنۆ دانیشتن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک ئەرکمان پێ سپێردرا بوو کە لە تواناماندا بوو ئەنجامی بدەین، وەکو نوێژ وڕۆژوو وجیهاد وخێر كردن، پاشان ئەم ئایەتەت بۆ دابەزی و لە توانای ئێمەدا نییە كە جێبەجێی بكەین، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەتانەوێت هەروەک شوێنکەوتووانی دوو کتێبەکەی پێش خۆتان (جوولەکە و گاورەکان) بڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد؟ بەڵکو بڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارمان، و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە»، ئەوانیش وتیان: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین پەروەردگارمان و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە. کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان خوێندەوە و بە ئاسانی هاتە سەر زمانیان، خودا یەکسەر دوای ئەوە ئەمەی دابەزاند: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ المَصِيرُ} [البقرة: 285]، واتە: {(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێرراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خودا وە بە فریشتەکانی وە بە پەیامەكانی وە بە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەرانی (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێ گەیاندین ئێمەیش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وە ھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە}، کاتێک ئەوان ئەوەیان کرد (ئەوەیان ووت)، خودا ئەو (ئایەتەی) هەڵوەشاندەوە، وئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَا يُكَلِّفُ اللهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا} [البقرة: 286] واتە: {خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک لەوە زیاتر کە لە توانایدایە پاداشتی ئەو (چاکەیەی) بۆ هەیە کە کردوویەتی و سزای ئەو (خراپەیەی) لەسەرە کە کردوویەتی، ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا} [البقرة: 286] واتە: {پەروەردگارمان ئەركێكمان مەخەرە سەر کە توانای هەڵگرتنیمان نەبێت وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر)}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ} [البقرة: 286] واتە: {ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الكَافِرِينَ} [البقرة: 286] واتە: {لێمان خۆشبە و لێمان ببوورە، ڕەحممان پێ بکە، تۆ پشتیوان و یارمەتیدەر و پارێزەری ئێمەیت، و سەرمان بخە بەسەر گەلی بێباوەڕاندا}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەکاتێک خوای گەورە ئەم ئایەتەی بۆ پێغەمبەرەکەی دابەزاند -صلى الله عليه وسلم-: {لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ} واتە: {هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدایە ھەر موڵكی خوایە}؛ لە خوڵقاندن و خاوەندارێتی و ڕكێف كردن و بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا، {وَإِنْ تُبْدُوا} واتە: {ئەگەر دەریبخەن}؛ و ئاشکرای بکەن، {مَا فِي أَنْفُسِكُمْ} واتە: {ئەوەی لە ناختاندایە}؛ و لە دڵتاندایە، {أَوْ تُخْفُوهُ} واتە: {یان بیشارنەوە}؛ و بە نهێنی بیهێڵنەوە لە دڵتاندا، {يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ} واتە: {خودا لێپرسینەوەتان لێدەكات لەسەری}؛ لە ڕۆژی دواییدا. {فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ} واتە: {جا خۆش دەبێت لە هەرکەسێک كە بیەوێت}؛ بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی، {وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ} واتە: {و سزای هەرکەسێک دەدات کە بیەوێت}؛ بە دادپەروەری خۆی، {وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {و خودا لەسەر كردنی هەموو شتێک توانادارە}؛ هیچ شتێک ناتوانێت لێی دەرباز بێت و لە ژێر دەسەڵاتی دەربچێت. کاتێک هاوەڵان ئەمەیان بیست؛ ناڕەحەت و گران بوو لەسەریان، چونکە تەنانەت لێپرسینەوەیشی تێدایە لەسەر هەموو ئەو بیرۆکانەی کە دێن بەسەر دڵدا. هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، پاشان لەسەر ئەژنۆیان دانیشتن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، پێش ئەمە ئەرکمان پێ سپێردرا لە کردەوە جەستەییەکان کە توانای ئەنجامدانیانمان هەیە؛ وەکو نوێژ و ڕۆژوو و جیهاد و خێرکردن، بەڵام كە ئەم ئایەتەت بەسەردا دابەزیووە؛ لە تواناماندا نییە ئەنجامی بدەین. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێی فەرموون: ئایا دەتانەوێت وەک جولەكە و گاورەكان بڵێن: {سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا} واتە: {بیستمان و سەرپێچیمان کرد}؟ بەڵکو بڵێن: {سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ المَصِيرُ} واتە: {بیستمان و گوێڕایەڵین لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە}، هاوەڵان وەڵامی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەیان دایەوە، ووتیان: بیستمان و گوێڕایەڵین، لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە. کاتێک مسوڵمانان ئەمەیان ووت بە زمانەکانیان، و لە دەروونیانەوە فەرمانبەرداری فەرمانی الله بوون؛ الله ستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ئوممەتەکەی كرد، و ئەم ئایەتەی دابەزاند: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالمُؤْمِنُونَ} واتە: {پێغەمبەر باوەڕی هێنا بەوەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆی دابەزیووە و باوەڕدارانیش}؛ و زمان و دڵەکانیان گوێڕایەڵی فەرمانی خودا بوون. {كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ} واتە: {هەموویان باوەڕیان هێنا بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی}. بەڵکو باوەڕمان بە هەموویان هەیە {وَقَالُوا سَمِعْنَا} واتە: {و ووتیان بیستمان}؛ وتەكەت، {وَأَطَعْنَا} واتە: {و گوێڕایەڵین}؛ بۆ فەرمانەکەت، و {غُفْرَانَكَ رَبَّنَا} واتە: {داوای لێخۆشبوونت لێدەكەین ئەی پەروەردگارمان}؛ و لێبوردنت، {وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ} واتە: {و بۆ لای تۆیە گەڕانەوە}؛ و چارەنووسمان لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، کاتێک ئەوەیان كرد و ئەوەیان ووت کە فەرمانیان پێکرابوو؛ بە دەربڕینی بیستن و گوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی خودا، خودا ئاسانكاری كرد بۆ ئەم ئوممەتە و ئەو ئایەتەی هەڵوەشاندەوە بە فەرمایشتی: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا} واتە: {خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک لەوە زیاتر کە لە توانایدایە}؛ و لە هێز و وزە و تێکۆشانیدایە، {لَهَا} واتە: {بۆ ئەوە}؛ پاداشتی، {مَا كَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە كردەوەی چاك، {وَعَلَيْهَا} واتە: {و لەسەریەتی}؛ سزای، {مَا اكْتَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە تاوان و گوناهـ، و خودا هیچ کەسێک سزا نادات بە تاوانی کەسێکی تر، هەروەها سزای مرۆڤ نادات بەهۆی ئەو شتانەی كە دەروونی وسوەسەی پێ دەكات. {رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان لێپرسینەوەمان لەگەڵدا مەکە}؛ و سزامان مەدە، {إِنْ نَسِينَا} واتە: {ئەگەر لەبیرمان چوو}؛ و بیرمان نەکەوتەوە، {أَوْ أَخْطَأْنَا} واتە: {یان هەڵەمان کرد}؛ و پشتمان لە ڕاستی كرد بە نا ئەنقەست، خودا وەڵامی دایەوە، و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان ئەركی قورس مەخەرە سەرمان}؛ ئەركێك كە ناڕەحەت و گران بێت، {كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا} واتە: {هەروەكو چۆن خستتە سەر ئەوانەی پێش ئێمە}؛ لە نەوەی ئیسرائیل و جگە لە ئەوان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ} واتە: {ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت}؛ لە ئەرک و تاقیكردنەوە و ئەو شتانەی کە ناتوانین لە ئەستۆی بگرین، خودا فەرمووی: بەڵێ کردم، {وَاعْفُ عَنَّا} واتە: {و لێمان خۆش بە}؛ لە گوناهەکانمان و بیسڕەوە، {وَاغْفِرْ لَنَا} واتە: {و لێمان ببورە}؛ لە گوناهەکانمان و دایانبپۆشە، و لێیان گەڕێ، {وَارْحَمْنَا} واتە: {و بەزەییت پێماندا بێتەوە}؛ بە ڕەحمەتی فراوانت، {أَنْتَ مَوْلَانَا} واتە: {تۆیت خاوەنمان}؛ و گەورەمان، {فَانْصُرْنَا} واتە: {بۆیە سەرمان بخە}؛ بە بەڵگە و زاڵبوون، {عَلَى الْقَوْمِ الكَافِرِينَ} واتە: {بەسەر گەلی بێباوەڕاندا}؛ لە شەڕ و جیهاد لە دژیان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم.