





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم-».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە پاش ئەوەى وەحی دابەزی، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا تەمەنی شەست وسێ ساڵ بوو.
لە قەتادەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: کافر چۆن حەشر دەکرێت لەسەر ڕووی لە ڕۆژی قیامەتدا؟! ئەویش فەرمووی: خواى گەورە وا دروستیکرد کە لەسەر پێیەکانی ڕێ بکات لە دونیادا ئایا ناتوانێت وایلێبکات کە لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟! خواى گەورە لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە مامى فەرمووی: «بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا»، -مامی- ووتی: ئەگەر قوڕەیش لۆمەیان نەکردمایە، دەڵێن: ترسی مردن بووە هۆی ئەوەى بیڵێت؛ ئەوا چاوی تۆم پێی دەگەشاندەوە، خواى گەورە -ئەم ئایەتەی دابەزاند- : {إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ هیدایەتی بدەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات}.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە ئەبو تاڵیبی مامی کرد لەکاتێکدا ئەو لە سەرەمەرگدا بوو کە شایەتمان بڵێت (بڵێت: ﻻ إله إﻻ الله)، بۆئەوەى لەقیامەت شەفاعەتی بۆ کات، وشاهێدی ئیسلامەتی بۆ بدات، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە شایەتمان بڵێت لەترسی جوێن وسەرزەنشتی قوڕەیش ودوواجار بڵێن: ئەو مسوڵمان بوو لەترسی مردن ولاوازی! بەپێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر ئەوە نەبووایە ئەوا دڵخۆشم دەکردیت بە ووتنی شایەتمان، وهیواکەتم دەهێنایە دی هەتاوەکو ڕازی دەبوویت! خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئایەتێکی دابەزاند کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تواناى هیدایەتدانى خەڵکی نیە، ئەمە تەنها بەدەستی خواى گەورەیە -عز وجل- هەرکەسێکی بوێت هیدایەتی دەدات بۆ قبوڵکردنی ئیسلام ومسوڵمان بوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیدایەتی خەڵکی دەدات بە ئاراستە کردن وڕێنیشاندان وڕوونکردنەوەى هەق وبانگەوازى بۆ ڕێبازی ڕاست.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد سابتی کوڕی قەیس ئامادە نییە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من هەواڵیت بۆ دێنم، هات وبینی لە ماڵەوە دانیشتووە، وسەری بەرەو خوارەوە داگرتووە، ووتی: ئەوە چییە؟ -سابت- ووتی: خراپە وشەڕ، -سابت- دەنگی بەرز دەکاتەوە بەشێوەیەک لە سەرەوەى دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وکردەوەکانى پوچەڵ بووەتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە. پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووت کە -سابت- ئاوا وئاوای وتووە، پیاوەکە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای -سابت- بە موژدەیەکی گەورە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد كە سابتی کوڕی قەیس ئامادە نابێـت -ڕەزای خوای لێبێت- لەدانیشتنەكاندا، پیاوێک ووتی: من هەواڵیت بۆ دێنم، وهۆكاری ئامادە نەبوونی. ڕۆیشت بینی لە ماڵەوە دانیشتووە و بەغەمباری سەری داگرتووە بەرەو ئاراستەى زەوی، ووتی: ئەوە چییە؟ سابت باسی حاڵی شەڕ وخراپەی خۆی بۆ كرد ؛ چونكە دەنگی لەسەرەوەى ئاستی دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وخوای گەورە هەڕەشەی كردووە ؛ هەركەسێك بەم شێوەیە بێت كردەوەكانی پوچەڵ دەبێتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە! پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بڕوات بۆ لای سابت وموژدەی پێبدات كە ئەو لە ئەهلی دۆزەخ نییە بەڵكو ئەهلی بەهەشتە. چونكە دەنگی لەسروشتیدا وا بەرز بوو، و وتاربێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەنساڕەكان بوو.
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەوەی هەركەسێك گوێی لە بانگبێژ بێت لەكاتی بانگدان ئەوا پێویستە لەپاش ئەو ؛ ڕستەكانی بانگەكە دووبارە بكاتەوە، جگە لە (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) نەبێت ؛ بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت)، دواتر سەڵات دەدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش تەواوبوونی بانگەكە، هەركەسێك یەك سەڵات بدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خوای گەورە دە سەڵاتی لەسەر دەدات، ومانای سەڵاتی خوای گەورە لەسەر بەندە ئەوەیە: خوای گەورە ستایشی دەكات لەلای فریشتەكان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە نزاكردن بۆئەوەی پەروەردگار وەسیلەت بە ئەو ببەخشێت ، ئەمیش بەرزترین پلەیە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەك بەندە دەبێت لەنێو هەموو بەندەكانی الله -سبحانه وتعالی-، وهیوای خواست بۆ ئەو بێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سادە وبێ فیز بوو بۆیە وای فەرموو ؛ چونكە ئەگەر ئەو پلە بەرزە بۆ یەك كەس بێت ئەوا تەنها بۆ ئەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەبەرئەوەی ئەو چاكترین خوڵقێنراوی خودایە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەركەسێك نزای وەسیلەت بكات بۆ ئەو ؛ ئەوا شەفاعەت كردنی بۆ ئەو كەسە واجب دەبێت.
لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعوسمان کوڕی ئەبی ئەلعاس -ڕەزای خواى لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم، ودەبێتە هۆی ئەوەی خشوعم نەمێنێت لەنوێژدا، وخوێندنەوەم لێ تێکەڵ دەكات وتووشی گومان دەبم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت بەمە كرد ؛ داوای یارمەتی لە الله بكە وپەنای پێ بگرە، وسێ جار تف* بکە بە لای چەپدا، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت. *(تف: مەبەست لێی تف كردنێكە تەنها هەواکە بێت لەگەڵ چەند تەڕیەکی کەم لە ئاوی تفەکە -تفێکی کەم بەسەر زمان-)
لە عەباسی كوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئیمانداری ڕاستگۆ لە ئیمانەكەیدا كە دڵنیایە سەبارەتی ؛ لە دڵیدا هەست بە ئاسوودەیی وفراوانی وخۆشی وتام وچێژی نزیكبوونەوە لە الله دەكات -سبحانه وتعالی- بەمەرجێك بەم سێ شتە ڕازی بێت: یەكەم: ڕازی بێت بەوەی الله پەروەردگاریەتی، مانای ئەوەیە دڵی فراوان وڕازی بێت سەبارەت بە هەرشتێك لەلایەن پەروەردگاریەوە دێت لە دابەشكردنی ڕزقەكان وحاڵەكان، ولە دڵیدا ناڕازی نەبێت سەبارەت بە شتێك لە حوكمەكانی الله، وهیچ یەكێكی تر بە پەروەردگاری نازانێت جگە لە الله. دووەم: ڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینیەتی، مانای ئەوەیە دڵی ئاسوودە وفراوان بێت سەبارەت بە ئەرك و واجبەكان لە ئاینی ئیسلامدا، و لەسەر هیچ ڕێچكە وڕێبازێك نەبێت جگە لە ئیسلام. سێیەم: ڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەریەتی، مانای ئەوەیە دڵی فراوان وئاسوودە بێت سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێناویەتی بەبێ دوودڵی وبەبێ گومان، بۆیە هیچ ڕێبازێك ناگرێت بەر ئەگەر پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت.
لە عبد اللەی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە چوار سیفەت كە ئەگەر لە مسوڵماندا هەبن ئەوا زۆر بە مونافیقەكان -دووڕووەكان- دەچێت-؛ بەهۆی ئەم سیفەت وڕەوشتانەوە، وئەمیش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ئەم سیفەتانەیان پێوە دیار وسیمایەكی دیارە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتیان؛ نەك ئەوانەی جاروبار تووشی یەكێك یان هەندێك لەم سیفەتانە دەبن، ئەم سیفەتانەیش بریتین لە: یەكەم: ئەگەر قسە بكات بەئەنقەست درۆ دەكات ولە قسەكانیدا ڕاستگۆ نییە. دووەم: ئەگەر پەیمان بدات ئەوا وەفادار نابێت، وستەم لە هاوڕێكەی دەكات. سێیەم: ئەگەر بەڵێنێك بدات جێبەجێی ناكات ودەیشكێنێت. چوارەم: ئەگەر ناكۆك بێت وتووشی پێكدادان بێت لەگەڵ كەسێكدا ئەوا زۆر دەمشڕ وبەدكارە، ولە هەق وڕاستی لادەدات، ولە وەڵامدا فێڵباز وچەواشەكارە، وقسەكانی پڕە لە درۆ وپوچەڵی. نیفاق -دووڕوویی- بریتیە لە دەرخستنی پێچەوانەی ئەو شتەی لە ناخیدا دەیشارێتەوە، وئەم مانایە بوونی هەیە لە خاوەنی ئەم سیفەت وڕەوشتە ناشیرینانە، ودووڕووییەكەی دەرهەق بە ئەوانەیە كە قسەیان لەگەڵدا دەكات، وپەیمانیان پێدەدات، وسپاردە لەلای جێدەهێڵن، وناكۆكە لەگەڵیان، وبەڵێنیان پێدەدات، نەك مەبەست ئەوە بێت مونافیقە بەو مانایەی ئیسلام ئاشكرا دەكات وكوفر دەشارێتەوە، هەركەسێك ئەم سیفەتانەی تێدا بێت؛ ئەوا سیفەتێك لە سیفەتەكانی دووڕوویی تێدایە هەتاوەكو وازی لێدەهێنێت.
لە ئەبی واقید حاریس کوڕی عەوفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵیدا بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، دووانیان لە نزیک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستان، یەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی دۆزییەوە لە ئەڵقەی دانیشتنەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەوی تریان لە پشتی ئەوانەوە (لە پشتی ئەڵقەکەوە) دانیشت، بەڵام کەسی سێیەم ڕۆیشت وپشتی هەڵکرد، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، فەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو وخەڵکیش لە دەوروپشتی بوون، وسێ پیاو هاتن، دووانیان هاتن و وەستان لە لای ئەڵقەی دانیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، ویەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی بینی لە نێو ئەڵقەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەڵقەکەش چەند پیاوێک بوون بە شێوەی بازنەیی لە دەوروپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون وپیاوەکەى تر لە پشتی ئەمانەوە دانیشت، بەڵامی پیاوی سێیەم ڕۆیشت ودانیشتنەکەى جێهێشت، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، بە هاوەڵانی فەرموو ئایا شتێکتان پێ بڵێم سەبارەت بە ئەو سێ پیاوە:(یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا): واتا لە شوێنێکی بەتاڵ دانیشت بۆ ئەوەى گوێ لە یادی خواى گەورە بگرێت بۆیە خواى گەورەش ڕێزی لێگرت بەهۆی فەزڵ وپاداشتی ئەم دانیشتنە پیرۆزەوە. (ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد) واتا خۆی بە دوورگرت لە شوێنی قەرەباڵەغ ولە پشتی ئەڵقەکەوە دانیشت بەڵام بێبەش نەبوو لە بەرەکەت وپیرۆزی دانیشتنەکە. (وئەوی تریان پشتی هەڵکرد -ڕازی نەبوو ئامادە بێت-؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو): واتا بە بێ هۆ ڕۆیشت وبۆیە بێبەش بوو لە پیرۆزی دانیشتنەکە وخودا ڕازی نەبوو تووشی پیرۆزی وبەرەکەتی ئەو دانیشتنەى بکات چونکە ئەو پشتی هەڵکرد وئامادە نەبوو دابنیشێت.