





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دوو فەرموودەی بۆمان گێڕایەوە، یەکێکیانم بينيیووه (هاتۆته دى) چاوەڕوانی ئەوی دیکەيانم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «سپاردە (ئەمانەت)* دابەزی بۆ ناو ڕەگ وڕیشەی دڵی پیاوانەوە، پاشان قورئان دابەزى، له قورئان فێربوون وله سونەتیش فێربوون»، پاشان دەربارەی بەرزکردنەوەى (دەرهێنانى) سپاردە قسەی بۆمان کرد، وفەرمووی:«پیاوێک دەخەوێت وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت ومەگەر هێندەی نەختاڵێک (هێندەی سێبەری خاڵێکی ڕەش) نەبێت، پاشان دەخەوێتەوە وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت مەگەر هێندەى تۆقلەیەک نەبێت، وەکو پشکۆیەک کە دەکەوێتە سەر قاچت تۆقلەی لێدەردەچێت، دەبینی بەرز بووەتەوە وهیچیشی تێدا نییە»، پاشان بەردێکی بچووکی گرت وغلی کرد (گلاری کرد) بەسەر قاچیدا، پاشان فەرمووی: «خەڵكی وایلێدێت خەریكە كەس نەبێت پەيمان بباتە سەر هەتا وایلێدێت دەڵێن: فڵان تيره پیاوێکی ئەمانەت پارێزی تێدایه، تەنانەت وایلێدێت بە پياوێك دەڵێن: ئای چەندە ئازايە! ئای چەندە لێزانه! ئای چەندە ژیرە! كەچى به ئەندازەی دەنكە گەردیلەیەک ئیمان له دڵیدا نیه»، حوزەیفە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ڕۆژگارێك بەسەرمدا تێپەڕی گوێم نەدەدا بەوەى کە ڕێککەوتن (بەیعەت) لەگەڵ کێ دەکەم (به كێ دەدەم)، چونكە ئەگەر موسڵمان بوايه ئاینەکەی ڕێککەوتنەی (بەیعەتەکەى) دەپاراست، ئەگەر گاوڕ یا جولەكەش بووايه سەرپەرشتيارەکەی نەیدەهێشت ڕێککەوتنەکە (بەیعەتەکە) بشکێنێت، بەڵام ئەمڕۆ ڕێککەوتن (بەیعەت) لەگەڵ کەس ناکەم (بە کەس نادەم) مەگەر فڵان وفڵان نەبێت». *(سپاردە -ئەمانەت-: ووتراوە لەوەیە چەند مانایەکی هەبێـت لەوانەش: واتا ئیمان (باوەڕ)، یان واتا ڕاستگۆیی، یان واتا ئەو ئەرکە شەرعییانەى کە لەسەر مرۆڤە جێبەجێیان بکات -تەکلیفە شەرعییەکان-؛ ومانای ئیمان نزیکترە چونکە ئەگەر مرۆڤ ئیمان لە دڵیدا هەبوو پاش ئەوە دەتوانێت ئەرکە شەرعییەکان جێبەجێ بکات)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە سپاردە (ئەمانەت)* بەرە بەرە لە دڵ نامێنێت، ئەگەر بەشی سەرەتا نەما ئەوا نور وڕۆشناییەکەى نامێنێت ولە جێی خۆی تاریکایی جێدەهێڵێت کە ڕەنگێکە وەکو خاڵی ڕەش -سێبەر- وایە کە جیاوازە لە ڕەنگی پێشووتر، وئەگەر بەشێکی تری نەمێنێت ئەوا وەکو تۆقەلەیەکی تۆخی لێدێت کە ئەمیش شوێنەوارێکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، وئەم تاریکاییە لەسەر ئەوەى پێشووترە، وپاشان دەرچوونی ڕۆشنایی ونوری نێو دڵی لە پاش جێگیربوونی لە دڵدا بە پشکۆیەک ئاگر چواند کە لەسەر پێ دەکەوێت هەتا کاتێک کە پشکۆکە لادەچێت وشوێنەواری تۆقلەى ئاگرەکەى دەمێنێت، وبەردێکی بچووکی غل کردەوە (گلاری کردەوە) بەر سەر پێی بۆ ئەوەى زیاتر ڕوونی بکاتەوە. (خەڵكی وایلێدێت): لە پاش ئەو خەوتنە کە سپاردەى تێدا هەڵگیرا وبەرز بوویەوە. (خەریكە كەس نەبێت): واتە نزیکەى لەوەى یەکێک نەدۆزیتەوە. (پەيمان بباتە سەر): واتا هەمووی پەیمان دەشکێنێت وبە دەگمەن یەکێک دەدۆزیتەوە پەیمانەکان بباتە سەر وجێبەجێیان بکات. (هەتا وایلێدێت دەڵێن:): بە هۆی باو بوونی ئەم وتەیە وزۆری دووبارە کردنەوەیەی لە نێو خەڵکیدا. (فڵان تيره پیاوێکی ئەمانەت پارێزی تێدایه): واتا خیانەت لە سپاردە -ئەمانەت- ناکات. (تەنانەت وایلێدێت بە پياوێك دەڵێن: ئای چەندە ئازايە!): لەسەر ئەنجامدانى کردەوەکان. (ئای چەندە لێزانه!): لێزان وقسەزان وڕووخۆشە. (ئای چەندە ژیرە!): چەند زیرەک وتیژ وتێگەیشتووە. (كەچى به ئەندازەی دەنكە گەردیلەیەک ئیمان له دڵیدا نیه): وهەر باسی ئەمانەت مەکە چونکە ئەمانەت بەشێکە لە ئیمان، واتا هەموو ئەم وەسفانە هیچ ڕاستی وهەقیقەتێکی نییە بەڵکو تەنها لە ڕووکەشدا بەو شێوەیە. (حوزەیفە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ڕۆژگارێك بەسەرمدا تێپەڕی گوێم نەدەدا بەوەى کە ڕێککەوتن -بەیعەت- ڕێککەوتن لەگەل کێ دەکەم -به كێ دەدەم-): واتا سەردەمانێک گوێی نەدەدا بەوەى ڕێککەوتن لەگەڵ کێ دەکات یان بەیعەت بە کێ دەدات چونکە دەیزانی کە ئەمانەت هێشتا هەڵنەگیراوە -بەرز نەبووەتەوە- لە نێوان دڵەکان وخەڵکی هێشتا پەیمانەکان جێبەجێ دەکەن، بۆیە بەیعەتی دەدا بە هەرکەسێک بە بێ ئەوەى بگەڕێت بە دوای حاڵی ئەو کەسەدا ئەمیش بەهۆی متمانەکردنی بە خەڵکی وپاراستنیان بۆ ئەمانەت. وباسی ئەوە دەکات کە: ( ئەگەر موسڵمان بووايه ئاینەکەی ڕێککەوتنەکەى -بەیعەتەکەى- دەپاراست، ئەگەر گاوڕ یا جولەكەش بووايه سەرپەرشتيارەکەی نەیدەهێشت ڕێککەوتنەکە -بەیعەتەکە- بشکێنێت)، وپاشان دەڵێت: (بەڵام ئەمڕۆ): ئەوا ئەمانەت نەماوە مەگەر شتێکی کەم نەبێت، بۆیە ووتی: (ڕێککەوتن -بەیعەت- لەگەڵ کەس ناکەم -بە کەس نادەم- مەگەر فڵان وفڵان نەبێت): واتە چەند تاکێک نەبێت کە دەیانناسێت ومتمانەى پێیان هەیە. *(سپاردە -ئەمانەت-: ووتراوە لەوەیە چەند مانایەکی هەبێـت لەوانەش: واتا ئیمان (باوەڕ)، یان واتا ڕاستگۆیی، یان واتا ئەو ئەرکە شەرعییانەى کە لەسەر مرۆڤە جێبەجێیان بکات -تەکلیفە شەرعییەکان-؛ ومانای ئیمان نزیکترە چونکە ئەگەر مرۆڤ ئیمان لە دڵیدا هەبوو پاش ئەوە دەتوانێت ئەرکە شەرعییەکان جێبەجێ بکات)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو؛ لەو کاتەدا پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕی، پیاوەکە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئەم پیاوەم خۆشدەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا پێیت وتووە؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێ (با بزانێت کە خۆشت دەوێ)؟»؛ بۆیە ئەویش شوێنی پیاوەکە کەوت، وپێی ووت: (إني أحبك في الله)*، ئەویش ووتی: (أحبك الذي أحببتني له)**». *(واتە: من لە پێناو خواى گەورە تۆم خۆشدەوێت)، **(خوداش تۆی خۆشبووێت چونکە لە پێناو ئەو تۆ منت خۆش ویستووە)
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە باسی دەربڕینی خۆشەویستی دەکات بۆ برای ئیماندار، کاتێک پیاوێک دانیشتبوو لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی:من ئەو پیاوەم خۆشدەوێت، مەبەستی پیاوێکە باسنەکراوە کێیە کە بە لای ئەواندا تێپەڕی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پیاوەکەى فەرموو: ئایا پێیت وتووە (زانیویەتی کە خۆشت دەوێت؟)، وپیاوەکەش دەستبەجێ فەرمانەکەى پێغەمبەری جێبەجێکرد -صلى اللە علیە وسلم- وبە پیاوەکەى ڕاگەیاند کە لە پێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت وئەویش بە جوانترین شێوە وەڵامی دایەوە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە ئەگەر پیاوێکی مسوڵمان برایەکی مسوڵمانێکی خۆشبوێت یان ئافرەتێکی مسوڵمان خوشکێکی مسوڵمانی خۆش بوێت ئەوا با پێی بڵێت: من تۆم خۆشدەوێت لە پێناوى خودا، چونکە ئەم قسەیە دەبێتە هۆی زیاد بوون وپتەبوونی خۆشەویستی لە نێوانیان؛ چونکە ئەگەر مرۆڤ بزانێت براکەى خۆشی دەوێت ئەوا ئەویش خۆشی دەوێت، ودڵەکان یەکگرتوو وتەبا دەبن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (الأرواح جنود مجندة ما تعارف منها ائتلف، وما تناكر منها اختلف) واتە: (ڕۆحەکان چەند کۆمەڵێکن -لە یەکگرتندا وناکۆکیدا- ئەو ڕۆحانەی لەسەر هەمان ڕێڕەو* بن یەکدەگرن، وئەوانەیشی ڕێڕەویان جیاواز بن ناکۆک دەبن). *(ڕێڕەو: مەبەست بیروباوەڕ ومەنهەج وخێر وچاکە وڕەوشتە جوانەکانە)
لە ئەبی شورەیح خوەیلد کوڕی عەمروی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، ووتیان: پاداشتی شایستە چییە؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «ڕۆژ وشەوێک (بە جوانترین شێوە خزمەت)، ومیوانداری سێ ڕۆژە، وئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا خێرێکە پێی دەبەخشرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە بمێنێتەوە (بۆ ماوەیەکی زۆر) لە ماڵی برایەکی بە شێوەیەک کە تووشی تاوانی بکات»، ووتیان: چۆن تووشی تاوانی دەکات؟، فەرمووی: «زیاد لە پێویست لە ماڵەکەیدا دەمێنێتەوە هەتاوەکو هیچ شتێکی نامێنێت بۆ ئەوەى خزمەتی بکات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیفەرموودەی ئەبی شورەیحی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- بەڵگەیە لەسەر ڕێزگرتن وخزمەتکردنی میوان، لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: (هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت): ئەمیش لە ڕوانگەى ئامۆژگاری وهاندانە بۆ ڕێزگرتن لە میوان، واتا ڕێزگرتن لە میوان لە نیشانەى کامڵی ئیمانە بە خودا وڕۆژی دوایی. هەندێک شێواز وڕێگای ڕێز گرتن لە میوان: ڕوو خۆشی بەرامبەری، وقسەی جوان وشیرین، وخزمەتکردنی بە خواردن وپێداویستیەکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بە پێی توانا بۆ ئەوەى قورسی نەخاتە سەر خودی خۆی ومیوانەکەش، وئەگەر لە سێ ڕۆژ زیاتر مایەوە ئەوا ئەوەى پێی دەبەخشێت وەکو خێرێک وایە، وئەگەر بیەوێت دەتوانێت خزمەتی بکات وئەگەریش نەیەوێت ئەوا گوناهبار نابێت ئەگەر خزمەتی نەکات چونکە سێ ڕۆژی تێپەڕاند. پاشان دەفەرموێت: (وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، کە ڕۆژ وشەوێکە -بە جوانترین شێوە خزمەت-، ومیوانداری سێ ڕۆژە): زانایان دەڵێن/ مەبەست لە پاداشتی شایستە بریتیە لە خزمەتکردن وگرنگیدان بە شێوەیەکی زۆر جوان، ودەربڕینی ئەوپەڕی چاکەکاری وخێر بەرامبەری، ولە ڕۆژانی دووەم وسێیەمدا بە پێی پێویست خزمەتی دەکات هەروەکو حاڵەتی ئاسایی، ولە سەرووی سێ ڕۆژەوە بە خێرکردن دادەنرێت وئەگەر خزمەتی بکات ولە توانایدا هەبوو کارێکی باشە وئەگەرچیش خزمەتی نەکات ئەوا گوناهبار نابێت چونکە سێ ڕۆژی تێپەڕاندووە. ولە گێڕانەوەى -مسلم- دا: (حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە بمێنێتەوە -بۆ ماوەیەکی زۆر- لە ماڵی برایەکی بە شێوەیەک کە تووشی تاوانی بکات-): واتا دەبێت میوان لە پاش سێیەم ڕۆژ ماڵەکە جێبهێڵێت چونکە ئەگەر وا نەکات لەوەیە خاوەن ماڵ تووشی تاوان ببێت؛ چونکە لەوەیە غەیبەتی بکات وبە خراپە باسی بکات، یان لەوەیە خاوەن ماڵ تووشی زیان بکات، یان لەوەیە گومانى خراپ ببرێت بەم جۆرە میوانە، هەموو ئەمانە ئەگەر لە سێ ڕۆژ زیاتر مایەوە لە میونداری بە بێ ئەوەى خاوەن ماڵ زۆری لێبکات.وئەوەى کە پێویستە بزانرێت ڕێزگرتن لە میوان دەگۆڕێت بە پێی حاڵی میوانەکە، کەسی وا هەیە گەورەی بنەماڵەیەکە یان پیاوێکی خاوەن ڕێزێکی بەرزە لە نێو خەڵکیدا؛ ئەوا ئەمە دەبێت بەو شێوەیە میوانداری بکرێت کە شایستەیە، وکەسی وا هەیە کە حاڵی مامناوەندە بۆیە بەو شێوەیە میوانداری دەکرێت کە شایستەیە، وکەسی وا هەیە لە خوار ئەمانەی پێشووە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ بەڕێزترین کەسە لە نێو خەڵکیدا ؟، فەرمووی: «تەقوادارترینیان»، ووتیان: سەبارەت بە ئەمە پرسیارت لێناکەین، -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «یوسف پێغەمبەری خودا کوڕی پێغەمبەری خودا کوڕی پێغەمبەری خودا کوڕێ پێغەمبەری خودا کوڕی خەلیلی خودا»، ووتیان: سەبارەت بە ئەمە پرسیارت لێناکەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پرسیار سەبارەت بەڕەچەڵەکی عەرەب دەکەن؟ باشترینیان لە جاهیلیەتدا؛ باشترینیانە لە ئیسلامدا ئەگەر لە ئاینەکەیان تێبگەن (زانستی شەرعی بەدەست بهێنن ولێی تێبگەن)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا هاتووە: بەڕێزترینی خەڵکی لە ڕوانگەی ڕەچەڵەک وبنچینەوە ئەوانەن کە لە جاهیلیەتدا -لە پێش ئیسلامدا- باشترینی خەڵکی بوون بەڵام بە مەرجێک ئەگەر تێبگەن (لە ئاینی خودا شارەزا بن وکردەوەى پێبکەن)، بۆ نمونە بەنی هاشم زانراوە کە باشترین بنەماڵەن لە نێو قوڕەیشدا لە ئیسلامدا، بەڵام بە مەرجێک ئەگەر لە دینی خوا تێبگەن، وئەحکامە شەرعیەکان فێر بن وکردەوەى پێبکەن، وئەگەر لە ئاینی ئیسلام تێنەگەن وکردەوەى پێنەکەن ئەوا ڕەچەڵەک سوودی بۆ خاوەنەکەى نابێت، وئەگەرچیش لە باشترین ڕەچەڵەکی عەرەب بن وئەمە نابێتە هۆی ئەوەى ببنە ڕێزدارترین وباشترین مرۆڤ لای خواى گەورە، بۆیە مرۆڤ لەوەیە بەهۆی ڕەچەڵەکەوە ڕێزدارتر بێت بەڵام بە مەرجێک لە دینی خوا تێبگات وکردەوەى پێبکات.
لە عبداللەی کوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە*، وفەرمووی: «نە ڕاو دەکوژێـت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کەسێکی نزیکی ئیبن موغەفەل خەریکی پەلەپیتکردن بوو، و(ئیبن موغەل) پێی ووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە»، پاشان کەسە نزیکەکەى دیسانەوە هەر بەردەوام بوو لەسەر پەلەپیتکە کردن، (ئیبن موغەفەل) ووتی: «پێت دەڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێی کردووە، وپاشان هەر بەردەوامیت لەسەر پەلەپیتکە کردن! هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەم». *(پەلەپیتکە -خەزف: الخَذْف- : شێوەیەکی وەشاندنی وردە بەردە بە بەکارهێنانى پەنجەکانى دەستی ڕاست وچەپ)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی موغەفەل -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە*، و -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (نە ڕاو دەکوژێـت) ولە گێڕانەوەیەکدا: (نە هیچ ڕاوێک دەکات) (ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە چونکە دەبێتە هۆی شێواندن وکوێربوونی چاو وشکاندنى ددان وزیانگەیاندن بە کەسی بەرامبەر ئەگەر بەردە بچووکەکە لێی بدات. (نە ڕاو دەکوژێـت): چونکە بەردەکە ئەوەندە بەهێز نییە بەڵکو بچووکە. (ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت): واتا دوژمن وزیانەکانی دوورناخاتەوە بەڵکو ئەوەى دوژمن دووردەخاتەوە وزیانی پێدەگەیەنێت بریتیە لە تیر وکەرەستە جەنگیەکان نەک ئەم بەردە بچووکە. وپاشان خزمێکی عبدالله خەریکی پەلەپیتکە کردن بوو، وئەمیش (عبدالله) نەهی لێیکرد وباسی ئەوەى بۆ کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وپاشان بینی خزمەکەى هەر بەردەوامە لەسەر پەلەپیتکە کردن، وپێی ووت: (پێتم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وتۆیش هەر بەردەوامیت لەسەر پەلەپیتکە کردن!! هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەم) بۆیە جێی هێشت وهەجری کرد؛ چونکە ئەو پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵسوکەوتی کرد. *(پەلەپیتکە -خەزف: الخَذْف- : شێوەیەکی وەشاندنی وردە بەردە بە بەکارهێنانى پەنجەکانى دەستی ڕاست وچەپ)
لە یەزیدی کوڕی حەیانەوە دەڵێت: «من و حوصەینی کوڕی سەبرە و عەمروی کوڕی موسلیم چووین بۆ لای زەیدی کوڕى ئەرقەم -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک لای دانیشتین، حوصەین پێی ووت: ئەی زەید تۆ چاکەى زۆرت ئەنجامداوە، پێغەمبەرت بینیووە -صلى اللە علیە وسلم-، گوێت له فەرموودەی بووه، غەزات لەگەڵ كردووه، له پشتيەوە نوێژت كردووه، بەڕاستى خێری زۆرت ئەنجامداوە، ئەی زەید بۆمان بگێڕەوە چیت له پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیستووه، ئەویش (زەید) ووتى: ئەى کوڕبرام (والله) من تەمەنم گەوره بووه، و ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو سەردەمەدا چووە، هەندێ شتم لە یاد چووه لەوانەی کەلەبەرم كردبوو له پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەی پێتان دەڵێم وەریبگرن، وئەوەی باسى ناکەم زۆرم لێمەكەن، پاشان ووتى: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە نێوانمادا هەستا بۆ وتاردان لە نزیک کانیەک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبە بیری خەڵکی هێنایەوە، لە پاشاندا فەرمووی: «دوای ئەمە، ئاگاداربن ئەی ئادەميزادەكان، من مرۆڤێکم نزیکه نێردراوی خودا بێت و وەڵامى بدەمەوە، من دوو شتى گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەميان پەیامى خودا (قورئان) كه ڕێنمایی ونووری تێدایه، دەست بە پەیامى خودا بگرن وپەیڕەوى بکەن (فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و خۆتان لە نەهی لێکراوەکانی بە دووربگرن -جێبەجێی مەکەن-)»، هانى دان بۆ پابەندبوون به قورئانەوە، پاشان فەرمووی: «بنەماڵەی من (أهل البيتي: ئەهلی بەیتی من)، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من»، حوصەين پێی ووت: كێن بنەماڵەی ئەو ئەی زەید؟ خێزانەکانی بنەماڵەی ئەون نین؟ ووتى: خێزانەكانی بنەماڵەی ئەون، بەڵام لێرەدا بنەماڵەی ئەو کەسانێکن کە نابێت زەکاتیان پێبدرێت (ونابێت ئەوانیش وەری بگرن)؟ (حوصەین) ووتی: ئەوان کێن؟ (زەید) ووتى: ئالی -بنەماڵەی- عەلى وئالی عەقیل وئالی جەعفەر وئالى عەباس، (حوصەین) ووتی: هەموو ئەمانە بێبەش دەبن لە زەكات؟ (زەید) وتی: بەڵێ». لە گێڕانەوەیەکی تردا: «من دوو شتی گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەمیان پەیامی خودا (قورئان) کە پەیمانی خودایە، هەرکەسێک شوێنی بکەوێت وپەیڕەوی بکات لەسەر هیدایەتە -لەسەر ڕێگای ڕاستە- وهەرکەسێک وازی لێبهێنێت -کردەوەى پێنەکات- ئەوا لەسەر گومڕاییە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەیەزیدی کوڕی حەیان دەڵێت: من و حوصەینی کوڕی سەبرە و عەمروی کوڕی موسلیم چووین بۆ لای زەیدی کوڕى ئەرقەم -ڕەزای خوای لێبێت-، کاتێک لە لای دانیشتین ؛ حوصەین بە زەیدی ووت: ئەی زەید تۆ خێری زۆرت دەستکەوتووە، پێغەمبەرت بینیووە -صلى اللە علیە وسلم- وگوێت لە فەرموودەکانى بووە، و لەگەڵ ئەودا جیهادت کردووە لە پێناوى خواى گەورە، ونوێژت لە پشتیەوە کردووە؛ بەڕاستی ئەمە بەدەستهێنانى خێرێکی زۆرە، ئەی زەید هەندێک فەرموودەمان بۆ بگێڕەوە کە لە زاری پێغەمبەرەوە بیستووتە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش (زەید) ووتی: ئەی کوڕ برام، والله من تەمەنم گەورە بووە، وماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو سەردەمەدا چووە، وهەندێک لەوانەى لەبەرم کردبوو لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە بیرم چوو، ئەوەى بۆتانی دەگێڕمەوە قبوڵی بکەن، وزۆرم لێمەکەن سەبارەت بە ئەوانەى باسی ناکەم، پاشان بۆمانى گێڕایەوە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان هەستا بۆ وتاردان لە نێو شیوێک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، سوپاس وستایشی خوداى کرد، ومافەکانى خودا وپەرستنی ئەو زاتە مەزنەى بیرهێنانەوە چونکە هەندێکیان بە تەواوی ئاگایان لە مافەکانى خودا نەبوو بەهۆی سەرقاڵ بوون بە خێزان ومنداڵەوە، پاشان فەرمووی: ئەی خەڵکینە ! من تەنها مرۆڤێکم نزیکە لەوەى نێردراوی خودا بێت مەبەستی فریشتەى ڕۆحکێشانە (ملک الموت) بۆ ئەوەى ڕۆحم بکێشێت ومنیش وەڵامی بدەمەوە، ومن لە پاش خۆم دوو شتی مەزنتان بۆ جێدەهێڵم، یەکەمیان قورئان کە هیدایەت ونور وڕۆشنایی تێدایە، بۆیە خۆتان پابەند بکەن بە شوێنکەوتنی ودەستی پێوە بگرن (فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و خۆتان لە نەهی لێکراوەکانی بە دووربگرن -جێبەجێی مەکەن-). پاشان فەرمووی: وئەهلی بەیتی من (بنەماڵەی من)، فەرمانتان پێدەکەم لە پێناو خواى گەورە مافەکانیان جێبەجێ بکەن دوو جار ئەمەى فەرموو، حوصەین ووتی: ئەی زەید ئەهلی بەیتی ئەو کێن؟ ئایا خێزانەکانى (هاوسەرەکانی) ئەهلی بەیتی ئەو نین؟ ئەویش (زەید) ووتی: بەڵێ، خێزانەکانى ئەهلی بەیتی ئەون کە لەگەڵیدا دەژیان وپێداویستیەکانیانی جێبەجێ دەکرد وفەرمانى پێمان کرد کە ڕێزیان لێبگرین، بەڵام ئەهلی بەیت بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەن کە خێرکردن نابێت بدرێت پێیان (واتە حەرامە خێرکردن -صدقة- وەربگرن)، پاشان ووتی: ئەوان کێن؟ ئەویش (زەید) ووتی: بنەماڵەی عەلی و بنەماڵەی جەعفەر وبنەماڵەی عەقیل کە ئەمانە کوڕی ئەبی تاڵبن، وبنەماڵەی عەباس، هەموو ئەمانە حەرامە خێرکردنی واجب وەربگرن وەکو زەکات ونەزر وکەفارەتەکان. ولە گێڕانەوەیەکدا فەرمووی: من لە دواى خۆی دوو شتی گەورەتان بۆ جێدەهێڵم، یەکەمیان کتێبی خودا، کە پەیمانی ئەو زاتەیە، وهۆکارە بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەزەیی خودا، وئەو ڕۆشنایی ونورەیە کە بەهۆیەوە هیدایەتی بەندە دەدات، بۆیە هەرکەسێک شوێنی بکەوێت وفەرمانى جێبەجێ بکات وخۆی بە دوور بکرێت لە نەهی لێکراوەکانى ئەوا لەسەر هیدایەتە ودوورە لە گومڕایی، وئەوەى پشت لە فەرمانەکان ونەهی لێکراوەکانى قورئان بکات ئەوا لەسەر گومڕاییە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە دونیا کۆتایی نایەت هەتاوەکو پیاو بە لای گۆڕێکدا تێپەڕ دەبێت، خۆڵەکەى دەکات بە لاشەی خۆیدا ودەڵێت: خۆزگایە من لە شوێنی خاوەنی ناو ئەم گۆڕە بووایەم، ونەک بە هۆی هۆکاری ئاینیەوە، بەڵکو بەهۆی بەڵا وناڕەحەتیەکانەوە (بەهۆی ناخۆشیەکانی دونیاوە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لە سەردەمی نزیکبوونەوەى کۆتایی دونیادا پیاو هەیە بە لای گۆڕی کەسێکی تردا تێپەڕ دەبێت وخۆڵی سەر گۆڕەکە دەکات بە لاشەی خۆیدا ودەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی خاوەنی ناو ئەم گۆڕە دەبووم (لە شوێنی ئەم مردووە دەبووم) ئەمیش بەهۆی ئەو بەڵا وفیتنە وتاقیکردنەوە وناڕەحەتیانەیە کە لە ژیانی دونیادا تووشی بووە، وبەهۆی ئەوەى ئەم مردووە ئیسراحەتی کرد وڕزگاری بوو لە ئازار وناڕەحەتیەکانى دونیا. وئەم فەرموودەیە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە دروستە مرۆڤ خۆزگا بە مردن بخوازێت، بەڵکو هیوا خواستن بە مردن نەهی لێکراوە بە شێوەیەکی گشتی مەگەر ئەوەندە نەبێت هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە کە کەسەکە بڵێت: خودایە ئەگەر ژیانم خێرە بۆم ئەوا بمژێنە (با بژیم)، وئەگەر مردن خێرە بۆم مردنم ئەوا بممرێنە (با بمرم)، ئەمەى لە فەرموودەکەدا باسکراوە تەنها هەواڵدانێکە سەبارەت بە ئەو ڕووداوانەی کە لە کۆتایی دونیادا ڕوودەدەن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشکدەبێتەوە (دەکشێتەوە) وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن، هەموو پیاوێک دەڵێت: لەوەیە من ئەو کەسە بم کە ڕزگارم دەبێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نزیکە لەوەى کە (ڕووباری) فورات وشک بێتەوە وگەنجینەیەک لە ئاڵتون دەربخات، هەرکەسێک ئامادەیە لەو ڕووداوەدا (دەژێت لەو ماوەیەدا) با هیچ شتێکی لێ نەبات (هیچ شتێک لە شاخ یان گەنجینە ئاڵتونیەکە نەبات)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە سەردەمی نزیکبوونەوەى ڕوودانی قیامەت ڕووباری فورات وشکدەبێتەوە وشاخێک یان گەنجینەیەک لە ئاڵتون دەردەخات واتا ئاڵتونەکە وەکو شاخێک دەردەکەوێت (لە گەورەییدا)، وخەڵکی لەسەر ئەم شاخە یان گەنجینە ئاڵتونە کوشتاری دەکەن وئەمیش فیتنە وتاقیکردنەوەیەکە تووشی خەڵکی ئەو سەردەمە دەبێت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان کرد لەوەى هیچ شتێکی لێ ببەین بۆ کەسێک لەوێ ئامادە بوو (یان لەو سەردەمە زیندوو بوو) چونکە هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت، ولەوەیە هەندێک کەس ئەم فەرموودەیە بزانێت لەو سەردەمەدا وبۆ بەرژەوەندی خۆی لێکدانەوەیەکی تری بۆ بکات بۆ ئەوەى ڕێگا بە خۆی بدات کە لە ئاڵتونەکە ببات، پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مەدینە جێدەهێڵن سەرەڕای ئەمەش لە باشترین حاڵدایە، تەنها ئاژەڵ تێیدا دەمێننەوە، ئەو کەسانەى لە کۆتادا دەمرن دوو شوانن لە هۆزی موزەینە، بە شوانیکردنی پەزەکانیانەوە دێن بۆ مەدینە، بەڵام دەبینن پڕە لە ئاژەڵی دڕندە، هەتا دەگەنە (سەنیەتی وەداع:ثنیة الوداع) لە سەر ڕوویان دەکەون (دەمرن)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە مەدینەى پیرۆز، خواى گەورە ڕێزدارتر ومەزنتری بکات، لە سەردەمی نزیکبوونەوەى قیامەتدا ئەوانەى لێی نیشەجێن چۆڵی دەکەن هەتاوەکو تەنها ئاژەڵ تێیدا دەمێنێتەوە وهیچ مرۆڤێکی تێدا نیشتەجێ نابێت، ولەگەڵ ئەمەشدا بارودۆخێکی باشی هەیە، وپاشان باسی ئەو کەسانە دەکات کە لە کۆتایی ئەم دونیایەدا دەمرن کە دوو شوانن لە هۆزی موزەینە بە پەزەکانیانەوە دێن بەرەو مەدینە، ودەبینن چۆڵ بووە، وتەنها ئاژەڵی دڕندە وباڵندەى تێدایە، وکاتێک دەگەن بە ناوچەى (سەنیەتی وەداع: ثنیة الوداع) لەسەر ڕوویان دەکەون (دەمرن).