





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا، پیاو دەسوڕێتەوە بە خێرکردنی بە ئاڵتون بەڵام کەسی دەستناکەوێت کە خێرەکەی ببات، ودەبینرێت پیاوێک چل ئافرەت شوێنی دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن ئەمیش بەهۆی کەمی پیاوان وزۆری ئافرەتانەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەوەندە پارە وسامان زۆر دەبێـت لە نێو دەستی خەڵکیدا هەتاوەکو کەس نادۆزرێتەوە کە خێر وبەخشین ببات، وپیاوان کەم دەبنەوە وئافرەتان زۆر دەبن ئینجا بەهۆی جەنگ یان بەهۆی زۆری لەدایکبوونی کچانەوە بێت، هەتاوەکو وایلێدێت بە چل ئافرەت شوێنی یەک پیاو دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن وداواى یارمەتی لێدەکەن لە کچ وخوشک وکەسە نزیکەکان.
لە میرداسی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی خراپ) وەکو پاشماوەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە (هیچ نرخ وپلەیەکیان نییە لە لای خواى گەورە)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم دونیایەدا خواى گەورە ڕۆحی پیاو چاکان یەک لە دواى یەک دەکێشێت، وخەڵکانێک دەمێننەوە کە شایستەی ئەوە نین کە گرنگیان پێبدرێت، بۆیە خواى گەورە پلەوپایەیان بەرز ناکاتەوە وڕێزیان لێناگرێت ونرخیان بۆ دانانێت وبەزەیی وڕەحمی پێیاندا نایەتەوە، وئەوانە خراپترین بوونەوەرن لە لای خواى گەورە و لەسەر ئەوان قیامەت بەرپا دەبێـت.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە (بە تەمەنترە)».
بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەودا بینی کە سیواک دەکات، ودوو پیاو هاتن بۆ لای ویەکێکیان لە ئەوى تریان تەمەنی گەورەتر بوو، و ویستی سیواکەکە بدات بەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، وپێی ووترا: سەرەتا بیدە بەوەیان کە تەمەنی گەورەترە، بۆیە ئەویش بەخشی بە گەورەکەیان.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد، وجاری وا هەبوو پەزی سەردەبڕی، وپارچە پارچەی دەکرد، وپاشان بۆ هاوڕێکانی خەدیجەی دەنارد، وجاری وابوو دەمووت: دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا بوونی نەبووە جگە لە خەدیجە!، ئەویش دەیفەرموو: «ئەو ئاوا وئاوا بوو، ومن منداڵم لە ئەو هەبوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پەزی سەردەبڕی، وبەشی پێویست لە گۆشتی بۆ هاوڕێکانی (خەدیجە) دەنارد». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ئەگەر پەزی سەرببڕیایە، دەیفەرموو: «(بەشی پێویست لە گۆشتەکان) بۆ هاوڕێکانی خەدیجە بنێرن». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: عائیشە دەڵێـت: «هالەی کچی خوەیلد خوشکی خەدیجەی کچی خوەیلد داواى ڕوخسەتی کرد بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خەدیجەی بیر کەوتەوە، ودڵی پێخۆشبوو، وفەرمووی: «ئەی خودایە، ئەوەی هالەی کچی خوەیلدە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانیعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەرگیز غیرەتی لە هیچ خێزانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنی لە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت-، کە یەکەم خێزانی بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئاژەڵی بکردایەتە خێر وقوربانی بەشێک لە گۆشتەکانى بۆ هاوڕێکانی خەدیجە دەنارد، وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئارامگر نەبوو لەسەر ئەمە بۆیە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا نەبووە جگە لە خەدیجە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار باسی سیفەت وکردەوەکانى خەدیجە دەکرد، وهەروەها یەکێک لە نهێنیەکانى ئەم پەیوەندی وخۆشەویستیەی ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە: (ومن منداڵم لە ئەو هەبوو)، چوار کچ ودوو کوڕی لە ئەو بوو جگە لە ئیبراهیم نەبێت کە لە ماریەی قیبتی بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-. وجارێکیان هالەی کچی خوەیلید -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە وسیفەتی ئیزن وەرگرتنی وەکو سیفەتی ئیزن وەرگرتنی خەدیجە بوو بەهۆی ئەوەى دەنگیان لە یەک دەچوو ئەمیش بووە هۆی ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاسوودە بێت وخەدیجەی بیربکەوێتەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە بە عەتائی کوڕی ئەبو ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت نیشان بدەم؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباسیش ووتی: «ئەو ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئافرەتەکە ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت لە کاتی توشبونم بەو نەخۆشییە؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت پێ نیشان بدەم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباس ووتی: ئەو ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.
لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی وەرگیراوە لەكاتێكدا ئەو ئامادە نییە؛ چونكە نزیكترە لە دڵسۆزی، لە لای سەری نزاكار فریشتەیەك هەیە سپێردراوە هەركاتێك ئەو مسوڵمانە نزا ودۆعای خێر بۆ برایەكی بكات، ئەو فریشتە سپێردراوە دەڵێت: ئامین وبۆ تۆیش بە هەمان شێوە.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن، ئاسمان دەنگی دێت ومافى خۆیەتی دەنگی لێوە بێت، شوێنی هەر چوار پەنجەیەک فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانی سوجدەی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بردووە، واللە، ئەوەى من دەیزانم ئێوە بیزانن، ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان، وچێژتان نەدەبینی لە ئافرەتان لەسەر جێگاکان، ودەردەچوون بەرەو دەشتەکان بۆ تکاکردن وپاڕانەوە لە خواى گەورە بە دەنگێکی بەرزەوە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن ونایزانن، ئاسمان دەنگێکی لێوە دێت (دەنگێکی زیکن وجیکنی) لێوە دێت وەکو دەنگی کورتانى سەرپشتی ئاژەڵ کاتێک کەسێک سواری پشتی دەبێت، وئاسمان مافی ئەوەی هەیە کە ئەو دەنگەی هەبێت؛ چونکە شوێنی هەر چوار پەنجەیەک لە بۆشایی ئاسماندا فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانى سوجدە بۆ خواى گەورە دەبات -سبحانه وتعالى-، والله ئەگەر ئەوەى من دەیزانم سەبارەت بە شکۆداری ومەزنی خواى گەورە وتوندی تۆڵە وسزای و لەگەڵ هەندێکی شتی نەبینراو -غەیبیاتەکان-؛ ئەگەر ئێوە بتان زانیایە ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان لە ترسی خواى گەورە، وچێژتان نەدەبینی لە ئافرەتان لەسەر جێگاکان لە ترسی خواى گەورە، و بە هاوار ودەنگی بەرزەوە دەردەچوون بۆ دەشتەکان بۆ پاڕانەوە وتکاکردن لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەگەر مرۆڤ توڕە ببێت لە کەسێک وتوانای هەبێت کە توڕەییەکەى دەرببڕێت وئازاری کەسی بەرامبەر بدات؛ بەڵام لە پێناو خواى گەورە واز لەمە بهێنێت، وئارام بگرێت لەسەر ئەو شتانەى کە هۆکار بووە بۆ ئەم توڕەییە ئەوا ئەم پاداشتە مەزنەى بۆ هەیە لە قیامەتدا، بانگ دەکرێت لە پێش هەموو بوونەوەرەکاندا لە ڕۆژی قیامەتدا وبە ویستی خۆی هەر ئافرەتێکی لە ئافرەتانى بەهەشت لە (حۆریەکان:حور العین) بوێت کە هەموویان جوان وچاکن ئەوا هەڵیدەبژێرێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەخواى گەورە بەو خەڵکەی وەستاون لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: (لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە -لە پێناوی خودا- یەکتریان خۆشدەوێت؟): وپرسیار دەکات سەبارەتیان سەرەڕای ئەوەى کە شوێنەکانیان دەزانێت وزانستی هەیە سەبارەت بە حاڵیان؛ ئەم بانگکردنە بۆ ئەوەیە کە فەزڵی ئەوان دەربخات بەسەر هەموو ئەوانەى کە وەستان، ومەزنی کردەوەى ئەوان دەبخات، وبە ماناى ئەوە دێت: لە کوێن ئەوانەى بە هۆی شکۆداری ومەزنی من -لە پێناوى خودا- یەکتریان خۆش ویست نەک بەهۆی بەرژەوەندییەکی دونیایی. وپاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم): بۆیە دەفەرموێت -سێبەری خۆم- مەبەست ڕێزلێنانە لەم سێبەرە کە سێبەری عەرشە هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە: «ظل عرشي» [رواه مسلم] واتە: «سێبەری عەرشەکەم». (لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت): واتا لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێک بوونی نییە جگە لە سێبەری عەرشی خودای میهرەبان نەبێت.