





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «مالوومێکی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، ئێمە فێری ئەوە دەبین کە خودا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان لەسەر پەنجەیەک، وئاوەکان (دەریا وڕووبارەکان) لەسەر پەنجەیەک، وخاک لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکانی تر لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، ودەفەرموێت: من پادشام، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت ئەمیش وەکو ڕاستدانانێک بۆ وتەى مالوومەکە، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ}[الزمر: 67] واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بە دەست خوایە)}»، ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «وشاخەکان ودارەکان لەسەر پەنجەیەک، وپاشان دەیانهەژێنێت ودەفەرموێت: من پادشام، من (الله)م»، ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: «ئاسمانەکان دەخاتە سەر پەنجەیەک، وئاو (دەریا وڕووبارەکان) و خاک (خاکی سەر زەوی) دەخاتە سەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکانى تر دەخاتە سەر پەنجەیەک».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە زانایانی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وباسی ئەوەى کرد کە لە کتێبەکانیان هاتووە کە خودا -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک ودارەکان لەسەر پەنجەیەک وخاک لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: ئاوەکان (ڕووبارەکان ودەریاکان) لەسەر پەنجەیەک وهەموو بوونەوەرەکانى تر لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، وخواى گەورە پەنجەی هەیە بەڵام وەکو پەنجەى بوونەوەرەکان نییە، وخواى گەورە هەندێک لە هێز وتواناى بێئەندازەی دەردەخات بۆیە دەیانهەژێنێت، وموڵک ودەسەڵات وڕاگیرکاری بێسنوور؛ وهەقیقەتی خودایەتی -ئولوهیەتی- زاتی مەزنی ڕادەگەیەنێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش قسەی ئەم مالوومە پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوتن ئەمیش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ هەواڵی مالوومەکە، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ}[الزمر: 67] واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە نێو چنگی ئەودایە (لە نێو دەستی خودایە)}.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان -ستەمکەرەکان-؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە حەوت ئاسمانەکە بە دەستی ڕاستی وحەوت زەوییەکە بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وکاتێک هەریەکیان بپێچێتەوە بانگی ستەمکارەکان وسەرکوتکەرەکان وخۆبەلزانەکان دەکات بۆ ئەوەى بچووکیان دەربکەوێت ودەربکەوێت تەنها ئەو زاتە مەزنە خاوەنی موڵک ڕاستەقینەی هەموو شتێکە وهەرگیز لاواز نابێت و لەناو ناچێت، وهەرشتێک یان کەسێک جگە لە خواى گەورە لە پادشا وژێر دەستەکان دادپەروەر یان ستەمکار بن ئەوا نامێنن وبە زەلیلی دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، وخودا پرسیاری لێناکرێت کە چی دەکات بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
لە عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- بە خانوویەک لە بەهەشتدا کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، نە قسەی ناڕەوا (قسەی ناڕوا وهاوار)، و نە ماندووبوونی تێدایە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەى بە کۆشێکدا بۆ خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- لە بەهەشت ئەمیش لە ڕێگەی جبریلەوە -علیه السلام-، کە ئەم کۆشکە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە وهیچ قسەیەکی ناڕەوا وماندوو بوونێکی تێدا نییە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی بیست وپێنج ساڵیدا یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی ئیمانداران خەدیجەدا کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، وخەدیجە تەمەنی چل ساڵ بوو، ووتراوە: تەمەنی بیست وهەشت ساڵ بوو، و بێوەژن بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەش منداڵی لە خەدیجە بوو چوار کچ ودوو کوڕ، وهاوسەرگیری لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تر نەکرد هەتاوەکو خەدیجە کۆچی دوایی کرد، ئافرەتێکی زۆر ژیر ودانا بوو، وفەزڵ وپلەپایەی تایبەتی هەیە کە ئاشکرا وزانراوە.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەرەتای ڕۆژدا لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وکەسانێک هاتن بۆ لای کە جلی کۆنی خورییان یان بشتی (عابای) بێ قۆڵیان لەبەردا بوو، وشمشێرەکیان بە ملیانەوە بەستبوو، وهەموویان لە هۆزی (موزەر) بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی گۆڕا کاتێک بینی برسییانە، چووە ژوورەوە وپاشان هاتەوە، وفەرمانى بە بیلال کرد بە قامەت وبانگدان، پێشنوێژی بۆیان کرد وپاشان وتاری دا، وفەرمووی: « {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} [النساء: 1] واتە: {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لە یەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی دروست کردووە وبڵاوی کردووەتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە}، وهەروەها ئایەتێکی تری لە سورەتی -الحشر- خوێند: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ...} [الحشر: 18] واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێت) چی پێش خۆی ناردووە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە)}، پاش ئەم وتارە هەموویان خێریان کرد بە بەخشینی دینار ودرهەم وخورما وجل وهەندێک مشت لە گەنم وهەندێک مشت لە خورما، هەتاوەکو فەرمووی: «تەنانەت ئەگەر لەتە خورمایەکیش بێت بۆ خێرکردن بیبەخشن»، پاشان پیاوێک لە ئەنساڕەکان هات تورەکەیەکی قورسی هێنا (بۆ بەخشین) خەریک بوو نەتوانێت هەڵیبگرێت (چونکە زۆر قورس بوو)، لە پاش ئەم پیاوە خەڵکی یەک لە دوای یەک دەهاتن بۆ بەخشین هەتاوەکو دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وجل کۆکرایەوە، وبینیم دەموچاوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەدرەوشایەوە وەکو مانگ وئاڵتون، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودە مەزنە ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات بەرامبەر بە ئومەتەکەى؛ کاتێک هاوەڵان لە سەرەتای ڕۆژدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون کەسانێک لە هۆزی (موزەر) هاتن، کە جلی کۆن وسادەیان لەبەردا بوو بە شێوەیەک تەنها عەورەتیانی داپۆشی بوو، وشمێرەکانیان بە گەردنیانەوە بوو ئەمیش ئامادەیی خۆیان دەگەیەنێت بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە -ڕەزای خوایان لێبێت-. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بینیانی ڕەنگی ڕووی گۆڕا چونکە زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ولە هۆزی (موزەر) بوون کە لە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو ماڵەکەى وگەڕایەوە، وفەرمانیکرد بە بیلال بەوە بانگ بدات وقامەت بکات، وپاشان پێشنوێژی بۆ کردن، و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی خوداى کرد هەروەکو خووی ئاسایی خۆی، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} [النساء: 1] واتە: {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لە یەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی دروست کردووە وبڵاوی کردووەتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە}، وهەروەها ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ...} [الحشر: 18] واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێت) چی پێش خۆی ناردووە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە)}، وپاشان ڕێنموێنی خەڵکی کرد سەبارەت بە خێرکردن وبەخشین، گێڕەرەوەکە دەڵێت: پاشان خەڵکی بە دینار ودرهەم وجل ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زۆر سوور و بەپەلە بوون بۆ چاکە وخێرکردن، ولەمەدا کێبڕکێی یەکتریان دەکرد، بۆیە خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە هێنا، وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵیبگرێت ولە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داینا، وپاشان جەریر بینی دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وجلوبەرگ کۆکراوەتەوە لە ناو مزگەوتدا، و بەهۆی ئەمەوە ڕووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ؛ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی هاوەڵان پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری -سُنة حسنة- لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات)؛ مەبەست لە ڕێگایەکی چاک (سُنة حسنة) ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە کردەوە کردن بەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە، مەبەست لە ڕێگایەکی چاک (سُنة حسنة) داهێنان وبیدعە کردن نییە لە ئایندا؛ چونکە هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لە ئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە وهەرگیز کردەوەیەکی باش نییە، بەڵکو مەبەست ئەوەیە هەرکەسێک زیندووی بکاتەوە ویەکەم کەس بێتە کە کار بەو کردەوەیە بکات کە بنچینەی هەیە لە ئیسلامدا بەڵام خەڵکی کردەوەی پێناکەن بەهۆی ئەوەى لەبیریان چووەتەوە یان لەبەر هۆیەکی تر، وەکو ئەم پیاوەى هات بەو شێوەیە خێرێکی کرد؛ ئەمیش بووە هۆی ئەوەى خەڵکی چاو لە ئەو بکەن وزیاتر خێر ئەنجامبدەن.
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە کۆمەڵێک لە باوەڕداران لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر مینبەر وشوێنی بەرز دادەنیشن ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆ ئەوان لە لایەن خواى گەورە، چونکە ئەوان لە پێناوى خواى گەورە یەکتریان خۆش ویستووە -سبحانه وتعالى-؛ ویەکتریان خۆش ویست بەهۆی ئەو ئیمانەى کە بەیەکەوە دەیان بەستێتەوە، وتەنانەت پێغەمبەران وشەهیدان هیوا بە شوێنی ئەوان دەخوازن؛ بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەوان لە پێغەمبەران باشترن، چونکە فەزڵ وبەخشینی تایبەت لە سەرەوەى فەزڵ وبەخشینی گشتی نییە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە. (ئادەم) ووتی: السلام علیکم، ئەوانیش ووتیان: السلام علیک ورحمة الله، وهەروەها (وبرکاته) یان زیاد کرد وەکو وەڵامێک بۆ سەلامکردنی ئەو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریمانای فەرموودەکە: کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد فەرمانى پێکرد بۆ ئەوەى بچێت بۆ لای هەندێک لە فریشتەکان کە لە نێوان سێ بۆ نۆ فریشتە دەبوون، بۆ ئەوەى سەلامیان لێبکات وگوێی لە وەڵامی ئەوان بێت، وئەم سەلامکردنە لە نێوان ئادەم وفریشتەکان دەبێتە سەلامکردنی ڕێگەپێدراو بۆ خۆی وبۆ نەوەکانى ئەوانەى لەسەر ئاینی پێغەمبەرانن، وشوێنی سونەتەکانیان دەکەن، (ئادەم) فەرمووی: السلام علیکم، ئەوانیش (فریشتەکان) فەرموویان: السلام علیک ورحمة الله، و (رحمة اللە) یان بۆی زیاد کرد، وئەم شێوازى سەلامکردنە ڕێگەپێدراوە لە کاتی سەلامکردنەوە و وەڵامدانەوەى سەلامدا، ولە هەندێک فەرموودەی تردا: (ورحمة الله وبرکاته) یش هاتووە جا لە کاتی سەلامکردن یان وەڵامدانەوەى سەلامدا.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرکاتێک کەسێک بۆ داواکردنی پێداویستیەک بهاتایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ڕووی لە ئەوانە دەکرد کە لەگەڵیدا دانیشتبوون (لە هاوەڵان) و -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرشتێک خۆی بیەوێت -ویستی لەسەر بێت-».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی گەورە وسوودێکی مەزنی تێدایە، ئەویش ئەوەیە پێویستە مرۆڤ هەوڵبدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى خێر وبەسوود، جا ئەگەر مەبەستەکەى بەدیهات یان هەندێکی بەدیهات یان هیچ شتێکی لێ بەدی نەهات، وئەمیش وەکو ناوەندیاری کردن (شەفاعەت کردنە) لە لای پادشا وکەسایەتیە گەورەکان، یان ئەوانەى دەتوانن پێویستیەکانیان جێبەجێ بکەن، زۆر لە خەڵکی ناوەندیاری ناکات ئەگەر دڵنیا نەبێت سەبارەت بە قبوڵکردنی ناوەندیاریەکەى، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى خێر وپاداشتی زۆر لە دەستی خۆی بدات لە لایەن خواى گەورەوە، وئەنجامدانى چاکەکاریەک بەرامبەر براکەیشی لە دەستی خۆی دەدات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هاوەڵانی کردووە کە یارمەتی خاوەن پێویستیەکان بدەن ئەویش بە ناوەندیاری کردن بۆ ئەوەى پاداشتیان بۆ بنووسرێت لە لای خواى گەورە، -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ناوەندیاری بکەن -شەفاعەت بکەن- ؛ پاداشت دەدرێنەوە) ناوەندیاری کردنی باش خواى گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازییە، خواى گەورە دەفەرموێت: {من يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُن لَّهُ نَصِيبٌ مِّنْهَا} [النساء: 85] واتە: {ھەرکەسێک تکایەکی چاکە بکات بەشێکی لە (پاداشتی) ئەو چاکەیەی بۆ ھەیە}، لەگەڵ پاداشتی نزیکدا؛ پەلەکردنە بۆ چاکەکاری بەرامبەر براکەی، کە لە بەرامبەر ئەویش قەرزداری دەبێت، وهەروەها ئەم ناوەندیاری کردنە لەوەیە ببێتە هۆی ئەوەى مەبەستەکەى یان هەندێکی جێبەجێ ببێت لای ئەو کەسەی داواى لێدەکات، بۆیە هەوڵدان بۆ کارە خێرەکان کە لەوەیە جێبەجێ ببن یان جێبەجێیش نەبن ئەمە خێرێکی نزیکە، وڕاهێنانى نەفسەکانە لەسەر خێرکردن، وخۆ ئامادەکردنە بۆ ئەم تکاکردنانەى کە جێبەجێ دەبن یان گومان هەیە لەوەی کە جێبەجێ نابن، و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ( وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت): واتا خودا نووسیویەتی لە قەدەردا ئەو شتەی خۆی ویستی لەسەر بووە جێبەجێ ببێت یان جێبەجێ نەبێت؛ بۆیە پێویستە ناوەندیاری کردن هەبێت، وپاداشت هەیە بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە، جا ئەگەر تکاکردنە مەبەستەکەى بەدیهێنا یان ڕێگر هەبوو لەوەى مەبەستەکە بەدی بهێنێت.
لە ئەبی عبدالرحمان عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دەڵێی سەیری پێغەمبەری خودا دەکەم -صلى اللە علیە وسلم- چیرۆکی یەکێک لە پێغەمبەران دەگێڕێتەوە -علیهم الصلاة والسلام- کە قەومەکەى لێیاندا هەتاوەکو خوێن لە لاشەی دەرچوو، وپاشان خوێنی لەسەر دەموچاوی دەسڕی ودەیفەرموو: «خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی چیرۆکی یەکێک لە پێغەمبەرانی کرد کە قەومەکەی لێیاندا؛ وئەویش خوێنی لەسەر دەموچاوی دەسڕی ونزای بۆیان دەکرد، وئەمیش ئەوپەڕی لەسەرخۆیی وئارامگرتنە لەسەر ناڕەحەتیەکان، وتەنها نزای بۆیان نەکرد بەڵکو لەگەڵ ئەمەشدا بیانووی بۆیان هێناوە لەسەر ئەم کردەوەیان ئەمیش وەکو دەربڕینی ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەریان چونکە سەبارەت بە هەقیقەت وڕاستیەکان نازانن.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئومەتێک لەناوببات؛ ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە، بۆیە تیادەچن وپێغەمبەرەکەیان سەیری تیاچوونیان دەکات؛ بەهۆی ئەمەوە دڵنەوایی بە پێغەمبەرەکە دەبەخشێت چونکە ئەوان بە درۆیان خستەوە وسەرپێچی فەرمانەکانیان کرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ ئومەتێک بوێت ئەوا پێغەمبەرەکەیان دەمرێت وئەوان لە پاش مردنی پێغەمبەرەکە هەر دەمێننەوە، وپێغەمبەرەکە پێش ئەوان دەچێتە بەهەشتەوە ودەبێت بە شەفاعەتکار بۆیان، لە فەرموودەکەى تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أنا فرطكم على الحوض) واتە: (من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوەکە -حەوزەکە- دەبم)؛ بە واتایەکی تر من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوی کەوسەر دەبم بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوەتان بۆ ئامادە بکەم. (وئەگەر خواى گەورە ئومەتێک لەناوببات، ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە): هەروەکو ئەوەى ڕوویدا بەسەر نوح -علیه الصلاة والسلام- وقەومەکەى وپێغەمبەرانی تریش. لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی میهرەبانی وڕەحمەتی خواى گەورە دەکات بەسەر ئەم ئومەتەوە، وئەویش ڕەحمەتێکە نێردراوە بۆ ئەم ئومەتە -علیه الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ} [الأنبیاء: 107] واتە: {وە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان}، وخواى گەورە پەیمانى داوە کە ئەم ئومەتە لەناو نەبات ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێشتا زیندوو بێت لە نێوانیاندا، و لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە فەزڵ وڕێزلێنانى زیاتری پێیان بەخشی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} [الأنفال: 33] واتە: {وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لەکاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن}.