





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی حونەیندا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەشێکی زیاتر بەخشی بە هەندێک کەس، سەد وشتری بەخشی بە ئەقرەعی کوڕی حابیس وهەمان بڕی بەخشی بە عویەینەى کوڕی حیصن، وبە هەندێک لە کەسایەتیە ناودارەکانى عەرەبی بەخشی، لەو ڕۆژەدا بەشێکی زیاتری بە ئەوان بەخشی، پیاوێک ووتی: والله، ئەم بەخشینە بە دادپەروەری ئەنجام نەدراوە، وبۆ ڕەزامەندی خودا نەبووە، منیش ووتم: والله ئەم قسەیە دەڵێم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاتم وپێیم ووت، ئەویش ڕەنگی دەموچاوی گۆڕا وەکو بۆیەی سووری لێهات، پاشان فەرمووی: «ئایا کێ دادپەوەر دەبێت ئەگەر خودا وپێغەمبەرەکەى دادپەروەر نەبن؟» وپاشان (جارێکی تر) فەرمووی: «ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو»، (ئیبن مەسعود) -دەڵێت- ووتم: بەدڵنیاییەوە، جارێکی تر هیچ قسەیەکی تری بۆ ناگێڕمەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە جەنگی حونەیندا -جەنگی تائیف- لە پاش فەتحی مەککە، دەستکەوتێکی زۆریان دەستکەوت لە وشتر وپەز ودرهەم ودینار، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە (جیعرانە) بۆ ماوەیەک مایەوە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەککە، لەوێ دەستکەوتەکانى دابەشکرد بە سەر ئەوانەى ئامادەى جەنگەکە بوون، سەد وشتر بەخشی بە هەر یەک لە ئەقرەعی کوڕی حابیس وعوییەنەى کوڕی حیصن، وهەندێک بەشی بەخشی بە کەسە ناوبانگەکانى عەرەب بۆ ئەوەى ئیسلام لە لایان خۆشەویست بکات؛ بۆئەوەى ئیسلامێتی ئەوان باشتر بێت وئەوانەى شوێنیان دەکەوتن مسوڵمان بوون، وئەمیش بووە هۆی بەهێز بوون وشکۆدار بوونی ئاینی ئیسلام، بەڵام ئەوانەى ئیمانیان بەهێزە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جێی هێشتن وشتێکی ئەوتۆی پێیان نەبەخشی ئەمیش بەهۆی ئەو ئیمانەى کە هەیان بوو، پاش ئەم دابەشکردنەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بە هەندێک زۆری بەخشی وبە هەندێک کەم وبە هەندێکی تری نەبەخشی؛ پیاوێک ووتی: والله ئەم دابەشکردنە دادپەروەری تێدا ئەنجام نەدراوە ولە پێناو ڕەزامەندی خودا نەبووە. وکاتێک ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەمەی بیست بەخێرایی چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-وپێشتر سوێندی خوارد کە بچێت بۆ لای وپێی بڵێت، وکاتێک قسەکەى بۆی باسکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە بوو وڕەنگی دەموچاوی سوور هەڵگەڕا وپاشان فەرمووی: (ئایا کێ دادپەوەر دەبێت ئەگەر خودا وپێغەمبەرەکەى دادپەروەر نەبن؟): ئەمیش بۆ ئینکار کردن لەو قسەیەی دەیڵێت. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو). کاتێک ئیبن مەسعود حاڵی پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: پاش ئەمە ئەگەر هەر قسەیەک ببیستم لە قسەی ناڕەوا لە لایەن ئەو کەسانەوە ئەوا بۆ پێغەمبەری باس ناکەم -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە بینی زۆر توڕە بوو، ئەگەر قسەکە زیانی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئیسلام ومسوڵمانان نەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زەکەریا -علیه السلام- دارتاش بوو».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەواڵدەدات سەبارەت بە پیشەی زەکەریا -علیه السلام- کە بەهۆیەوە بژێوی پەیدا دەکرد؛ ئەویش بریتی بوو لە پیشەی دارتاشی (نەجاڕی).
لە ئيبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توندتر بوو، پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پێشنوێژی کردن، ئەویش فەرمووی: «فەرمان بە ئەبوبەکر بکەن پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات»، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەبوبەکر پیاوێکی دڵنەرمە، ئەگەر قورئان بخوێنێت دەگری، بەڵام -صلى اللە علیە وسلم- هەر فەرمووی: «فەرمانى پێبکەن با پێشنوێژی بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەگەر ئەبوبەکر لە شوێنی تۆ بوەستێت خەڵکی گوێیان لێنابێت بەهۆی گریانەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئازاری لاشەی زیاتر بوو نەیتوانى پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، بۆیە فەرمانیکرد بەوەى ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- پێشنوێژی بکات، وئەبوبەکر لە کاتی خوێندنی قورئاندا زۆرجار دەگریا، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی لەم ڕوانگەیەوە بیانووی بۆ بهێنێتەوە بۆ ئەوەى پێشنوێژی نەکات مەبەستی ئەوە نەبوو کە لە پێشنوێژیدا نابێت گریان هەبێت لە کاتی خوێندنی قورئاندا بەڵکو ترسا لەوەى خەڵکی بەهۆی ئەم گریانەى باوکیەوە تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی ببن، بۆیە -ڕەزای خوای لێبێت- شتێکی دەرخست کە پێچەوانەى ئەوەیە کە لە ناخیدا پێی خۆشە، ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا دەڵێت: (والله، هیچ شتێک ناڕەحەتم ناکات جگە لەوە نەبێت کە خەڵکی تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی ببن، چونکە یەکەم کەس دەبێت کە لە شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەوەستێت)، دەڵێت: دوو یان سێ جار هەوڵمدا قەناعەتی پێبکەم، بەڵام هەر فەرمووی: (ليصل بالناس أبو بكر فإنكن صواحب يوسف) [رواه مسلم] واتە: (با ئەبوبەکر پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، ئێوە وەکو ئەو ئافرەتانەن کە لە دەوروپشتی یوسف بوون)، مەبەست (لە ئافرەتانى دەوروپشتی یوسف) ئەوەیە کە ئەوان وەکو ئەو ئافرەتانەن لە دەرخستنی شتێک کە پێچەوانەى ئەوەیە کە لە ناخیاندایە، ئەگەرچیش دەستەواژی (ئێوە) بەکارهێنراوە بەڵام لێرەدا تەنها مەبەست عائیشەیە، ومەبەستی لە (ئافرەتانى دەوروپشتی یوسف) زولەیخایە خێزانى عەزیزی میسر لەو کاتەدا [ئەمە ڕای ئیبن حەجەرە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-]. ولێکچوونەکە لەوەدایە کە زولەیخا بانگی هەندێک ئافرەتی کرد بۆئەوەی وا نیشان بدات ڕێزیان لێدەگرێت بە میوانداری بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستی ئەوە بوو سەیری جوانى یوسف بکەن -علیه السلام- و بۆئەوەى ئەمە ببێتە هۆی بیانوو بۆ کردەوەکانى زولەیخا، عائیشە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی لە دوورخستنەوەى باوکی لە پێشنوێژی کردن ئەوەیە کە نوێژخوێنەکان گوێیان لە قورئان خوێندنەکەى نابێت بەهۆی گریانەوە، ومەبەستی زیاتریشی هەبوو ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی بەهۆی ئەوەوە تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی نەبن، هەروەکو چۆن لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە کە دەڵێت: (هیچ شتێک وای لێم نەکرد کە هەوڵ بدەم قەناعەتی پێبکەم جگە لەوە نەبێت وا هەستم کرد لە دڵمدا کە خەڵکی هەرگیز حەز لە کەسێک نەکەن کە لە شوێنی ئەو بوەستێت -بۆ پێشنوێژی کردن-) [رواه البخاري].
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات»، (پاشان عائیشە وەڵامی سەلامەکەى دایەوە) دەڵێت: ووتم: «وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات): واتا سەلامت لێدەکات بە سەلامکردنی ئیسلام. ئەویش (عائیشە) وەڵامی سەلامەکەى دایەوە، ووتی: (وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته). سونەتە سەلامی کەسێک بۆ کەسێکی تر بگەیەنێت ولە لای باسی بکەیت وئەویش وەڵام بداتەوە وبڵێت: (وعلیه السلام ورحمة الله وبرکاته) بەهۆی ئەم فەرموودەیەوە، وئەگەر بڵێت: (عليك وعليه السلام أو عليه وعليك السلام ورحمة الله وبركاته)؛ ئەمیش باشە؛ چونکە ئەم کەسەی سەلامەکەى گەیاند چاکەکارە بۆیە شایستەی نزا بۆ کردنە. بەڵام ئایا گەیاندنی ئەم وەسیەتە بەوەى بڵێت سەلام بکە لە فڵان؛ واجبە یان نا؟ زانایان ئەمەیان ڕوونکردووەتەوە: دەڵێن: ئەگەر پابەندى بکات بەوەى کە دەبێت سەلامەکە بگەیەنێت؛ ئەوا واجبە بیگەیەنێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَـٰنَـٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا} [النساء: 58] واتە: {بەڕاستی خودا فەرمانتان پێدەکات بە دانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان}، لێرەدا تۆ ئەم سەلامەت گرتە ئەستۆ و واجب بوو لەسەرت، بەڵام ئەگەر بڵێت: سەلام بکە لە فڵان وبێدەنگ بوو یان بڵێ ئەگەر بیرت کەوتەوە یان هاوشێوەى ئەمانە؛ لێرەدا واجب نییە مەگەر بیری بکەوێتەوە، وباشتر وایە مرۆڤ سەلام گەیاندن نەخاتە ئەستۆی کەس؛ چونکە لەوەیە قورس وناڕەحەت بێت بەلایەوە، وباشتر وایە بڵێت: سەلام بکە لە هەرکەسێک سەبارەت بە من پرسیاری کرد، ئەمەش شتێکی باشە، بەڵام بیخاتە ئەستۆی وزۆری لێبکات ئەمە کارێکی بەسوود نییە؛ لەوەیە شەرم بکات وبڵێت: باشە سەلامەکەت دەگەیەنم وپاشان لە بیری بچێتەوە یان پاش ماوەیەکی زۆر بیری بکەوێتەوە وببێتە هۆی گلەیی وڕەخنە لە نێوانیان.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەکی خواى گەورەیان هێنا کە خودا پارە وسامانی پێبەخشي بوو»، پێی دەفەرموێت: «چی کردەوەیەکت ئەنجامدا لە دونیادا؟»، (حوزەیفە) دەڵێت: {وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًا} [النساء: 42] واتە: {وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسە وباسێک لە خودا ناشارنەوە}، (بەندەکە) دەڵێت: ئەی پەروەردگار سامانت پێبەخشیم، مامەڵەی کڕین وفرۆشتنم لەگەڵ خەڵکی دەکرد، یەکێک لە ڕەوشتەکانم ئەوە بوو کە لێبووردە ونەرم ونیان بووم (بەرامبەر ئەوانەى قەرزم بە لایانەوە بوو)، نەرم ونیان بووم بەرامبەر ئەو کەسەی توانای هەبوو (بۆ دانەوەى قەرزەکە)، ومۆڵەتی زیاترم دەدا بە ئەوەى تواناى نەبوو (بۆ دانەوەى قەرزەکە)، خواى گەورە فەرمووی: «من شایستەترم (بەو کردەوەیە) زیاتر لە تۆ؛ چاوپۆشی بکەن لە بەندەکەم». عوقبەی کوڕی عامر وئەبو مەسعودی ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: بەم شێوەیە بیستمان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (بەندەیەکی خواى گەورەیان هێنا کە خودا پارە وسامانی پێبەخشي بوو)، پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات: (چی کردەوەیەکت ئەنجامدا لە دونیادا بەو پارەو سامانە؟، پاشان (حوزەیفە) ئەم ئایەتە دەخوێنێتەوە: {وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًا} [النساء: 42] واتە: {وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسە وباسێک لە خودا ناشارنەوە}، واتا هیچ کەسێک ناتوانێک هیچ شتێک بشارێتەوە لە خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ} [النور: 24] واتە: {ڕۆژێک (دێت) زمانیان ودەست وقاچەکانیان شاهێدی دەدەن لەسەریان -لە دژیان- بەهۆی کردەوانەی کە کردوویانە}، (بەندەکە) دەڵێت: (ئەی پەروەردگار سامانت پێبەخشیم، مامەڵەی کڕین وفرۆشتنم لەگەڵ خەڵکی دەکرد)، یەکێک لەو ڕەوشتە جوانانەى لەگەڵ خەڵکی بریتی بوو لە لێبووردە بوون وئاسانکاری ووتی: (یەکێک لە ڕەوشتەکانم ئەوە بوو کە لێبووردە ونەرم ونیان بووم -بەرامبەر ئەوانەى قەرزم بە لایانەوە بوو-، نەرم ونیان بووم بەرامبەر ئەوە کەسەی توانای هەبوو -بۆ دانەوەى قەرزەکە-): واتا ئاسانکار بوو بەرامبەر ئەو کەسەی کە بە تەواوەتی قەرزەکەى نەدەدایەوە لەبەر بێ توانایی وهەرچەندێکی هەبووایە لێی وەریدەگرت. (ومۆڵەتی زیاترم دەدا بە ئەوەى تواناى نەبوو -بۆ دانەوەى قەرزەکە-): واتا ئارامگر بوو بەرامبەر ئەو کەسەی تواناى نەبوو قەرزەکەى بداتەوە، بۆیە لێی خۆش دەبوو یان مۆڵەتی زیاتر پێی دەدا بۆئەوەى بتوانێت قەرزەکەى بداتەوە. خواى گەورە فەرمووی: (من شایستەترم -بەو کردەوەیە- زیاتر لە تۆ): واتا چونکە تۆ لێبووردە بوویت بەرامبەر بەندەکانم، بۆیە من شایستەترم بەوەى لێت خۆشم ببم. (چاوپۆشی بکەن لە بەندەکەم): واتا خودا بە فریشتەکان دەفەرموێت کە چاوپۆشی لێبکەن وسزای مەدەن وگوناهەکانی لەسەر لابەن؛ بۆیە خودا لە هەموو گوناهەکانى خۆش دەبێت بەهۆی لێبووردە بوون وجوانی مامەڵەکردنی لەگەڵ بەندەکانی خواى گەورە، پاداشتی چاکە چاکەیە. عوقبەی کوڕی عامر وئەبو مەسعودی ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: (بەم شێوەیە بیستمان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-): واتا ئەوەى حوزەیفە گێڕایەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوانیش بەهەمان شێوە بیستیان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بە بێ زیاد وکەم.
لە ئەبی مەسعود عوقبەی کوڕی عەمروی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی؛ کۆڵەبارمان لەسەر پشتمان هەڵدەگرت، پیاوێک هات وشتێکی زۆری کردە خێر، ووتیان: بۆ ڕیایە، وپیاوێکی دیکە هات وهێندەی مشتێکی هەردوو دەستی کردە خێر، ووتیان: خواى گەورە پێویستی بەم مشتە نییە !! (پاشان) ئەم ئایەتە دابەزی: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ} [التوبة: 79] واتە: {ئەو کەسانەی کە تانە وتەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ وسامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کەتەنھا کەمێکیان ھەیە بە زەحمەت پەیدایان کردووە}».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبو مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی): واتا ئەو ئایەتە دابەزی کە فەرمان وئامۆژگاریکردنى بە خێرکردن تێدایە، وەکو ئەوەیە ئاماژە بۆ ئەم ئایەتە بکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} [التوبة: 103] واتە: {وەربگرە لەماڵ و داراییان (زەکات و سەدەقە) تا بەھۆیەوە پاکیان بکەیتەوە (لە گوناھــ و تاوان) و (دڵیان) خاوێن دەکەیت بەو ماڵ بەخشینە ودوعا ونزای خێریان بۆ بکە بەڕاستی دوعای تۆ ئارامی ودڵ خۆشیە بۆ ئەوان وە خوا بیسەر و زانایە}، هاوەڵان بەپەلە خێرا بوون لە هێنانى خێرەکان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەرکەسێک بە پێی توانا خێر دەهێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پیاوێک خێرێکی زۆری هێنا، وپیاوێکی تر کەمی هێنا، ئەگەر کەسێک خێرێکی زۆری بهێنایە مونافیقەکان دەیانووت: ئەمە بۆ ڕیایی هێناویەتی، مەبەستی خودا نییە لەم خێرەدا. وئەگەر کەسێک خێرێکی کەمی بهێنایە دەیانووت: خودا پێویستی بەم خێرە نییە، پیاوێک هات وهێندەى مشتێکی هەردوو دەست خێری هێنا، مونافیقەکان ووتیان: خودا پێویستی بەم خێرەی تۆ نییە. بۆیە خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ} [التوبة: 79] واتە: {ئەو کەسانەی کە تانە وتەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ وسامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کە تەنھا کەمێکیان ھەیە بە زەحمەت پەیدایان کردووە}، واتا مونافیقەکان عەیبە وکەموکورتی لەو کەسە دەردەکەن کە خێر دەکات وگاڵتە بەوانە دەکەن کە تەنها هێندەى تواناى خۆیان دەتوانن خێر بکەن، بۆیە تانە وتەشەر لە هەردوو کۆمەڵەکە دەدەن، وخواى گەورە سەبارەت بەو مونافیقانە دەفەرموێت: {فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} [التوبة: 79] واتە: {ھەر گاڵتەشیان پێدەکەن خوا گاڵتە بەوان دەکات (لەبەرامبەر گاڵتەی ئەواندا) و سزای سەخت بۆ ئەوانە}، ئەوان گاڵتەیان بە ئیمانداران کرد، بۆیە خواى گەورە گاڵتەی بە ئەو مونافیقانە کرد، پەنا بە خودا.
لە کەبشە کچی سابت خوشکی حەسانی کوری سابت -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى کردم؛ بە پێوە (ئاوی) خواردەوە لە دەمی کوندەیەکی هەڵواسراودا، بۆیە منیش هەستام دەمی کوندە (ئاوەکەم) بڕی».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەکەبشە کچی سابت -ڕەزاى خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى کردم؛ بە پێوە (ئاوی) خواردەوە لە دەمی کوندەیەک کە هەڵواسرا بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوەى ئاوی خواردەوە چونکە ئەمە تاکە شێواز بوو بۆ ئاو خواردنەوە (بەهۆی ئەوەى کوندەکە هەڵواسرا بوو وئەگەر ئاوی زۆری تێدا بێت هەڵگرتنی وپاشان بخرێتەوە شوێنی خۆی کارێکی ئاسان نییە)، (کەبشە) دەڵێت: هەستام ودەمی کوندەکەم بڕی بۆ ئەوەى شوێنەواری دەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بپارێزم بۆ تەبەروک کردن و بۆئەوەى بیپاێزرێت لە بەکارهێنانى ناڕەوا.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوپایەک (دەیەوێت) کەعبە داگیر بکات، کاتێک دەگەن بە بیابانێک، لە سەرەتاوە بۆ کۆتایان ڕۆدەچن (بە نێو زەویدا)». (عائیشە) دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن لە سەرەتاوە بۆ کۆتایان ڕۆدەچن (بە نێو زەویدا) لەکاتێکدا بازاڕەوان (کەسانێک بۆ کاری بازرگانی هاتوون) وئەوانەیان تێدایە کە سەر بە ئەو کۆمەڵەیە نین ؟! ئەویش فەرمووی: « سەرەتاوە بۆ کۆتایان ڕۆدەچن (بە نێو زەویدا) پاشان لەسەر نیەتەکانیان زیندوو دەکرێنەوە (بە پێی نیەتەکانیان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی سوپایەکی مەزن دەکات کە دێت بۆئەوەى (مزگەوتی حەرام) لە مەککە داگیر بکات، وکاتێک سوپاکە دەگات بە بیابانێک پێش ئەوەى بگاتە مەککە؛ خودا هەموو سوپاکە ڕۆدەچێنێت بە نێو زەویدا، دایکی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ئەوانەى بۆ کاری بازرگانی هاتوون یان مەبەستێکی خراپیان نییە لە هێرشکردنە سەر مەککە، وکەسانێکیان تێدایە شوێنیان کەوتوون بەڵام زانیاریان نییە سەبارەت بە پیلانەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە: هەموویان ڕۆدەچن بە نێو زەویدا چونکە لەگەڵ ئەو سوپایەدان وڕۆژی قیامەت زیندوو دەکرێنەوە و بە پێی نیەتەکانیان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، وهەر هەموویان بە پێی نیەتەکانیان لە خێر وشەڕ مامەڵە ولێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
لە ریفاعەی کوڕی ڕافیعی زورقیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر* چۆنە لە لای ئێوە؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە باشترینی مسوڵمانانن» یان شتێکی هاوشێوەی ئەمە ووت، جبریل فەرمووی: «بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە بەشداری (جەنگی) بەدریان کرد». *(ئەهلی بەدر: واتە هاوەڵانەى بەشداری جەنگی بەدریان کردووە)
بوخاری گێڕاویەتیەوەشيكردنەوەى فەرموودەکە: جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەوانەى لە جەنگی بەدردا شەهید بوون چۆنە لە لای ئێوە؟، خواى گەورە پێغەمبەرەکەى وئیماندارانی سەرخست لەو جەنگەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن لە لای ئێمە، جبریل وەڵامی دایەوە وفەرمووی: بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە ئامادەبوون وبەشداری (جەنگی) بەدریان کرد.