





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان دوو فووکردنەکە (بە کەڕەنادا) چل هەیە»، ووتیان: ئەی ئەبو هورەیرە چل ڕۆژ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل ساڵ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل مانگ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم. (پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) فەرمووی: «هەموو شوێنێکی مرۆڤ لەناودەچێت (دەڕزێت) جگە لە ئێسکی کلێنچکە (عجب الذنب) نەبێت، لەم بەشەوە (خودا) هەموو لاشەکە دروستدەکاتەوە، پاشان خودا لە ئاسمانەوە ئاوێک دەبارێنێت؛ (بوونەوەرەکان) دەڕوێن هەروەکو چۆن (ڕووەکێکی سەوز) دەڕوێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگڕێتەوە کە گوێی لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی ماوەى نێوان فووی یەکەم (بە کەڕەنادا) کە دەبێتە هۆی ئەوەى هەموو خەڵکی بمرن و فووی دووەم (بە کەڕەنادا) کە دەبێتە هۆی ئەوەى هەموو خەڵکی زیندوو بنەوە چل هەیە، ئەبو هوریرە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ماوەى ئەو چلە نێوان ئەو دوو فووکردنە؟ ئایا مەبەستی چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵە؟، بەڵام ئەو نەیتوانی وەڵام بداتەوە چونکە دڵنیا نەبوو وهیچ شتێکی لە پێغەمبەرەوە نەبیست -صلى اللە علیە وسلم- لەو بارەیەوە، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە هەموو شوێنێکی مرۆڤ لەناودەچێت (دەڕزێت) جگە لە ئێسکی کلێنچکە (عجب الذنب) نەبێت، لەم بەشەوە (خودا) هەموو لاشەکە دروستدەکاتەوە، پاشان خودا لە ئاسمانەوە ئاوێکی زۆر (بارانێکی زۆر) دەبارێنێت وەکو مەنی پیاو وایە؛ (بوونەوەرەکان) دەڕوێن هەروەکو چۆن (ڕووەکێکی سەوز) دەڕوێت، وپاشان خەڵکی دەوەستن بۆ لێپرسینەوە لە پێش پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان -سبحانه وتعالى-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین شوێن لە لای الله -عز وجل- مزگەوتەکانن؛ چونكە شوێنی پەرستنن، ولەسەر تەقواداری بنیات نراون، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن؛ چونكە زۆر جار شوێنی فێڵ وهەڵخەڵەتاندن وڕیبا وسوێندی درۆ وشكاندنی پەیمان وپشتكردنن لە یادی الله.
لە عەلی کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵێکی بۆ هێندرا بۆئەوەى سواری بێت، کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە؛ ووتی: (بسم الله) (واتە: بەناوی خودا)، کاتێک چووە سەر پشتی؛ ووتی: (الحمد لله الذي سخر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون)*، پاشان ووتی: (الحمد لله) سێ جار، پاشان ووتی: الله أکبر، سێ جار، پاشان ووتی: (سبحانك إني ظلمت نفسي فاغفر لي إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)**، پاشان پێکەنی، پێی ووترا: ئەی پێشەوای ئیمانداران بەهۆی چیەوە پێدەکەنی؟ ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا پاشان پێکەنی، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی پێکەنیت؟ فەرمووی: «پەروەردگارت لە بەندەکەى ڕازی دەبێت وپێی سەیر دەبێت، ئەگەر بڵێت: (اغفر لي ذنوبي)^، دەزانێت جگە لە من کەس لە تاوانەکان خۆش نابێت». *(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئاسانی کرد بۆ ئێمە کە ئەمە بەکاربهێنین؛ ئەگەر خودا بۆمانی ئاسان نەکردایە نەماندەتوانى بەکاریبهێنین، وئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە)، **(واتە: پاکی وبێگەری تۆ خودا، من ستەمم لە نەفسی خۆم کرد، لێم خۆش بە، تەنها تۆ لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبیت)، ^(واتە: لە تاوانەکانم خۆش بە)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلە عەلی کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لە گەورە پیاوچاکانی تابیعینە دەڵێت: سەیرم کرد عەلی کوڕی ئەبی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵەکەى بۆ هێندرا، بۆئەوەى سواری بێت، کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە؛ ووتی: (بسم الله) (واتە: بەناوی خودا) واتا بەناوى خودا دەچمە سەر پشتی ئەم ئاژەڵەوە بۆ دەستپێکردنی سەفەرەکەم، کاتێک چووە سەر پشتی؛ ووتی: (الحمد لله: حەمدوسوپاس بۆ خودا): لەسەر بەخشینی ئەم نیعمەتە مەزنە بە ئێمە، ئەم ئاژەڵە دڕندەیە کە بە ئاسانی هێور نابێتەوە؛ بە ئاسانی گوێ بۆ فەرمانەکانی ئێمە دەگرێت بۆ ئەوەى سواری پشتی ببین وسەفەرەکەمانی پێ ئەنجامبدەین. (الذي سخر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون: ئەو خودایەی کە ئاسانی کرد بۆ ئێمە کە ئەمە بەکاربهێنین؛ ئەگەر خودا بۆمانی ئاسان نەکردایە نەماندەتوانى بەکاریبهێنین): واتا ئەم سواریەی بۆمان زەلیل کرد ونەمادەتوانی بەم شێوەیە بەکاریبهێنین. (وإنا إلى ربنا لمنقلبون:وئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە )، پاشان ستایشی خودای کرد وفەرمووی: (الحمد لله) سێ جار، حەمد وسوپاسکردنێکی بێ سنوور وئەم دووبارە کردنەوەیە بۆ هەستکردنە بە مەزنێتی خواى گەورە وبەندە ناتوانێت وەکو پێویست حەمد وسوپاسی خودا بکات وڕێز وپلەپایەی بزانێت بۆیە پێویستە بە ئەوپەڕی توانای هەوڵی پەرستنی بدات. پاشان فەرمووی: (الله أکبر)، سێ جار، ودووبارە کردنەوە بۆ دانپێدانانە بە مەزنێتی خودا، پاشان ووتی: (سبحانك:پاکی وبێگەری تۆ خودا): واتا بە بێ سنوور تۆ بە پیرۆز ومەزن دادەنێم. (إني ظلمت نفسي:من ستەمم لە نەفسی خۆم کرد): ئەمیش بەهۆی ئەوەى نەمتوانى وەکو پێویست مافەکانى تۆ لەسەرم جێبەجێ بکەم؛ لە سوپاسکردنی نیعمەتە مەزنەکان بەهۆی بێئاگا بوونم لە یادکردنت. (فاغفر لي:لێم خۆش بە): واتا تاوانەکانم بپۆشە و بەهۆیانەوە سزام مەدە. (إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت:تەنها تۆ لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبیت): ئەمیش ئاماژە کردنە بۆ کەموکورتی بەندە سەرەڕای زۆری بەخیشنەکانی خواى گەورە. (پاشان پێکەنی، پێی ووترا): لە چاپێکی سەحیحی -الشمائل- ئیبن رەبیعە دەڵێت: ووتم: (ئەی پێشەوای ئیمانداران بەهۆی چیەوە پێدەکەنی؟): چونکە هۆکاری پێکەنینەکەى دیار نەبوو بۆیە پرسیاری لێیکرد وپێشتر بانگی کرد وپاشان پرسیاری لێیکرد ئەمیش بۆ ڕەچاوکردنی ئادابی گفتوگۆکردن. (ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا): واتا بەهەمان شێوە سواری پشتی ئاژەڵەکەى بوو. (پاشان پێکەنی، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی پێکەنیت؟ فەرمووی: پەروەردگارت لە بەندەکەى ڕازی دەبێت وپێی سەیر دەبێت، ئەگەر بڵێت: اغفر لي ذنوبي^،دەزانێت جگە لە من کەس لە تاوانەکان خۆش نابێت): واتا بە زانینەوە ئەم زیکرە بڵێت. ^(واتە: لە تاوانەکانم خۆش بە)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت، ئەگەر (ستەمکارەکە) کردەوەى چاکی هەبوو؛ (ستەملێکراوەکە) بە پێی ستەمەکەى کردەوەکانى لێوەردەگرێت، ئەگەر کردەوەى چاکەى نەبوو؛ لە کردەوە خراپەکانی هاوڕێکەى (ستەملێکراوەکە) وەردەگیرێت ودەکرێتە گەردنی».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە هەرکەسێک كە ستەمێکی لە برایەکی مسوڵمانی کردووە؛ لە کەسایەتی یان لە پارە وسامانی یان لە خوێنی، ئەوا با داواى گەردن ئازایی وداواى لێبووردنی لێبکات هەتاوەكو لە دونیادا ماوە، پێش ئەوەى ڕۆژی قیامەت بێت كە دینار ودرهەمی زیو سوودی تێدا نەبێت بۆئەوەی بیدات بە ستەمكار وگەردنی پێ ئازاد بكات، تۆڵەسەندنەوە لەو ڕۆژەدا بە چاكە وخراپەیە؛ ستەملێكراو لە چاكەكانی ستەمكار دەبات بە پێی ستەمكردنەكەی، ئەگەر ستەمكار چاكەی نەبوو ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكە دەهێنرێت ودەخرێتە ئەستۆی ستەمكار بە پێی ستەمەكەی.
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن»، (عائیشە دەڵێت): ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا پیاوان وئافرەتان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیشە، ڕەوشەکە لەوە ترسناکترە کە ئەوەیان بەلاوە گرنگ بێت سەیری یەکتر بکەن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفی هەندێك دیمەنی ڕۆژی قیامەتی كردووە، پاش ئەوەی خەڵكی زیندوو دەكرێتەوە لە گۆڕەكانیان بۆ لێپرسینەوە لە یەك شوێندا كۆ دەكرێنەوە، حاڵیان بەم شێوەیە: پێ پەتین ونەعالیان لە پێدا نیە، وڕووتن وهیچ پۆشاك وشتێكی داپۆشەریان لەبەردا نییە، وخەتەنە نەكراون وەكو ئەو ڕۆژەی دایكیان ئەوانی بووە، كاتێك (دایكی ئیمانداران) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بیست؛ بە سەرسوڕمانیەوە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتان وپیاوان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە بۆی، وفەرمووی: ئەو وەستان وزیندوو كردنەوەیە لە پاش مردن وئەوەی تێیدایە لە ناڕەحەتی؛ ئەمە گرنگترە بە لای خەڵكەوە بۆیە ئاوڕ نادەنەوە بۆ سەیركردنی عەورەتی یەكتر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، وهەردوویان دەچنە بەهەشتەوە، مسوڵمانەکە لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت بۆ ئەوەى ئاینی ئیسلام سەربکەوێت و وشەی خودا بەرز بێت؛ وکافرەکە شەهیدی دەکات، وپاشان کافرەکە دەبێت بە مسوڵمان وخواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات سەبارەت بەو تاوانەى ئەنجامی دا، پاشان ئەمیش دەجەنگێت لە پێناو خواى گەورە وشەهید دەکرێت.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی زیندوو دەبنەوە ودەوەستن لە پێش پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان، هەیە نقوم دەبێت لە ئارەقی (لاشەی) هەتاوەکو دەگاتە (ئاستی) نیوەی گوێیەکانی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخەڵکی زیندوو دەبنەوە ودەوەستن لە پێش پەروەردگار بۆئەوەى لێپرسینەوە بەرپا ببێت وهەرکەسێک بە پێی کردەوەکانى پاداشت وەربگرێت بە چاکە وخراپە، وهەندێک نقوم دەبن لە ئارەقی (لاشەیان) هەتاوەکو ئارەقەکە دەگاتە (ئاستی) نیوەی گوێیەکانی.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە، ودەیفەرموو: «ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با (شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، وبیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت»، وفەرمانیکرد بەوەى دەفری خواردنەکە هیچی لەسەر نەمێنێتەوە، وفەرمووی: «ئێوە نازانن چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە». لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان ئامادە دەبێت لە هەموو کاروبارێکی ئێوەدا، تەنانەت لە کاتی خواردنیشدا ئامادە دەبێت، ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با هەڵیبگرێتەوە و(شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، پاشان بیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت، وئەگەر لە خواردن تەواو بوو با پەنجەکانی بلێسێتەوە، چونکە نازانێت چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆیلەم فەرموودەیەدا ئاگادارکردنەوەی تێدایە دژی شەیتان، وهۆشداری تێدایە سەبارەت بە هاوەڵبوونی لەگەڵ مرۆڤ لە کردەوەکانیدا، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت وخۆی بپارێزێت وهەڵنەخەڵەتێت بەوەى شەیتان دەیڕازێنێتەوە، ئەو خواردنەی مرۆڤ ئامادەى دەکات بەرەکەتی تێدایە، ومرۆڤ نازانێت بەرەکەت لە کوێی ئەو خواردنەیە لەوەى خواردوویەتی یان ئەوەى لەسەر پەنجەکانی جێماوە یان ئەوەى لەسەر دەفر وقاپەکە ماوەتەوە یان ئەو پارووەى کە کەوتووەتە سەر زەوی، پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت وهەموو خواردنەکە بخوات بۆئەوەى بەرەکەتی بەر بکەوێت، وبنچینەى بەرەکەت بریتیە لە زیادبوون وجێگیر بوونی خێر وسوود لێوەرگرتنی، ومەبەست لێرە: ئەو خواردنەیە بەهۆیەوە مرۆڤ هێز و وزەی دەستدەکەوێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان ولە زیان دەیپارێزێت، ولێرەدا هەندێک سوود هەیە کە زانایانی بواری پزیشکی باسیان کردووە ئەویش ئەوەی لە پاش خواردن نینۆکەکان شتێک وەکو هۆرمۆن دەڕێژن کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدەن.
لە ئوسامەى کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەبارەتی بە (تەشەنە کردنی) تاعون بیستتان لە شوێنیکدا؛ ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون؛ ئەوا لەو شوێنە دەرمەچن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەگەر بەڵایەک دابەزی بۆ سەر زەوییەک ئەوا نابێت مرۆڤ بڕوات بۆ ئەو شوێنە ئەمیش بۆ پاراستنی تەندروستی خۆی وخەڵکی تر، وئەگەر نەخۆشی لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئەو کەسە لەوێ بوو ئەوا نابێت لەوێ دەربچێت ودەبێت ئارام بگرێت لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بۆئەوەى پاداشتی بۆ بنووسرێت.