





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەشەجی عەبدئەلقەیسی فەرموو: «دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە مونزیری كوڕی عائیز (ناسراو بە ئەشەج) كە لە هۆزی عەبدئەلقەیسە -ڕەزای خوای لێبێت-: دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: هۆشیاری وژیری، ودڵنیابوون و لەسەرخۆیی وئارامگرتن وپەلە نەكردن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مافەکان دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا، تەنانەت تۆڵە دەکرێتەوە لەو بەرانەى قۆچدارە بۆ ئەو بەرانەی کە بێ قۆچە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەستەملێکراو تۆڵە دەکاتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە لە ڕۆژی قیامەتدا، هەتاوەکو تەنانەت تۆڵە دەکرێتەوە لەو بەرانەى قۆچدارە بۆ ئەو بەرانەی کە بێ قۆچە چونکە ئەو قۆچی شکاندووە، وپەروەردگارت ستەم لە هیچ یەکێک ناکات.
لە بەجالەی کوڕی عەبەدەوە دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- نووسی: «هەموو ساحیرێکی پیاو یان ئافرەت بکوژن»، ئێمەش سێ ساحیرمان کوشت. لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «خزمەتکارێکی حەفسە (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) سیحری لێی کرد، ئەویش (خزمەتکارە ساحیرەکە) دانی پێدانا (ئیعتیرافی کرد لەسەر ئەنجامدانى سیحرەکە)، بۆیە (حەفسە) فەرمانى بە عبدالرحمانی کوڕی زەید کرد؛ بۆیە کوشتی». لە ئەبی عوسمان نەهدیەوە دەڵێت: «لە لای وەلید پیاوێک هەبوو یاری دەکرد؛ مرۆڤێکی سەربڕی، وسەری جیاکردەوە (لە لاشەی)، ئێمەش بە لامانەوە سەیر بوو، وسەری خستەوە شوێنی خۆی، جوندوبی ئەزدی هات و(ساحیرەکەى) کوشت».
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوەچونکە سیحر کردن یەکێکە لە نەخۆشیە کۆمەڵایەتیە ترسناکەکان؛ ودەبێتە هۆی خراپەکاری زۆر وسەرەنجامی پیس: لە کوشتن، بردنی ماڵی خەڵکی بە ناهەق، وجیاکردنەوەى نێوان هاوسەرەکان، وهەندێکی کوفرە؛ چونکە پەناگرتنی تێدایە بە شەیتانەکان ونزیکبوونەوە لێیان، خواى گەورە چارەسەرێکی بۆی داناوە لە شەریعەتدا کە لە ڕیشەوە ئەم نەخۆشییە دەردەهێنێت لە نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ئەویش بە کوشتنی ساحیرەکان، بۆئەوەى کۆمەڵگا لەسەر ڕێگای ڕاست بێت بە ڕەوشتە جوان وپاکەکان، وهاوەڵانیش ئەمەیان ئەنجامداوە وساحیرەکانیان کوشتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەمیش پاش فەرمانى ئەمیرەکان -پێشەوایان-.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوو لە سەفەرێکدا، هەرکاتێک دابەزینایە بۆ نێو دۆڵێک تەهلیلات* وتەکبیراتمان** دەکرد ودەنگمان بەرز دەبووەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە (سمیع وقریب)ە». *(تەهیلات: واتە ووتنی -ﻻ إله إﻻ الله-)، **(تەکبیرات: واتە ووتنی -الله أکبر-)
بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریەئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوون لە سەفەرێکدا، تەهلیلات* وتەکبیراتیان** دەکرد ودەنگیان بەرز دەکردەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: (ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان): واتا بە ئاسان وەری بگرن و لەسەر خۆتان قورس وناڕەحەتی مەکەن بە دەنگ بەرزکردنەوە. (ئێوە نە بانگی نەبیست ونە -بانگی- ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە -سمیع وقریب-ە): پێویست ناکات لە کاتی زیکر کردندا مرۆڤ دەنگی بەرز بکاتەوە چونکە خواى گەورە پێویستی بەمە نییە چونکە خواى گەورە هەموو شتێک دەبیستێت ئەگەرچیش زۆر بە نزمی بووترێت وهیچ دەنگێک لێی شاراوە نییە، وئەو نزیکە لە بەندەکانەوە ودوور نییە، وهەموو شتێکیش دەبینێت، هەرچەندە ئەو لەسەرووی عەرشەوەیە لەسەرووی ئاسمانەکانەوە. کاتێک -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (ئێوە دەپاڕێنەوە لە بیسەر ونزیک -سمیع وقریب-): ئەمە لە شێوازی ئەوپەڕی کامڵ بوونە بۆ خواى گەورە لەم سیفەتانەدا بۆیە هیچ دەنگێکی لێ ناشاردرێتەوە تەنانەت دەنگی پێی مێروولەکانیش دەبیستێت لەسەر بەردێک لە تاریکایی شەودا، وکەمتریش لەوە، وسەرەڕای بەربەستەکان هەموو شتێک دەبینێت، ئەو هەموو شتێک دەبیستێت کە دەیڵێن لە وشەکان ئەوانەى دەری دەبڕن وئەوانەیشی دەری نابڕن لە نەفسی خۆتاندا دەیڵێنەوە، وجووڵەکان دەبینێت، و لەگەڵ بەندەکانە ونزیکە لەو کەسەی لێی دەپاڕێتەوە، وهەموو شتێک لە ژێر دەسەڵاتی ئەودایە، هەرچەندە ئەو لە سەرووی عەرشە لە سەرەوەى هەموو بوونەوەرەکان، وهیچ شتێکی لێ ناشاردرێتەوە لەوەی بوونەوەرەکان دەیڵێن ودەیکەن هەرچۆنێک بێت، بیستن وبینین ونزیک بوون لە سیفەتەکانى خواى گەورەن، وجێگیر کراون لە قورئان وسونەتدا بە شێوەیەک شایستەى زاتی مەزنی خودا بێت، بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وچواندنی بە بوونەوەرەکان ولادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى. *(تەهیلات: واتە ووتنی -ﻻ إله إﻻ الله-)، **(تەکبیرات: واتە ووتنی -الله أکبر-)
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات بەهۆی کردەوە خراپەکانیانەوە، (سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان) واتا: سزاکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەسەر ڕای ئەوان نین و وەکو ئەوان کردەوەى خراپە ناکەن، بۆیە هەمووی تیا دەچێت ئەگەر تاوان وخراپەکاری زۆر بوو وبڵاو بوویەوە لە نێوە کۆمەڵگادا، (پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە) واتا: ئەگەر کەسەکە چاکەکار بوو ئەوا سەرەنجامی چاک دەبێت وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا سزا دەدرێت، بۆیە ئەم سزایە پاککەرەوەیە بۆ چاکەکاران وسزایە بۆ سەر تاوانباران، وزیندووکردنەوەیان بە پێی کردەوەکانیان ئەوپەڕی دادپەروەری خواى گەورە دەردەخات؛ چونکە پاداشتی کردەوە چاکەکان لە قیامەتدا وەریدەگرن بەڵام ئەو ناخۆشی وبەڵایانەى تووشیان دەبێت لە دونیادا هۆکارن بۆ لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکانیان، ئەو سزایەی دەنێردرێت لە دونیادا بۆ ئەوانەیە کە ستەمیان کردووە وئەوانەیش دەگرێتەوە کە لەگەڵیان بوون ونکۆڵیان لێیان نەکرد لەسەر کردنی ئەم کارە خراپانە، ئەمیش سزایەکە بۆیان چونکە نەرمونیان بوون بەرامبەر ئەو تاوانبارانە، وپاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەموویان زیندوو دەکرێتەوە وهەرکەسێک بە پێی کردەوەکانی لە دونیادا لێپرسینەوەى لێدەکرێت.
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرلەبەیانیەک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوەدا مایەوە ونەهاتە دەرەوە بۆئەوەى نوێژی بەیانی بکات هەتاوەکو خۆر دەرچوون نزیک بووەوە، بەپەلە هاتە دەرەوە وپێشنوێژی بۆمان کرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد ونوێژەکەى پوخت کردەوە، پاش ئەوەى سەلامی دایەوە؛ پێمانی فەرموو: «وەکو حاڵەتی خۆتان لە شوێنی خۆتان بمێننەوە»، وپاشان ئاوڕی بۆ لای ئێمە دایەوە وفەرمووی: «هۆکاری دواکەوتنم لەم بەیانیەدا بە ئێوە دەڵێم: شەو هەستام ودەستنوێژم گرت ونوێژم کرد هەرچەندێک خودا بیەوێت، خەوم هات لە کاتی نوێژدا؛ بۆیە خەوێکی قورس خەوتم، خودای بەرز وپیرۆزم بینی لە جوانترین شێوەدا، فەرمووی: «ئەی موحەمەد، ووتم: لە گوێڕایەڵی تۆ دام ئەی پەروەردگار، (خودا) فەرمووی: ئایا دەزانی ئەوانەى لە سەرەوەى ئاسمانەکان کۆبوونەتەوە (فریشتەکان) گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ ووتم: نازانم، ئەی پەروەردگار، سێ جار ئەمەى فەرموو، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت): بینیم ناولەپی خستە نێو شانەکانم هەتاوەکو هەستم بە ساردی پەنجەکانى کرد لە سینگمدا، پاشان هەموو شتێکم بۆ ڕوون بوویەوە وزانستم سەبارەتیان هەبوو، فەرمووی: ئەی موحەمەد، ووتم: لە گوێڕایەڵی تۆ دام ئەی پەروەردگار، فەرمووی: ئایا دەزانی ئەوانەى لە سەرەوەى ئاسمانەکان کۆبوونەتەوە (فریشتەکان) گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ ووتم: سەبارەت بە کەفارەتەکان (ئەو شتانەى دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان)، فەرمووی: ئەوانە چین؟ ووتم: ڕۆیشتن لەسەر پێیەکان بۆ (نوێژە بە) کۆمەڵەکان، ودانیشتن لە مزگەوتەکان لە پاش نوێژەکان، ودەستنوێژگرتن -بە ڕێکی وجوانی- لە کاتی ناڕەحەتیدا، (پەروەردگار) فەرمووی: پاشان سەبارەت بە چی (گفتوگۆیان دەکرد)؟ ووتم: بەخشی خۆراک (بە هەژار وپێویستان)، ونەرمونیانی لە قسەدا، ونوێژکردن لە شەودا لەکاتێکدا خەڵکی نوستوون. (پەروەردگار) فەرمووی: داوا بکە؟ ووتم: (للهم إني أسألك فِعْلَ الخيرات، وتَرْكَ المنكرات، وحبَّ المساكين، وأن تغفر لي وترحمني، وإذا أردتَ فتنةً في قوم فتوفَّني غير مفتون، وأسألُك حبَّك وحبَّ مَن يحبُّك، وحبَّ عَمَلٍ يُقرِّب إلى حبِّك)*، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم وشانە هەق وڕاستین بۆیە بیانخوێن وپاشان فێریان ببن». *(واته: خودایە، من داوای: ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، ودووربوون کردەوە شەڕ وخراپەکان، وخۆشویستنی هەژارەکانت لە تۆ دەکەم، وداوا لە تۆ دەکەم لێم خۆش بیت وڕەحمم پێبکەیت، وئەگەر ویستت خەڵکانێک تاقی بکەیتەوە -لە بیروباوەڕیاندا- من بمرێنە وبەو فیتنەیە تاقیم مەکەرەوە، وداوا لە تۆ دەکەم کە منت خۆش بوێت، وئەوانەم خۆش بوێت کە تۆیان خۆش دەوێت، وئەو کردەوانەم خۆش بوێت کە لە خۆشەویستی تۆ زیاتر نزیکم دەکەنەوە)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیانیەکیان دواکەوت لە دەرچوون بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، هەتاوەکو نزیک بوو لەوەى خۆر دەربچێت، بۆیە بەخێرایی هات بۆ لایان، وفەرمانیکرد بە ئەنجامدانى نوێژ، وپێشنوێژی بۆیان کرد ونوێژەکەى پوخت کردەوە، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو، فەرمانیکرد بەوەی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە ونەڕۆن، وپاشان هۆکاری دواکەوتنی بۆ نوێژی بەیانی ڕوونکردەوە، شەو هەستا ودەستنوێژی گرت، وپاشان بە پێی ویستی خواى گەورە چەند ڕکاتێک نوێژی کرد، وپاش ئەوە خەوت، وخواى گەورەی بینی لە خەودا لەسەر جوانترین شێوە، وپەروەردگار پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: فریشتە نزیکەکان گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نازانم، ئەم پرسیار و وەڵامە سێ جار دووبارە بوویەوە، پاشان خواى گەورە ناو لەپی خستە نێوان شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستی بە ساردی پەنجەکانى کرد لە سینگیدا، وئەم وەسفەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفێکی هەق وڕاستیە، پێویستە مرۆڤ باوەڕی هەبێت بە بێ چواندنی بە هیچ شت وکەسێک، وهەرکەسێک نەیتوانى لەمە تێبگات ئەوا وەکو ئەو زانایانە بێت کە خواى گەورە وەسفیانی کردووە ودەفەرموێت: {وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا} [ال عمران: 7] واتە: {ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەیە} ونابێتە بیر لە شتێک بکاتەوە کە زانستی سەبارەتی نەبێت وئەقڵی ناتوانێت لێی تێبگات هەرچەندە هەوڵ بدات چونکە ئەقڵ وبیرکردنەوەى مرۆڤیش سنووری دیاریکراوی هەیە هەروەکو ئەندامەکانى تر، چونکە لەوەیە بەهۆی ئەمەوە تیا بچێت، هەرچەندە ئیمانداران شتێک ببیستن وەکو ئەم بابەتانە دەڵێن: ئەم هەواڵە خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى باسیکردووە وباوەڕمان پێیەتی و بەهۆی ئەم باوەڕبوونەوە ئیمانیان زیاد دەکات وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبن، کاتێک خواى گەورە ناولەپی خستە نێو شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو شتێکی بۆ ڕوون بوویەوە و زانستی بەدەستهێنا سەبارەت بە وەڵامەکەى، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە ئەو کردەوانەی کە دەبـێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکان، وهەروەها گفتوگۆیان سەبارەت بە جێگیربوونی ئەو کردەوانە وبەرزکردنەوەیانە بەرەو ئاسمان، یان باسی پلە وفەزڵی ئەو کردەوانە دەکەن، ولەو کردەوانەش کە دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان: چوون بۆ نوێژە جەماعەتەکان، ودانیشتن لە مزگەوت لە پاش نوێژەکان لە مزگەوتدا بۆ یادی خواى گەورە وخوێندنەوەى قورئان وفێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی، وهەروەها لەو کردەوانەش: بە جوانى وڕێکی دەستنوێژگرتن لە کاتی سەرما وناڕەحەتیدا، وپاشان پەروەردگار فەرمووی: پاشان فریشتە نزیکەکان گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەخشینی خواردن بە هەژارەکان، قسەکردن بە نەرم ونیانی لەگەڵ خەڵکی، و شەونوێژکردن لە کاتێکدا خەڵکی نوستوون، خواى گەورە بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم- : هەرشتێکت دەوێت داواى بکە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە خواى گەورە کرد بۆئەوەى سەرکەوتووی بکات بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، ودووربوون لە کردەوە شەڕ وخراپەکان، وخۆشویستنی هەژارەکان، ولێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات، وئەگەر ویستی خەڵکانێک تاقی بکاتەوە -لە بیروباوەڕیاندا وگومڕایان بکات- بیمرێنێت وبەو فیتنەیە تاقی نەکاتەوە وگومڕا نەبێت، وڕزقی خۆشویستنی خواى گەورە پێببەخشێت وئەوانەى خۆش بوێت کە ئەو زاتە مەزنەیان خۆش دەوێت، وئەو کردەوانەی خۆش بوێت کە لە خۆشەویستی خواى گەورە زیاتر نزیکی دەکەنەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو ئەم خەونە هەق وڕاستییە، وفەرمانى پێیانکرد بەوەی فێری ببن وخەڵکی فێر واتا وحوکمەکانى بکەن.
لە ئەنەسەی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، وازی لێی هێنا (بەو شێوەیەی دروستی کرد) بە پێی ویستی خۆی (بۆ ماوەیەک)، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، وکاتێک بینی ناوی بۆشە؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە*». *(واتە: ناتوانێت وەسوەسە لە خۆی دوور بخاتەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەکاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، بۆ ماوەیەک بە پێی ویستی خۆی وازی لێی هێنا (بەو شێوەیەی دروستی کرد) وڕۆحی بەبەریدا نەکرد، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، بۆئەوەى بزانێت ئەم شتە چییە، وکاتێک بینی ناوی بۆشە، وبۆشایی هەیە لە ناو لاشەیدا؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە وناتوانێت وەسوەسە لە خۆی دوور بخاتەوە، یان زانی لە شوێنە بۆشەکانی ناو لاشەیەوە پاڵنەرى تاوان وگوناهی بۆ دێت؛ چونکە گوناهی کرد کاتێک لە دارەکەى خوارد، یان زانى کە دروستکراوی ناو بۆش لاوازە. هەندێک پێیان وایە دەستەواژەی: (لە بەهەشتدا) ڕوون نییە؛ چونکە خواى گەورە ئادەمی دروستکردووە لە خاکەکانى سەر زەوی، وبەم شێوەیە وەڵامدەدرێتەوە: خودا ئادەمی لە خاکەکانی سەر زەوی دروستکرد هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە: (إن الله خلق آدم من قبضة قبضها من جميع الأرض) [رواه أبو داود] واتە: (خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -لە خاکی- سەر زەوی مشتێک لە -خاکی- هەموو شوێنێکی سەر زەوی)؛ لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە نەکراوە کە خواى گەورە ئادەمی لەسەر زەوی دروستکرد، یان ئەگەر بەڵگەى تر هەبێـت کە وا لێی تێبگەن کە خودا ئادەمی لەسەر زەوی دروستکردووە ئەوا بەم شێوەیە وەڵامدەدرێتەوە: خودا شێوەکەى دروستکرد هەتاوەکو چەند قۆناغێکی بەسەردا تێپەڕ بوو وشێوەى تەواوی خۆی وەرگرت بۆئەوەى ئامادە بێت ڕۆحی بەبەردا بکرێت، وپاشان بەرز کرایەوە بەرەو بەهەشت وڕۆح کرا بەبەریدا. بەڵام ئەم فەرموودەیە بە ئاشکرا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئادەم لە بەهەشتدا دروستکراوە نەک لەسەر زەوی.
لە نەواسی كوڕى سەمعانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: سەرلەبەیانییەک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسی دەججالی کرد، هەندێک جار وا وەسفی دەکرد کە گرنگ نییە، وهەندێک جاری تر وا وەسفی کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە، کاتێک ڕێکەوتین بچين بۆ لای، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ھەستى پێکردین وفەرمووى: «ئەوە چیتانە؟»، ووتمان: پێغەمبەری خودا سەرلەبەيانى باسى دەججالت بۆمان کرد، وهەندێک جاری تر وا وەسفت کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە، فەرمووی: «شتێکی تر هەیە زیاتر له دەججال مەترسى لێدەکەم لەسەرتان، ئەگەر دەرچێت ومنتان لەناودا بم ئەوا من لە برى ئێوه چارى دەکەم، بەڵام ئەگەر دەرچێت ومنتان لەنێودا نەبم ئەوا با ھەركەسێک چارەسازى خۆی بێت، خودایش هەموو موسڵمانێك دەپارێزێت لە پاش من، (دەججال) گەنجێکی چاو هەڵتۆقيوی قژ لووله، وەك ئەوەی بیشوبھێنم به (عبدالعزى)ی کوڕى (قطن) جا ھەرکەسێک له ئێوه پێى گەیشت با سەرەتای سورەتى (الكهف)ی بەسەردا بخوێنێت، ئەو له ڕێگا وجێگایەكى بەردەڵانى سەختى نێوان (شام) و (عێراق) دەردەچێت، جارێک به لای ڕاست وجارێک به لای چەپدا ئاشووب دەنێتەوە، ئەی بەندەكانى خودا جێگیر ودامەزراو بن». ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، چەندێك لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە؟ فەرمووی: «چل ڕۆژ ڕۆژێكى وەك ساڵێکه، وڕۆژێکی وەك مانگێکه و ڕۆژێکی وەك هەفتەیەکە وڕۆژەکانی تر وەك ڕۆژانی ئاسایی ئێوەیە». ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو ڕۆژەی كە وەك ساڵێکه نوێژی ڕۆژێكمانی تێدا بەس دەبێت (واتە: نوێژی یەک ڕۆژ بکەین بۆ ئەو هەموو ساڵە بەسە)؟ فەرمووى: «نا، به ئەندازەی خۆی خەمڵاندنی بۆ بکەن (واتە: بە ئەندازەى شەو وڕۆژێکی ئاسایی -24 کاتژمێر- پێنج نوێژە فەرزەکە بکەن)»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی خێرایی جووڵەی چۆنە بەسەر زەویدا؟ فەرمووی: «وەك بارانێك وایه بای لە پشت بێت، دێت بەسەر گەل وهۆزێکدا بانگیان دەكات ئەوانیش باوەڕی پێ دێنن ودێن به دەمیەوە، ئینجا فەرمان دەكات به ئاسمان باران ببارێنێت، بە زەویش ڕووەك بڕوێنێت، سەر له ئێواران مەڕ وماڵاتیان کە دێتەوە سەرپشتیان له جاران بەرزترە وگوانیان پڕ شیرتره و ناوقەدیان پانتر وقەڵەوتربووە، پاشان تێدەپەڕێت به لای هۆزێكدا بانگیان دەكات، ئەوانیش بەرپەرچى قسەکەی دەدەنەوە، ئەویش وازیان لێدێنێت، ئيتر وشكەساڵی وبێبارانى ڕوویان تێدەکات هیچیان بە دەستەوە نامێنێت له ماڵ وسامانيان، تێپەڕدەبێت بە لای وێرانە وکەلاوەیەکدا پێی دەڵێت: گەنجینەكانى خۆت دەربكە، گەنجینەکانى شوێنى دەکەون وەك شای هەنگ (کاتێک هەنگەکانى دیكه شوێنى دەکەون)، پاشان بانگى پیاوێک دەکات كه لەوپەڕی گەنجێتیدایە بە شمشێرەکەی لێى دەدات، ھەروەك چۆن دەدرێت له نیشانه دەيكات به دوو کەرتەوە، پاشان بانگدەكات ئەویش سەر له نوێ بەرەو ڕووی دێتەوە، وڕەنگ وڕووی پرشه دەدات وپێدەکەنێت، لە کاتێکدا كە لەو حاڵەدايە؛ خوای گەورە (مەسیح)ی کوڕی مریەم -صلى الله علیه وسلم- دەنێرێت، لای منارە سپیەکەی خۆرهەڵاتى ديمەشق دادەبەزێت، لەدوو بەرگى زەرددا، هەردوو دەستى خستووەتە سەر باڵى دوو فریشتە، کاتێک سەر دادەخات سەرى ئاوى لێدەتكێت، کاتێکیش سەر بەرزدەکاتەوە جۆرە ئاوێكی لێدەچۆڕێت هەر دەڵێی دانەی مرواریيە، هیچ کافرێک (بێباوەڕێك) نییە هەست بە بۆنى هەناسەی بكات ونەمرێت، هەناسەيشى بڕ دەکات بە ئەندازەى ئەوەندەى چاوى بڕ بكات، شوێن (دەججال) دەکەوێت هەتاوەكو لە بەردەرگای شارۆچكەی (لود:لُد) پێی دەگات ودەیکوژێت. پاشان عیسا -صلى الله عليه وسلم- دێت بۆ لای هۆزێك كه خودا پاراستوونى لێى دەست دێنێت بەسەر دەموچاوياندا، قسەیان بۆ دەکات سەبارەت بە پلەوپایەیان لە بەھەشتدا، لەکاتێکدا عيسا لەم حاڵەدایە، خودا وەحی دەنێرێت كه من چەندین بەندەم دەرهێناوە كه كەس توانای جەنگ کردنى نییه لە دژیان، بۆیە بەندەکانى من حەشاردە (بینابە وبیانپارێزە) لە كێوی (توڕ:طور)، ئینجا خودا (يەئجوج) و (مەئجوج) دەنێرێت، {وهم من كل حَدَبٍ يَنْسِلُون} [الأنبیاء: 66] واتە: {لە هەموو تەپۆڵکەیەکەوە (گردێکەوە) بە ڕاکردن بەر دەبنەوە}، بەراییەکانيان تێپەڕ بوون به لای دەریاچەى (تەبەڕیە:طبرية)دا چى تێدا بێت دەیخۆنەوە، دوایینەکانیان كاتێک تێدەپەڕن دەڵێن: ئەمە کاتى خۆی ئاوى تێدا بووە، پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەكانى گەمارۆ دەدرێن هەتاوەكو وای لێدێت سەرەگایەك بۆ هەریەكێك لەوان باشترە له سەد دينار بۆ یەكێك له ئێوه ئەمڕۆ، ئینجا پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەکانى -ڕەزای خوایان لێبێت- دەست دەکەن بە پاڕانەوە وداواکردن لە خوای گەورە، لە پاشاندا خوای گەورە كرمۆكەی ناو پۆزی وشتر ومەڕوماڵاتیان (نەغەف:النَّغَفَ)یان بۆ دەنێرێت وتووشی ملیان دەبن، ھەر هەموویان بە جارێک دەکەون ودەمرن وەك مردنى يەك كەس، پاشان پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەکانى -ڕەزاى خوایان لێبێت- دادەبەزنە سەر زەوى، لە زەویدا یەك بست خاکیان دەست ناکەوێت كه زوخاو وبۆگەنی لاشەی ئەوان پڕی نەکردبێت، ئینجا پێغەمبەری خوا عيسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەكانى -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەپاڕێنەوە لە خوای گەورە، بۆیە خودا باڵندە دەنێرێت وەکو ملی وشتر (وان) -لە گەورەیی درێژیدا-، لاشەکانیان (هەڵدەگرن)، وفڕێی (دەدەن) لە هەرشوێنێک خواى گەورە بیەوێت، وپاشان خواى گەورە جۆرە بارانێك دەبارێنێت نە خانووى قوڕ و نە ڕەشماڵ جێناهێڵێت، سەر زەوی هەموو دەشواتەوە وەك ئاوێنەی بێگەردى لێدەکات دوای ئەوە به زەوی دەووترێت: بەرووبوومى خۆت سەوز بكە، فەڕ وبەرەکەتى خۆت بگەڕێنەوە، لەو ڕۆژەدا کۆمەڵە كەسێك لە یەك هەنار دەخۆن، ولە سايەی سێبەری توێكڵەکەشیدا دەحەوێنەوە، هەروەها فەڕ و بەرەكەت دەکەوێته گوانى مەڕوماڵاتەكانەوە بە ڕادەیەك شیری وشترێك بەشى کۆمەڵێکی زۆر له خەڵکی دەکات و مانگایەكى شيردەر بەشى تیرەیەك لە خەڵكى دەكات، له کاتێکدا ئەوان لەم باروگوزەرانەدا دەبن، خودا شنەبایەكى خۆش هەڵدەكات بە بن باڵیاندا، گیانى هەموو بڕوادار وموسڵمانێك دەکێشێت، وخراپەکەران لە خەڵکی دەمێننەوە لە یەكترى دەپەڕن (داوێن پیسی وکاری قێزەوەن دەکەن) هەروەك چۆن كەرەکان -گوێدرێژەکان- لە یەكترى دەپەڕن، لەسەر ئەوان قيامەت هەڵدەستێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەیەکێک لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەت بریتیە لە دەرچوونی دەججال، وەکو لەم فەرموودەیەدا باسکراوە لە شتە نەبینراوەکانى داهاتووە (غەیبیاتە) کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت و بەڕاستی دابنێین بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسیکردووە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەموو وەسفەکانى ڕوونکردووەتەوە بۆئەوەى هیچ باسێک سەبارەتی شاراوە نەبێت لە لای مسوڵمانان، وخواى گەورە هەندێک تواناى سەیری بە دەججال بەخشیووە ئەمیش بۆ تاقیکردنەوەى خەڵکی، بەسەر هەموو زەوییەکدا تێپەڕ دەبێـت جگە لە مەککە ومەدینە، ولە کۆتاییدا پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لەناوى دەبا، وپاشان یەئجوج ومەئجوج دەردەچن و سەر زەوی پڕ دەکەن لە خراپەکاری، وئەمیش لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەتە، وپێغەمبەر عیسا -علیه السلام- وئیمانداران لە خواى گەورە دەپاڕێنەوە بۆئەوەى ڕزگاریان بکات لەم خراپەکارانە؛ وخودا وەڵامی نزاکانیان دەداتەوە ویەئجوج ومەئجوج لەناو دەبات، لە پاش ئەم ڕووداوە گەورانە؛ خواى گەورە بە شنەبایەک ڕۆحی هەموو ئیماندارێک دەکێشێت، و لەسەر خراپترینی خەڵکی قیامەت هەڵدەستێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر الله بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: فڵانم خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، و(جبریل) لە نێو ئاسماندا بانگ دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی^ پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا، وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: الله ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی ڕق لێبوونەوە^^ دەبێت لەسەر زەویدا». ^(ڕەزامەندی: مەبەست لە ڕەزامەندی لێرەدا خۆشەویستی کەسانی ئیمانداری چاکە بۆ ئەو کەسە)، ^^(ڕق لێبوون: واتا کەسانی ئیمانداری چاک ڕقیان لەم کەسە دەبێـتەوە)
صحيح مسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر الله بەندەیەکی ئیمانداری خۆش بوێت كە فەرمانەكانی جێبەجێ دەكات وخۆی لە نەهی لێكراوە بە دوور دەگرێت، پەروەردگار بانگی جبریل دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ. جبریلیش خۆشی دەوێت كە گەورەی فریشتەكانە -علیه السلام-، وجبریل لە نێو فریشتەكانی ئاسماندا بانگ دەکات: پەروەردگارتان فڵانی خۆشدەوێت؛ ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان قبوڵبوونی پێدەبەخشرێت لە دڵی ئیمانداراندا بە خۆشویستنی ونزیك بوونەوە وڕازیبوون لێی. وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان جبریل بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: پەروەردگارتان ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی كینە وڕق لێبوونەوە دەبێت لە دڵی ئیمانداراندا.