





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبد الله کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا کانیاوێکی هەیە، درێژیەکەى هێندەى دووری مانگێکە لە ڕۆشتن وپانیەکەى بەهەمان شێوە، وئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە بۆنی میسک، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانە هەرکەسێک لەم کانیاوە بخواتەوە بەو پەرداخانە هەرگیز تینوی نابێت.
لە ئەسمائی کچی ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن، دەووترێت: ئایا دەزانیت لە پاش تۆ چیان کردووە؟ والله بەردەوام دەگەڕێنەوە لەسەر پاژنەى پێیان (هەڵدەگەڕێنەوە:مورتەد دەبن)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر کانیاوەکەى دەبێت بۆئەوەى چاوەڕوانی ئەوانە بێت کە دێن لە ئومەتەکەى بۆ لای ئەو لەسەر کانیاوەکە، وخەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بچن بۆ لای کاتێک نزیک دەبنەوە لێی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش دەفەرموێت: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتی منن، دەوترێت: ئایا زانیت چیان کرد لەپاش ئەوەى تۆ جێت هێشت، والله ئەوان بەردەوام بەرەو دوواوە دەڕۆشتن وهەڵدەگەڕانەوە لەئاینەکەیان، نە ئەوان شوێنکەوتووی تۆن، ونە لە ئومەتی تۆن.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا چی -دەفەرمووی- سەبارەت بە دۆلکەکانی کانیاوەکە -حەوزی کەسەر-؟ ئەویش فەرمووی: «سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا، دۆلکەی بەهەشتن هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، دوو ڕێڕەوی ئاوی تێدەڕژێت لە بەهەشتەوە، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، پانیەکەى وەکو درێژیەکەیەتی، لە نێوان عەمان بۆ ئەیلە، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وشیرینترە لە هەنگوین».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات کە ژمارەی پەرداخەکانى کانیاوەکەى لەڕۆژی قیامەتدا زیاترە لە ژمارەی ئەستێرەکانى ئاسمان، وئەو ئەستێرانەی دەردەکەون لە شەوی تاریکدا کە مانگ دیار نەبێت وهەور نەبێت؛ چونکە ئەگەر مانگ دیار بێت یان هەور لە ئاسمان هەبێت ئەستێرەکان بەڕوونی دیار نین چونکە ڕۆشنایی مانگ وهەورەکان دەیان شارنەوە وناتوانین بەجوانى زۆریان ودرەوشاوەییان ببینین، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- بەهەشت هەرکەسێک پێیان بخواتەوە ئەوا هەرگیز تینووی نابێت، وپێش ئەوەی بیخواتەوە ئەمە کۆتا تینووێتی دەبێت، وکانیاوەکەى دوو ڕێڕەوی ئاوی تێدەڕژێت لەبەهەشتەوە، وپانیەکەى وەکو درێژیەکەى وایە؛ کانیاوەکەى -حەوزەکەى- لایەکانى یەکسانن، ودرێژیەکەى هێندەی نێوان عەمان ئەمیش شارێکە لە بەلقائـ لە شام هەتاوەکو ئەیلە ئەمیش شارێکی ناسراوە لە لایەکی شام، وئاوی کانیاوی کەوسەر سپیترە لە شیر، وتامەکەى خۆشترە لە هەنگوین.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئاگری دونیا بەشێکە لە حەفتا بەش لە ئاگری دۆزەخ، ئاگری قیامەت تین وهێزی گەرمی زیاترە لە ئاگری دونیا بە شەست ونۆ پلە، هەربەشێکی هێندەى گەرمی ئاگری دونیایە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئاگری دونیا بەسە بۆ سزادانی ئەوانەى لەنێو دۆزەخن، فەرمووی: شەست ونۆ هێندەی ئاگری دونیا گەرمە، هەربەشێکی وەکو گەرمی ئاگری دونیایە.
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو ، پاشان دەبێتە خوێنێکی چڕی کوڵۆ بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزقی وتەمەنی وکردەوەی، وبەدبەخت -چارەڕەش- یان ئاسوودەیە، وبەتەئکید یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەد دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ بۆیە دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک- دەمێنێتەوە؛ دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت بۆیە دەچێتە نێویەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە لە فەرموودەکانی، و بەڕاستگۆ دانراوە لایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-، فەرمووی: یەکێکتان خوڵقاندنی کۆدەکرێتەوە، ئەمیش پاش ئەوەی پیاو لەگەڵ خێزانەکەى جووت دەبێت ومەنی پیاو وئافرەتەکە کۆدەبێتەوە لە ڕەحمی ئافرەتەکە پاش چل ڕۆژ دەبێـتە دڵۆپەیەک -نوتفەیەک- لە مەنی پیاو وئافرەت، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێک ئەمیش پارچە خوێنێکی چڕی کوڵۆیە، ئەمە لە چل ڕۆژی دووەم، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بەقەبارەی ئەوەندەى بتوانرێت قووت بدرێت، ئەمە لە چل ڕۆژی سێیەم، پاشان خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت، بۆیە ڕۆح دەکات بەبەریدا پاش تەواوبوونی چل ڕۆی سێیەم، وفەرمانى پێدەکرێت بەنووسینی چوار شت : ڕزقەکەى، ئەمیش ئەو نیعمەتانەیە کە دەستی دەکەوێت لە تەمەنیدا، وئەجەلەکەى، ئەمیش ماوەى مانەوەیەتی لەدونیادا، وکردەوەى، ئایا چۆن کردەوە دەکات؟ ئایا خراپەکار -چارەڕەش- یان چاکەکارە -بەختەوەرە-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندنی خوارد : یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت، وکردەوەکانی لای خەڵکی چاکەکارییە، بەردەوامەلەسەری هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە بەهەشت هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە، چونکە مەرجی قبوڵبوونی کردەوە ئەوەیە کە لەسەری جێگیر بێت ونەگۆڕێت، وکەسێکی تر کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو نزیک دەبێت لەوەى بچێتە دۆزەخەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە دۆزەخ هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە،
لە تاوسەوە دەڵێت: گەیشتم بەکەسانێک لە هاوەڵانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەیانووت: هەموو شتێک بەقەدەرە، دەڵێت: وگوێم لە عبداللەی کوڕی عومەر بوو کە دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەموو شتێک بە قەدەرە؛ تەنانەت بێ توانایی ئەمیش : بریتیە لە وازهێنان لەوەى واجبە بکرێت ودواخستنی لەکاتی خۆی، لە شتی دونیایی وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وتەنانەت تواناداری ئەمیش : بریتیە لە چالاکی و وردی سەبارەت بە شتەکانى دونیا وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وخواى گەورە -عز وجل- هەموو شتێکی لە قەدەردا نووسیوە تواناداری وبێ توانایی وهەموو شتێک، و هەرشتێک لە بووندا ڕوودەدات خواى گەورە پێشتر زانستی سەبارەتی هەبووە و ویستی لەسەر بووە.
لە مەتەر کوڕی عوکامیسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەگەر خواى گەورە قەزا وقەدەری وابێت لەسەر بەندەێەک لە خاکێک بمرێت وئەو لەو شوێنە نەبێت؛ ئەوا پەروەردگار وادەکات ئەو کەسە بچێت بۆ ئەو شوێنە بۆ پێویستیەک بۆیە ئەویش دەچێت، ولەوێ ڕۆحی دەکێشرێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپی پێستەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زیمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعدی بەنی بەکر.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات : کاتێک هاوەڵان دانیشتبوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا پیاوێک هاتە ژوورەوە لەسەر وشترێک، وشترەکەى لەسەر زەوی دانا پاشان بەستیەوە، پاشان پرسیاری لێیان کرد: کامتان موحەمەدە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوانیاندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپیەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە ووتی: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: گوێم لێتە، پرسیار بکە وەڵامت دەدەمەوە. پیاوەکە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە لێم توڕە مەبە. مەبەستی ئەوەیە بەهۆی پرسیارەکانمانە ناڕەحەت وبێزار مەبە، فەرمووی: چیت دەوێت پرسیار بکە، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ئەم سوێندخواردنەى بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ڕاستگۆیی، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا ؟ -مەبەستی پێنج نوێژە فەرزەکەیە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ -مەبەستی مانگى ڕەمەزانە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان ودابەشی بکەیت بەسەر هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، زیمام مسوڵمان بوو، و ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو بانگەوازى قەومەکەى دەکات بۆ ئیسلام ومسوڵمان بوون، پاشان خۆی ناساند کە ئەو زیمامی کوڕی سەعلەبەیە (ضمام بن ثعلبة) لە بەنی سەعدی بەنی بەکرە.
لە زیاد کوڕی لەبیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە ئەی زیاد، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟».
(ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو لەنێو هاوەڵانی، باسی شتێکی کرد وفەرمووی: ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست هەڵدەگیرێت ونامێنێت لەنێو خەڵکیدا، زیادی کوڕی لەبیدی ئەنساڕی پێی سەیر بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- ، وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: چۆن زانست هەڵدەگیرێت ولە نێو دەستمان نامێنێت؟ لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنینەوە ولەبەرمان کردووە؛ والله دەیخوێنین، وفێری خێزان ومنداڵەکانمانی دەکەین، ومنداڵەکانی منداڵەکانیشمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: دایکت تۆی لێ ون بێت ئەی زیاد! پێم وابوو تۆ لە زانایانی مەدینەیت! پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە: کە نەمانى زانست بەهۆی نەمانى قورئان نیە؛ بەڵکو نەمانی زانست بەهۆی کردەوە نەکردنە پێی، ئەوەتا تەورات وئینجیل لەلای جولەکە وگاوڕەکانە؛ لەگەڵ ئەمەشدا هیچ سوودی بۆیان نیە، ولە مەبەستیان تێنەگەیشتون؛ کە بریتیە لە کردەوە کردن بەوەى دەیزانن.