





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: هەرکاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان بكردایە؛ فەرمانی پێدەكردن بەو كردەوانەی؛ کە بە پێی توانا بتوانن ئەنجامیان بدەن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمە وەکو تۆ نین، خودا لە گوناهی ڕابردوو و داهاتووت خۆش بووە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووڕە بوو وئەمە لە ڕوخساریدا دیار بوو، پاشان فەرمووی: «من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەدایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک فەرمانی بە خەڵکی دەکرد بە کارێک لە کارەکان؛ فەرمانی بەوە دەکرد کە ئاسانە لەسەریان نەک قورس و ناڕەحەت، لە ترسی ئەوەی نەوەك نەتوانن بەردەوام بن لەسەری، و خۆیشی بە هەمان شێوە؛ كاری بە ئاسانترەكە دەكرد هەروەكو چۆن فەرمانی پێدەکردن، بەڵام ئەوان داوایان لێدەکرد کە ئەرکی قورسیان پێ بسپێرێت، چونکە پێیان وابوو کە پێویستیان بە زێدەڕۆیی هەیە لە ئەنجامدانی كردەوەدا بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان. دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خودا، حاڵی ئێمە وەک حاڵی تۆ نییە، چونکە خوای گەورە لە گوناهەکانی پێشوو و داهاتووی تۆ خۆش بووە، ئەویش تووڕە دەبوو هەتاوەکو تووڕەییەكەی لەسەر ڕووخساری دەردەكەوت، پاشان دەیفەرموو: بەڕاستی من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەترسم و زاناترم سەبارەت بە ئەو، بۆیە ئەوە ئەنجام بدەن کە فەرمانتان پێدەکەم.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. دەووترێت: ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی لە کوێن؟ بۆیە ئێمە كۆتا ئوممەتین (لە دونیادا) و یەکەمینین (لە لێپرسینەوەدا)».
(ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم هەواڵیداوە کە ئوممەتەکەی كۆتا ئوممەتە لە بوون و زەماندا، و یەکەمین ئوممەتە کە لە ڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ڕۆژی دواییدا دەوترێت: لە كوێیە ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی؟ نازناویان دەدرێتە پاڵ پێغەمبەرەكەیان -صلى الله عليه وسلم- چونكە نەخوێندەوار بوو و نەیدەنووسی. لە سەرەتادا ئەوان بانگ دەکرێن بۆ لێپرسینەوە، ئێمە لە كۆتاییداین لە زەمان و بووندا، و یەکەمینین بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی دواییدا و لە چوونە بەهەشتدا.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە هەرکەسێک پابەندی دروشمە دیارەکانی ئاینی ئیسلام بێت؛ بەوەی وەکو ئێمە نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی (كەعبەی) ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات و بە حەڵاڵی بزانێت؛ ئەوا ئەو کەسە موسڵمانە، و لەژێر سپاردە و پەیمانی خودا و پێغەمبەرەكەیدایە، کەواتە سپاردە و پەیمانی خودا مەشكێنن دەرهەق بە ئەو.
لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)^^، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی»، دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی مسوڵمانێك خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟ وماڵەكەی یەكەم ماڵ بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان ئەم (نزایەم) ووت، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-». ^(واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه [البقرة: 156])، ^^(واتە: خودایە، بەهۆی ئەم كارەساتەوە؛ پاداشتم بدەرەوە، وشتێكی خێرتر بخەرە شوێنی بۆم).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەئوم سەلەمە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێكیان گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە فەرمووی: هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله پێی خۆشە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) [البقرة: 156] (واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه)، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي:خودایە پاداشتم بدەرەوە)؛ هەروەها پاداشتی ئارامگرتنم پێببەخشە، (فِي مُصِيبَتِي:لە كارەساتەكەم)، (وَأَخْلِفْ لِي:شتێك بخەرە شوێنی بۆم)؛ قەرەبووم بكەرەوە، (خَيْرًا مِنْهَا:كە خێرتر بێت -لەوەی لەدەستم دا-)، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی. ئوم سەلەمە دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی كەسێك لەنێو مسوڵمانان خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟! یەكەم خێزان ماڵی ئەو بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خوای گەورە یارمەتیدام وئەو نزایەم ووت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-.
ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی نوێژی بەیانیدا بە بیلالی فەرموو: «ئەی بیلال، پێم بڵێ بەهیوادارترین کردەوەت لەلات کامەیە کە ئەنجامت داوە لە دوای موسڵمانبوونت، چونکە من گوێم لە دەنگی نەعلەکانت بوو لە پێش خۆمەوە لە بەهەشتدا»، ئەویش ووتی: هیچ کردەوەیەکم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێت؛ هێندەی ئەمەی کە هەر کاتێک لە شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم گرتبێت یەکسەر دوای ئەوە نوێژم کردووە بەو شێوەیەی كە بۆم نووسراوە.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە خەودا بینی کە لە بەهەشتدایە، بە بیلال کوڕی ڕەباحی فەرموو: پێم بڵێ سەبارەت بەهیوادارترین كردەوەی سوننەت کە لە ئیسلامدا ئەنجامتداوە؟ چونکە من گوێم لە دەنگێکی نزمی نەعلەكانت بوو لە بەهەشتدا؛ کاتێک دەجووڵان بەهۆی ڕۆیشتنت لە پێشمەوە. بیلال ووتی: هیچ کردەوەیەكم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێـت زیاتر لەوەی ئەگەر لە هەر کاتێکی شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم شكا بێـت؛ دەستبەجێ دەستنوێژم گرتووەتەوە، پاشان بەو دەستنوێژە نوێژم ئەنجامداوە بۆ پەروەردگارم؛ لە نوێژە سوننەتە ڕەهاکان بەو شێوەی كە بۆم نووسراوە (مەبەستی نوێژی سوننەتی دەستنوێژە؛ كەمترینی دوو ڕكاتە وسنووردار نەكراوە).
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە ئاسمانەوە فڕێ بدرێمە خوارەوە خۆشەویستترە لەلام لەوەی درۆ بكەم بەناوی ئەوەوە، وئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لەنێوان خۆم وئێوە؛ ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەن ومێشك لاوازن، باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا (قورئان بەكاردەهێنن)، لە ئیسلام دەردەچن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیردا دەردەچێت، ئیمانیان قوڕگیان تێناپەڕێنێت، لە هەرشوێنێك پێیان گەیشتن؛ بیانكوژن، كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بیستتان كە من فەرموودە دەگێڕمەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا بزانن كە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس ناكەم وهیچ ناشارمەوە؛ بەڵكو بە ڕوون وئاشكرایی هەمووی دەگێڕمەوە، ئەگەر لە ئاسمان فڕی بدرێمە خوارەوە ئاسانترە لە لام لەوەی درۆ بكەم بەناوی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر قسەیەك بكەم لەگەڵ خەڵكی ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، لەوەیە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس بكەم وهەندێك شت بشارمەوە، گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەنن (گەنجن)، ومێشك وئەقڵ وتێگەیشتنیان لاوازە، قورئان دەكەنە بەڵگە وزۆر دەیخوێننەوە، لە ئیسلام دەردەچن وسنوورەكانی تێدەپەڕێنن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیر دەردەچێت، ئیمانیان لە قوڕگیان ناكاتە خوارەوە، لە هەرشوێنێك گەیشتن پێیان بیانكوژن؛ چونكە كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان، ڕازیە لەوەی: بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەمووتان پێكەوە دەستبگرن بە پەتی (ئاینی) خودا وناكۆك مەبن، وحەز ناكات لە: ووتی ووتی (قسەی زۆر)، وزۆر پرسیار كردن، وبە فیڕۆدانی پارە وسامان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە سێ سیفەت وكردەوەی بەندەكانی پێ خۆشە، وڕقی لە سێ سیفەتیانە، پێی خۆشە: بە تەنها ئەو (الله) بپەرستن وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەموویان تەنها دەست بگرن بە پەیمانی خودا (ئاینی خودا) -قورئان وسونەتی پێغەمبەرەكەی-، وجیا نەبنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان. وپەروەردگار ڕقی دەبێتەوە: لە قسەی ناڕەوا وبێ سوود وقسەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت، ولە پرسیاركردن سەبارەت بە شتێك كە ڕووی نەداوە -یان مەحاڵە ڕووبدات-، یان لە داواكردنی پارە وشتی تر لە خەڵكی؛ ئەگەر پێویست نەبێت، ولە بە فیڕۆدانی پارە وسامان وخەرجكردنی لە ڕێگایەكی ناشەرعیدا یان تووشی لەناوچوونی بكات.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لە چەك هەڵگرتن دژی مسوڵمانان ؛ بۆ ترساندنیان یان دزی كردن لێیان، هەركەسێك ئەمە بكات بەناهەق ؛ تاوانێكی لە تاوانە گەورەكانی کردووە، وشایستەیە ئەم هەڕەشە توندەی لێبكرێـت.
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێشەوای ئیمانداران عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای بەردە ڕەشەكە لە گۆشەیەكی كەعبە وماچی كرد، ووتی: دەزانم تۆ تەنها بەردێكیت، زیان وسوودت نییە، ئەگەر نەمبینیایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی دەكردیت ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەكرد.