





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە دەردەچێت؛ ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە -واتا لە دەوروپشتی مەککە ومەدینەوە- دەردەچێت، ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا لە شام، وئاگرێک دەرچوو لە مەدینە لە ساڵی 654 ی کۆچی، ئاگرێکی مەزن بوو لە ئاڕاستەى ڕۆژهەڵاتی مەدینە لە پشتی (الحرة:ئەلحەرە)ەوە، وزانیاری هەبوو سەبارەتی لە لایەن خەڵکی شامەوە وخەڵکی شوێنەکانی ترەوە، وزانایان باسیان کردووە لە کتێبەکان لە نێوانیان: ئیمامی نەوەوی وقورتوبی وئەبی شامە.
لە ئەبی نەزرەوە دەڵێت: لە لای جابری کوڕی عبداللەوە بووین، ووتی: نزیکە لەوەى خەڵکی عێراق قەفیز* ودرهەمیان نەنێرن (کۆی نەکەنەوە)، ووتمان: کێ بەرپرسیارە لەمە (لەم نەناردنە)؟ ووتی: ناعەرەبەکان -عەجەمەکان- ڕێگری لەمە دەکەن، پاشان ووتی: نزیکە لەوەى خەڵکی شام دینار ومودیان** نەنێرن (کۆی نەکەنەوە)، ووتمان: کێ بەرپرسیارە لەمە (لەم نەناردنە)؟ ووتی: ڕۆمەکان، پاشان بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو، پاشان ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەلیفەیەک دەبێت؛ بێ سنوور پڕ بە چنگ سامان دەبەخشێت (بە خەڵکی) بەبێ ئەوەى بیژمێرێت»، (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) بە ئەبی نەزرە وئەبی عەلای ووت: ئایا پێتان وایە عومەری کوڕی عبد العزیز بێت، ووتیان: نەخێر. *(قەفیز: بۆ کێشانی خۆراک وشتومەک بەکاردێت یان بەکاردەهێنرا لە عێراق)، **(مودی: بۆ کێشانی خۆراک وشتومەک بەکاردێت یان بەکاردەهێنرا لە شام)
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان عێراق فەتح وڕزگار دەکەن، وشتێک بۆ کێشان وپێوان بەکاردێت بەهۆیەوە زەکات وبەخشینەکانى تر بۆ خەزێنەى ماڵی مسوڵمانان دەنێردرێت، بەڵام لە کاتى نزیکبوونەوەى قیامەت قەدەغە دەکرێت لە ناردنی ئەم زەکات وبەخشینانە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کافرەکان لە ناعەرەبەکان -عەجەمەکان- دەست بەسەر ئەم ناوچەیە دەگرن وڕێگا نادەن زەکات وبەخشین بچێتە نێو گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-، هەروەها باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان شام فەتح وڕزگار دەکەن، وشتێک بۆ کێشان وپێوان بەکاردێت بەهۆیەوە زەکات وبەخشینەکانى تر بۆ خەزێنەى ماڵی مسوڵمانان دەنێردرێت، بەڵام لە کاتى نزیکبوونەوەى قیامەت قەدەغە دەکرێت لە ناردنی ئەم زەکات وبەخشینانە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کافرەکان لە ڕۆمەکان دەست بەسەر ئەم ناوچەیە دەگرن وڕێگا نادەن زەکات وبەخشین بچێتە نێو گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەلیفەیەک دەبێت؛ بێ سنوور پڕ بە چنگ سامان دەبەخشێت بە خەڵکی بەبێ ئەوەى بیژمێرێت، واتا: بەهۆی ئەوەی ئەوەندە پارە وسامان زۆر دەبێت وخاک و وڵات ڕزگار وفەتح دەکرێت ودەبنە خاکی ئیسلام -دار الإسلام-، بۆیە ئەو خەلیفەیە بەشێوەیەک پارە وسامان دەبەخشێت بە خەڵکی هەروەکو چۆن خۆڵ لە دەستدا فڕێ دەدرێت. وگێڕەرەوەى فەرموودەکە باسی ئەوە دەکات کە پرسیاری لە هەندێک لە زانایانی تابیعین کردووە: ئایا پێتان وایە ئەو خەلیفەیە عومەری کوڕی عبد العزیز بێت؟ ووتیان: نەخێر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی تورک، ولە سیفەتەکانیان: چاو بچوک، ودەموچاویان سپیە وسووری تێکەڵە، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغان پان وخڕە، دەڵێی قەڵغانە کوتراوە چونکە زۆر چڕە وگۆشتی پێوەیە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە، ئەمیش هەر تورکەکان دەگرێتەوە بەڵام سیفەتێکی تریانی باسکرد، ومەبەست لە تورک ڕەگەزی تورکە کە لە بنچینەدا لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا نیشتەجێ بوون پاش بە هەموو شوێنێکی کیشوەری ئاسیادا بڵاوبوونەوە، نەک تەنها مەبەست تورکەکانى وڵاتی تورکیا بێت، وئێستا بە زۆری لەم وڵاتانەدا نیشتەجێن: چین، ڕووسیا، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، ئەفغانستان، قرغیزستان، کازاخستان، ئازەربایجان، تورکیا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی خەڵکی خوز وکیرمان لە عەجەمەکانن -ناعەرەبەکانن-، ولە سیفەتەکانیان: ودەموچاویان سپیە وسووری تێکەڵە، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغان وایە لە خڕی وپانێتیدا، ولە قەڵغانى کوتراو دەچێت ئەمیش بەهۆی چڕی وزۆری گۆشت لە دەموچاویاندا، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا* لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا** لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان». *(واتە: ئەو پیاوانەی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن لە هەندێک یان زۆربەى کردەوە وحاڵەتەکانیاندا لە جوڵە وقسەکردن وجل وجگە لەمانە)، **(واتە: ئەو ئافرەتانەى خۆیانەى خۆیان بە پیاوان دەچوێنن لە هەندێک یان زۆربەى حاڵەتەکاندا لە جوڵە وقسەکردن وجل وجگە لەمانە)
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نزاى کردووە لەسەر ئەو پیاوانەى خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن، ونزای کردووە لەسەر ئەو ئافرەتانەى خۆیان بە پیاوان دەچوێنن، نزای کردووە لەسەریان بە نەفرەت کردن ودوورکەوتنەوە لە ڕەحمەتی خواى گەورە، چونکە ئەمانە دروستکراو وبەدیهێنراوی خواى گەورە دەگۆڕن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە دەرکردنیان لە ماڵەکان وشارەکان ئەمیش بۆ دوورخستنەوەى شەڕ وخراپە وزیانیان لە خەڵکی، وبۆئەوەى ماڵەکان پاک وپارێزراو بن.
لە خالدی کوڕی عورفوتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی خالد لە پاش من ڕووداو وفیتنە وناکۆکی زۆر دەبێت، ئەگەر توانیت بەندەی خودای کوژراو بیت نەک بکوژ؛ ئەوا بەو شێوەیە بە».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە خالیدی کوڕی عورفوتەی فەرموو کە ناکۆکی وفیتنە وجەنگ دەبێت لە داهاتوودا، وەکو ئەوەى ئومەت پێشەوایەکی نەبێت فەرمانڕەوایەتی بکات، یان لە هەموو ناوچەیەک فەرمانڕەوایەک هەبێت ولە نێوانیان ناکۆکی وفیتنە وجەنگ ڕووبدات، وئامۆژگاری کرد بەوەی لەو فیتنە وتاقیکردنەوانە دوور بکەوێتەوە، ودەستیان لێهەڵبگرێت وبەشداریان تێدا نەکات، ئەگەر بە ستەملێکراوی بکوژرێت باشترە بۆی لەوەى مسوڵمانێک بکوژێت، ئەمیش بەوە دەبێت لە کاتی فیتنەدا مسوڵمان لە ماڵەکەى خۆیدا بمێنێتەوە، یان لەو شار وناوچەیەی فیتنەى تێدایە؛ بڕوات بۆ شوێنێکی تر، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێگەپێدراوە بەرگری لە خۆی وخێزانى وسامانى بکات لە کاتى فیتنەدا، ولێرەدا عوزر وبیانووی هەیە ئەگەر بکوژێت یان بکوژرێت ئەگەر تووشی فیتنە وخراپەیەکی لەمە گەورەتر نەبێـت، بەڵام ئەگەر مسوڵمانان یەکدەنگ بوون وکۆک بوون لەسەر دەسەڵاتداری یەک فەرمانڕەوا؛ ئەگەر دادپەروەر یان ستەمکەر بێت، پاشان کەسانێک دژی دەچوون کە هێزیان هەیە، ودەیانەوێت یەکڕیزی مسوڵمانان پەرتەوازە بکەن وسەرپێچی فەرمانەکانى دەسەڵاتدار بن، پێویستە لەم کاتەدا فەرمانڕەوا پەیوەندیان پێوە بکات وقەناعەتیان پێ بکات بۆئەوەى فیتنە ڕوو نەدات، بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵ نەبوون وهەر دەرچوون، ومسوڵمانان تووشی ترس بوون، لێرەدا پێویستە فەرمانڕەوا جەنگیان دژ بەرپا بکات، بۆئەوەى مسوڵمانان تووشی شەڕ وزیان نەکەن، وهەروەها پێویستە لەسەر مسوڵمانان بە شێوەیەکی گشتی پشتگیری بڕیاری فەرمانڕەوای مسوڵمان بکەن، وجەنگ بکەن دژی ئەو دەرچووانە بۆئەوەى واز لەم فیتنەیە بهێنن وبگەڕێنەوە گوێڕایەڵ وملکەچ بن بۆ حوکمی خواى گەورە، ئەمە ئەگەر دەرچووەکان لە چەتە ودەستدرێژیکەرەکان بن یان لە خەواریجەکان بن ئەوانەى دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان دەردەچن ودەیانەوێت لەسەر حوکم لای بدەن.
لە عبداللە کوڕی وەقدانى سەعدیەوە دەڵێت: لە شاندێکدا هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە شاندێکدا هەموومان پێویستیەکمان هەبوو داواى بکەین، من کۆتا کەس بووم کە چوومە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من خەڵکیم لە پاش خۆمەوە جێهێشت وبانگەشەی ئەوە دەکەن کە کۆچکردن -هیجرەت- وەستاوە -نەماوە-، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کۆچکردن -هیجرەت- ناوەستێت هەتاوەکو جەنگ کردن دژی کافرەکان بەردەوام بێت».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم هاوەڵە بەڕێزە لەگەڵ کۆمەڵێک لە قەومەکەى هاتن بۆئەوەى داواى پێویستیەکانیان بکەن، وئەو کۆتا کەس بوو کە چووە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێک لە پرسیارەکانى ئەوە بوو: خەڵکانێک لە پشتیەوە دەڵێن کۆچکردن -هیجرەت- وەستاوە -نەماوە-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: کۆچکردن -هیجرەت- لە خاکی کوفرەوە بۆ خاکی ئیسلام ناوەستێت وناپچڕێت هەتاوەکو جەنگ کردنی مسوڵمان دژی کافرەکان بەردەوام بێت، بەڵام کۆچکردن -هیجرەت- لە مەککەوە بۆ مەدینە وەستاوە -نەماوە-؛ بەهۆی فەرموودەى: (لا هجرة بعد الفتح) [متفق عليه] واتە: (کۆچکردن نەماوە لە پاش فەتح -ڕزگارکردنی مەککە-).
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە بەوەی هەرکەسێک بمرێت و بگاتە لای خودا؛ بە یەک خوا پەرستیەوە (بە تەوحیدەوە)، و هیچ شتێکی نەكردبێتە هاوبەش بۆ الله، ئەوا لە خەڵكی بەهەشتە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ئاگردا سزا بدرێت بەهۆی گوناهەکانییەوە، وە هەرکەسێک بمرێت و هاوبەشی (شیرکی) بۆ خودا بڕیار بدات، ئەوا هیچ چاکەیەک لەگەڵ شیرکەکەیدا سوودی پێ ناگەیەنێت؛ و چوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەبێت.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- لە نێوماندا هەستا و پێنج شتی فەرموو: «خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت، تەرازوو نزم دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە، کردەوەی ڕۆژ پێش کردەوەی شەو بۆ لای بەرز دەکرێتەوە، و کردەوەی شەویش پێش کردەوەی ڕۆژ، پەردەکەی (حیجابەکەی) ڕووناکییە (یان ئاگرە)، ئەگەر لایبدات شکۆمەندیی ڕوخساری هەموو شتێک لە دروستکراوەکانی دەسووتێنێت؛ هەتا ئەو شوێنەی بینینی پێی دەگات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەستا بۆ وتاردان لەنێو هاوەڵانی و پێنج ڕستەی تەواوی پڕ لە مانای فەرموو، ئەوانیش: یەکەم: خوای گەورە -عز وجل- ناخەوێت. دووەم: دەرهەق بە ئەو خەوتن مەحاڵە؛ بەهۆی كامڵێتی لە ڕاگیركاری بوونەوەرەكانیدا و لە هەمیشە زیندووێتیدا. سێیەم: ئەو زاتە -سبحانه وتعالی- تەرازوو نزم دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە بە پێی كێشی کردەوەی بەندەكان؛ كە بەرز دەكرێنەوە بۆ لای ئەو، و ئەو ڕزق و ڕۆزییانە دەپێوێت كە بۆ سەر زەوی دادەبەزن، جا ئەو ڕزقەی کە بەشی هەر خوڵقێنراوێكە؛ خوای گەورە -سبحانه وتعالی- نزمی دەکاتەوە بۆیە كەم دەبێتەوە، یان بەرزی دەکاتەوە بۆیە فراوان دەبێت. چوارەم: ئەو كردەوانەی كە بەندەکان بە شەو دەیکەن بۆ لای ئەو بەرز دەکرێنەوە؛ پێش ئەوەی ڕۆژی دواتر بێت، و کردەوەکانی ڕۆژ بەرز دەكرێنەوە پێش ئەوەی کردەوەکانی شەوی دواتر بێت، فریشتە تۆماركارەكان کردەوەکانی شەو بەرز دەكەنەوە لە پاش تەواوبوونی شەو؛ و لە سەرەتای ڕۆژدا، و کردەوەکانی ڕۆژ بەرز دەكەنەوە لە پاش تەواوبوونی ڕۆژ؛ و لە سەرەتای شەودا. پێنجەم: پەردەکەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- كە ڕێگرە لە بینینی ئەو؛ لە ڕووناکی یان ئاگرە، ئەگەر لای بدات؛ ئەوا ڕووناکی ڕووی پیرۆزی هەموو شتێک دەسووتێنێت کە چاوی پێی بگات لە خوڵقێنراوەكانی، ڕووناكی ڕوخساری بریتییە لە نور و مەزنی و شكۆداری. و مەبەست ئەوەیە: ئەگەر پەردەكە كە ڕێگرە لە بینینی؛ لای بدات و ئاشکرای بکات، و بۆ خوڵقێنراوەکانی خۆی دەربخات؛ ئەوا شكۆمەندی و ڕووناکی ڕووی هەموو شتێک دەسووتێنێت کە بینینی پێی بگات لە خوڵقێنراوەكانی، کە ئەمیش هەموو خوڵقێنراوێك دەگرێتەوە، چونکە بینینی خوای گەورە هەموو بوونەوەرەکانی گرتووەتەوە.