





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەوانەى کە گەیشتوون بە ئەوپەڕی پلەى پێگەیشتن وتەواوى لە فەزڵ وپلەپایە ئاینی وڕەوشتیەکان زۆرن لە پیاوان، وتێیاندایە گەیشتووەتە بە پلەى کامڵبوون لە زانایان وپیاوچاکان وئەولیاکانى خواى گەورە، وتێیاندایە گەیشتووەتە ئەوپەڕی بەرزی پلەى پێگەیشتن وکامڵبوون لەم فەزڵە بەرزانەدا ئەوانیش پێغەمبەرانن -علیهم السلام-، بەڵام ئەوانەى کامڵبوون لە ئافرەتان زۆر کەمن؛ لە نێوانیاندا: 1/ ئاسیەی کچی موزاحیم کە خواى گەورە وەکو نمونە باسیکردووە لە کامڵبوونی لە ئیمانیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱمْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ٱبْنِ لِى عِندَكَ بَيْتًا فِى ٱلْجَنَّةِ وَنَجِّنِى مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّالِمِينَ} [التحریم:11] واتە: {(ھەروەها) خودا نموونەیەکی تری ھێنایەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە (بە) ژنی فیرعەون کاتێك کە ووتی پەروەردگارم بۆم دروست بکە لای خۆت ماڵێك لە بەھەشتدا وە ڕزگارم بکە لە فیرعون وکردەوەکانی وەڕزگارم بکە لە گەلی ستەمکاران}، چونکە ئاسیا باوەڕی بە موسا هێنا کاتێک سەرکەوت بەسەر ساحیرەکانى فیرعەوندا، وکاتێک فیرعەون زانى ئیمانى هێناوە؛ بە توندی سزای دا هەتاوەکو لەسەر ئیمانەکەى مرد. 2/ مەریەمی کچی عیمران کە خواى گەورە وەکو نمونە باسیکردووە ولە ئافرەتە خۆپارێزەکان بووە لە تاوان وخراپەکان، وهەروەها زۆر ملکەچی فەرمانەکانى پەروەردگار بووە وزۆر پەرستنی ئەنجامداوە -علیها السلام-، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (فەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە): نانەوڵاو لە بەناوبانگترین خواردنەکانە لە نێو عەرەبەدا ئەمیش لە نان وگۆشت وشلەکەى پێکهاتووە، فەزڵ وپلەپایەى عائیشە بەسەر ئافرەتانى ترەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە هەموو ئومەتێکدا پیاوێک هەیە بە خاوەن سپاردە وئەمانەت پارێز بەناوبانگە زیاتر لە ئەوانى تر، ولە بەناوبانگترینی خاوەن ئەمانەتەکان لە نێو ئەم ئومەتەدا ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ئەگەرچیش ئەمانەت سیفەتێکی هاوبەشە لە نێوان ئەو وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەڵام مەبەستی فەرموودەکە ئەو مانایە دەدات کە ئەمانەت پارێزی ئەو زیاترە.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو دەیفەرموو: «بیهاوێژە، بە فیدات بێت باوک ودایکم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعەلی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە هەرگیز پێغەمبەری نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە کەسێک بڵێت: دایک وباوکم بە فیدات بێت لە پاش سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزاى خواى لێبێت-، گوێی لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە جەنگی ئوحود دا پێی دەفەرموو: تیر بهاوێژە کافرەکان، باوک ودایکم بە فیدات بن، واتا: پێشکەشیان دەکەم بۆئەوەى لە جیاتی تۆ بمرن، هەروەها لە گێڕانەوەى تری سەحیحدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ووت بە زوبەیر لە جەنگی خەندەق -ئەحزابدا-، وتێگەیشتن لەم دوو فەرموودەیە بەم شێوەیە دەبێت: لەوەیە عەلی فەرموودەى دووەمی نەبیستبێت، یان مەبەستی عەلی تەنها لە جەنگی ئوحود دا ئەمەی فەرمووە بە یەک کەس.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم (پاش مردنم)، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان (بۆ پەیداکردنی پێداویستیەکانی ژیانتان)؛ تەنها ئەوانە نەبێت لەڕاستیدا ئارامگرن»، پاشان عائیشە (بە ئەبو سەلەمە) دەڵێت: خواى گەورە خواردنەوە لە سەلسەبیلی بەهەشت ببەخشێت بە باوکت، مەبەستی عبد الرحمان کوڕی عەوفە؛ چونکە موڵکێکی (باخێکی) بەخشی بە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، دەووترێت: فرۆشرا بە چل هەزار (دینار).
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەبو سەلەمە کوڕی عبدالرحمان کوڕی عەوف -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە عائیشەوە دەیگێڕتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە خێزانەکانى فەرموو: حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی غەم ونیگەرانی کردووم لە پاش مردنم، چونکە هیچ میراتێکم بۆ ئێوە جێنەهێشتووە، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەر پەیداکردنی پێداویستیەکانی ژیانتان؛ تەنها ئەوانە نەبێت لەڕاستیدا ئارامگرن، پاشان عائیشە بە ئەبو سەلەمەى ووت: خواى گەورە خواردنەوە لە ڕووباری سەلسەبیلی بەهەشت ببەخشێت بە باوکت، مەبەستی عبد الرحمان کوڕی عەوفە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ چونکە عبد الرحمان موڵکێکی (باخێکی) بەخشی بە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، فرۆشرا بە چل هەزار دینار.
لە عبد الرحمان کوڕی ئەبی عومەیرەوە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە موعاویەی فەرموو: «خودایە؛ ڕێنیشاندەر بێت بۆ هیدایەت وهیدایەتدراو بێت، وخەڵکی بەهۆی ئەوەوە هیدایەت بدە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزای کرد بۆ موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیان، ئەویش بەوەى خوای گەورە بیکاتە بۆ هیدایەت وڕێگای ڕاست، ولە نەفسی خۆیدا کەسێکی هیدایەتدراو بێت، و بەهۆی ئەوەوە خەڵکی هیدایەت بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
لە ئەسمائی کچی ئەبوبەکرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وباسی ئەو تاقیکردنەوەى (فیتنەیەى) کرد کە تووشی مرۆڤ دەبێت لە نێو گۆڕەکەیدا، کاتێک باسی ئەمەی کرد؛ مسوڵمانان دەنگیان بەرزکردەوە (بەهۆی قسەکردن وژاوەژاو) ئەمیش بووە هۆی ئەوەى لە قسەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێنەگەم، کاتێک بێدەنگ بوونەوە بە پیاوێکم ووت لە نزیکمەوە: خواى گەورە بەرەکەتت پێببەخشێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتایی قسەکانیدا چی فەرموو؟ ووتی (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی): «پێم نیشاندراوە کە (وەحیم بۆ دابەزیووە کە) ئێوە تاقیدەکرێنەوە لە نێو گۆڕدا (بە تاقیکردنەوەیەک -فیتنەیەک-) نزیک لە تاقیکردنەوەى (فیتنەى) دەججال».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوەئەسمائی کچی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان وەستا و وتاری بۆ خەڵکی دا وئامۆژگاریانی کرد وباسی قیامەتی بۆیان کرد، هەتاوەکو گەیشتە باسی گۆڕ وئەوەى تێیدا ڕوودەدات، وباسی فیتنە وتاقیکردنەوەى نێو گۆڕی کرد، ومەبەست لە تاقیکردنەوەى (فیتنەى) گۆڕ: پرسیاری دوو فریشتەکەیە -مونکەر ونەکیر- لە بەندە سەبارەت بە پەروەردگاری وپێغەمبەرەکەى وئاینەکەى، وبەم ناوە (فیتنە:تاقیکردنەوە) ناونراوە چونکە تاقیکردنەوەیەکی زۆر گەورەیە کە ئیمان -باوەڕ- ویەقینی بەندەى پێ تاقیدەکرێتەوە، ئەوەى سەرکەوتوو بێت لەم تاقیکردنەوەیە؛ براوەیە، وئەوەى سەرکەوتوو نەبێت؛ دۆڕاوە وتیاچووە، کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەمەى کرد مسوڵمانان دەنگیان بەرزکردەوە بەهۆی قسەکردن وژاوەژاو؛ لە ترسی تاقیکردنەوەى نێو گۆڕ، ئەم دەنگەدەنگە بووە هۆی ئەوە ئەسمائی کچی ئەبوبەکر گوێی لە قسەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت، کاتێک خەڵکی بێدەنگ بوونەوە، ئەسماء بە پیاوێکی ووت کە لە نزیکیەوە بوو: خواى گەورە بەرەکەتت پێببەخشێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتایی قسەکانیدا چی فەرموو؟ ئەویش ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێم نیشاندراوە کە (وەحیم بۆ دابەزیووە کە) خەڵکی تاقیدەکرێنەوە وتووشی فیتنە دەبن لە گۆڕ بە تاقیکردنەوە وفیتنەیەک نزیک لە تاقیکردنەوەى مەسیحی دەججال؛ چونکە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەججال گەورە وسەختە وهەروەها فیتنە وتاقیکردنەوەى نێو گۆڕیش بەهەمان شێوە.
لە ئەبی ئەیوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لە ماڵ) دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگێکی بیست، فەرمووی: «جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵ دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگی جولەکەکانى بیست کە لە نێو گۆڕەکانیاندا سزا دەدران، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مردوو لە گۆڕ دانرا -یان فەرمووی: یەکێکتان- دوو فریشتەى ڕەش وشین دێن بۆ لای، بە یەکێکیان دەووترێت: مونکەر، وبە ئەوی تریان دەووترێت: نەکیر، دەڵێن: چی دەڵێیت سەبارەت بە ئەم پیاوە؟ (مردووەکە) دەڵێت: ئەوە بەندە وپێغەمبەری خودایە، (أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله)*، دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، پاشان حەفتا باڵ لێکدانی حەفتا گۆڕەکەى بۆ فراوان دەکرێت، پاشان بۆی ڕۆشن وڕووناک دەکرێتەوە، پاشان پێی دەووترێت: بخەوە، دەڵێت: دەگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارم وپێیان دەڵێم، دەڵێن: بخەوە وەکو خەوی زاوا کە خۆشەویستترین کەسی نزیکی بەخەبەری دەکاتەوە، هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لەو شوێنی مانەوەى، وئەگەر (مردووەکە) مونافیق -دووڕوو- بێت: دەڵێت (سەبارەت بە پرسیاری فریشتەکان): بیستم خەڵکی دەیانووت ومنیش وەکو ئەوان دەمووت، نازانم، (فریشتەکان) پێی دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، بە زەوی دەووترێت: تەنیشتەکانى خۆتی لەسەر تەنگ بکەرەوە، بۆیە ئەویش تەنیشتەکانى خۆی لەسەر تەنگ دەکاتەوە، وپەراسووەکانى دەچن بەناو یەکتردا، بەردەوام (لە نێو گۆڕەکەیدا) سزا دەدرێت هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لەو شوێنی مانەوەی». *(واتا: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە خواى گەورە، وشاهێدی دەدەم موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)
تورموذی گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مردوو لە گۆڕ دانرا، دوو فریشتەى ڕەش وشین دێن بۆ لای، ناوى یەکێکیان: مونکەر، وناوى ئەوی تریان: نەکیرە، دەڵێن: چی دەڵێیت سەبارەت بە ئەم پیاوە (مەبەستیان پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-)؟ ، مردووەکە دەڵێت: ئەوە بەندە وپێغەمبەری خودایە، (أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله)*، فریشتەکان دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، پاشان حەفتا باڵ لێکدانی حەفتا گۆڕەکەى بۆ فراوان دەکرێت، پاشان گۆڕەکەى بۆ ڕۆشن وڕووناک دەکرێتەوە، پاشان پێی دەووترێت: بخەوە، دەڵێت: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارم وپێیان بڵێم سەبارەت بەوەى حاڵم باشە بۆئەوەى دڵخۆش بن بەمە ودڵتەنگ نەبن سەبارەت بە من، دەڵێن: بخەوە وەکو خەوی زاوا کە خۆشەویستترین کەسی نزیکی بەخەبەری دەکاتەوە، بۆیە دەخەوێت بە دڵخۆشی هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەگەر مردووەکە مونافیق -دووڕوو- بێت: دەڵێت (سەبارەت بە پرسیاری فریشتەکان): بیستم خەڵکی دەیانووت ومنیش وەکو ئەوان دەمووت، ئەویش ئەوەیە (محمد رسول الله)، نازانم لە ڕاستیدا ئایا پێغەمبەری خودایە یان نا، (فریشتەکان) پێی دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، بە زەوی دەووترێت: تەنیشتەکانى خۆتی لەسەر تەنگ بکەرەوە، بۆیە ئەویش تەنیشتەکانى خۆی لەسەر تەنگ دەکاتەوە، وپەراسووەکانى لە شوێنی ڕێکی خۆیان نامێنن بەهۆی ئەم تەنگ کردن وبەیەکداچوونەوەى زەوی وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى پەراسوو وئەندامەکانى تری لاشەی بچن بەناو یەکتردا وبگوشرێن، وهەرلایەک دەچێت بۆ لایەکەى تر، بەردەوام لە نێو گۆڕەکەیدا سزا دەدرێت هەتاوەکو خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا زیندووی دەکاتەوە. *(واتا: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە خواى گەورە، وشاهێدی دەدەم موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)
لە عەوفی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی تەبوکدا لەکاتێکدا ئەو لە نێو خێمەیەکی پێستی بوو، فەرمووی: «شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى قیامەت: مردنم، پاشان فەتح وڕزگارکردنی بەیتو ئەلمەقدیس -بیت المقدس-، پاشان نەخۆشییەک بەزۆری لێتان دەکوژێت هەروەکو ئەو نەخۆشیەى تووشی پەز دەبێت (بەزۆری لێیان دەکوژێت)، پاشان سامان زۆر دەبێت هەتاوەکو پیاوێک سەد دیناری پێدەدرێت؛ بەڵام هەر توڕەیە -بەو بەخشینە ڕازی نابێت-، پاشان فیتنەیەک هیچ ماڵێکی عەرەب جێناهێڵێت؛ دەچێتە نێویەوە، پاشان پەیمانێک دەبێت لە نێوان ئێوە وبەنی ئەسفەر (ڕۆمەکان)، پاشان خیانەت لە ئێوە دەکەن (پەیمانەکە دەشکێنن)، ولە ژێر هەشتا ئاڵا دێن، ولە ژێر هەر ئاڵایەکدا دوانزە هەزار (سەرباز) هەیە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەعەوفی کوڕی مالیک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی تەبوکدا، لەکاتێکدا ئەو لە نێو خێمەیەکی پێستی بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووی: شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى ڕوودانى قیامەت: مردنم، پاشان فەتح وڕزگارکردنی بەیتو ئەلمەقدیس -بیت المقدس-؛ وئەمە لە سەردەمی ئیمامى عومەر ڕوویدا -ڕەزاى خواى لێبێت-، پاشان نەخۆشییەک لە نێوانتان تەشەنە دەکات و بە خێرایی وزۆری لێتان دەکوژێت هەروەکو ئەو نەخۆشیەى تووشی پەز دەبێت و بەزۆری لێیان دەکوژێت، پاشان سامان زۆر دەبێت هەتاوەکو پیاوێک سەد دیناری پێدەدرێت بەڵام هەر توڕەیە -بەو بەخشینە ڕازی نابێت؛ چونکە پێی وایە ئەو بڕە پارەیە کەمە، ووتراوە: ئەم زۆربوونی سامانە لە سەردەمی ئیمامى عوسمان ڕوویدا -ڕەزاى خواى لێبێت- پاش ئەوەى زۆر لە خاکەکان فەتح وڕزگارکران لە ژێر دەستی کافرەکان، پاشان فیتنەیەک مەزن هیچ ماڵێکی عەرەب جێناهێڵێت؛ دەچێتە نێویەوە، ووتراوە: لێرەدا مەبەست کوشتنی ئیمامی عوسمانە -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەو فیتنە وناکۆکیانەى لە پاش ئەم کارەساتەوە هاتن، پاشان پەیمانێک دەبێت لە نێوان مسوڵمانان وبەنی ئەسفەر (ڕۆمەکان)، ئەوان پەیمانەکە دەشێکنن وخیانەت لە مسوڵمانان دەکەن، ودێن بۆ جەنگان لە دژی مسوڵمانان؛ لە ژێر هەشتا ئاڵادا، ولە ژێر هەر ئاڵایەکدا دوانزە هەزار سەرباز هەیە، کۆی گشتیان نۆ سەد وشەست هەزار سەربازە، ئەمیش لەو ڕووداوانەیە کە هێشتا ڕووی نەداوە وهیچ گێڕانەوەیەک نییە لە کتێبەکاندا باسی جەنگێک بکات لە وشکانیدا بەرامبەر بە ڕۆمەکان بە ئەم ژمارە زۆرە لە سەرباز.