





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆمان گێڕایەوە، لەو ناوانەیش کە لەبەرمان کرد، فەرمووی: «من موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلموقەفی:المقفي)^، و(ئەلحاشیر:الحاشر)^^، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)~م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)، ^^(واتە: یەکەم کەسە کە لە قیامەتدا زیندوو دەکرێتەوە وحەشر دەکرێت، هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ~(واتە: پێغەمبەری ڕەحمەت وسۆز وبەزەییە بۆ هەموو بوونەوەرێک وشتێک لە گەردوون)
ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆ هاوەڵان گێڕایەوە، وهاوەڵان ئەم ناوانەیان لەبەرکرد: موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلموقەفی:المقفي)^، و(ئەلحاشیر:الحاشر)^^، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)~، ولەو ناوانە کە هاتووە: (نبي التوبة): واتا پێغەمبەری تەوبە کردن؛ مەبەست ئەوەیە تەوبە کردن لە شەریعەتی کۆتا پێغەمبەردا تەنها بە نیەت ودەربڕینە وهەروەها کردەوە کردنیش لە پاش ئەم دەربڕین ودانپێدانانە، چونکە تەوبەی ئومەتانى پێشووتر بە خۆکوشتن بوو، یان: بە مانای ئەوە دێت ئومەتەکەى زۆر تەوبە دەکەن وبەردەوامن لە تەوبەکردن وگەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە، چونکە ئومەتەکەى زۆرترینن لە ڕوانگەی ژمارەوە بۆیە تەوبەیان لە هەموو ئومەتەکانى تر زۆرتر دەبێت. ولەو ناوانەش: (نبي الملحمة): واتا: پێغەمبەری جەنگ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى سوور بوو لەسەر جیهاد کردن بۆ ئەوەى وشەی خواى گەورە بەرز بێت وتەوحید -یەک خودا پەرستی- بڵاو ببێتەوە وئاینی ئیسلام کە ئاینی خودایە بە هەموو مرۆڤەکان بگات وڕزگاریان بێت لە دۆزەخ وبچنە بەهەشتی هەتاهەتایی. *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)، ^^(واتە: یەکەم کەسە کە لە قیامەتدا زیندوو دەکرێتەوە وحەشر دەکرێت، هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ~(واتە: پێغەمبەری ڕەحمەت وسۆز وبەزەییە بۆ هەموو بوونەوەرێک وشتێک لە گەردوون، ونەرم ونیان و بەبەزەیی و بەڕەحمە بەرامبەر هەموو شتێک لە گەردووندا ئەمیش بەهۆی ئەو شەریعەتەی پێی نێردراوە، و بەتایبەت ڕەحمەتە بۆ ئیمانداران چونکە تایبەتمەندی خۆیان هەیە)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر منداڵێک لە نەوەى ئادەم لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەکات، بۆیە ئەویش (منداڵەکە) دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز بەهۆی ئەو ئازارەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وکوڕەکەى نەبێت»، پاشان ئەبو هورەیرە -ئەم ئایەتەى خوێندەوە- : {وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ} [آل عمران: 36] واتە: {وە من پەنا بە تۆ دەگرم کە خۆی و نەوەکانى بپارێزیت لە شەیتانی نەفرینلێکراو}.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەر منداڵێک لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەدات، بۆیە منداڵەکە دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز ڕاستەوخۆ پاش لەدایکبوون بەهۆی ئەو ئازاردانەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وعیسای کوڕى نەبێت -عیلهما السلام-، خواى گەورە ئەوانى پاراست لەم ئازاردانەى شەیتان لە پاش لەدایکبوون ئەمیش بەهۆی نزای دایکی مەریەمەوە کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی کردووە: {فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ} [آل عمران: 36] واتە: {جا کاتێک (دایکی مەریەم) کە سکەکەی دانا ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆ من کچم بوو بەڕاستی خوا زاناترە بەوەی کە بوویەتی کوڕیش وەک کچ نیە (مەبەست لەوەیە لەو کاتەدا کوڕان دەکران بە نەزر بۆ خزمەتکردنی -بیت المقدس:بەیت ئەلمەقدیس-) وە بێگومان منیش ناوم نا مەریەم وە من پەنا بە تۆ دەگرم کە خۆی و نەوەکانى بپارێزیت لە شەیتانی نەفرینلێکراو}، خواى گەورە وەڵامی نزاکەى دایکی مەریەمی دایەوە، بۆیە مەریەم کوڕەکەى پاراست لەم ئازاردانەى شەیتانی نەفرینلێکراو و دوورخراو لە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ومەریەم یەک منداڵی بوو ئەمیش تەنها عیسا بوو -علیه السلام-، وئەم ئازاردانەى شەیتان هەقیقەت وڕاستیە، ماناى ئەوە نییە شەیتان هیوا دەخوازێت بە گومڕاکردنی مرۆڤ کە لێکدانەوەى موعتەزیلەکان بەم شێوەیە سەبارەت بەم فەرموودەیە، پێویستە مسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت لەسەر هەقیقەتەکەى خۆی؛ ئەمیش مەزهەبی ئەهلی سونە وجەماعەتە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە (الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە کاتێک لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ و وشک دانیشت؛ زەوییەکە گۆڕا بۆ سەوزایی، ئەمیش بەهۆی دەرچوونی گژوگیای سەوزەوە، و (الخضر:خزر) لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە لە چیرۆکی موسا لە سورەتی -الکهف-، وزانایان یەکدەنگ نین سەبارەتی ئایا پێغەمبەر بووە یان پیاو چاک بووە، بەڵام ڕای پەسەند ئەوەیە کە پێغەمبەر بووە، لە زمانى عەرەبیدا بە ڕەنگی سەوز دەووترێت: (أخضر)؛ وناوى (الخضر:خزر)یش لەمەوە هاتووە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە یوسف کوڕی یەعقوب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراهیم -علیهم السلام-».
بوخاری گێڕاویەتیەوەبەخشندە ئەو کەسەیە کە هەموو ڕەوشتە جوان وڕێزدارەکانى تێدایە ئەمیش لەگەڵ شەرەفمەندی پێغەمبەرایەتی، وهەروەها نەوەى سێ پێغەمبەر بووە، ولەگەڵ ئەم ڕێزانەشدا زانستی لێکدانەوەى خەونی پێبەخشراوە وهەروەها موڵک ودەسەڵاتی پێدراوە، بە جوانترین شێوە و وێنە فەرمانڕەوایەتی کردووە لە نێو خەڵکیدا، ئەویش: پێغەمبەری خودا یوسف کوڕی پێغەمبەری خودا یەعقوب کوڕی پێغەمبەری خودا ئیسحاق کوڕی پێغەمبەری خودا ئیبراهیمە -علیهم السلام-.
لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لە ئەنساڕ، ومنداڵەکانی ئەنساڕ، ومنداڵی منداڵەکانى ئەنساڕ خۆش بە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا دەکات بۆ ئەنساڕەکان -پشتیوانان- کە خەڵکی مەدینە بوون وناونران بە پشتیوانان -ئەنساڕەکان- چونکە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانى موهاجیرینەکانى -کۆچکارەکانى- مەککەیان کرد لە باوەڕداران، نزای بۆیان کرد بەوەى خواى گەورە لە ئەوان ولە منداڵەکانیان ولە منداڵی منداڵەکانیان خۆش بێت، وئەم فەرموودەیە فەزڵ وپلەپایەی ئەوان ونەوەکانیان دەردەخات لە پاش خۆیان.
لە مسیوەر کوڕی مەخرەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فاتیمە بەشێکە لە من، هەرکەسێک ئەو توڕە بکات؛ منی توڕە کردووە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە فاتیمەى کچی بەشێک وپارچەیەکە لە ئەو؛ بۆیە هەرکەسێک ئەو توڕە بکات ئەوا پێغەمبەری خودای توڕە کردووە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئیبن ئەبی نوعمەوە دەڵێت: سەیری ئیبن عومەرم دەکرد کاتێک پیاوێک پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە خوێنی مێشوولە؟ ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: تۆ خەڵکی کوێیت؟ (پیاوەکە) ووتی: خەڵکی عێراقم، (ئیبن عومەر) ووتی: «سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەوان -حەسەن وحوسەین- ڕەیحانەى منن لە دونیادا».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپیاوێک خەڵکی عێراق پرسیاری لە ئیبن عومەر کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-: ئەگەر پیاوێک موحریم بێت -لە حەج وعومرەدا بێت- ئایا دروستە مێرووە بچووکە زیانبەخشەکان بکوژێت وەکو مێشوولە یان نا؟ ئەویش (ئیبن عومەر) گرنگیدانى ئەم پیاوەى بە شتە بێ نرخەکانەوە بەلاوە سەیر بوو، لەکاتێکدا ئەوان تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، بۆیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-): واتا تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، ونەوەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بە تەقوادار وخاوەن وەرەع خۆیان نیشاندەدەن، وپرسیار دەکەن سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە حەسەن وحوسەین فەرموویەیەتی: (ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا) واتا: ئەوانە منداڵی منن وبۆنیان دەکەم وماچیان دەکەم، ئەوەندە خۆشەویست وشیرینن لە لای ئەو وەکو بۆنە خۆشەکان وان کە خەڵکی بۆنیان دەکات لە دونیادا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووم -صلى اللە علیە وسلم- لە بازاڕێک لە بازاڕەکانی مەدینە، ڕۆیشت ومنیش ڕۆیشتم، فەرمووی: «لە کوێیە بچکۆلەکە -سێ جار-؛ بانگی حەسەنی کوڕی عەلی بکەن»، حەسەنی کوڕی عەلی هەستا وڕێی دەکرد وملوێنکەیەکی* لە ملدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئاوا لێکرد وحەسەنی کوڕی عەلیش دەستی ئاوا لێکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باوەشی پێدا کرد وفەرمووی: «خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ»، وئەبو هورەیرە ووتی: هیچ کەسێک وەکو حەسەنی کوڕی عەلی لە لام خۆشەویست نەبوو، پاش ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرموو. *(ملوێنکەیەک -السِّخَاب:سیخاب-: جۆرە ملوێنکەیەکە لە بۆنی قەرەنفول یان خەرز دروستدەکرێت، ئاڵتون وزیوی تێدا نییە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە بازاڕێک لە بازاڕەکانی مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت وئەبو هورەیرەیش ڕۆیشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ ماڵی فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- وپرسیاری کرد سەبارەت بە حەسەن -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: لە کوێیە بچکۆلەکە -سێ جار-؛ بانگی حەسەنی کوڕی عەلیم بکەن، حەسەنی کوڕی عەلی هەستا وڕێی دەکرد وملوێنکەیەکی* لە ملدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی درێژ کردەوە بۆئەوەى باوەش بە حەسەندا بکات، وحەسەنیش دەستی درێژکردەوە بۆئەوەى باوەش بە پێغەمبەری خودا بکات -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، ئەبو هورەیرە ووتی: هیچ کەسێک وەکو حەسەنی کوڕی عەلی لە لام خۆشەویست نەبوو، پاش ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرموو. *(ملوێنکەیەک -السِّخَاب:سیخاب-: جۆرە ملوێنکەیەکە لە بۆنی قەرەنفول یان خەرز دروستدەکرێت، ئاڵتون وزیوی تێدا نییە)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات»، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته (وەڵامی سەلامەکەى دایەوە)، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم (مەبەستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی بە عائیشە دا کە جبریل -علیه السلام- سەلامی لێدەکات، ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- وەڵامی سەلامەکەی جبریلی دایەوە ووتی: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، پاشان ووتی بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم، واتا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جبریل دەبینێت وئەو نایبینێت.