





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەمە ئەو کەسەیە کە عەرش بۆ مردنی جوڵا، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە، وحەفتا هەزار فریشتە ئامادەى (جەنازەکەى) بوون، یەک جار گوشرا، پاشان ڕزگاری بوو».
نەسائی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا وەسفی هاوەڵی بەڕێز سەعدی کوڕی موعازی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- کە بەهۆی مردنی عەرش خواى میهرەبان جوڵا وهاتە لەرزین ئەمیش بەهۆی ئاسوودەیی بە هاتنی ڕۆحی بەرەو ئاسمان، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە بۆ دابەزینی ڕەحمەت ودابەزینی فریشتەکان بۆئەوەى ڕۆحی دەربهێنن وهاتنی بڕازێننەوە، چونکە ڕۆحی ئیمانداران لە بەهەشتدایە لە سەرووی ئاسمانى حەوتەم، ئامادەبوونی حەفتا هەزار فریشتە بۆ دەرهێنان وپێشوازیکردن لە ڕۆحی ئەم هاوەڵە بەڕێزە نیشانەى فەزڵ وڕێزلێگرتنی و بەمەزندانانێتی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ڕوونکردنەوەى فەزڵی سەعدی کوڕی موعاز وئەو پەلە مەزنەى لای خواى گەورە؛ بەڵام هەر تووشینی گوشاندنى گۆڕ بوو وپاشان ڕزگاری بوو، چونکە ئەم گوشاندنەى گۆڕ هیچ کەسێک ڕزگاری لێی نابێت وئەگەر کەسێک ڕزگاری بووایە لێی ئەوا سەعد دەبوو هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی.
لە زەیدی کوڕی سابیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توبا بۆ شام*»، ووتمان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە». *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەزەیدی کوڕی سابیت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئەوان لە لای پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانیان کۆدەکردەوە لەو کاغەزانەى قورئانیان لەسەر نووسیبوو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (توبا بۆ شام)*، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە): واتا بە باڵەکانیان دەوری شام دەدەن ودەیپارێزن، وبۆیە بەرەکەت وپیرۆزی بەسەریدا دادەبەزێت، وئازار وزیانەکانى لێدوور دەکەوێتەوە، ولە کوفر وفیتنەکان دەیپارێزێت. ئایا ئەمە بەردەوامە هەتاوەکو کاتی ئێمە یان مەبەست لە فەرموودەکە سەردەمی یەکەمە لە پاش سەردەمی پێغەمبەرایەتی؟ وفەرموودەکە گشتییە، ومەرج نییە بۆ هەموو سەردەمێک بێت، وخودا زاناترە -والله اعلم-. *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)
لە ئيبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر لێوارەکانی خۆر دەرچوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو خۆر دیار دەبێت، وئەگەر لێوارەکانى خۆر ئاوا بوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو (بە تەواوى) ئاوا دەبیت، ونوێژ مەکەن لە کاتی خۆر هەڵاتن یان خۆر ئاوا بووندا، چونکە لە نێوان دوو قۆچی شەیتان دەردەچێت، یان (لە نێوان) شەیتان (دەردەچێت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانمان پێدەکات ئەگەر لێوارێکی خۆر دەرچوو کە لە سەرەتای خۆر دەرچوونەوە دەردەکەوێت ئەوا دەبێت واز لە نوێژکردن بهێنین هەتاوەکو خۆر بە تەواوی دەردەچێت وبەرز دەبێتەوە ولە ئاسمان دیار دەبێت، ئەمیش نزیکەى پانزە خولەک دەکات لە پاش خۆرهەڵاتن، وئەگەر لێواری خۆر بەرەو ئاوابوون ڕۆیشت ئەوا دەبێت واز لە نوێژکردن بهێنین هەتاوەکو خۆر بە تەواوى ئاوا دەبێت، وهەورەها نەهی کردووە لەوەى نوێژ بکەین کاتێک خۆر دەردەچێت یان کاتێک خۆر ئاوا دەبێت بە شێوەیەکی گشتی، وهۆکاری ئەم نەهی کردنەیش ئەوەیە چونکە خۆر لە نێوان قۆچەکانى شەیتان دەردەچێت وئاوا دەبێت، چونکە شەیتان دەوەستێت وڕوو لە خۆر دەکات کاتێک دەردەچێت وئاوا دەبێت؛ بۆیە لە نێوان قۆچەکانیەوە دەردەچێت ودەبێتە قیبلە بۆ ئەوانەى خۆر دەپەرستن، وهەروەها لە کاتی خۆر ئاوا بوونیشدا، لەبەر ئەمەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نوێژکردن لەو کاتانەدا بۆئەوەى مسوڵمان خۆی نەچوێنێت بە خۆر وشەیتان پەرستەکان.
لە عامرەوە دەڵێت: پرسیارم لە عەلقەمە کرد: ئایا ئیبن مەسعود لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ عەلقەمە ووتی: پرسیارم لە ئیبن مەسعود کرد، ووتم: ئایا هیچ یەکێکتان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ ووتی: نەخێر، بەڵام شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- بەڵام دیار نەما؛ بە دوایدا گەڕاین لە نێو دۆڵ وگردەکاندا، ووتمان: لەوەیە لە لایەن جنۆکەکانەوە بۆ ئەوێ بردرا بێت یان کوژرا بێت، بۆیە خراپترین شەومان بەسەر برد کە بە سەر خەڵکیدا هاتبێت، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات لە -ئەشکەوتی- حیرائەوە هات، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دیار نەمایت وبە دوای تۆدا گەڕاین بەڵام تۆمان نەدۆزییەوە، بۆیە خراپترین شەومان بەسەردا هات کە بەسەر خەڵکیدا هاتبێت، فەرمووی: «بانگخوازێک -نێردراوێک- لە جنۆکەکان هات بۆ لام ومنیش ڕۆیشتم لەگەڵیدا وقورئانم بەسەریاندا خوێند»، بۆیە ئێمەی برد وشوێنەواری ئەوان وشوێنەواری ئاگرەکەکەیانی پێمان نیشاندا، و -جنۆکەکان- پرسیاریان (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) سەبارەت بە قوت وخۆراکیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی لەسەر زیاتر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان»، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆیە تارات بەوانە مەکەن -خۆتان بە ئەوانە پاک مەکەنەوە- چونکە ئەوانە خۆراکی براکانتانن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعامر ئەلشەعبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری کرد لە عەلقەمە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-، وهەردوویان لە تابیعین، ووتی: ئایا ئیبن مەسعود لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە شەوی جنۆکەکاندا (کاتێک گەیشت پێیان)؟ عەلقەمە پێی ووت: سەبارەت بە ئەمە پرسیارم لە ئیبن مەسعود کرد، ئەویش (ئیبن مەسعود) پێی ووت کە هیچ یەکێکیان لەگەڵی ئامادەى ئەو ڕووداوە نەبوون، بەڵام شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لەناکاو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان لە نێو دۆڵ وگرد ولەسەر ڕێگاکاندا؛ بەڵام نەیان دۆزیەوە، ترسان لەوەى بە نهێنی کوژرا بێت یان جنۆکەکان ئەویان بردبێت، بۆیە ئەو شەوە زۆر خەفەتبار ودڵتەنگ بوون، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات پێغەمبەریان بینی لە ئاراستەى ئەشکەوتی حیرائەوە هات، پێیان ووت کە ئەو دیار نەما وبە دوایدا گەڕان نەیاندۆزیەوە بۆیە ئەو شەوە زۆر دڵتەنگ وغەمبار بوون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: بانگخوازێک -نێردراوێک- لە جنۆکەکان هات بۆ لای وئەویش لەگەڵیدا ڕۆیشت بۆئەوەى قورئان بخوێنێت بەسەر جنۆکەکاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵاندا ڕۆیشت بۆئەوەى شوێنەواری ئەوان وشوێنەواری ئاگرەکەیان نیشان بدات، وبە هاوەڵانی فەرموو کە جنۆکەکان داوایان لێکرد سەبارەت بە قوت وخۆراکیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بە جنۆکەکانى فەرموو: بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی زیاتری لەسەر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئومەتەکەى خۆیان پاک بکەنەوە بە ئێسک وپاشەڕۆی ئاژەڵ؛ چونکە ئەوانە خۆراکی براکانیانن لە جنۆکەکان.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت، نزیکترینیان لێیەوە لە ڕووی پلەوە ئەوەیە کە زۆرترین فیتنە وخراپە دەنێتەوە، یەکێکیان دێت ودەڵێت: ئاوا وئاوام کرد، (ئیبلیس) دەڵێت: هیچ شتێکت نەکردووە، پاشان یەکێکی تر دێت ودەڵێت: جێم نەهێشت هەتاوەکو لە هاوسەرەکەی جیام کردەوە، (ئیبلیس) نزیکی دەکاتەوە ودەڵێت: تۆ باشت کردووە»، ئەعمەش دەڵێت: پێم وابێت ووتی: «وباوەشی پێدا دەکات -یان لە خۆی نزیکی دەکاتەوە-».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت -ئەمیش ئەو شوێنیە لەسەری دادەنیشێت-، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت لە جنۆکەکان بۆئەوەى خەڵکی گومڕا بکەن وتووشی فیتنەیان بکەن، نزیکترینیان لە ڕووی پلەوە لە ئیبلیس ئەوەیانە کە زیاتر خەڵکی گومڕا دەکات، یەکێک لە شەیتانەکان دێت وبە ئیبلیس دەڵێت: ئاوا وئاوام کرد، واتا فەرمانى دزی کردن وئارەق -مەی- خواردنم پێیکرد، وئیبلیس پێی دەڵێت: شتێکی گەورەت نەکردووە، هەتاوەکو یەکێک لە شەیتانەکان دێت وبە ئیبلیس دەڵێت: فڵان کەسم جێنەهێشت هەتاوەکو ناکۆکیم خستە نێوان خۆی خێزانەکەى وتەڵاقی دا، بۆیە ئیبلیس لە خۆی نزیکی دەکاتەوە وباوەشی پێدا دەکات ودەڵێت: (تۆ باشت کردووە) واتا: تۆ هیواکەی منت بەدیهێنا لە گومڕاکردنی خەڵکی ولە ڕێ لادانیان.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، (لەسەر ئەم حاڵە بەردەوام دەبێت) هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی (موشریک بوونی) بۆ هەڵدەواسێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کامیان شایستەترە بەوەى بە موشریک بانگ بکرێت، تۆمەت بۆ هەڵبەستراو یان تۆمەتباز؟ فەرمووی: «تۆمەتباز».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوەلەو شتانەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر دەترسێت لەسەر ئومەتەکەى کە تووشی ببن ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ خەڵکی دەبینن پیاوەکە نور وڕۆشنایی قورئانی پێوە دیارە وشوێنەواری چاکی لەسەر ڕوونە، وپشتیوان وسەرخەری ئاینی ئیسلام ومسوڵمانانە وبەرگرییان لێدەکات، لەسەر ئەم حاڵەیە هەتاوەکو حاڵی دەگۆڕێت وخۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە و واز لە قورئان دەهێنێت ودراوسێکەی دەکوژێت، وتۆمەتی شیرکی (موشریک بوونی) بۆ هەڵدەواسێت، پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا کامیان شایستەترە بەوەى بە موشریک بانگ بکرێت، ئەم پیاوەى کە دراوسێکەى کوشتووە وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵواسیووە یان دراوسێکەى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو کەسەی تۆمەتی شیرکی بۆ دراوسێکەى هەڵواسی وکوشتی شایستەترە بە موشریک بانگ بکرێت.
لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران* چەندێک بوو؟ فەرمووی: «سێ سەد وپانزە». *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)
حاكم گێڕاویەتیەوە - طەبەرانی گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، پێغەمبەر بوو. پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان ئەو وپێغەمبەر نوح -علیهم السلام-؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ماوەى نێوان ئادەم ونوح دە سەدە بووە، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان نوح وئیبراهیم -علیهم السلام-؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەمان وەڵامی دایەوە؛ دە سەدە بوو، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ژمارەی پێغەمبەران* (الرسل)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سێ سەد وپانزە پێغەمبەر -رسول- بوون. *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)
لە واسیلەى کچی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت (واتە: یەکەم کەسە لە گۆڕ دەردەچێت لە ڕۆژی قیامەتدا)، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوەخواى گەورە کینانەى هەڵبژارد وفەزڵی ئەوى دا بەسەر نەوەکانى تری ئیسماعیل لە عەرەبدا، وقوڕەیشی هەڵبژارد وفەزڵی ئەوی دا بەسەر تیرەکانى تری کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد وفەزڵی ئەوانى دا بەسەر تیرەکانى تری قوڕەیش، وموحەمەدی هەڵبژارد -صلى اللە علیە وسلم- وفەزڵی ئەوی دا بەسەر نەوەکانى بەنی هاشمدا، ئەو پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمە وخاوەنی زۆرترین فەزڵە لەگەڵ ئەمەشدا شانازی بەمەوە ناکات، بەڵام هەقیقەتێکە خواى گەورە لە وەحیدا پێی ڕاگەیاندووە، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکەم کەسە زەوی لەسەر لەت دەکرێت ولە گۆڕ دەردەچێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەکەم کەسە شەفاعەت دەکات ویەکەم کەسە شەفاعەتەکەی قبوڵ بکرێت.
لە جوبەری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد*، وئەحمەد**، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)^م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە -حەشر دەکرێم-، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)^^م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا پێنج لە ناوەکانى خۆی بۆ هاوەڵان باسکردووە: موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلماحی:الماحِي) کە بەهۆی ئەو خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، وهەروەها بەهۆیەوە کافرە سەرکەش وملهوڕەکان لەناودەبات، (ئەلحاشیر:الحاشر)^ە لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا -لە پێش هەموو خەڵکی حەشر دەکرێت-، و(ئەلعاقیب:العاقِب)^^ە. ئەم فەرموودەیە ماناى ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەم پێنج ناوەى هەیە، بەڵکو ناوى تریشی هەیە کە لە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە، وەکو: (لمقفي، ونبي الرحمة، ونبي التوبة). *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)