





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت بانگبێژەكان كە خەڵكی بانگ دەكەن بۆ ئەنجامدانی نوێژ درێژترین گەردنیان هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمیش بەهۆی ڕێزداری كردەوەكەیان، وزۆری ومەزنی خێر وپاداشتیان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرائدا دوو پەرداخی بۆ هێنرا لە مەی (ئارەق) وشیر، سەیری هەردوویانی کرد، وشیرەکەى برد. جبریل فەرمووی: «الحمد لله کە تۆی هیدایەت دا بۆ سەر فیترەت، ئەگەر (پەرداخی) مەیت ببردایە؛ ئومەتەکەت گومڕا دەبوون».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرا ومیعراجدا -شەوڕەوی وبەرزبوونەوە- بەرەو ئاسمان؛ دوو پەرداخی پڕی بۆ هێنرا لە مەی (ئارەق) وشیر، (سەیری هەردوویانی کرد): وەکو ئەوە وابێت بژاردەى پێدرا بۆئەوەى دانەیەکیان هەڵبژێرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیلهامی پێبەخشرا بۆئەوەى پەرداخی شیرەکە هەڵبژێرێت، (وشیرەکەى برد. جبریل فەرمووی: الحمد لله کە تۆی هیدایەت دا بۆ سەر فیترەت): واتا نیشانەى ئیسلام وئیسقامەت -پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاستت- هەڵبژارد، وشیر ئاماژە بوو بۆ ئەم بژاردەیە چونکە پاکە وتامی خۆشە وسەرەنجامی خواردنەوەى باشە، پێی ووت: (ئەگەر مەی -ئارەقت- هەڵبژاردایە؛ ئەوا ئومەتەکەت گومڕا دەبوون).
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد مەسحی کرد بەسەر پشتیدا هەموو ڕۆحێک کەوتە خوارەوە (هاتە دەرەوە لە پشتیەوە) کە دروستی کردووە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، لە نێوچەوانى هەموو مرۆڤێکدا تیشکێک نوری (ڕۆشنایی) دروستکرد، پاشان پیشانی ئادەمی دان، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، ئەوانە کێن؟» (پەروەردگار) فەرمووی: «ئەوانە نەوەى تۆن»، (ئادەم) پیاوێکی بینی نوری نێوچەوانى بە لایەوە جوان بوو، فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، ئەمە کێیە؟» (پەروەردگار) فەرمووی: «ئەمە پیاوێکە لە کۆتا ئومەتەکان لە نەوەکانى تۆ پێی دەووترێت: داود»، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، تەمەنیت چەندێک داناوە (چەندێک دەژی)؟»، (پەروەردگار) فەرمووی: «شەست ساڵ»، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، چل ساڵ لە تەمەنی منی بۆ زیاد بکە»، کاتێک تەمەنی ئادەم تەواو بوو؛ فریشتەى ڕۆحکێشان -ملك الموت- هات بۆ لای، (ئادەم) فەرمووی: «ئایا چل ساڵ لە تەمەنم نەماوە؟»، (ملك الموت) فەرمووی: «ئایا نەتبەخشی بە کوڕەکەت: داود»، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) فەرمووی: «ئادەم نکۆڵی کرد بۆیە نەوەکانیشی نکۆڵیان کرد، وئادەم لەبیری چوو بۆیە نەوەکانیشی لەبیریان چوو، ئادەم گوناهی کرد بۆیە نەوەکانیشی گوناهیان کرد».
تورموذی گێڕاویەتیەوەکاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد مەسحی کرد بەسەر پشتیدا، هەموو مرۆڤێک لە نەوەکانى لە پشتیەوە دەرچوو کە خواى گەورە دروستی دەکات هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وئەم مەسحکردن ودەرچوونە لەسەر هەقیقەتە، ونابێت بە واتایەکی تر لێکبدرێتەوە؛ وئەمیش مەزهەب وعەقیدەى ئەهلی سونە وجەماعەتە، وکاتێک دەرچوون لە نێوچەوانى هەموو مرۆڤێکدا تیشکێک نوری (ڕۆشنایی درەوشاوەى) دروستکرد، پاشان پیشانی ئادەمی دان، (ئادەم) فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەوانە کێن؟، پەروەردگار فەرمووی: ئەوانە نەوەى تۆن، ئادەم پیاوێکی بینی نوری نێوچەوانى بە لایەوە جوان بوو، فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەمە کێیە؟، پەروەردگار فەرمووی: ئەوە داودە، ئادەم فەرمووی: ئەی پەروەردگار، تەمەنیت چەندێک داناوە (چەندێک دەژی)؟، پەروەردگار فەرمووی: شەست ساڵ، ئادەم فەرمووی: ئەی پەروەردگار، چل ساڵ لە تەمەنی منی بۆ زیاد بکە. پەروەرگار پێی فەرموو: بەخشیم بە کوڕەکەت؛ داود. کاتێک فریشتەى ڕۆحکێشان -ملك الموت- هات؛ ئادەم نکۆڵی کرد چونکە کاتێک تەمەنی بەخشی بە داود لە جیهانێکی تردا بوو، بۆیە نەوەکانیشی نکۆڵییان کرد، وئادەم لەبیری چوو بۆیە نەوەکانیشی لەبیریان چوو، وئادەم گوناهی کرد چونکە لە دارەکەى خوارد بۆیە نەوەکانیشی سەرپێچی وگوناهیان کرد؛ چونکە منداڵ زۆر جار لە باوکی دەچێت. داود شەست ساڵ تەمەنی نووسرا بوو پاشان خواى گەورە چل ساڵی بۆ سەر تەمەنی زیاد کرد، وخواى گەورە زانایە بەوەى ڕوویداوە وبەوەى ڕوودەدات وئەگەر ڕووداوێک ڕووی بدایە چۆن ڕووی دەدا، دەزانێت چی بۆی نوسیووە لە پاش ئەوە زیادی دەکات، وفریشتەکان تەنها ئەو زانستەیان هەیە کە خودا پێیانی بەخشیووە وفێریانی کردووە، وخواى گەورە دەربارەی شتەکان دەزانێت پێش ئەوەى ڕووبدات وپاش ئەوەی کە ڕوودەدات، بۆیە زانایان دەڵێن: سڕینەوە وجێگیرکردن لە پەڕەی فریشتەکانە، بەڵام زانستی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ناگۆڕێت وشتێکی بۆ دەرناکەوێت کە پێشتر زانستی سەبارەت نەبووبێت؛ چونکە زانستی بە هەموو شتێک هەیە، بۆیە سڕینەوە وجێگیرکردن لای خواى گەورە نییە لەم بابەتەدا -لە بابەتی زانستی (علمی) خواى گەورە بە شتەکان وڕووداوەکان-، بەڵام لە بابەتی تردا وەکو ئەحکامەکان وشتی تر، خواى گەورە دەفەرموێت: {یَمۡحُوا۟ ٱللَّهُ مَا یَشَاۤءُ وَیُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥۤ أُمُّ ٱلۡكِتَـٰبِ} [الرعد:39] واتە: {خوا ویستی نەمانی لەسەر هەرچییەك بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوه، یان دەیهێڵێتەوه و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیه}.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە، هەناسەی الرحمان* لە ئاراستەى یەمەنەوەیە، کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لە نێو ئەوانەدایە کە دەنگێکی بەرزی ناخۆشیان هەیە ئەوانەى خاوەن بزن و وشترەکانن -کۆیان دەکەنەوە وزۆریان دەکەن-». *(الرحمان -ئەلرەحمان-: ناوێکی خواى گەورەیە بە ماناى بە بەزەیی وبە ڕەحم)
طەبەرانی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە): زانایان ڕای جیاوازیان هەیە سەبارەت بە ئەم فەرموودەیە، ووتراوە: ماناى -ئیمان یەمانە- ئەوەیە کە مەککە بە ئیمان -باوەڕ- وەسفکراوە چونکە دەکەوێتە لای ڕاستی مەدینەوە -یمین ی مەدینەوە-. ووتراوە: مەبەست ئەوەیە مەککە ومەدینە بە ئیمان -باوەڕ- وەسفکراون چونکە دەکەونە لای ڕاستی -یمین-ی شامەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم وتەى فەرموو کاتێک لە تەبوک بوو، ووتراوە: مەبەست لە ئەنساڕە -پشتیوانانە- چونکە لە بچینەدا خەڵکی یەمەنن، و وەسفکردنیان بە ئیمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە بنچینە بوون لە سەرخستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهیچ ڕێگرییەک نییە لە لێکدانەوەى فەرموودەکە لەسەر بنچینەى ئەو واتای ڕووکەش وئاشکرایە، ووتراوە: ئەم فەرموودەیە فەزڵ وپلەپایەی خەڵکی یەمەن دەردەخات بەسەر ئەوانى ترەوە لە خەڵکی ڕۆژهەڵات، وهۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ملکەچی ئیمان -باوەڕ- بوون بە هیچ ناڕەحەتیەک لەسەر مسوڵمانان بە پێچەوانەى خەڵکانى ڕۆژهەڵات وئەوانى تر، ئەمیش مانای ئەوە نییە کە مسوڵمانانى شوێنەکانى تر ئەم وەسفەیان تێدا نییە، یان مەبەست لە خەڵکی یەمەنە لەو کاتەدا نەک لە هەموو سەردەمێکدا؛ چونکە ڕستەکە ئاماژە بۆ ئەوە ناکات، ومەبەست لە حیکمەت -دانایی- ئەو زانستەیە کە بەهۆیەوە مرۆڤ پەروەردگاری دەناسێت. (هەناسەی الرحمان* لە ئاراستەى یەمەنەوەیە): واتا من تووشی ناڕەحەتی وسەختی وغەمباری بووم لە لایەن خەڵکی مەککەوە، خواى گەورە منی سەرخست بەهۆی یارمەتی ئەنساڕەکانەوە کە خەڵکی مەدینەن ولە بنچینەدا خەڵکی یەمەنن، بۆیە ئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانە نییە کە وەسفی سیفەتی خواى گەورەی بکات. (کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لە نێو ئەوانەدایە کە دەنگێکی بەرزی ناخۆشیان هەیە ئەوانەى خاوەن بزن و وشترەکانن -کۆیان دەکەنەوە وزۆریان دەکەن-): واتا کوفر وفاسقێتی ودڵ ڕەقی لەوانەوەیە کە وشتر وسامان زۆر دەکەن وکۆی دەکەنەوە ودەنگیان بەرز دەکەنەوە لە کاتێکی کێڵان وخەریک بوون بە ئاژەڵەکانەوە، بەڵام ئەوانەى مەڕوماڵات بەخێو دەکەن؛ بەزۆری لەسەرخۆن، چونکە ئەوانەى وشتر وئەسپ بەخێو دەکەن زۆرجار لە سیفەتیان ئەوەیە کە ڕەقن وتوندن. *(الرحمان -ئەلرەحمان-: ناوێکی خواى گەورەیە بە ماناى بە بەزەیی وبە ڕەحم)
لە مەسروقەوە دەڵێت: لەسەر لا پاڵم دابووەوە کاتێک عائیشە ئامادە بوو، ووتی: ئەی ئەبو عائیشە، سێ شت هەیە ئەگەر کەسێک یەکێکیان بڵێت؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، ووتم: ئەوانە چیین؟ (عائیشە) ووتی: «هەرکەسێک بانگەشەى ئەوە بکات کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پەروەردگاری بینیووە ئەوا درۆیەکی گەورەی دژی خواى گەورە کردووە»، (مەسروق) دەڵێت: لەسەر لا پاڵم دابووەوە ودانیشتم، ووتم: ئەی دایکی ئیمانداران، هەندێک کاتی پێویستم بدەرێ، وبەپەلە مەبە لەسەرم، ئایا خواى گەورە -عز وجل- نەیفەرمووە: {وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ} [التکویر:23] واتە: {سوێند بە خوا بێگومان بینی لە ئاسۆی ڕووندا}، {وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ} [النجم:13] واتە: {سوێند بە خوا بێگومان جارێکی تر ئەوی بینیووە}، (عائیشە) دەڵێت: من لە سەرەتاکانى ئەم ئومەتەم پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەمە، ئەویش فەرمووی: «ئەوە -مەبەست- جبریلە، هەرگیز نەمبینیووە لەسەر ئەو شێوەی لەسەری دروستکراوە جگە لە دوو جار نەبێت، بینیم لە ئاسمانەوە دادەبەزێت؛ گەورەیی لاشەی (بۆشایی) نێوان ئاسمان وزەوی پڕ کردبوو»، (عائیشە) دەڵێت: ئایا نەتبیستووە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {لا تُدْرِكه الأبصارُ وهو يُدْرِكُ الأبصارَ وهو اللطيفُ الخبيرُ} [الأنعام: 103] واتە: {چاوەکان پەی پێ نابەن و ناتوانن بیبینن بەڵام ئەو ھێزی بینین وچاوەکان دەبینێت و ئەو -اللطیف والخبیر-ە، [-اللطیف: واتا بە ڕەحم وبە بەزەییە بەرامبەر بوونەوەرەکان- و -الخبیر: واتا زانایە بە وردەکاری هەموو شتەکان-]}، ئایا نەتبیستووە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {وما كان لبشرٍ أن يُكلِّمه اللهُ إلا وحيًا أو من وراء حِجاب أو يُرسلُ رسولا فيوحيَ بإذنه ما يشاء إنَّه عَلِيٌّ حَكِيمٌ} [الشورى: 51] واتە: {بۆ ھیچ کەس نەبووە کە خوا قسەی لەگەڵدا بکات بە وەحی نەبێت یان لە پشت پەردەوە یان نێرراوێك بنێرێت و بە فەرمانی خۆی ئەوەی کە بیەوێت وەحی بۆ دەکات بە ڕاستی خوا بڵند و کاردروستە -حەکیم ودانایە-}، هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بووە سەبارەت بە شتێک لە کتێبی خواى گەورە (قورئان)؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يا أيها الرسول بَلِّغْ ما أُنزِل إليك من ربك وإن لم تفعلْ فما بلَّغتَ رسالتَه} [المائدة: 67] واتە: {ئەی (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕایبگەیەنە (بە خەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە وە ئەگەر وانەکەیت ئەوە ڕاسپێریەکەی خوات ڕانەگەیاندووە و بەجێت نەھێناوە}، (عائیشە) ووتی: هەرکەسێک بانگەشەى ئەوە بکات دەزانێت بەیانی چی ڕوودەدات، ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: {قل لا يعلمُ مَنْ في السماوات والأرضَ الغيبَ إلَّا الله} [النمل: 65] واتە: {بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لە خوا (تەنھا ئەو دەیزانێت)}.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریتابیعی بەڕێز مەسروق لەسەر لا پاڵی دابووەوە کاتێک عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئامادە بوو، (عائیشە) ووتی: سێ شت هەیە ئەگەر کەسێک یەکێکیان بڵێت؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، (مەسروق) ووتی: ئەو شتانە چیین؟ ئەویش (عائیشە) وەڵامی دایەوە: یەکەم/ هەرکەسێک بانگەشەى ئەوە بکات کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پەروەردگاری بینیووە ئەوا درۆیەکی گەورەی دژی خواى گەورە کردووە، مەسروق لەسەر لا پاڵی دابووەوە ودانیشت، ووتی: چۆن دەڵێیت موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پەروەردگاری نەبینیووە، لەکاتێکدا خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ} [التکویر:23] واتە: {سوێند بە خوا بێگومان بینی لە ئاسۆی ڕووندا}، {وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ} [النجم:13] واتە: {سوێند بە خوا بێگومان جارێکی تر ئەوی بینیووە}، عائیشە ووتی: ئەو یەکەم کەس بوو کە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەم دوو ئایەتە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەوە -مەبەست- جبریلە -علیه السلام-، هەرگیز لەسەر ئەو شێوەیە نەیبینیووە کە خواى گەورە لەسەری دروستی کردووە جگە لە دوو جار نەبێت، جارێکیان لەسەر زەوی لە ئاراستەى ڕۆژهەڵاتی زەوی کە بە ڕوونی ئاسمان دەبینرێت، وجارێکی تر لە سەرەوە لە بەهەشتدا، وئەو جارەى لەسەر زەوی بینی؛ دادەبەزی بۆ سەر زەوی گەورەیی لاشەی بۆشایی نێوان ئاسمان وزەوی پڕ کردبوو، پاشان عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم ئایەتانەى وەکو بەڵگە هێنایەوە لەسەر ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەروەردگاری نەبینیووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {لا تُدْرِكه الأبصارُ وهو يُدْرِكُ الأبصارَ وهو اللطيفُ الخبيرُ} [الأنعام: 103] واتە: {چاوەکان پەی پێ نابەن و ناتوانن بیبینن بەڵام ئەو ھێزی بینین وچاوەکان دەبینێت و ئەو -اللطیف والخبیر-ە، [-اللطیف: واتا بە ڕەحم وبە بەزەییە بەرامبەر بوونەوەرەکان- و -الخبیر: واتا زانایە بە وردەکاری هەموو شتەکان-]}، {وما كان لبشرٍ أن يُكلِّمه اللهُ إلا وحيًا أو من وراء حِجاب أو يُرسلُ رسولا فيوحيَ بإذنه ما يشاء إنَّه عَلِيٌّ حَكِيمٌ} [الشورى: 51] واتە: {بۆ ھیچ کەس نەبووە کە خوا قسەی لەگەڵدا بکات بە وەحی نەبێت یان لە پشت پەردەوە یان نێرراوێك بنێرێت و بە فەرمانی خۆی ئەوەی کە بیەوێت وەحی بۆ دەکات بە ڕاستی خوا بڵند و کاردروستە -حەکیم ودانایە-}. دووەم/ هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بووە سەبارەت بە شتێک لە کتێبی خواى گەورە (قورئان)؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، لەکاتێکدا خواى گەورە دەفەرموێت: {يا أيها الرسول بَلِّغْ ما أُنزِل إليك من ربك وإن لم تفعلْ فما بلَّغتَ رسالتَه} [المائدة: 67] واتە: {ئەی (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕایبگەیەنە (بە خەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە وە ئەگەر وانەکەیت ئەوە ڕاسپێریەکەی خوات ڕانەگەیاندووە و بەجێت نەھێناوە}. سێیەم/ هەرکەسێک بانگەشەى ئەوە بکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات سەبارەت بە ئەو شتانەى سبەى ڕوودەدەن لە لایەن خۆیەوە بە بێ ئەوەى وەحی -سروش- بێت لە لایەن خواى گەورە؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە، لەکاتێکدا خواى گەورە دەفەرموێت: {قل لا يعلمُ مَنْ في السماوات والأرضَ الغيبَ إلَّا الله} [النمل: 65] واتە: {بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت)}.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چۆن ئاسوودە بم لە کاتێکدا خاوەن کەڕەناکە؛ کەڕەناکەى گرتووە وسەری داگرتووە وبە وریایی دەبیستێت وچاوەڕێ دەکات فەرمانى پێبکرێت کە فوو بکات؛ ئەویش فوو دەکات (بە کەڕەنادا)»، مسوڵمانان ووتیان: چی بڵێین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «بڵێن: (حسبُنا اللهُ ونِعْمَ الوَكيلُ توكَّلنا على اللهِ ربِّنا)*»، ولەوەیە سوفیان ئەمەى وتبێت: (توكَّلنا على اللهِ ربِّنا). *(واتە: تەنها خودا بەسە بۆ ئێمە، وهەر ئەو زاتە باشترینە کە هەموو کاروبارەکانمانی پێ دەسپێرین، تەوەکول وپشت بەستنمان بە الله یە پەروەردگارمان)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: چۆن ئاسوودە دڵخۆش بم بە دونیایە وچێژی لێوەربگرم، لە کاتێکدا قیامەت نزیک بووەتەوە، وئەو فریشتەى سپێردراوە بە فووکردن بە کەڕەناکەدا -کە ئیسرافیلە علیه السلام-؛ کەڕەناکەى گرتووە وسەری داگرتووە دەمی خستووەتە سەر کەڕەناکە وبە وریایی دەبیستێت وچاوەڕێ دەکات وئامادەیە بۆئەوەی فەرمانى پێبکرێت کە فوو بکات؛ ئەویش فوو دەکات بە کەڕەنادا، هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدا لەناودەچن -جگە لەوانەى خواى گەورە بیەوێت نەمرن- پاشان قیامەت هەڵدەستێت، بۆیە ئەم بابەتە زۆر مەزن وقورس بوو لە لای هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: چی بڵێین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: بڵێن: (حسبُنا اللهُ ونِعْمَ الوَكيلُ توكَّلنا على اللهِ ربِّنا)*؛ واتە تەنها پشت بە خواى گەورە دەبەستین وتەوەکول بە ئەو دەکەین وتەنها پەنا بە ئەو دەگرین وتەنها داواى بە هانا هاتنمان لە ئەو دەکەین. *(واتە: تەنها خودا بەسە بۆ ئێمە، وهەر ئەو زاتە باشترینە کە هەموو کاروبارەکانمانی پێ دەسپێرین، تەوەکول وپشت بەستنمان بە الله یە پەروەردگارمان)
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕوخسەتم پێدراوە قسە بکەم سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانی خودا کە عەرش هەڵدەگرن، نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە ڕوخسەتی پێداوە سەبارەت بە گێڕانەوەی وەسفێک سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانى خودا لەوانەى عەرشیان هەڵگرتووە وعەرشیش لە مەزنترین دروستکراوەکانی خودایە، ودووری نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى ئەم فریشتەیە (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە بە سەفەرکردن لەسەر ئەسپێکی خێرا.
لە عائیشەوە دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی دابووەوە لە ماڵەکەمدا، ڕان وساقەکانى* بە دەرەوە بوو، ئەبوبەکر ڕوخسەتی وەرگرت (بۆئەوەى بێتە ژوورەوە)؛ ئەویش ڕوخسەتی پێیدا وهەر لەسەر ئەو حاڵەتە بوو (ڕان وساقەکانى دانەپۆشیبوو)، ئەبوبەکر قسەی لەگەڵیدا کرد، پاشان عومەر ڕوخسەتی وەرگرت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا، ئەویش هەر لەسەر ئەو حاڵەتە بوو، عومەر قسەی لەگەڵیدا کرد، پاشان عوسمان ڕوخسەتی وەرگرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشت وجلەکانى ڕێککردەوە -یەکێک لە گێڕەرەوەکان بە ناوى موحەمەد دەڵێت: ناڵێم ئەمە ڕوویداوە لە یەک ڕۆژدا-، کاتێک دەرچوو، عائیشە ووتی: کاتێک ئەبوبەکر هاتە ژوورەوە؛ زۆر بە لاتەوە گرنگ نەبوو -جلەکانت ڕێک نەکردەوە- وموژدەیەکی زۆر خۆش نەبوو بۆت، پاشان عومەر هاتە ژوورەوە؛ زۆر بە لاتەوە گرنگ نەبوو -جلەکانت ڕێک نەکردەوە- وموژدەیەکی زۆر خۆش نەبوو بۆت، پاشان عوسمان هاتە ژوورەوە دانیشتیت وجلەکانت ڕێککردەوە -کۆکردەوە- فەرمووی: «ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن». *(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ وقولەپێکان پێکەوە دەبەستێتەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی دابووەوە لە ماڵەکەیدا، ڕان وساقەکانى* بە دەرەوە بوو، ئەبوبەکر ڕوخسەتی وەرگرت (بۆئەوەى بێتە ژوورەوە)؛ ئەویش ڕوخسەتی پێیدا وهەر لەسەر ئەو حاڵەتە بوو (ڕان وساقەکانى دانەپۆشیبوو)، ئەبوبەکر قسەی لەگەڵیدا کرد، پاشان عومەر ڕوخسەتی وەرگرت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا، ئەویش هەر لەسەر ئەو حاڵەتە بوو، عومەر قسەی لەگەڵیدا کرد، پاشان عوسمان ڕوخسەتی وەرگرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتنەکەى ڕێککردەوە، وجلەکانى ڕێککرد وڕان وساقەکانى داپۆشی، پاشان ڕوخسەتی پێیدا کە بێتە ژوورەوە، ئەویش هاتە ژوورەوە وقسەی لەگەڵیدا کرد، کاتێک دەرچوو، عائیشە ووتی: کاتێک ئەبوبەکر هاتە ژوورەوە؛ زۆر بە لاتەوە گرنگ نەبوو -جلەکانت ڕێک نەکردەوە- وموژدەیەکی زۆر خۆش نەبوو بۆت، پاشان عومەر هاتە ژوورەوە؛ زۆر بە لاتەوە گرنگ نەبوو -جلەکانت ڕێک نەکردەوە- وموژدەیەکی زۆر خۆش نەبوو بۆت، پاشان عوسمان هاتە ژوورەوە دانیشتنەکەت ڕێککردەوە وجلەکانت ڕێککردەوە -کۆکردەوە- وڕان وساقەکانت داپۆشی؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن): واتا فریشتەکانى پەروەردگار شەرم دەکەن لە عوسمان، چۆن من شەرمی لێنەکەم؟!. وئەم فەرموودەیە بەڵگە نییە لەسەرئەوەى کە ڕان عەورەت -شەرمگە- نییە؛ بەڵام ئەم دەرخستنە لە فەرموودەکەدا گومانێکی لەسەرە، ئایا مەبەست لە ڕانەکانە یان ساقەکان، بۆیە بەهۆی ئەم فەرموودەیەوە دڵنیایی نییە لەسەر ئەوەى کە دروستە ڕانەکان دەربکەون؛ چونکە ئەو فەرموودانەى دەرخستنی بەشێک لە ڕانی تێدا هاتووە لە کردەوەى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- نەک لە وتەکانى بێت، وئەم فەرموودانە هاوەڵە گەنجەکان گێڕاویانەتەوە، بەڵام ئەو فەرموودانەی کە تێیدا هاتووە؛ ڕان عەورەتە -شەرمگەیە-؛ ئەوانە دەبێت جێبەجێ بکرێت، وئەوانەى گێڕاویانەتەوە لە گەورەکانى هاوەڵانن، ولە وتەى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، و وتە لە پێش کردەوەیە، وکردەوەکان چەند ئەگەرێک لەخۆدەگرن، چونکە دەرخستنەکە لە پێش کەسانی نزیک بوو؛ نەک بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو شوێنێک، لیژنەى فەتوادان (اللجنة الدائمة للإفتاء) لەسەر ئەوەیە کە ڕان لە عەورەتە -شەرمگەیە؛ بۆیە نابێت پیاو دەریبخات تەنها خێزانەکەى دەتوانێت بیبینێت یان لە حاڵەتێکی زۆر پێویستدا. *(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ وقولەپێکان پێکەوە دەبەستێتەوە)
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە زۆر بەسەر زەویدا دەگەڕێن، ئەگەر کەسێک لەم ئومەتە سەلام بکات لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو فریشتانە سەلامەکە دەگەیەنن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێن: فڵان سەلامی لێتکرد.