





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «کاتێک جەنازە -لەسەر تابوت- دادەنرێت وپیاوان لەسەر شانەکانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن، وئەگەر چاکەکار نەبێت (خراپەکار بێت)، دەڵێت: چی تیاچوونێکە! بۆ کوێی دەبەن؟ هەموو شتێک دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ گوێی لێبێت لەهۆش خۆی دەچێت».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت جەنازە كاتێك لەسەر دارتەرم دادەنرێت، وپیاوان لەسەر شانەكانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاكەكار بێت دەڵێت: پێشم بخەن چونكە نیعمەت دەبینێت لە پێشیدا، وئەگەر چاكەكار نەبێت بە دەنگێكی پڕ لە ناڕەحەتی دەڵێت: تیا بچێت بۆ كوێی دەبەن؟! چونكە لە پێشەوەی سزا وئازاردان دەبینێت، هەموو شتێك دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ دەنگی ببیستایە لەهۆی خۆش دەچوو بەهۆی توندی وناڕەحەتی ئەو دەنگەوە.
لە میقدادی کوڕی ئەسودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت»، سولەیمی کوڕی عامر دەڵێـت: والله نازانم مەبەستی لە میل چییە؟ ئایا دووری یەک میل لەسەر زەویدا یان ئەو میلەیە کە چاوی پێ دەڕێژن، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خەڵکی بە پێی کردەوەکانیان لە ئارەقدا (ئارەقی لاشەیان) نقوم دەبن، هەیانە (ئارەقەکە) دەگاتە لای قولەپێکانی، وهەیانە دەگاتە لای ئەژنۆکانى، وهەیانە دەگاتە لای کەمەری، وهەیانە ئارەقەكە لەغاوی دەگرێت». دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ دەمی کرد.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خۆر نزیك دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەكان، هەتاوەكو هێندەی یەك میل دوور دەبێت لەسەریانەوە. تابیعیەك بە ناوی سولەیم كوڕی عامر دەڵێت: والله نازانم مەبەستی كام میل بوو، میلی پێوانی زەوی، یان ئەو میلەی كە چاوی پێ كل دەكرێت؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خەڵكی لەنێو ئارەقی لاشەیان دەبن بە پێی كردەوەكانیان؛ تێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو گوێزنگەكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو ئەژنۆكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو كەمەریەتی -هەتا شوێنی بەستنی بەنەخوێنەكەی-، وتێیاندایە ئارەقەكەی دەگاتە لای دەمی وناتوانێت قسە بكات. دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دەستی ئاماژەی بۆ دەمی كرد.
لە ئەبی بوردەوە كوڕی ئەبی موسا -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەبی موسا تووشی ئازارێكی سەخت بوو، ولە هۆش خۆی چوو وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، بەهیچ شێوەیەك نەیدەتوانی وەڵامی خێزانەكەی بداتەوە، كاتێك خەبەری بوویەوە، ووتی: من خۆم دادەبڕێنم وبەریم لەو كەسەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆی لێدابڕاندووە وبەریە لێی، «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە». (سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە بە گریان وهاوار، حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە، شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەى ناڕەزایی دەربڕینن بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بۆیە حەرامن ونەهییان لێکراوە)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەبو بوردە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات كە ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی نەخۆشیەكی سەخت بوو و لەهۆش خۆی چوو، وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، ئافرەتەكە هاوار وشیوەنی بۆی كرد، ئەبو موسا نەیتوانی وەڵامی بداتەوە چونكە لەهۆش خۆی چووە. كاتێك خەبەری بویەوە ووتی: من دابڕان وبەریبوونی خۆم ڕادەگەیەنم لەو كەسەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابڕان وبەریبوونی خۆی لێ ڕاگەیاندووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئوونی خۆی ڕاگەیاندووە لە: سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە. حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە. شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە. هەموو ئەمانە كاری جاهیلیەت ونەفامین، بەڵكو فەرمانكراوە بە ئارامگرتن لەكاتی كارەسات وناخۆشیدا، وبە هیوای پاداشتی الله بێت لەسەر ئەم ناڕەحەتیانە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مافی مسوڵمان لەسەر برای مسوڵمانی شەش شتە: یەكەم: سەلامی لێدەكات ئەگەر پێی بگات، ئەمیش بە ووتنی: (السلام علیكم)، وئەویش وەڵام دەداتەوە بە ووتنی: (وعلیكم السلام). دووەم: وەڵامدانەوەی دەعوەتی ئەگەر بانگی كرد بۆ وەلیمە یان هەر دەعوەتییەکی تر. سێیەم: ئامۆژگاری دەكات ئەگەر داوای لێبكات، بەبێ ڕوپامایی وبە بێ فێڵ كردن. چوارەم: ئەگەر پژمی، و ووتی: (الحمد لله) واتە: (حەمد وسوپاس بۆ الله)، ئەوا دەبێت وەڵامی بداتەوە وبڵێت: (یرحمك الله) واتە: (الله ڕەحمت پێبكات)، لەبەرامبەر كەسی یەكەم (كەسی پژمیو) دەڵێت: (يَهديكم الله ويُصلح بالكم) واتە: (الله هیدایەتت بدات وكاروبارت چاك بكات). پێنجەم: سەردانی دەكات ئەگەر نەخۆش بێت. شەشەم: نوێژی لەسەر دەكات ئەگەر بمرێت، وشوێنی جەنازەكەی دەكەوێت هەتاوەكو دەفن ودابۆشینی تەواو دەبێت
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی ئەو نەخۆشیەی كە چاك نەبوویەوە لێی؛ فەرمووی: «نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، گۆڕەكانی پێغەمبەرانیان دەكرد بە مزگەوت»، دەڵێت: ئەگەر ئەم -هەڕەشەیە- نەبووایە گۆڕەكەی دیار دەخرا، بەڵام ترس هەبوو لەوەی گۆڕەكەی بكرێت بە مزگەوت.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نەخۆشیەی كە سەخت بوو لەسەری وتێیدا وەفاتی كرد؛ فەرمووی: نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، ودووریانی خستووەتەوە لە ڕەحمەتی خۆی؛ چونكە ئەوان گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان كرد بە مزگەوت، ئەمیش بە دروستكردنی بینا لەسەریان یان نوێژكردن لە نێویان یان بەرامبەریان. پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەگەر ئەو نەهی كردن وهۆشداریدانە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نەبووایە، وترسی هاوەڵان لەوەی دەرهەق بە گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بكرێت كە جولەكە وگاوڕەكان كردیان دەرهەق بە گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان؛ ئەوا گۆڕەكەی دیار دەخرا وبەرز دەكرایەوە.
لە ئەبو سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- لە یەمەنەوە پارچە ئاڵتونێکی له نێو پارچە چەرمێکی خۆشكراو بە جەوت ڕەوانه کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا پاڵفته نەكرابوو له خۆڵەکەی، ئەویش بەشى کرد لە نێوان چوار كەسدا (عویەینەی کوڕى بدر، ئەقرەعی کوڕی حابیس، زەید ئەلخەیل) وچوارەمیان: يان (عەلقمەیە یان عامرى کوڕی توفەيل) بوو، یەكێك له هاوەڵانی ووتى: ئێمه شایستەتر بووین بە ئەمە (ئەم بەخشینە) زیاتر لە ئەوان، ئەو قسەیە گەیشت به پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆيە فەرمووی: «باشە ئێوه متمانه بە من ناكەن، لەکاتێکدا من متمانەپێكراوی ئەو زاتەم كه لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە، بەیانیان و ئێواران هەواڵم له ئاسمانەوە بۆ دێت». كەچى پیاوێکی چاو بەقووڵاچووى ناوچاو قۆقزى ڕیش پڕی سەرتاشراو؛ کە جلی نیوەى خوارەوەى (ئیزارەکەى) چاک بەستبوو وهەڵیگرتبوو، ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا له خوا بترسە، فەرمووی: «مەینەتباری بۆ تۆ، مەگەر من له هەموو دانیشتوانى سەر زەوى لە پێشتر نیم بۆ ئەوەی له خوابترسم». كابرا ڕووی وەرگێڕاو وڕۆیشت، خاليدى کوڕى وەلید ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا نەدەم لە ملى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، لەوانەیە نوێژ بکات». خالید ووتى: چەندەها نوێژخوێن هەیە بە زمان شتێك دەڵێن كە لە دڵیاندا نیيە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «من فەرمانم پێنەدراوه دڵى خەڵكى بکەمەوە وسکیان هەڵبدڕم»، ئینجا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەيرى كابراى کرد كه ڕووی وەرچەرخان وڕۆیشت، وفەرمووی: «لە نەوەی ئەمە كەسانێك دەبن كه زمانیان پاراوە به خوێندنەوەى قورئان، بەڵام له گەروويان ناکاتە خوارەوە، لە دین دەردەچن وەك چۆن تير لە نیشانەكەدا دەردەچێت»، وابزانم فەرموویشى: «ئەگەر پێیان بگەم دەیانكوژم هەروەكو چۆن قەومى (سەمود) كوژران».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- پارچە ئاڵتونێکی له نێو پارچە چەرمێکی خۆشكراو بە جەوت لە یەمەنەوە ڕەوانه کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا پارچە ئاڵتونەكە پاڵفته نەكرابوو له خۆڵەکەی، گێڕەرەوەكە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەشی کرد لە نێوان چوار كەسدا: عویەینەی کوڕى بدر ئەلفەزاری، وئەقرەعی کوڕی حابیسی حەنزەلی، وزەید ئەلخەیل ئەلنەبهانی، وعەلقمەی كوڕی عولاسەی عامیری، پیاوێك لە هاوەڵان ووتی: ئێمه شایستەتر بووین بە ئەمە (ئەم بەخشینە) زیاتر لە ئەوان، گێڕەرەوەكە دەڵێت: ئەم قسەیە گەیشت به پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆيە فەرمووی: «باشە ئێوه متمانه بە من ناكەن، لەکاتێکدا من متمانەپێكراوی ئەو زاتەم كه لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە، بەیانیان و ئێواران هەواڵم له ئاسمانەوە بۆ دێت». گێڕەرەوەكە دەڵێت: پیاوێکی كە ئەمە هەندێك لە سیفەتەكانی ڕواڵەتی بوو: چاوی بەقووڵاچوو، ونێوچەوان و وڕوومەتی دیار وبەرز وقۆقزى، وڕیشێكی چڕ وپڕ بەڵام درێژ نەبوو، وسەرتاشراو، وئیزارەكەی (جلی داپۆشەری نیوەى خوارەوەى لاشەی) چاک بەستبوو وهەڵیگرتبوو؛ ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا له خوا بترسە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەینەتباری بۆ تۆ، مەگەر من له هەموو دانیشتوانى سەر زەوى لە پێشتر نیم بۆ ئەوەی له خوابترسم؟!». گێڕەرەوەكە دەڵێت: كابرا ڕووی وەرگێڕاو وڕۆیشت، خاليدى کوڕى وەلید ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا نەدەم لە ملى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، لەوانەیە نوێژ بکات»، خالید ووتى: چەندەها نوێژخوێن هەیە بە زمان شتێك دەڵێن كە لە دڵیاندا نیيە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: من فەرمانم پێنەدراوه دڵى خەڵكى بکەمەوە وسکیان هەڵبدڕم، بەڵكو فەرمانم پێدراوە كە بڕیار لەسەر ڕواڵەتی كاروباریان بدەم، گێڕەرەوەكە دەڵێت: ئینجا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەيرى كابراى کرد كه ڕووی وەرچەرخان وڕۆیشت، وفەرمووی: لە نەوە وهاوەڵانی ئەمە یان لە هۆزەكەی كەسانێك دەبن كه بەهرەمەندن لە خوێندنەوەى قورئان بە دەنگی خۆشەوە، وزمانیان پاراوە بەهۆی زۆر خوێندنەوەی قورئان، بەڵام قورئان له گەروويان ناکاتە خوارەوە بۆئەوەی دڵیان لێی تێبگات وچاكی بكاتەوە، خوای گەورە ئەو كردەوەیان بەرز ناكاتەوە وقبوڵی ناكات، ولە ئیسلام دەردەچن وەك چۆن تير لە نیشانەكەدا دەردەچێت بە خێرایی وئاسانیەوە. گێڕەرەوەكە دەڵێت: وپێم وابێت فەرمووی: ئەگەر پێیان بگەم كاتێك دژی مسوڵمانان دەردەچن بە شمشێر؛ ئەوا بە سەختی دەیانكوژم هەروەكو چۆن قەومى (سەمود) كوژران.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، ئەوەیە كە پێی دەفەرمووێت: «هیوا بخوازە»، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت وهیوا دەخوازێت (چەند جارێک)، پاشان پێی دەفەرموێت: «ئایا هیوات خواست؟»، دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: «ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزمترین وكەمترین پلە لە بەهەشتدا بۆ كەسێكە كە پێی دەووترێت: هیوا بخوازە، ئەویش هیوا دەخوازێت، وهەموو ئاوات وئارەزوویەكی باسدەكات، پاشان پێی دەووترێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەووترێت: ئەوەی هیوات پێ خواست پێت دەبەخشرێت وهاوشێوەی ئەوەیش لەگەڵیدا.
لە ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان هەندێك گۆشتیان هێنا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەستی سەربڕاوەکەی پێشكەشكرا؛ كە حەزی لێدەكرد، بۆیە بەشێكی لێی خوارد، پاشان فەرمووی: «من گەورە وسەرداری خەڵكیم لە ڕۆژی قیامەتدا، ئایا دەزانن ئەوە بە هۆی چییەوە؟ خودا پێشینان وپاشينانی خەڵكی لە یەک دەشتدا کۆ دەکاتەوە، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گۆێ بیستی دەبن، وئەگەر سەیریان بکەیت هەموویان دەبینیت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە، خەڵكی تووشی خەم وپەژارە وتەنگانەیەك دەبن نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن، خەڵكی دەڵێن: ئايا نابینن لە چی تەنگانەیەك داین، بڕوانن بەڵکو کەسێك بدۆزینەوە لای پەروەردگارتان شەفاعەتتان بۆ بکات؟ هەندێك لە خەڵكی دەڵێن: بگەنە لای ئادەم، ودەچن بۆ لای ئادەم -علیه السلام- وپێی دەڵێن: ئەى ئادەم، تۆ باوكی هەموو ئادەميزادى، خودا بە دەستەکانى خۆی دروستی كردوویت. وڕۆحی خۆی بەبەردا کردویت^، وفەرمانى بە فریشتەكان کرد کڕنووشيان بۆ بردیت، تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت، ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین، ئایا نابینی چيمان بەسەر هاتووه؟ ئادەم دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، خودا نەهی لێ کردم كه لەو درەختە بخۆم، بەڵام سەرپێچی فەرمانى ئەوم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای نوح، ئینجا دەچنە خزمەتی نوح پێی دەڵێن: ئەی نوح، تۆ یەکەم پێغەمبەری کە خودا ڕەوانەی کردیت بۆ خەڵکی سەر زەوی، خودا بە بەندەیەکی سوپاسگوزار ناوی هێناویت، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ نوحیش پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، ونزایەكی گیراوم پێبەخشرا وئەو نزايەم لەسەر گەلەکەی خۆم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای ئیبراهيم ئەوانیش دەچن بۆ خزمەتی ئیبراهیم ودەڵێن: ئەی ئیبراهیم، تۆ لە هەمان کاتدا پێغەمبەر وخۆشەویستی خودایت لە نێو خەڵكی سەر زەویدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ ئیبراهیم پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، (من سێ درۆم کردووە)^^، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای كەسێكی تر، بچن بۆ لای موسا، دێن بۆ خزمەتی موسا وپێی دەڵێن: ئەی موسا، تۆ پێغەمبەر ونێردراوی خودایت، خودا فەزڵی تۆی داوە بەسەر خەڵکیدا بەهۆی ناردنی پەیامی لە ڕێگەی تۆوە وگفتوگۆکردنى لەگەڵ تۆدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ موسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من لەخۆمەوە پیاوێكم كوشت، لەكاتێكدا خودا فەرمانى پێنەكردبووم كە بيكوژم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای کەسێكی تر، بڕۆن بۆ لای عيسای كوڕی مەریەم، دەچن بۆ لای عیسا ودەڵێن: ئەی عيسا تۆ پێغەمبەریی خودای بەهۆی فەرمودەی موبارەکی تۆی دروست کرد لە ناو سکی مەریەمدا، وڕۆحێکیت لە لایەن خوداوە)~، وهەروەها بە ساوایی لە بێشكەدا قسە وگفتوگۆت لەگەڵ خەڵکیدا کردووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ عیسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای موحەممەد، دێن بۆ خزمەتی موحەممەد ودەڵێن: ئەی موحەممەد تۆ پێغەمبەری خودایت وکۆتا پێغەمبەریت، وخواى گەورە لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ پێغەمبەر دەفەرمووێت: پاشان دەچم بۆ ژێر عەرش، وسوجدە دەبەم بۆ پەروەردگارم، پاشان خواى گەورە زەینم دەکاتەوە وئیلهامی ووتنی هەندێک حەمد وسوپاس وستایشکردنم پێدەبەخشێت کە پێشتر بە هیچ کەسێکی نەبەخشیووە، پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد سەرت بەرز بکەرەوە، داوا بکە پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت وتکا بکە شەفاعەتەکەت بۆ جێبەجێ دەکرێت، بۆیە منیش سەرم بەرز دەکەمەوە، ودەڵێم: ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار. پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد، ئەوانەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لێناکرێت لە ئومەتەكەت لە دەرگای ڕاستی بەهەشتەوە بیانبە بەرەو بەهەشت، وئەوان هاوبەشی خەڵکی ترن لە دەرگاکانى تریشدا، پاشان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، مەسافەی یەک دەرگا لە دەرگاکانى بەهەشت وەکو دووری نێوان مەککە وحیمیەر -یان نێوان مەككە وبوسرا- وایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵانی بوو لە دەعوەتییەکدا، وگۆشتی باڵی مەڕی پێشكەشكرا لە کاتێکدا پەسەندترین گۆشت بوو بەلایەوە، وپارچەیەک لە گۆشتەکەی بەسەری ددانەکانی پچڕی وپاشان قسەی بۆیان كرد، وفەرمووی: من گەورە وسەرداری نەوەكانی ئادەمم لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەمەیشی فەرموو وەک باسکردنی نیعمەتەكانی خوای گەورە بەسەریەوە. پاشان فەرمووی: دەزانن بۆچی؟ فەرمووی: خەڵكی لە ڕۆژی قیامەتدا كۆ دەكرێنەوە لەسەر یەك زەوی پان وتەخت وفراوان، وئەوەی لەسەر ئەو خاكەیە بانگكارێك بانگ بكات دەیبیستن وئەوەی سەیر بكات هەموویان دەبینێت وهیچی لێ ناشاردرێتەوە؛ چونكە زەویەكە تەختە وهیچ شوێنێكی تێدا نییە بۆئەوەی یەكێك خۆی تێدا بشارێتەوە، وهەموویان وەكو یەك دەبینرێن، وئەگەر کەسێک قسە بكات؛ كۆتا كەس گوێی لێدەبێت، وهەمووان لە دیارن ولەپێش چاو ون نابن، وخۆر نزیك دەبێتەوە لە خوڵقێنراوەكان بە ئەندازەی یەك میل، تووشی ناڕەحەتی وغەم وخەفەتێكی زۆر دەبن وچیتر ئارام ناگرن وتوانایان نامێنێت، بۆیە بەدوای ڕزگاربووندا دەگەڕێن لەڕێگای شەفاعەت كردنەوە. خوای گەورە ڕێنموێنی ئیمانداران دەكات بۆئەوەی بچن بۆ لای ئادەم (باوكی مرۆڤایەتی)، دەڕۆن بۆ لای ئادەم وباسی فەزڵی دەكەن، بۆئەوەی شەفاعەتیان بۆ بكات لەلای الله -عز وجل-، پێی دەڵێن: تۆ ئادەمیت وباوكی مرۆڤایەتیت، خوای گەورە بەدەستەكانی تۆی خوڵقاندووە، وفەرمانی كرد فریشتەكان سوجدەت بۆ ببەن، وناوی هەموو شتێكی فێركردیت، وڕۆحی بەبەردا کردویت، وعوزر خوایی دێنێتەوە ودەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، پاشان گوناهەكەی باسدەكات، ئەویش ئەوەیە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- نەهی لێكرد لە دارێک بخوات؛ بەڵام ئەو لە دارەكەی خوارد، وئادەم دەفەرمووێت: نەفسی خۆم شایستەیە شەفاعەتی بۆ بكەم، بڕۆن بۆ لای یەكێكی تر، بڕۆن بۆ لای نوح پاشان دێن بۆ لای نوح، ودەڵێن: تۆ یەكەم نێردراوی (ڕەسولی) خودایت بۆ خەڵكی سەر زەوی، وخوای گەورە بە بەندەیەكی سوپاسگوزار ناوی هێناویت، بەڵام نوح داوای لێبووردن دەكات، ودەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، نزایەكم هەبوو كە دەستبەجێ وەڵامدەدرایەوە؛ وئەو نزایەم كرد لەسەر گەلەكەم، نەفسی خۆم شایستەیە شەفاعەتی بۆ بكەم، بڕۆن بۆ لای یەكێكی تر، بڕۆن بۆ لای ئیبراهیم. پاشان دێن بۆ لای ئیبراهیم، ودەڵێن: تۆ خەلیلی خودایت لەنێو خەڵكی سەر زەوی، (خەلیل: واتا ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)، شەفاعەتمان بۆ بكە لەلای پەروەردگارت، ئایا نابینی لە چی حاڵێكداین؟! ئیبراهیم دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من سێ درۆم كردووە؛ ئەویش ئەوەیە كاتێك ووتی: من نەخۆشم، وكاتێك ووتی: گەورەكەیان ئەمەی كرد، وكاتێك بە سارای ووت: بڵێ من براتم بۆئەوەی سەلامەت بێت لە زیان وشەڕ. هەق وڕاستی ئەوەیە ئەمانە قسەی ناڕاستەوخۆن ودرۆ نین، بەڵام چونكە شێوەیان لە شێوەی قسەی درۆ دەچێت؛ نیگەرانە سەبارەتیان وخۆی بە بچووك دادەنێت لەئاست شەفاعەت كردن، چونكە هەركەسێك زیاتر خودا بناسێت وزیاتر لێی نزیك بێت ئەوا ترسی لە خودا زیاترە، ودەفەرمووێت: نەفسی خۆم شایستەیە شەفاعەتی بۆ بكەم، بڕۆن بۆ لای یەكێكی تر، بڕۆن بۆ لای موسا. پاشان دێن بۆ لای موسا، ودەڵێن: ئەی موسا تۆ پێغەمبەری خودایت، وخوای گەورە فەزڵ وپلەی بەرزی پێبەخشیوویت بە پەیامەكەی وبە قسە كردنی لەگەڵت، شەفاعەتمان بۆ بكە لەلای پەروەردگار، ئایا نابینی لە چی حاڵێكداین؟! موسا دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من كەسێكم كوشت؛ لەكاتێكدا فەرمانم پێنەكرابوو بە كوشتنی، نەفسی خۆم شایستەیە شەفاعەتی بۆ بكەم، بڕۆن بۆ لای یەكێكی تر، بڕۆن بۆ لای عیسای كوڕی مەریەم. پاشان دێن بۆ لای عیسا، ودەڵێن: ئەی عیسا تۆ پێغەمبەری خودایت، وبەفەرمانی خودا لە سکی دایکتدا دروست بویت، وكاتێك كۆرپە بوویت قسەت لەگەڵ خەڵكیدا كردووە، شەفاعەتمان بۆ بكە لەلای پەروەردگار، ئایا نابینی لە چی حاڵێكداین؟! موسا دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، وهیچ گوناهێكی باس نەكردوووە ئەنجامی دابێت، وفەرمووی: نەفسی خۆم شایستەیە شەفاعەتی بۆ بكەم، بڕۆن بۆ لای یەكێكی تر، بڕۆن بۆ لای موحەممەد. پاشا دێن بۆ لای موحەممەد، ودەڵێن: ئەی موحەممەد تۆ كۆتا پێغەمبەری خودایت، وخوای گەورە لە گوناهەكانی ڕابردوو وداهاتووت خۆش بووە، شەفاعەتمان بۆ بكە لەلای پەروەردگار، ئایا نابینی لە چی حاڵێكداین؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: دەچم بۆ ژێر عەرش، وسوجدە دەبەم بۆ پەروەردگارم -عز وجل-، پاشان خوای گەورە ئیلهام وڕێنموێنیم پێدەبەخشێت بۆ ووتنی هەندێك ستایش وحەمد وسوپاسكردن؛ كە لە پێشوودا بە هیچ یەكێك نەبەخشراوە، پاشان دەووترێت: ئەی موحەممەد؛ سەرت بەرز بكەرەوە، داوا بكە؛ پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت بكە؛ بۆت جێبەجێ دەكرێت، ئەویش سەری بەرز دەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەی پەروەردگار ئومەتەكەم، ئەی پەروەردگار ئومەتەكەم، ئەی پەروەردگار ئومەتەكەم، بۆیە شەفاعەتەكەی قەبوڵ دەكرێت. وپێی دەووترێت: ئەی موحەممەد ئەوانەی لێپرسینەوەیان لەسەر نییە لە ئومەتەكەت؛ لە دەرگای ڕاستی بەهەشتەوە بیانبە بەرەو بەهەشت، لەكاتێكدا ئەوان بەشداری خەڵكین لە دەرگاكانی تریشدا. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، دووری نێوان چوارچێوەی دەرگاكانی بەهەشت وەك دووری نێوان مەككە وسەنعایە لە یەمەن، یان وەكو دووری نێوان مەككە وبوسڕایە لە شام -بوسڕا: واتا شاری حەوران-.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».
رواه النسائي في الكبرى وابن ماجه بمعناه وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە بە دوورخستنەوە وبێبەشبوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە دەرهەق بە هەموو پیاوێك كە خۆی دەچوێنێت بە ئافرەتەوە بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە ئافرەتان؛ ئینجا لە شێوە یان ڕەنگ یان چۆنیەتی یان شێوازی پۆشین وڕازاندنەوە یان هەرشێوەیەكی تر بێت، هەروەها بەهەمان شێوە دۆعای كردووە لەو ئافرەتەی كە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە پیاوان، وئەمیش تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.