





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان دار عودی بۆن خۆشە، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن، شەست باڵ درێژن لە ئاسماندا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت یەكەم كۆمەڵ لە ئیمانداران كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا لە ڕۆشناییدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، سیفەتەكانیان هەمووی كامڵە بۆیە میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان خۆشترین بۆن وبەرام وبۆنی بخوڕی لێوە دەردەچێت، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن لە درێژی وڕواڵەتدا، درێژی لاشەیان شەست باڵە لە ئاسماندا.
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، لە نێوان هەردوو پلەیەك وەكو -دووری- نێوان ئاسمان وزەویە، وفیردەوس بەرزترین پلەیە ولەوێوە چوار ڕووبارەكەی بەهەشت هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەیەتی، بۆیە ئەگەر داواتان لە الله كرد؛ داوای فیردەوسی لێبكەن».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە قیامەتدا بەهەشت سەد پلە وئاستی هەیە، ولە نێوان دوو پلە وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەویە، وبەرزترین شوێنی ئەم بەهەشتانە؛ بەهەشتی فیردەوسە، وچوار ڕووبارەكەی بەهەشت لەوێوە هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەی فیردەوسە؛ ئەگەر داواتان لە الله كرد ئەوا داوای فیردەوسی لێبكەن، چونكە ئەو لە سەرووی هەموو بەهەشتەكانە.
لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەم سەرفراز وسەركەوتوون؛ هەتاوەكو فەرمانی الله یان بۆ دێت وئەوانیش هەر سەرفرازن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەی سەرفراز وسەركەوتوون بەسەر خەڵكی تردا، زاڵن بەسەر سەرپێچیكاران، ولە سەر ئەم حاڵەن هەتاوەكو فەرمانی الله دێت وڕۆحیان دەكێشێت لە كۆتا ساتەكانی دونیا پێش ڕوودانی قیامەت.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لەوەی کەسێک بە برا موسوڵمانەکەی بڵێت: ئەی کافر، بەهۆی وشەی كوفرەوە یەکێكیان شایستەی ئەو وشەیە، ئەگەر ئەو كەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا ئەو وشەیە بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە.
لە عیمرانی كوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترینتان ئەوانەی سەردەمی منن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن»، عیمران دەڵێت: نازانم ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو یان سێ سەردەمی -نەوەی- باسكرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە پاش ئێوە خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن ومتمانەپێكراو نین، وشاهێدی دەدەن بە بێ ئەوەی داوایان لێبكرێت شاهێدی بدەن، ونەزر دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وقەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە باشترین كۆمەڵ لە نێو خەڵكیدا ئەگەر كۆ ببنەوە لە یەك سەردەمدا؛ بریتیە لەو كۆمەڵەی كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی تێدایە، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە ئیمانداران وگەیشتن بە سەردەمی هاوەڵان ونەگەیشتن بە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە شوێنكەوتووانی تابیعیەكان، وهاوەڵەكە بە گومان بوو لە باسكردنی ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە سەدەی چوارەم. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پاش ئەوان خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن وخەڵكی متمانەیان پێناكات، وشاهێدی دەدەن پێش ئەوەی داوای شاهێدی دانیان لێبكرێت، ونەرز دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وزێدەڕۆیی دەكەن لە خواردن وخواردنەوە هەتاوەكو قەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت.
لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە کەناوی جورسومی كوڕی ناشیرە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: « بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن».
رواه الدارقطني في سننه وغيرهپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت کە الله هەندێك شتی واجب کردووە و چەند فەریزەتێكی وەكو فەرز داناوە، جا پابەند بن پێیانەوە و تێیاندا کەمتەرخەم مەبن بە وازلێ هێنان یان بە پشت گوێ خستن، هەروەها بەربەست و دوورخەرەوەی دیاریکراوی بۆ داناون کە ئێوە دەپارێزن و ڕێگریتان لێدەکەن ودوورتان دەخەنەوە لە تووشبوون بە ئەوەی کە پێی ڕازی نییە، جا زیاتر ئەنجام مەدەن لەوەی کە شەرع فەرمانی پێکردووە، هەروەها حەرامکراوەکانی حەرام کردووە لەسەرتا، بۆیە لێیان نزیک مەبنەوە، جگە لەمانە شتەکانی تری وازلێهێناوە و بێدەنگ بووە سەبارەتیان وەكو ڕەحم پێتان، و لەسەر بنەمای ڕێگەپێدراوی خۆیان دەمێننەوە، کەواتە بەدوایاندا مەگەڕێن.
لە ئەبی موحەممەد حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب (كچەزای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: لەبەرم كردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە».
رواه الترمذي والنسائيپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی کردووە بە وازهێنان لەو قسە و کردەوانەی کە گومانت تێیاندا هەیە، ئایا نەهی لێكراوە یان نا، ئایا حەرامە یان حەڵاڵ، وڕێنموێنی كردووە بۆ پابەندبوون بەوەی کە گومانی تێدا نییە و دڵنیایت لە چاكی و حەڵاڵبوونی.
لە ئەبی یەعلا شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە چاکەکاری دەرهەق بەهەموو شتێک واجب کردووە، وچاکەکاری: بریتیە لە هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە بەبەردەوامی، لە پەرستنی وکردنی خێر وچاکە وئازارنەدان ودوورخستنەوەى زیان لە بوونەوەرەکان، وتەنانەت چاکەکاری لەکوشتن وسەربڕینیش دەگرێتەوە. چاکەکاری لە کوشتن لەکاتی تۆڵەسەندنەوە (القصاص): ئەوەیە ئاسانترین وخێراترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ دەرچوونی ڕۆحی کوژراوەکە. وچاکەکاری لە سەربڕیندا: بەوە دەبێت چاکەکاربێت بەرامبەر ئاژەڵ ئەمیش بەتیژکردنی ئامێر وکەرەستەى سەربڕینەکە، ونابێت لەپێش چاوی ئاژەڵەکە تیژی بکات، ونابێت سەری ببڕێت لەکاتێکدا ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات.
لە ئەبی مالیك حارس كوڕی عاسمی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- پڕکاری تەرازوی چاکەکارییە، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت لە هەوڵدان، یان ڕزگارب نەفسی بەدەست دەخات (لە دۆزەخ) یان نەفسی تیا دەبات (بەهۆی خراپەکارییەوە)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پاکبوونەوەی دەرەکی -ئاشکرا- بریتیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن وئەمیش مەرجە بۆ قبوڵبوونی نوێژ. کاتێک دەفەرموێت: (-الحمد لله- تەرازووى چاکەکان پڕ دەکات)، وئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە بە سیفاتەکانی کامڵبوونی لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشویستنی و بەمەزندانانى، ووتنی -سبحان الله- دانپێدانانە بەوەى خواى گەورە بەریئە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وپاک وپیرۆزە، ئەم زیکرە دەکێشرێت لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیە تەرازووی کردەوەکان پڕ دەکات. وکاتێک دەفەرموێت: (-سبحان الله والحمد لله-) ؛ ئەمە بەپاکدانانى خواى گەورەیە لە هەموو کەموکورتیەک و وەسفکردنیەتی بە کەماڵ وتەواوى بەو شێوەیەی شیاوی شکۆداریەتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەگەورەدانانى کە هێندەی نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکاتەوە. و(نوێژ ڕۆشناییە) بۆ بەندە لە دڵی، وڕووی، ولە گۆڕەکەیدا ولە ڕۆژی قیامەت. و(خێرکردن بەڵگەیە) ؛ بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕی ئیماندار، وجیای دەکاتەوە لە مونافیق کە خێر ناکات چونکە باوەڕی بە پەیمان پێدان لەسەری نیە. و(ئارامگرتن ڕۆشناییە)؛ بریتیە لە بەندکردنی نەفس لە توڕەیی وناڕەزایی دەربڕین وهەروەها گەرمی لەگەڵدایە، وەکو ڕۆشنایی خۆر ؛ چونکە سەختە بۆیە پێویستی بە جیهادکرنی نەفس هەیە وهەروەها بەندکردنی لەوەى نەفس حەزی پێی هەیە، بۆیە ئیماندار بەردەوام ڕۆشندار وهیدایەتدراوە ولەسەر ڕێگای ڕاست بەردەوامە، وئەمیش ئارامگرتنە لەسەر گوێڕایەڵی الله، ودوورکەوتنەوە لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى، وهەروەها ئارامگرتنە لەسەر ناڕەحەتیەکان وجۆرەکانى ناخۆشی لە دونیادا. و(قورئان بەڵگەیە بۆت)؛ ئەمیش بە خوێندنی وکردەوە پێکردنی، یان (بەڵگەیە لە دژت)؛ ئەمیش بە دوورکەوتنەوە لە خوێندنی یان کردەوەپێکردنی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە هەموو خەڵکی هەوڵدەدەن وبڵاو دەبنەوە وهەڵدەستن لە خەوەکانیان ودەردەچن لە ماڵەکانیان بۆ کردنی کاری جیاواز، تێیاندایە گوێڕایەڵی خواى گەورەیە بۆیە نەفسی خۆی دەرباز دەکات لە چوونە دۆزەخ، وتێیاندایە لادەدات لەمە وتووشی گوناهـ وتاوانەکان دەبێت بۆیە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بەچوونە دۆزەخ.