Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە وەکو تۆڵە زیان لە بەرانبەر بدەین؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی حەق سەندنەوەدا نەبێت -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر خەڵكی تەنها بەپێی بانگەشەی خۆیان بڕیاریان بۆ بدرێت بەبێ بوونی بەڵگە وهۆکار؛ ئەوا كەسانێك داوای سامان وخوێنی خەڵكانێك دەكەن، بۆیە واجبە لەسەر بانگەشەكار بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر داواكەی، ئەگەر بەڵگەی پێ نەبوو ئەوا بانگەشەكە پیشانی ئەو كەسە دەدرێت كە داوای لەسەر تۆماركراوە، ئەگەر نكۆڵی لەم بانگەشەیە كرد ئەوا دەبێت سوێند بخوات وبانگەشەكە هەڵدەوشێتەوە.
ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو خواردنەوانەی کە لەوێ دروست دەکرێن ئایا حەرامن، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- داوای ڕوونكردنەوەی كرد دەربارەیان. ئەبو موسا -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو خواردنەوانە بریتین لە (بیتع): شەرابی -مەی- هەنگوین، و (میزر): شەرابی جۆ. پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کە دەربڕینی ڕستەی پوخت وڕەوانی پێبەخشراوە؛ فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەوەی حەج بکات بۆ خوای گەورە (بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خودا )، وکردەوەی ناڕەوا نەکات لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجەکەدا -کردەوەى ناڕەوا وەکو جووتبوون وپێشەکیەکانی لە ماچکردن وبەریەککەوتن-، وهەروەها هیچ قسەیەکی خراپ نەڵێت، وفاسقێتی نەکات ئەمیش هەموو تاوان وگوناهەکان دەگرێتەوە، ونمونەی فاسقێتی بریتیە لە کردنی قەدەغەکراوەکانى ئیحرام، ئەوا لە حەجکردنەکەى دەگەڕێتەوە بە لێخۆشبوونەوە هەروەکو چۆن منداڵ لەدایک دەبێت بە بێ گوناهـ .
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا خواردن ئامادەیە ونوێژخوێن دڵی لەلایەتی و بەپەرۆشیەتی ؛ بەهۆی برسێتیەوە. وهەروەها نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا تەنگاوە، چونكە نوێژخوێن بیری لەلای چۆنیەتی خۆ دەربازكردنە لەم ناڕەحەتیە ؛ بۆیە بەڕێكی نوێژەكەی ئەنجام نادات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە یەكێك لە ئەدەبە واجبەكان لەسەر ئەوانەی ئامادەی نوێژی هەینی دەبن بریتیە لە: بەجوانی گوێگرتن بۆ وتاربێژ ؛ بۆئەوەی بیر لە ئامۆژگاریەكان بكاتەوە، و هەركەسێك قسەیەك بكات ؛ لەكاتێكدا ئیمام وتار دەدات -ئەگەرچیش قسەیەكی كەم بێت- ؛ وەكو بەیەكێكی تر بڵێت: (بێدەنگ بە) و (گوێبگرە)، ئەوا فەزڵی نوێژی هەینی لەدەستچووە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە: یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چووكی نێر، وبڕینی پێستی زیادەیە لەسەرەوەی ئەندامی مێینە ؛ لەبەشی سەرەوەی میتكە. دووەم: لابردنی موی دامێن سێیەم: كورتكرنەوە وبڕینی سمێڵ، بریتیە لە كورتكردنەوەی ئەو مووەی بەشی سەرەوەی لێوی پیاو دادەپۆشیت ؛ كورتكردنەوەی بەشێوەیەك لێو دەربكەوێت. چوارەم: بڕین وكورتكرنەوەی نینۆكەكان. پێنجەم: لابردنی مووی بن باڵ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەبڕین وكورتكردنەوەی سمێڵ، ونابێت وازی لێبهێنێت هەتاوەكو درێژ دەبێت ولێوەكان دادەپۆشێت، ئەگەر گەیشتە ئاستی بەشی سەرەوەی لێوەكان دەبێت بیبڕێت وكورتی بكاتەوە. لەبەرامبەردا فەرمانیكردووە بە هێشتنەوەی ڕیش و وازی لێبهێت هەتاوەكو درێژ وچڕ دەبێت.
عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-ی فێركرد بەشێوەیەكی كرداری ؛ بۆئەوەی ڕوونتر بێت بۆ تێگەیشتن، بانگی کرد کە دۆلکەیەک ئاوی بۆ بهێندرێت ؛ سێ جار ئاوی کردە سەر دەستی، پاشان دەستی ڕاستی كردە نێو دۆلكەكە وئاوی بەچنگی دەستی هێنا وخستیە نێو دەمی -ئەملاوئەولای پێكرد (غەڕغەڕەی بەئاوەكە كرد)- ودەری كرد، دواتر بەهەناسە ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی وپەرشی كرد، پاشان سێ جار ڕووی شۆرد، ئینجا دەستەكانی شۆرد هەتاوەكو ئانیشكی (ئانیشكیشی شۆرد)، پاشان بە دەستە تەڕەكانی سەری مەسحكرد ؛ یەك جار، پاشان پێیەكانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكان (گوێزنگەكانیشی شۆرد). كاتێك دەستنوێژگرتنی تەواو كرد ؛ پێیانی ووت كە ئەو پێغەمبەری بینیووە -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە دەستنوێژی گرتووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی پێیاندا كە هەركەسێك وەكو ئەو دەستنوێژ بگرێت، پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات ؛ بە خشوع وئامادەبوونی دڵ لەپێش پەروەردگار، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لەسەر ئەم دەستنوێژە ڕێك ونوێژە دڵسۆزە بە لێخۆشبوون لە هەموو گوناهەكانی پێشووی.