





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
بورەیدەی کوڕی حوسەیبی ئەسلەمی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «بە ناوی خواوه و له پێناوی خوادا بجەنگن، بجەنگن دژ بە کەسانێک كه باوەڕ به خودا ناهێنن، بجەنگن وخیانەت له دەستكەوتەکانى جەنگ مەكەن، چونکە دابەش دەكرێت بەسەرتاندا، غەدر وستەم مەكەن (پەیمانەکان مەشکێنن)، لاشەی کوژراوان مەشێوێنن، منداڵ مەکوژن، ئەگەر ڕووبەڕووی دوژمنه بێباوەڕەکان بوویتەوه بانگهێشتیان بکە بۆ سێ شت، -یان سێ سيفەت- هەرکامێکیان جێبەجێکرد لێیان وەربگرە و وازیان لێبهێنە، پاشان بانگھێشتیان بكه بۆ سەر ئاينى ئیسلام، ئەگەر وەڵامیان بە بەڵێ بوو لێیان وەربگرە، و وازیان لێبهێنە، پاشان بانگھێشتیان بکه كه لە شوێنی خۆیانەوە بگوێزرێنەوە بۆ شوێنی كۆچكەران (بۆ مەدینە)، ئاگاداريان بکەرەوە ئەگەر ئەوەیان ئەنجامدا ئەوا ھەر مافێک بۆ كۆچكەران هەیە بۆ ئەوانیش هەیە، وهەر ئەركێک دەکەوێته سەر شانى كۆچكەران دەکەوێتە سەر شانى ئەوانیش، جا ئەگەر ئەوەیان ڕەت کردەوه وشوێنى خۆیانیان بەجێنەهێشت، ئاگاداریان بكەرەوە ئەوانیش وەك عەرەبە موسوڵمانە دەشتەکیەكان وان -وەکو ئەعرابیە مسوڵمانەکان وان-، ئەو حوكمەی خوایان لەسەر جێبەجێدەکرێت كه لەسەر باوەڕداران جێبەجێدەکرێت، بەڵام له دەستكەوتى جەنگ ودەستكەوتەكانى تریش (الغنيمة و الفيء) هیچیان پێنادرێت، مەگەر ئەوەی شان بەشانى موسڵمانان جیهاد بكات ئەگەر ئەمەشيان ڕەت کردەوە؛ ئەوا داوایان لێ بكه سەرانە (باج) بدەن، ئەگەر ڕازی بوون لێیان وەربگرە و وازیان لێبھێنە، ئەگەر ڕازى نەبوون داوای يارمەتى وپشتگیرى لە خودا بکه، و لە دژیان بجەنگە، وئەگەر گەمارۆى خەڵکانی نێو قەڵایەكت دا، وداوایان لێکردیت پەيمانێکیان لەگەڵدا مۆر بکەیت بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا لەگەڵياندا مۆری مەکە، بەڵکو خۆت وهاوەڵەکانت پەيمانى پارێزراوی خۆتانیان بدەنێ چونكە ئەگەر ئێوە پەيمانى خۆتان و هاوەڵەکانتان بشکێنن ئەوا ئاسانترە لەوەی كه پەيمانێک بەناوى خوا وپێغەمبەرەکەیەوە بشکێنن، خۆ ئەگەرخەڵکانی نێو قەڵايەكت گەمارۆدا، وداوایان لێکردیت كه حوكمى خودایان بەسەردا جێبەجێبكەیت، ئەوەیان لەگەڵدا مەکە، بەڵکو حوكمى خۆتیان بەسەردا جێبەجێ بکە، چونكە تۆ نازانیت كه ئايا وەكو پێویست دەتوانی بڕیار وحوكمى ڕاستى خوایان لەسەر جێبەجێ بکەیت يان نا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەبورەیدە -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوپایەک یان مەفرەزەیەکی نارد بۆ جەنگ دژی کافرەکان؛ وکەسێکی وەکو سەرکردە دانا لەسەر ئەم سوپایە بۆ ئەوەى یەکگرتوو بن ویەکڕیزییان پارێزراو بێت وکاروباریان بەڕێوە ببات، وفەرمانى بە سەرکردەکە کرد کە تەقواى خواى گەورە بکات ولە خودا بترسێت وسنووری حەرامکراوەکان تێنەپەرێنێت وبە باشی مامەڵە بکات لەگەڵ ئەو مسوڵمانەى لەگەڵ ئەودا دەردەچن، پاشان ڕێنمایی کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بەرامبەر دوژمنەکان، پێویستە : 1/ خۆیان بپارێزن ودوور بن لە دزی کردن لە دەستکەوتەکانى جەنگ، 2/غەدر وستەم نەکەن (پەیمان مەشکێنن ئەگەر ئەوان پەیمانیان نەشکاند بەڵام ئەگەر ئەوان پەیمانیان شکاند ئەوە حاڵەتێکی ترە)، 3/ لاشەکان نەشێوێنن پاش ئەوەى کوژران، 4/ ئەوانە نەکوژن کە بەشداری جەنگیان نەکردووە وەکو منداڵەکان وبەتەمەنەکان وئافرەتەکان وئەوانەى لە پەرستگاکاندان، 5/ دار مەشکێنن وشوێنی ئاوەدانی تێکمەدەن، لەگەڵ چەند ڕێنماییەکی تر کە لە فەرموودەی تردا زۆر بە ووردی وجوانی باسکراوە، وپێویستە سەرەتا بە بانگەشە کردنیان بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام دەستپێبکەن، ئەگەر وەڵامیان دایەوە ئەوا پێویستە کۆچ بکەن بۆ مەدینە، وفێریان بکەن ئەوەى بۆ ئەوان دەبێت بۆ موهاجیرەکان (کۆچکەرەکان) وئەنساڕیەکانیش (پشتیوانەکانیش) دەبێت وئەوەى لەسەر ئەوان دەبێت لەسەر موهاجیرەکان وئەنساڕیەکانیش دەبێت؛ ئەمیش لە ڕوانگەی ئەرک وماف و واجباتەکانەوە، ئەگەر نەیانویست کۆچ بکەن ئەوا وەکو ئەعرابیەکان (ئەو عەرەبانەى لە دەشت دەژین) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر ئەمەشیان ئەنجام نەدا ئەوا پێویستە باج (جزیە) بدەن، ئەگەر باجیان نەدا ئەوا پێویستە پشتیوان بە خواى گەورە دەست بکەن بە جەنگ لە دژیان، وئەگەر مسوڵمانان دەوری خەڵکانی هەر قەڵایەکیان دا (تەوقیانیان کرد) ئەوا نابێت بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەی پەیمانیان پێبدرێت بەڵکو دەبێت پێویستە مسوڵمانان بەناوى خۆیانەوە پەیمان بدەن، چونکە ئەگەر ئەم پەیمانەی بە ناوى مسوڵمانانەوەیە شکێنرا تاوانەکەى کەمترە لە شکاندنی پەیمانێک کە بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەیەوە بێت، وبەهەمان شێوە ئەگەر خەڵکانی نێو قەڵاکە داوایان لە مسوڵمانان کرد کە حوکمی خودایان بەسەردا جێبەجێ بکەن ئەوا مسوڵمانان نابێت حوکمی خودایان بەسەردا جێبەجێ بکەن چونکە لەوەیە حوکمێک بکەن بەناوی حوکمی خوداوە ولە ڕاستیشدا حوکمی خودا نەبێت یان لەوەیە لە جێبەجێکردنی حوکمەکەدا ڕاستی نەپێکن، وئەمیش تاوانە، بەڵکو دەبێت مسوڵمانان بە پێی توانا وئیجتیهادی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن وحوکمیان بەسەردا جێبەجێ دەکەن.
لە ئیبن دەیلەمیەوە دەڵێت: هاتم بۆ لای ئوبەی کوڕی کەعب، ووتم: شتێک هەیە لە دڵمدا سەبارەت بە قەدەر، شتێکم پێ بڵێ؛ بەڵکو خواى گەورە لەسەر دڵمی لابەرێت، ئەویش ووتی: «ئەگەر بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتون ببەخشیت ئەوا خواى گەورە لێت قبوڵ ناکات هەتا باوەڕ بە قەدەر دەهێنیت، وبزانیت ئەوەی تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، وئەگەر لەسەر بیروباوەڕێکی تر جگە لەمە بمریت؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخیت (واتە: ئەگەر باوەڕت بە قەزا وقەدەری خودا نەبێت ئەوا لە ئەهلی دۆزەخیت)». ئیبن دەیلەمی دەڵێت: «هاتم بۆ لای عبداللەی کوڕی مەسعود، وحوزەیفەی کوڕی یەمان، وزەیدی کوڕی سابت، هەموویان هەمان شتیان بۆ گێڕامەوە کە لە پێغەمبەرەوە ئەمەیان بیستبوو -صلى اللە علیە وسلم-».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی فەیروزی دەیلەمی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە ناخیدا شتێک لە گومان هەبوو سەبارەت بە قەدەر، بۆیە ترسا لەوەى کە ئەم گومانە ببێتە هۆی ئینکار کردنی قەدەر، بۆیە پرسیاری لە زانایەک کرد لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئەوەى بۆی چارەسەر بکات. ئەمە دەریدەخات کە پێویستە مسوڵمان پرسیار بکات لە زانایان سەبارەت بە شتێک لە لای ڕوون نییە یان جێگای گومانە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ}[النحل: 43]، واتە: {ئێوه پرسیار لە ئەهلی زیكر (زانایان) بکەن ئەگەر سەبارەت بە بابەتێک یان مەسەلەیەک نازانن}، ئەو زانایانە فەتوایان بۆ عبداللە دا کە دەبێت باوەڕی بە قەزا وقەدەر هەبێت، وهەروەها پێیان ووت بەخشینی سامانێکی زۆر لە کەسێک قبوڵ ناکرێت ئەگەر باوەڕی بە قەزا وقەدەر نەبێت، وئەوەى بمرێت لەسەر باوەڕ نەبوون بە قەزا وقەدەر ئەوا لە ئەهلی دۆزەخ دەبێت.
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، تۆ تامی ئیمان ناچێژیت هەتا بزانیت ئەوەى تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: «قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت».عوبادە دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەى لەسەر بیروباوەڕێک بمرێت جگە لەمە؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە». ولە گێڕانەوەکەى (أحمد)دا: «یەکەم شت کە خواى گەورە دروست کرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، بۆیە لەو کاتەدا هەموو ڕووداوێکی نووسی هەتا قیامەت هەڵدەستێت». ولە گێڕانەوەکەى ئیبن وەهبدا کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى باوەڕی بە خێر وشەڕی قەدەر نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە دۆزەخدا دەیسوتێنێت».
ئیبنو وەھەب لە قەدەردا گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعوبادەی کوڕی سامت -ڕەزای خوای لێبێت- وەسیەت وئامۆژگاری کوڕەکەى بەناوى (وەلید) دەکات بە باوەڕهێنان بە خێر وشەڕی قەدەر، وسەرەنجامە باش وچاکەکانى ئەم باوەڕهێنانەى بۆ ڕووندەکاتەوە لە دونیا وقیامەتدا، وسەرەنجامە خراپ وشەڕەکانى ئینکار کردنی باوەڕهێنان بە قەدەری بۆ ڕووندەکاتەوە لە دونیا وقیامەتدا، وبەڵگە دەهێنێتە لەسەر قسەکانى لە سونەتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیسەلمێنێت خواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری شت وڕووداوەکان داوە، وفەرمانى کردووە بە نووسینی ئەم قەدەرانە پێش ئەوەى بوونەوەرەکان دروستبکرێن، بۆیە هەر شتێک ڕووبدات لە گەردووندا لە قەدەردا نووسراوە هەتا ڕوودانى قیامەت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: «شکۆداری ئیزارمە*، وخۆبەگەورەزانین وشانازی کردن چارۆکەمە**، هەرکەسێک ڕکابەرایەتی من بکات لە هەریەکێکیاندا سزای دەدەم». *(ئیزار: ئەو پۆشاکەیە بۆ نمونە وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ و دسداشە وهاوشێوەکانیان کە بەشی خوارەوەى لاشە دادەپۆشن ولە ژێر چارۆکە یان بشت یان عاباوە لەبەر دەکرێن)، **(چارۆکە: ئەو پۆشاکەیە بۆ نمونە وەکو عابا یان بشت کە لە سەرەوەى ئیزارەوە لەبەر دەکرێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەشکۆداری وخۆبەگەورەزانین دوو سیفەتن تایبەتن بە خواى گەورە کە هیچ بوونەوەرێک هاوبەشی وشەریکی خودا نین لەم سیفاتانەدا، هەروەکو چۆن پیاوێک ئیزار وچارۆکەی تایبەت بە خۆی هەیە وکەسی تر لەبەرى ناکات جگە لە خۆی، خواى گەورە ئەم دوو سیفەتەی تایبەت کردووە بە زاتى مەزنی خۆی، وئەم دوو سیفەتە تایبەتمەندییان ئەوەیە کە تەنها سیفەتی خواى گەورەن ونابێت هیچ کەسێک بانگەشەی بوونی ئەم دوو سیفەتە بکات لە خۆیدا یان بەم دوو سیفەتەوە بانگبکرێت لە لایەن خەڵکیەوە، ئەگەر هەرکەسێک بانگەشەی شکۆداری وخۆبەگەورەزانین بکات ئەوا لە ڕاستیدا ئەم کەسە بانگەشەی ئەوەى کردووە کە ڕکابەری خواى گەورە دەکات، وئەوەى ئەم بانگەشەیە بکات ئەوا بانگەشەی ڕکابەرایەتی خودا دەکات لە هێز ودەسەڵاتیدا، پەنا بە خودا، وخودا سزای ئەم جۆرە کەسانە دەدات.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەی خۆی لە کاتێکدا بزانێت کە ئەو کەسە باوکیشی نییە؛ ئەوا کوفرى ئەنجامداوە، وئەوەی بانگەشەی خاوەندارێتی شتێک بکات لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەو شتە نییە؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، وئەوەی کەسێک بە کافر بانگ بکات یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا ئەم بانگەشە وتۆمەت هەڵواسینە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئاگاداری وهەڕەشەیەی توندی تێدایە دژ بە هەرکەسێک یەکێک لەم سێ کردەوەیە ئەنجامبدات چ جای هەرسێکیان بەیەکەوە ئەنجامبدات؟ 1/ کەسێک باوکی ڕاستەقینەى بناسێت، وڕەچەڵەکی دووپاتکرابێتەوە، بەڵام ئینکاری لێبکات وخۆی وا دەربخات کە ڕەچەڵەکی نازانێت وبانگەشە بکات بۆ ڕەچەڵەکێکی تر جگە لە ڕەچەڵەکی باوکی ڕاستەقینەى یان بانگەشەی خۆ دانە پاڵ هۆزێکی تر بکات. 2/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە خاوەنداری شتێکە لە ڕەچەڵەک یان پارە وماڵ یان مافێک لە مافەکان یان کارێک لە کارەکان یان زانستێک لە زانستەکان یان بە درۆوە بانگەشەی بوونی سیفەتێک بکات لە خۆیدا کە ئەم بانگەشەیە وەکو هەل وەربگرێت بۆ ئەوەى خەڵکی بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوون ودووری خۆی ڕاگەیاند لەم جۆرە کەسە، وفەرمانى پێکرد کە شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا چونکە لە ئەهلی دۆزەخ دەبێت. 3/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە مسوڵمانێک بووە بە کافر یان جولەکە یان نەسڕانی یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، ئەگەر مسوڵمانەکە لە ئاینەکەى لای نەدابێت ئەوا ئەم وتانە بۆ کەسەکە دەگەڕێـتەوە چونکە ئەم کەسە خۆی شایەنی ئەم سیفەتە ناشیرینانەیە نەک مسوڵمانێک کە دوورە لە هەموو وتە وکردەوەیەکی خراپ.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرموویەتی: نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە، بە درۆ دانانی الله ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد، دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای الله لە دووبارە زیندووکردنەوەى، وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە، لە کاتێک الله تاکە، وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە الله وئەو پێویستی بە هیچیان نییە، الله نە منداڵی هەیە ونە لە كەس بووە، وهیچ شتێک وەکو الله نییە».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەیەكی قودسیدا ڕوونیدەكاتەوە: خوای گەورە -عز وجل- باسی موشریك وكافرەكان دەكات كە ئەوان خودا بە درۆ دوزانن وبە كەموكورتی وعەیب وەسفی دەكەن، لەكاتێكدا مافی ئەوەیان نییە. بە درۆ دانانی الله، ئەوەیە كە دەڵێن: الله جارێكی تر زیندوویان ناكاتەوە لەپاش مردنیان هەروەكو چۆن یەكەمجار لە نەبوونەوە دروستی كردون، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەوەی بتوانێت لە نەبوونەوە بخوڵقێنێت، بێگومان بەتوانایە لەسەر دووبارە دروستكردنەوەیان ؛ بەڵكو ئاسانترە، ئەگەرچیش هەردوویان خوڵقاندن ودووبارە خوڵقاندنیان لای خوای گەورە یەكسانە، وخوای گەورە لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. جوێندانیان، ئەوەیە كە دەڵێن: خوای گەورە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەو تاكە بەهەموو كامڵیەك لە ناو وسیفەت وكردەوەكانی، وپاك وبێگەردە لە هەموو كەموكورتی وعەیبێك، وهەموو بوونەوەرەكان پێویستیان بە ئەوە، وئەو پێویستی بە هیچ یەكێك نییە، وباوكی هیچ یەكێك نەبووە، ومنداڵی كەس نەبووە، وهیچ هاوتا وهاوبەش وهاوشێوەیەكی نییە -سبحانه وتعالی-.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریفەرموودەکە: (خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم -منداڵدان-): خواى گەورە فریشتەیەکی کردووە بە بەرپرسیاری ڕەحم ئەمیش ئەو شوێنەیە کە منداڵ تێیدا گەشە دەکات لە سکی دایکیدا. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-): واتا دڵۆپەیەک لە ئاوی باوکەکە. هەمان شت دەڵێتەوە لە قۆناغەکانى تردا: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-) کە ئەم تۆپەڵەیە پارچە خوێنێکی چڕە. پاشان دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت) کە بێگومان ئەم پارچە گۆشتە گەورەترە بە عەرەبی پێی دەووترێت: -مُضْغة-، ولە گێڕانەوەیەکدا باسی ئەوە کراوە کە ماوەى نێوان هەر قۆناغێک لەمانە بریتیە لە چل ڕۆژ، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات): واتا پارچە گۆشتەکە گەشە بکات چونکە کۆتا قۆناغە، وکامڵکردنی خوڵقاندنی بە فووتێکردنی ڕۆحە بۆ ناو لاشەکە وئەمیش پاش 120 ڕۆژ ڕوو دەدات. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ) واتا ئەی پەروەردگار بنووسم نێر یان مێ؟. (خراپەکار یان چاکەکار): واتا خراپەکارە وئەهلی دۆزەخە یان چاکەکارە وئەهلی بەهەشتە بۆ ئەوەى بەهەمان شێوە بینووسم؟. (ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟): ئایا ڕزقەکەى کەمە یان زۆر وئایا بڕی ئەم ڕزقە چەندێکە؟. (ئایا چەندێک دەژێت؟): ئایا تەمەنی چەند ساڵ دەبێت لە ژیاندا؟ کورت یان درێژ دەبێت؟. (هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە): واتە ئەوانەى باسکراوە دەنووسرێت بەو شێوەیەی خواى گەورە فەرمانى پێکردووە لەکاتێکدا کە منداڵەکە لە ناو سکی دایکیدایە.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە، وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت».
ئیبنو خوزەیمە لە تەوحیدا گێڕاویەتیەوە - عەبدوڵڵای کوردی گێڕاویەتیەوە لە ئەلسوننەتدا(کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە)، واتە: ئەو کورسیەی کە خواى گەورە لە (ئایەت الكرسي) باسیکردووە {وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ}[البقرة: 255]، واتە: {کورسی پەروەردگار ئاسمانەکان وزەوی گرتۆتەوە} مەبەست لە کورسی شوێنێکە پەروەردگار پێیەکانی [(لەسەر یان لە نێو) دادەنێت] ئەمیش بۆ لێکدانەوەى شوێنی پێیەکانە چونکە مەبەست شوێنەواری پێیەکان نییە بەڵکو مەبەست لەوەى شوێنێکە ودروستراوێکە لە دروستکراوەکانى خواى گەورە، وئەم لێکدانەوەیە بۆ وشەی (کورسی - الكرسي) لە لایەن عبداللەی کوڕی عەباسەوە باسکراوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وئەم لێکدانەوەیە بەناوبانگترینە لە نێو ئەهلی سونەدا، وسەلێمنراوە کە ئەو وتوویەتی، وئەوەى دەیگڕێنەوە کە کورسی بە واتای زانست (العلم) دێت؛ ئەم گێڕانەوە نەسەلمێندراوە کە ئەو وتبێتی، وبە هەمان شێوە ئەوەى دەگێڕدرێتەوە لە حەسەنی بەسڕیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە وتبێتی: کورسی عەرشە؛ ئەم گێڕانەوەیە لاوازە (ضعیفة) ودروست نییە بدرێتە پاڵ ئەو، وخواى گەورە دوو پێی هەیە بە شێوەیەک شایەنی مەزنی خۆی بێت بە بێ لێکدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندن وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى، (وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت) واتا: هیچ کەسێک ناتوانێت گەورەیی قەبارەی عەرش مەزەندە بکات، خودا لە سەرەوەی عەرشە کە ئەمیش دروستکراوێکی مەزنە، وقەبارەی مەزنی ئەم عەرشە تەنها خودا دەیزانێت.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (جولەکەیەک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، خواى گەورە ئاسمانەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وچیاکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، پاشان دەفەرموێت: من پادشام)، «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت»، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وما قدروا اللهَ حقَّ قَدْرِه}[الزمر: 67]، واتە: {كافران وبێباوەڕان خوای گەورەیان بە گەورەنەزانیوە ونەیان ناسیووە بەو جۆرەی شیاوی ئەو زاتەیە}.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر مەزنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- کە هەموو ئاسمانەکان لەسەر یەک پەنجە لە پەنجەکانى دەستی پیرۆز ومەزنی دادەنێت، وهەموو بوونەوەرە دروستکراوە زانراوەکان بە مەزن وگەورەییان لەسەر یەک پەنجە دایان دەنێت، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت -سبحانه وتعالى- ئەوا هەموو ئاسمانەکان وزەوی وبوونەوەرەکانیش لەسەر یەک پەنجەی پیرۆزی دادەنێت. وئەمیش لەو زانستانەیە کە وەکو میرات لە پێغەمبەرانەوە ماوەتەوە کە ئەوانیش لە ڕێگەى وەحی (سروشی) ئاسمانەوە بۆیان دابەزیوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەکەى جولەکەکەی بە ڕاستدانا وجێی سەرسوڕمانی بوو وپێی خۆش بوو، بۆیە پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت ئەمیش وەکو بە ڕاستدانانێک بۆ قسەکانى، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} [الزمر: 67]، واتە: {(کافران) خوایان نەناسیوە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وئاسمانەکانیش بە دەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە، (لەم ئایەتەدا دووپاتکردنەوە وجێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت)، خودا پاك و بڵندترە لەو هاوبەشدانانە (شیرکانەى) کە هاوبەشدانەران (موشریکەکان) بۆ خواى گەورە بڕیاری دەدەن}، ئەم ئایەتە ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە خواى گەورە دوو دەستی هەیە، ئەمیش وەکو دووپاتکردنەوەیەک بۆ قسەکانى جولەکەکە. ونابێت ئاوڕ بدرێتەوە بۆ قسەکانى ئەوانەى کە ڕاستی واتاکە پەکدەخەن ونایهێڵن، بۆیە ئینکار کردن ونەفی کردن بوونی پەنجەکان بۆ خواى گەورە، بەو بیانووەی کە ئەمە چواندنی پەروەردگارە بە بوونەوەرەکان، وئەو کۆمەڵە گومڕایەی کە واتاى ڕاستەقینەی سیفەتەکانی خودا پەکدەخەن پێیان دەووترێت (المعطلة)؛ نازانن جێگیرکردن ودووپاتکردنەوە لە بوونی سیفەتێکی خودا ماناى چواندنی نییە بە بوونەوەرەکان، هەروەکو چۆن ئێمە سیفەتی ژیان وتوانا وهێز وبینین بۆ خواى گەورە دووپات وجێگیر دەکەین کە ئەم سیفەتانەى هەیە وماناى ئەوە نییە بوونی ئەم سیفەتانە لە بوونەوەرەکاندا چواندنى پەروەردگار بێت بە بوونەوەرەکان، چونکە خواى گەورە {لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ}[الشورى: 11]، واتە: {هیچ شت و كەسێك له خوای گەوره ناچێت (هیچ شتێک بە وێنەى خودا نییە؛ نە لە زاتی پیرۆز ومەزنی، ونە لە سیفات وکردارەکانیشی)، چونكه خوای گەوره تاك وتەنهایە ودروستكارە، وخوای گەوره بیسەر وبینایە، زۆر بیسەره بەوتە وقسەتان، وزۆر بینەرە بە كردەوەتان، وهەموو شتێك دەبیستێت ودەبینێت}.