





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك كاتێك گوێی لە بانگ دەبێت، پاش تەواوبوونی بانگەكە بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ:خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگە)؛ بانگ چەند ڕستەیەكە كە خەڵكی پێ بانگ دەكرێت بۆ پەرستنی الله ونوێژكردن، (التَّامَّةِ:كامڵ ومەزنە)؛ تەواو وكامڵە، وبانگەوازیە بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی- وپەیامی ئاسمان، (وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ:ئەم نوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە)؛ كە بەردەوام ئەنجامدەدرێت، (آتِ:ببەخشە)، (مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ: بە موحەمەد ﷺ -وەسیلەت-)؛ وەسیلەت بەرزترین شوێنە لە بەهەشتدا كە تەنها بۆ ئەو دەبێت، (وَالفَضِيلَةَ:وفەزیڵەت)؛ پلەی فەزڵ وڕێزلێنان كە لەسەرەوەی پلەی هەموو خەڵكیە، (وَابْعَثْهُ:وپێی ببەخشە)، (مَقَامًا مَحْمُودًا:پلەی ستایشكردن)؛ ستایش دەكرێت ئەوەی ئەم پلەیەی پێدەبەخشرێت، ئەمیش پلەی شەفاعەتكردنی مەزنە لە ڕۆژی قیامەتدا، (الَّذِي وَعَدْتَهُ: كە پەیمانت پێداوە)؛ كاتێك دەفەرمویت: ﴿عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا﴾ واتە: ﴿ئومێدەوار بە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)﴾، بەوەی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت. ئەوەی ئەم نزایە بكات لەپاش بیستنی بانگ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو (حەمام)* نەبێت». *(وهەروەها ئاودەستخانە وهەموو شوێنێک دەگرێتەوە کە پیس وچڵکی تێدا بێت)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەسەر زەوی هەمووی شوێنی ئەنجامدانى نوێژکردنە؛ جگە لە چەند شوێنێک نەبێت: لەوانەش گۆڕستان کە شوێنی لە گۆڕدانانى مردووەکانە وهەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە لە نێو چوارچێوەى دیواری گۆڕستانەکەدان، وهەروەها گەرماو (حەمام) کە بە ئاوی گەرم یان هەر ئاوێکی تر خەڵکی خۆیان تێدا دەشۆن بۆ خۆ پاککردنەوە یان بۆ چارەسەر، وهەروەها سەرئاو (ئاودەستخانە) وزبڵدان وشوێنە پیسەکانى تر کە چڵک وپیسی تێدا کۆ دەبێتەوە وشتی بۆگەن وبێزراو وبۆن ناخۆشیان تێدایە. وئیمام نەوەوى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (نوێژکردن لە شوێنەکانى شەیتان مەکروهە بە یەکدەنگی زانایان، وبەهەمان شێوە لە شوێنەکانى ئارەق خواردن وفرۆشتن وشوێنی بەدڕەوشتی ولەشفرۆشی -مەلهاکان- وئەو شوێنانەى مامەڵەى فێڵ وبەرتیلی تێدا دەدرێت، وکڵێساکان وکەنێسەکان-پەرستگاکانى جولەکە- وئاودەستخانەکان وبەو شێوەیە شوێنەکانى تریش). وئەگەر نوێژکردن لە کڵێسا وکەنێسەکان نەهی لێکراو بێت بێگومان لە شوێنەکانى تری بت پەرستیش حەرامە وەکو پەرستگاکانى بوزیەکان وهیندۆسەکان وجگە لە ئەوان.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەمە ناڕەحەت بوو بە لایەوە ولە دەموچاویدا ئەم ناڕەحەتیە بینرا، بۆیە هەستا بە دەستی بەڵغەمەکەى لابرد، وفەرمووی: «ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا»، پاشان لێوارێکی جلەکەى هێنا وتفێکی تێدا کرد وپێچایەوە، وفەرمووی: «یان دەبێت ئەو کەسە بەم شێوەیە بکات (ئەو کەسەی تف دەکات یان بەڵغەم فڕێ دەدات بەم شێوەیە فڕێی بدات)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لەسەر دیواری مزگەوت لە ئاراستەی قیبلەدا، ئەمە بووە هۆی ناڕەحەت بوونی هەتا لەسەر ڕووی ئەم ناڕەحەتیە بینرا، وخۆی هەستا وپاشماوەى بەڵغەمەکەى لابرد بە دەستە پیرۆزەکانى ئەمیش بۆ فێرکردنی ئومەتەکەى، وبۆ دەربڕینی سادە بوونی -تواضع-ی بەرامبەر پەروەردگار وخۆشەویستی ماڵەکەى کە مزگەوتە، وپاشان باسی ئەوەى کرد ئەگەر بەندە لە ناو نوێژدا بوو ئەوا داوا لە خودا دەکات ودەپاڕێتەوە وزیکر ونزا دەکات، وقورئان دەخوێنێت، بۆیە دەبێت لەم حاڵەتەدا خشوعی هەبێت لە نوێژەکەیدا وبیر لە مەزنی خودا بکاتەوە وبیری لای ئەو قورئان ونزا وزیکرانە بێت کە دەیخوێنێت، وخۆی دوور بگرێت لە شتێک کە دوورە لە ڕەوشت جوانى بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ونابێت تف (یان بەڵغەم) فڕێبدات بەرەو ئاراستەى قیبلە، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی کردن بەوەى کە پێویستە ئەنجامبدرێت لە کاتی هەبوونی بەڵغەم وتف وهاوشێوەکانیان، ئەویش ئەگەر پارچە پەڕۆیەک یان کلێنکس یان هەر شتێکی تر هەبوو پێویستە تفەکە (یان بەڵغەمەکە) بخرێتە نێو ئەو پارچە پەڕۆیەوە یان بخرێتە نێو پارچەیەک لە جلەکەى بەری وپاشان جلەکەى پاک بکاتەوە لە پاش ئەنجامدانى نوێژ، وئەگەر ئەمانەى پێشوو نەکرا ئەوا پێویستە تف (یان بەڵغەم) بکات بە لای چەپیدا وبیکاتە ژێر پێی چەپی وبیدات بەیەکتردا بۆ ئەوەى پاشماوەکەى نەمێنێت ودیار نەبێت. وپێویستە نوێژخوێن هەست بەوە بکات کە بەرامبەر پەروەردگار ڕاوەستاوە -سبحانه وتعالى- کە لە ئاسماندایە لە سەرووی عەرشەوە، وخودا دەوری هەموو شتێکی داوە وزانیاری سەبارەت بە هەموو شتێک هەیە وهەموو شتێک دەبینێت ودەبیستێت وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە خودا تێکەڵ بە بوونەوەرەکانى دەبێت یان لەو شوێنەدایە کە نوێژخوێنەکان نوێژی تێدا دەکەن، چونکە هیچ شتێک وەکو خودا نییە وهەرگیز نابێت مرۆڤ بیر لە زاتی مەزنی خودا بکاتەوە، هەروەکو دەفەرموێت: {لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} [الشورى: 11] واتە: {ھیچ شتێك وەکو خودا نیە (نە لەزات و نە لەسیفات و نە لە کرداریدا) وئەو زاتە بیسەر وبینایە}، بۆیە خودا نزیکە لە نوێژخوێنان ونزیکە لەو کەسەی داوای لێدەکات ونزا دەکات وئەم نزیکیە شایستەیە بە مەزنی خۆی، وەکو نزیکی بوونەوەرێک نییە لە بوونەوەرێکی تر، ونمونەش بۆ ئەمە لە دروستکراوەکانیدا؛ خۆر لە سەرەوەى تۆیە بەڵام لە کاتی ڕۆژهەڵاتنیدا یان ڕۆژئاوابوونیدا بەرامبەرت دەبێت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم». ئیبن عەباس دەڵێت: (مزگەوتەکان) دەڕازێننەوە هەروەکو چۆن جولەکە ونەسڕانییەکان ڕازاندیانەوە.
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەمەبەست لە بڵندکردنەوە لێرەدا بەرزکردنەوەى بینای مزگەوتەکەیە، هەروەکو پێشەوا (البغوي) دەڵێت، وزیادەڕەوی کردن لە ڕازاندنەوەى مزگەوت وڕازاندنەوەی مزگەوت لە کردەوەى جولەکە ونەسڕانیەکانە هەروەکو ئیبن عەباس دەڵێت -ڕەزاى خواى لێبێت-. بەڵام دروستکردنی مزگەوت بە شێوەیەک کە بیناکەى پتەو بێت وبە ئاسانی دیوارەکانى نەڕووخێت بە بێ ڕازاندنەوە ونەخش کێشان وزەخرەفە دروستکردن ئەمە مەکروهیەتی تێدا نییە ئەگەر بۆ شانازی وڕیا وناوبانگ دەرکردن نەبێت؛ هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من بنى لله مسجداً بنى الله له مثله في الجنة) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە مزگەوتێک دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە هاوشێوەى ئەوە خانوویەکی بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا). مزگەوتەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خشتی قوڕ دروستکرا بوو وبنمیچی مزگەوتەکە (سەقفی) مزگەوتەکە لە لقە سەوزەکانی دارخورما وپایەکانى ناو مزگەوتەکە لە قەدەکانی دارخورما بوو، وئیمامی ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- هیچی بۆ سەر مزگەوتە زیاد نەکرد و وەکو خۆی هێشتیەوە، ولە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک پایەکان کە لە قەدی دارخورما بوون وبنمیچەکەى کە لە لقە سەوزەکانى دارخورما خەریک بوو تێکدەچوون وبە کەڵکی ئەوە نەدەهاتن بمێننەوە؛ ئیمامی عومەر وەکو یەکەم جار دروستی کردەوە بێ ئەوەى هیچ شتێکی تری بۆ زیاد بکات، ولە سەردەمی ئیمامی عوسماندا -ڕەزاى خواى لێبێت- مزگەوتەکەى گەورە کردەوە ودیوارەکەى لە گەچ وبەرد دروستکرد، وپایەکانى لە بەرد دروستکرد، وبنمیچەکەى گۆڕی بۆ داری بەڕوو، وبەهۆی ئەم ماددانە بینای مزگەوتەکە بەهێزتر بوو، وبە بێ ئەوەى ڕازاندنەوە ونەخش وزەخرەفەی بۆ زیاد بکات، بەڵام ئەو بەردانەى کە نەخشیان لەسەر بوو بە فەرمانى ئەو نەبوو کە نەخشی لەسەر بکرێت بەڵکو خۆی بەو شێوەیە بوو، وئەو هاوەڵانەى کە ئینکاریان لێکرد هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو لەسەر نەهی لێکردنەکەیان بۆ ئەوەى ئەم کردەوەیە قەدەغە بکات مەگەر ئامۆژگاری کردن نەبێت بە شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر لە دروستکردنی مزگەوت بە بێ ڕازاندنەوە، وئەم فەرموودەیە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە مزگەوت نابێت بیناکەی بەهێز بێت وبە ووردی دروستبکرێت وئەم کردەوەیەش مەکروهیەتی تێدا نییە، بەڵکو نەهی کردنە لە ڕازاندنەوە ونەخش کێشان تێیدا وبڵندکردنەوەى مزگەوت کە وەکو باڵەخانەى لێبێت بە بێ هیچ سوودێک چونکە خۆچواندنەوە بە جولەکە ونەسڕانیەکان وهەروەها شوێنی پەرستنی نابێت شتی سەرنجڕاکێشی تێدا بێت بۆ ئەوەى نوێژخوێنان بە خشوعەوە نوێژ بکەن وبیریان لای خوێندنەوەکانیان بێت لە کاتی نوێژدا وهەروەها هەندێک جار ئەم ڕازاندنەوە زیادەڕەوی تێدەکەوێت ودەبێتە هۆی ئیسراف کردنی پارەیەکی زۆر بە بێ هیچ سوودێک کە جاری وا هەیە تەنها بۆ شانازی وڕیایی وناوبانگ دەرکردنە، پەنا بە خودا.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان بە هاوەڵان، بەتایبەتی ئەوانەی زووتر كۆچیان كرد -لە موهاجیرەكان- وهەروەها پشتیوانان -ئەنساڕەكان-، وفەرمووی: ئەگەر كەسێك لە نێو خەڵكی هێندەی شاخی ئوحود ئاڵتون بكات بە خێر ئەوا ناگات بە پاداشتی چنگێك خواردن یان نیوەی لە بەخشینی ئەوان؛ ئەمیش بەهۆی زۆر دڵسۆزی وزۆر ڕاستگۆیی لە نیەتیاندا، هەروەها بەخشین وجەنگاوەرییان پێش فەتح وڕزگاركردنی مەككە بوو ؛ كە لەپێش ئەم كاتە زیاتر پێویست بوو.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە».
رواه أحمد وأصله في صحيح مسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئەم كەسانە ناچنە دۆزەخەوە: ئەوانەی ئامادەی جەنگی بەدر بوون و لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- بەشداریان لەو جەنگەدا كرد كە لە ساڵی دووی كۆچی ڕوویدا، هەروەها ئەوانەی ئامادەی پەیمانی حودەیبیە بوون؛ كە بەیعەتی ڕیزوانیش دەگرێتەوە لە ساڵی شەشی كۆچی ڕوویاندا.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبو بەکر وعومەری فەرموو: «ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە ئەبوبەكری سدیق وعومەری فاروق -ڕەزای خوایان لێبێت- باشترینی نێو مرۆڤەكانن لە پاش پێغەمبەران، وباشترینی نێو ئەو خەڵكەن كە دەچنە بەهەشتەوە لە پاش پێغەمبەران.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات حەسەن وحوسەینی کچەزای سەرورمان وكوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵب وفاتیمەی كچی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم-؛ لە فەزڵدا گەورەی هەموو ئەو گەنجانەن كە بە گەنجی مردوون وچوونەتە بەهەشتەوە، یان ئەوان گەورەی گەنجانی بەهەشتن جگە لە پێغەمبەران وچوار خەلیفەکە نەبێت.
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی هێنا بۆ سەر مینەر، وفەرمووی: «ئەم کوڕەم گەورە وسەردارە (سەیدە)، هیوام ئەوەیە خوای گەورە بیکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان».
بوخاری گێڕاویەتیەوەڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی لە گەڵ خۆی هێنا بۆ مزگەوت لە کاتێکدا حەسەن منداڵێکی بچووک بوو، بۆیە سەری خست بۆ سەر مینبەرەکەى لە مزگەوتەکەیدا، وبە خەڵکی فەرموو کە حەسەنی کوڕی سەید وگەورەیە، وبنچینەى ڕەسن وبەخشندەیە، وسەر بە ڕێزدارترین بنەماڵەیە لەسەر زەویدا، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- حەسەن دەکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە و وەستانی جەنگ ودووبەرەکی لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان، وبەهۆیەوە هەموو مسوڵمانان یەکدەگرن ودەبن بە یەک دەست. وبێگومان ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکە لە بەڵگەکانى ڕاستی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی ڕووداوێک دەکات کە ئەم سەیدە گەورەیە (حەسەنی کوڕی عەلی) هۆکار دەبێت بۆ یەکگرتنەوە وئاشتبوونەوەى دوو کۆمەڵ لە مسوڵمانان ونەهێشتنی دووبەرەکی وناکۆکی لە نێوانیان، وئەمیش ڕوویدا بە دەستبەرداربوونی لە خەلافەت بۆ موعاویە، کە ئەمیش بووە هۆی یەکگرتنەوەى مسوڵمانان، و وەستانی خوێن ڕشتن، وئەم ڕووداوە لە ساڵی کۆمەڵ ڕوویدا (بە -عام الجماعة- ناسراوە) لە ساڵی 40 یان 41 ی کۆچی.