





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گەڕاینەوە لە مەككەوە بەرەو مەدینە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەتا گەیشتینە لای هەندێك ئاو لە ڕێگادا ؛ هەندێك خەڵك پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، و بەپەلە دەستنوێژیان گرت، كاتێك گەیشتنیە لایان پاژنەی پێیان وشكی پێوە دیاربوو وئاو تەڕی نەكردبوو، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككەوە بەرەو مەدینە سەفەری كرد وهاوەڵانی لەگەڵدا بوو، ولە ڕێگەیاندا هەندێك ئاویان -وەكو گۆمێكیان- بینی، هەندێك لە هاوەڵان دەستبەجێ پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، بەڵام پاش دەستنوێژگرتنیان پاژنەی پێی هەندێكیان ئاوی پێنەگەیشتبوو و وشك دیاربوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سزا وتیاچوون لەسەر ئەوانەی كەمتەرخەمن لە شۆردنی پاژنەی پێیان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وفەرمانی پێیان كرد زۆر بەجوانی وڕێكی وتەواوی دەستنوێژ بگرن.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الصلاة)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الفلاح)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، (ئەویش) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (لا إله إلا الله) ؛ لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەبانگدان بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكیە كە كاتی نوێژكردن هاتووە، و ڕستەكانی بانگدان ؛ ڕستەكانی بیروباوەڕی لەخۆگرتووە لەئاینی ئیسلامدا. لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی ڕێگەپێدراوە لەكاتی بیستنی بانگدا ؛ ڕوونیدەكاتەوە، ئەویش ئەوەیە بیسەر وەكو بانگبێژ بڵێت، ئەگەر بانگبێژ ووتی: (الله أكبر الله أكبر)، ئەوا بیسەریش دەڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، بەم شێوە لەپاش بانگبێژ ڕستەكان دووبارە دەكاتەوە هەتا بانگبێژ دەگاتە ئەوەی دەڵێت: (حي على الصلاة) ، (حي على الفلاح)، لەم كاتەدا بیستەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەركەسێك بەدڵسۆزی لەدڵیەوە بانگەكە دووبارە بكاتەوە لەپاش بانگبێژ ؛ دەچێتە بەهەشتەوە. مانای ڕستەكانی بانگدان: (الله أكبر): واتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەهەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە. (أشهد أن لا إله إلا الله): واتا هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. (أشهد أن محمدا رسول الله): واتا دانیپێدا دەنێم وشاهێدی دەدەم بە زمان ودڵم كە موحەمەد پێغەمبەری خودایە، خوای گەورە ناردوویەتی، وگوێڕایەڵیكردنی واجبە. (حي على الصلاة): واتا وەرن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وكاتێك بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله): واتا هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت. (حي على الفلاح): واتا وەرن بۆ هۆكارەكانی بردنەوە وسەركەوتن وسەرفرازی، ئەویش بردنەوەی بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات ؛ هەركاتێك بیری كەوتەوە كە ئەو نوێژەی نەكردووە، هیچ شتێك تاوانی وازهێنان لەو نوێژە ناسڕێتەوە ودایناپۆشێت مەگەر ئەنجامدانەوەی نەبێت كاتێك بیری دەكەوێتەوە، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت} ؛ ڕاڤەیەك بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە نوێژ بەڕێكی وتەواوی ئەنجام بدە هەركاتێك بیرت كەوتەوە كە لەبیرت چووە ؛ ئینجا كاتی نوێژ مابێت یان نەما بێت.
لە ئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دە ڕۆژ دائەبڕا بۆ پەرستنی خوای گەورە لە هەموو ڕەمەزانێک، لە سەرەتادا لە دە شەوی ناوەڕاستی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد بە ڕەجای ئەوەی کە شەوی قەدر یەکێک بێت لەو شەوانە، بەڵام کاتێک زانی لە دە شەوی کۆتاییدایە؛ لەو شەوانەدا ئیعتیکافی کرد، ولە ساڵەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد بیست شەوی کۆتایی ئیعتیکافی کرد وەکو زیاد کردنێک لە پەرستن ونزیک بوونەوە لە خوای گەورە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئافرەتێكی بینی كوژرا بوو لە یەكێك لە جەنگەكاندا، بۆیە نكۆڵی كرد لە كوشتنی ئافرەتان و منداڵان ؛ ئەوانەی هێشتا باڵغ نەبوون.
لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا دەفرەکانیان (قاپەکانیان) خواردن بخۆین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی باست کرد (واتە: لە دەفری ئەهلی کتێب)، ئەگەر جگە لەوانەتان دەستکەوت ئەوا لە دەفری ئەوان خواردن مەخۆن، وئەگەر دەفری ترتان دەستنەکەوت، ئەوا بیشۆرن وخواردنی تێدا بخۆن، وئەوەی ڕاوت کردووە بە تیروکەوانەکەت، ئەگەر ناوی خودا هێنا بوو (لە کاتی وەشانی تیرەکە) ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە فێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە نافێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا پێی بگە لە پێش ئەوەی بمرێت وسەری ببڕە وبیخۆ».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبو سەعلەبە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەوان تاقیکراونەتەوە بە نیشتەجێبوونی ئەهلی کتێب لەگەڵیان، ومەبەستی جولەکە یان نەسڕانیەکانە، وپرسیاری کرد ئایا دروستە لە پەرداخ ودەفرەکانیان خواردن وخواردنەوە بخورێت چونکە گومان لە پیس بوونیان هەیە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای ئەوەی دا کە دروستە، بەڵام مەرجەکەی ئەوەیە کە: 1/ جام وقاپی تر نەبێت. 2/بیانشۆن. وئەبو سەعلەبە باسی ئەوەی کرد ئەوان لە شوێنێک نیشتەجێن کە ڕاوی تێدا دەکرێت، وئەو بە تیروکەوانەی خۆی وبە سەگە فێرکراوەکەی ڕاو دەکات لە گەڵ ڕەچاوکردنی ئادابەکانی ڕاوکردن، وجاری وایە بە سەگی فێرنەکراو ڕاو دەکات، بۆیە پرسیاری کرد ئایا کام لەم جۆرە ڕاوکردنانە بەم کەرەستانەوە دروستە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای بۆ دا ئەوەی کە ڕاوی کردووە بە کەرەستەی خۆی (بە تیروکەوان وهتد) ئەوا دروستە، بە مەرجێک کە ناوی خودا بهێنێت لە کاتى وەشاندنی تیرەکە (یان لە کاتى تەقاندنی ئامێری ڕاوکردنەکە)، بەڵام ئەوەی سەگە فێرکراوانەی ڕاوی دەکەن ودەیهێنن ئەگەر ناوی خودا هێنرا بێت لە کاتی وەشاندنی تیرەکە (ئامێری ڕاوکردنەکە) ئەوا حەڵاڵە، بەڵام ئەو سەگەی کە فێرنەکراوە؛ دروست نییە خواردن لەو گۆشتەی کە ڕاوی کردووە مەگەر بە زیندوویەتی ڕاوەکەی هێنا بێت بۆیە لەم کاتەدا دروستە کە بە شێوەیەکی شەرعی سەری ببڕێت وبیخوات.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە نەزر كردن، ئەمیش بریتیە لەوەی مرۆڤ شتێك لەسەر خۆی واجب بكات لەكاتێكدا شەریعەت فەرمانی نەكردووە بە پابەند بوون پێوەی، وفەرموویەتی: نەزر كردن هیچ شتێك پێش ناخات وهیچیش دوا ناخات، بەڵكو هەندێك شت بەهۆیەوە لە كەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت ؛ كە تەنها ئەوەی واجب بێت لەسەری جێبەجێی دەكات، ونەزر كردن شتێك ناهێنێتە دی ئەگەر ئەو شتە لە قەدەردا هاتبێت كە نایەتە دی.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ كۆمەڵە پیاوێك لە ئەشعەریەكان ؛ داوای وشترم لێكرد بۆ سواربوون، فەرمووی: «والله سوارتان ناكەم (لەسەر هیچ شتێك)، هیچ شتێكم لە لا نییە بۆئەوەی سواری ببن»، پاشان هێندەی خوای گەورە بیەوێت بەو شێوەیە ماینەوە ؛ ودواتر وشتر هێنرا، وفەرمانی كرد وسێ وشتر بە ئێمە درا، كاتێك ڕۆیشتین هەندێكمان بە ئەوانی تریان دەووت: خوای گەورە بەرەكەت ناكاتە نێومانەوە، هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- داوای وشترمان لێكرد بۆ سواری ؛ سوێندی خوارد كە نەیدات پێمان بەڵام دواتر سواری پێداین، ئەبو موسا دەڵێت: هاتین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەمان بۆ باسكرد، ئەویش فەرمووی: «من سواریم پێنەدان، بەڵكو خوای گەورە سواری پێبەخشین، من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خەڵكانێك لە هۆزەكەی، مەبەستیان ئەوە بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشتریان پێبدات بۆئەوەی سواری بن وبتوانن بەشداری جیهاد بكەن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەی وشتریان پێ نەدات چونكە هیچ وشترێكی لەلا نەبوو؛ دەڵێت: بۆیە گەڕانەوە وبەو شێوەیە مانەوە، پاش ماوەیەك سێ وشتریان هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وناردی بەدوایاندا، بۆیە هەندێكیان بە ئەوانی تریان ووت: خوای گەورە بەرەكەت ناخاتە نێو ئەم وشترانەوە؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەی وشترمان پێنەدات بۆ سواری، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە چونە لای پێغەمبەر وپرسیاریان لێكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: ئەوەی سواری پێبەخشین الله یە -سبحانه وتعالی- ؛ چونكە ئەو كاری ئاسان كرد وڕزقی بەخشی، ومن تەنها هۆكارێكم ئەمە لەسەر دەستم جێبەجێ بوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من والله سوێند لەسەر شتێك بخۆم لەوەی بیكەم یان وازی لێبهێنم؛ ئەگەر ببینم شتێكی تر جگە لەوەی سوێندم لەسەری خواردووە خێرتر وباشترە، ئەوا باشترەكە ئەنجام دەدەم و واز لەوە دەهێنم كە سوێندم لەسەری خواردووە، وكەفارەتی سوێندەكەم دەدەم.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە جیاوازی مەبەستی جەنگاوەران لەكاتی جەنگ كردندا؛ هەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی بووترێت ئازایە وهەیە لە پێناو دەمارگیری دەجەنگێت وهەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی شوێنی دیار بێت وهتد، كام لەمانە لەپێناو خوای گەورەیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی جەنگاوەر لە پێناو خوای گەورە ئەوەیە: كە دەجەنگێت بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت.