





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سابتی کوڕی زەحاکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەیعەتمان داوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژێر دارێکدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی، وئەوەی خۆی بکوژێت بە شتێک ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بەو شتە ئازار وسزا دەدرێتەوە، ونەزر کردن لە سەر کەسێک جێبەجێ نابێت ئەگەر ئەو شتە لە ژێر موڵکی ئەو نەبێت (خاوەنی نەبێت)»، ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەعنەت ونەفرەت کردن لە ئیماندار وەکو کوشتنی وایە»، ولە ریوایەتێکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشەیەکی درۆ بکات، بۆ ئەوەی خۆی پێ هەڵ بنێت وخۆی پێ گەورە وبەرز بکاتەوە، ئەوا خوای گەورە هیچ شتێک بۆ ئەو کەسە زیاد ناکات جگە لە بچووک کردنەوەی نەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: ئەوەی سوێندێک بخوات لە سەر شەریعەتێک جگە لە شەریعەتی ئیسلام، وەکو ئەوەی بڵێت: ئەو جولەکەیە یان نەسڕانی، یان مەجوسیە (ئاگرپەرستە)، یان کافرە یان بەریئە لە خودا وپێغەمبەرەکەی ئەگەر ڕووداوێک ببێت یان نەبێت، بە ئەنقەست ودرۆ سوێند بخوات، ئەوا سەر بە ئەو کۆمەڵەیە کە نەفسی خۆی داوە پاڵی لە کۆمەڵە کافرەکان. وئەوەی خۆی بکوژێت بە شتێک وەکو شمشێر وچەقۆ وفیشەک یان هەر کەرەستەیەکی تر ئەوا بەو شتە سزا دەدرێت لە ڕۆژی قیامەتدا. وئەوە نەزر بکات لە سەر شتێک کە لە ژێر موڵکیەتی ئەودا نیە وەکو ئەوەی نەزر بکات لە سەر ئازاد کردنی فڵان بەندە، یان خێرکردن بە ئەوەندە پارە، ئەوا نەزرەکەی هەڵدەوەشێتەوە وگرێنادرێت. وئەوەی نەفرەت ولەعنەت لە ئیماندارێک بکات وەکو کوشتنی وایە، چونکە نەفرەتکەر وبکوژ هاوبەشن لە ئەنجامدانی حەرامکراوەکان وتاوانبار بوون وشایستەی سزان. وئەوەی خۆی گەورە بکات بەو بانگەشە درۆیانەی کە لە ئەودا نین، لە ماڵ وپارە وزانست وڕەچەڵەک وشەرەفمەندی وپلە وپۆست وجگە لەمانە، بۆ سنوور بەزاندن بە سەر بەندەکانی خودا، ئەوا خوای گەورە زیاتر زەلیل وبچووکی دەکاتەوە چونکە ئەو ویستی خۆی گەورە بکاتەوە بە شتێک کە لە ئەودا نییە، بۆیە سزاکەی پێچەوانەى ڕەگەزی مەبەستەکەیەتی.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری دەكات بە وەڵامدانەوەی بانگبێژ ودووبارە ووتنەوەی بانگەكە لەپاش بیستنی، ئەمیش بەو شێوەیە دەبێت كە ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت ؛ ئێمەیش بیڵێینەوە، ڕستە بە ڕستە، كاتێك تەكبیر دەكات -دەڵێت: الله أكبر- ؛ ئێمەیش بیڵێین، وكاتێك شایەتمان دەڵێت ؛ لەپاش ئەو بیڵێین، جگە لەم ڕستانە نەبێت: (حي على الصلاة، حي على الفلاح) واتە: (وەرن بۆ نوێژ، وەرن بۆ سەركەوتن)، چونكە لەپاش ئەم ڕستانە ئێمە دەڵێین: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت).
لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەیەكێك لە سەفەرەكانیدا ؛ دەستنوێژی گرت، كاتێك گەیشتە شۆردنی پێیەكانی ؛ موغیرەی كوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- دەستەكانی درێژكرد بۆئەوەی خوفەكان لەپێی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابكەنێت، وئەویش پێی بشوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازیان لێبهێنە ودایان مەكەنە، چونکە من بە دەستنوێژەوە خوفەكانم لە پێ کردووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی كرد لەسەر خوفەكانی لەجێی شۆردنی پێیەكانی.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریفاتیمەی کچی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: من تووشی سوڕی مانگانە دەبم بەبەردەوامی ولێم ناپچڕێت، تەنانەت لەدەرەوەی ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی، ئایا ئەمە حوكمی وەكو حوكمی سوڕی مانگانەیە ؛ دەبێت واز لە نوێژكردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەمە خوێنی ئیستیحازەیە، كە خوێنێكە بەهۆی پچڕانی دەمار لەمنداڵدانی ئافرەت ؛ تووشی دەبێت، وخوێنی سوڕی مانگانە نیە، ئەگەر كاتی سوڕی مانگانە هات ؛ كە لەو ماوەیەدا تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت پێش ئەوەی تووشی ئیستیحازە بیت، ئەوا واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وكردەوەكانی تر بهێنە ؛ كە دەبێت ئافرەتی حەیزدار ئەنجامیان نەدات لەكاتی سوڕی مانگانە. ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی تەواو بوو، وپاك بوویتەوە لە حەیز، شوێنی خوێنەكە بشۆ، پاشان هەموو لاشەت بشۆ بۆ لابردنی ئەم ناپاكیە (الحدث)ە، پاشان نوێژەكانت ئەنجام بدە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەكات بەوەی ڕیزەكان لەكاتی نوێژدا ڕێك بن، ونابێت هەندێك لەپێش یان لەپاشی هەندێكی ترەوە بێت، وڕێكخستنی ڕیزەكان لەنیشانەی كامڵێتی نوێژە، وناڕێكی ڕیزەكان كەموكورتیە لە نوێژدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو (دۆلكەی) ئاوی دەستنوێژگرتن، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو، با دەستی نەخاتە نێو دۆلكەی ئاوەكە ؛ هەتاوەكو سێ جار دەیشوات، چونکە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە حوكمەكانی پاكوخاوێنی (الطهارة) ڕوونكردەوە، لەوانەش: یەكەم: هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت دەبێت ئاو هەڵبمژێتە نێو لوتیەوە بە هەناسە، پاشان هەر بە هەناسە دەری بكات. دووەم: ئەوەی دەیەوێت خۆی پاك بكاتەوە پاش سەرئاو كردن بەشتێكی تر جگە لە ئاو وەكو بەرد وشتی تر؛ دەبێت ژمارەی تاك بەكاربێنێت، كەمترینیان سێ دانەیە وزۆرترینیان هێندەی ئەوەیە كە پیسیەكە دەبڕێت وشوێنەواری نامێنێت. سێیەم: ئەوەی لە خەو هەستێت ؛ نابێت دەستی بخاتە نێو ئەو دۆلكە ئاوەی دەستنوێژی پێ دەگیرێت هەتاوەكو دەستی سێ جار دەشوات لە دەرەوەی دۆلكەكە، چونكە شەو نازانێت دەستی لە كوێی بووە، بۆیە دوور نیە لەوەی پیسی بەسەرەوە بێت، یان لەوەیە شەیتان یاری پێكردبێت وشتێكی بۆ سەر هێنا بێت كە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە یان ئاوەكە پیس دەكات.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەو كە دونیا تامێكی بەچێژی هەیە، وسەوز وسەرنجڕاكێشە، بۆیە مرۆڤ پێی هەڵدەخەڵەتێت وڕۆدەچێت لەنێو خۆشیەكانی وگەورەترین هەم وهەوڵدانی بۆ دونیا دەبێت. خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ئێمەی كردووە بەجێنشینی یەكتر لەم دونیایەدا، بۆئەوەی بڕوانێت چۆن كردەوە دەكەین، گوێڕایەڵی دەبین، یان سەرپێچی دەكەین؟ پاشان فەرمووی: وریا بن شتومەكە ڕازێنراوەكانی دونیا هەڵتان نەخەڵەتێنێت، وببنە هۆی ئەوەی وازبهێنن لە فەرمانەكانی الله، وتووشی نەهی لێكراوەكان ببن. و لەگەورەترین فیتنەكان كە دەبێت پیاوی مسوڵمان وریای بێت بریتیە لە فیتنەی ئافرەتان، ویەكەم فیتنە كە تووشی بەنی ئیسرائیل هات ؛ فیتنەی ئافرەتان بوو.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان): دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات پاشی، ودوو ڕکات پاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، ودوو ڕکات پاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، ودوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، كاتێكی دیاریکراو كەس نەدەچوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ حەفسە پێمی ووت: ئەگەر بانگبێژ بانگی بدایە بەرەبەیان دەربكەوتایە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕكاتی دەكرد، ولەگێڕانەوەیەكدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش نوێژی هەینی دوو ڕكاتی دەكرد.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری ؛ بەكۆی گێڕانەوەكانعبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونیدەكاتەوە كە دە ڕکات نوێژی سونەتی لەبەركردووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێیان دەووترێت سونەتە راتیبەكان، كە بەم شێوەیە: دوو ڕكات لەپێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپاشی، دوو ڕكات لەپاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات لەپاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، بەم شێوەیە دە ڕكاتەكە. سەبارەت بە نوێژی هەینی ؛ دوو ڕكات لەپاشی.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر سیواكی دەكرد وفەرمانی پێدەكرد، وزیاتر جەختی لەسەر دەكردەوە لە هەندێك كاتدا، لەوانەیش: لەكاتی هەستان لە خەو بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاتر لەم كاتەدا سیواكی ئەنجامدەدا.