





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا ئەم نزایەى دەکرد کە پێنج داوای لەخۆگرتووە، ومسوڵمان زۆر پێویستی پێیانە، وئەم نزایە هەموو خێرەکانى دونیا وقیامەتی لەخۆگرتووە، لە داواکردنی لێخۆشبوون وداپۆشین، وڕەحم پێکردن، وعافیەت وسەلامەتی لە گومانەکان وشەهوەتەکان ونەخۆشیەکان، وداواکردنی هیدایەت لە خواى گەورە وجێگیر بوون لەسەری، وڕزق وڕۆزی لە ئیمان وزانست وکردەوەى چاک، وپارە وسامانى حەڵاڵ وپاک.
لە سەوبانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی تەواو بکردایە (سەلامی بدایەتەوە) سێ جار (ئیستیغفاری)ی دەکرد، وپاشان دەیووت: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام»^، وەلید دەڵێت: ووتم بە ئەوزاعی: ئیستیغفار کردن چۆنە؟ ووتی: دەڵێت: أستغفر الله ، أستغفر الله. ^(واتە: خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت -تۆ دەیبەخشیت-، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەنی شەرەف وڕێز وشکۆیت).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر نوێژەکەى تەواو بکردایە، سێ جار دەیووت: أستغفر الله، أستغفر الله، أستغفر الله. (أستغفر الله، واتا: داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم). پاشان زیکری بەمەزندانانى پەروەردگاری دەووت: (اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام)، (واتە: خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت -تۆ دەیبەخشیت-، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەن شەرەف وڕێز وشکۆیت)، خواى گەورە کامڵە وسەلامەتە لە هەموو سیفەتەکانیدا، وسەلامەتە لە هەموو عەیبێک وگشت کەموکورتیەک لە ئەو زاتە دوورە، وئەم نزایە داواکردنە لە پەروەدگار -سبحانە وتعالى- بۆئەوەى سەلامەتی بە بەندە ببەخشێت ودووری بخاتەوە لە شەڕ وزیانەکانى دونیا وقیامەت، وخواى گەورە -سبحانە وتعالى- مەزنە وچاکەکارە وخاوەن خێر وبەرەکەتی زۆری دونیا وقیامەتە.
لە عیمران کوڕی حوصەینەوە دەڵێت: تووشی مایەسیری هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی: «بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەسڵ لە نوێژکردن ئەوەیە بەپێوە ئەنجامبدرێت، مەگەر لەحاڵەتی بێ تواناییدا، ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی دەدات، وئەگەر بەم حاڵەتەوە نەتوانێت ئەوا بەپاڵکەوتنەوە نوێژ دەکات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێ دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: «ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی : «کەواتە وەڵامی بدەرەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپیاوێکی نابینا هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا کەسێک نییە یارمەتیم بدات ودەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، لە پێنج نوێژە فەرزەکەدا، دەیویست پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات بۆ وازهێنان لە نوێژی جەماعەت، ئەویش ڕوخسەتی پێدا، کاتێک پیاوەکە دوور کەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگیکرد، وفەرمووی: ئایا گوێت لە بانگەکە دەبێت؟ ووتی: بەڵێ، فەرمووی: وەڵامی بانگبێژ بدەرەوە بۆ نوێژی جەماعەت
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵب وموعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ وبینی ئیمام لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراوە؛ ئەوا دەبێت ئەویش حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەگەر یەکێک لە ئێوە هات بۆ نوێژ وئیمام (پێشنوێژ) لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراو بوو لە ڕکوع یان کڕنووش (سجود) یان دانیشتن ئەوا با ئەویش پاش تەکبیرەی ئیحرام (ووتنی: - الله أکبر - بۆ چوونە ناو نوێژ) حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات ئەگەر لە حاڵی وەستان یان ڕکوع یان جگە لەوانە بوو، ونابێت چاوەڕێی ئیمام بکات هەتاوەکو دەوەستێتەوە سەر پێ بۆ ڕکاتی دواتر کە خەڵکی زۆر جار وا دەکەن.
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین، (کە لە کاتی پێویستدا پێش -وتارە مەبەستەکە- دەخوێندرێت)، کە بەم شێوەیە: (إن الحمد لله، نستعينه ونستغفره، ونعوذ به من شرور أنفسنا، من يهد الله، فلا مضل له، ومن يضلل، فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، " يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا} [النساء: 1] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون} [آل عمران: 102] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا (70) يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما} [الأحزاب:70 - 71])» واتاکەی: (حەمد وسوپاس بۆ خودا وپەنا بە ئەو دەگرین وداوای لێخۆشبوون لە ئەو دەکەین، وپەنا بە ئەو دەگرین لە شەڕی نەفسمان، ئەوەی خودا هیدایەتی بدات کەس ناتوانێت گومڕای بکات، وئەوەی ئەو گومڕای بکات کەس ناتوانێت هیدایەتی بدات، شاهێدی دەدەم هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەی کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە، {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان، خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر و (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی) بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە} [1: النساء] {ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی ومەمرن مەگەر بە موسوڵمانی نەبێت} [102: ال عمران] {ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وپارێزگار بن وقسەی ڕاست ودروست بکەن (70) کردەوەکانتان چاك دەکات ولە تاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە (71)} [الأحزاب]).
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمدئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری وتاری پێویستی -خطبة الحاجة-ی کردن، ئەمیش ئەو وتارەیە کە دەووترێـت لەپێش دەستپێکردن بە ئەو وتارەی کە پێویستە بووترێـت، وەکو وتاری مارەیی و وتاری هەینی وهتد، وئەم وتارە ماناى مەزنی لەخۆگرتووە لە ڕوونکردنەوەى شایستەبوونی الله بە هەموو جۆرەکانى حەمد وستایشکردن وتەنها هانا بردن وداواکردن لە الله ی تاکی بێ شەریک وبێ هاوتا، وهەروەها داواکردنی لێخۆشبوونی گوناهەکان وداپۆشینیان لە الله -سبحانە وتعالى-، وهانا وپەنا بردن بۆ ئەو زاتە لە هەموو شەڕ وزیانێک، وشەڕی نەفس وهتد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی بۆ کردین کە هیدایەتدان بەدەستی الله یە، هەرکەسێک خودا هیدایەتی بدات ؛ کەس ناتوانێت گومڕای بکات، وئەوەى الله گومڕای بکات ؛ کەس ناتوانێت هیدایەتی بدات. پاشان شاهێدی -تەوحید-ی ووت (هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله)، وشاهێدی دان بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە. وئەم وتارەی بەم سێ ئایەت کۆتایی پێهێنا کە فەرمانکردن بە تەقوای خواى گەورە وجێبەجێکردنی فەرمانەکان وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى تێدایە لەپێناو خواى گەورە، وپاداشتی ئەو کەسەی بەم شێوەیە گوێڕایەڵ بێت ؛ قسە وکردەوەکانی جوان دەبێت وخودا لە گوناهەکانی خۆشدەبێت ولە ژیانێکی بەختەوەرەدا دەبێت لە دونیادا ولە قیامەتدا شوێنی بەهەشتە.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئافرەت هیچ مارەییەکی دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت ؛ كە گرێبەستی هاوسەرگیریەكە بە ئەنجام دەگەیەنێت.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات، ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەکرێت لە دووری چل ساڵەوە (بە ڕێکردن)».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەوەی موعاهەدێك دەكوژێت -موعاهەد: ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن-، هەڕەشەكە ئەوەیە بۆنی بەهەشت ناكات ؛ ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری چل ساڵەوە بەڕێكردن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كردووە بەدوورخستنەوە لەڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەوەی بەرتیل دەدات و لەسەر ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت. لە خراپترین جۆرەكانی بەرتیلدان ئەوەیە كە دەدرێت بە دادوەران بۆئەوەی حوكم وبڕیار بگۆڕن بەناهەق؛ بۆئەوەی بەرتیلدەر بەئامانجی بگات.