Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە هۆکارن بۆ چێژ وەرگرتن لە ئافرەت، ئەوانیش مەرجە ڕێگەپێدراوەکانن کە ئافرەت داوایان دەکات لەکاتی گرێبەستی هاوسەرگیری.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو سەلامدانەوەیەکی نوێژی فەرز ؛ تەهلیلی دەووت -تەهلیل: واتا زیکرێت [ﻻ إله إﻻ الله]ی تێدا بێت-، واتای: (لا إله إلا الله)، واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. (وحده لا شريكَ له) واتا: تەنها خۆی شایەنی پەرستنە وهیچ شەریک و هاوبەشێکی نییە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- وپەروەردگارێتی وناو وسیفەتەکانیدا. (له الملك) واتا: هەموو شتێک لە گەردووندا وئەوەى لەنێوان ئاسمانەکان وزەویە بەگشتی وبەڕەهایی تەنها موڵکی ئەوە. (وله الحمد) واتا: هەموو حەمد وسوپاسێک تەنها هەر بۆ ئەوە، لەگەڵ کامڵی خۆشویستن و بەمەزندانان لە هەموو کاتێکدا لەخۆشی وناخۆشیدا. (وهو على كل شيءٍ قديرٌ)، واتا: وئەو توانادارە لە سەر هەموو کارێک، توانا وهێز ودەسەڵاتی کامڵە لەهەموو ڕوویەکەوە، وهیچ شتێک نییە کە بێ توانا بێت لەسەر کردنی، وهیچ شێک لەژێر دەسەڵاتی دەرناچێت. (لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله)، واتا: هیچ هێز وتوانایەکمان نییە تەنها ئەوە نەبێت لای ئەوەوە دێت، وناتوانین لە حاڵێکەوە بگۆڕێین بۆ حاڵێکی تر، یان لە سەرپێچیەوە بڕۆین بەرەو گوێڕایەڵی ؛ هیچ هێز وتوانایەکمان لەسەر ئەم کارە نییە مەگەر بە یارمەتی پەروەردگار وتەوەکول بە ئەو زاتە نەبێت. (لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه)، واتا: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە اللە، وبە تەنها ئەو دەپەرستین، ئەم زیکرە جەختکردنەوەیە لەسەر خودایەتی -پەرستراوێتی- الله، ونکۆڵیکردنە لە شیرک، وتەنها ئەو شایستەى پەرستنە. (له النِّعمة وله الفضل)، واتا: وهەموو نیعمەت وفەزڵێک هی ئەوە وموڵکی ئەوە، تەنها ئەو نیعمەتەکان دەخوڵقێنێت وخاوەنیانە، وبە فەزڵی خۆی دەیبەخشێت بە هەریەکێک بیەوێت لە بەندەکانى. (وله الثَّناء الحَسَن)، واتا: وهەموو وەسفێکی جوان هەر بۆ ئەوە، لە زاتی مەزنی وسیفەتەکانى وکردەوە ونیعمەتەکانى، ولە هەموو حاڵەتێکدا. (لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين)، واتا: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە اللە، دینداریمان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە هەر تەنها بۆ ئەوە، واتا موەحیدین -یەک خوا پەرستین- لە گوێڕایەڵی خواى گەورە ؛ نەک بۆ ڕیایی وناوبانگ بێت. (ولو كَرِه الكافرون)، واتا: ئەگەرچیش کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت ئێمە جێگیر ودامەزراوین لەسەر تەوحید -یەک خوا پەرستی- وپەرستنی الله.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- باشترە لە ئەنجامدانیان لە هەموو ڕۆژەکانى تری ساڵ. وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر جگە لەم دەیە کرد ، ئایا باشترە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا؟ چونکە جێگیر بوو لەلایان کە جیهاد کردن لەباشترین کردەوەکانە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا باشترە لە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر، مەگەر موجاهیدێک دەربچێت بە نەفسی وهەموو سامانی لەپێناو الله ؛ ڕۆحی دەربچێت وهەموو سامانەکەى لەدەست بدات. ئەم کردەوەیە باشترە لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لەم دە ڕۆژە پیرۆزە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە دواخستنی نوێژی عەسر لەکاتەکەى خۆی بەئەنقەستەوە، وئەوەى ئەمە بکات کردەوەکەی پوچەڵ دەبێتەوە وپاداشتی لەدەست دەچێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەجوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ لەگەڵ ڕەچاو کردنی ئاداب وسونەتەکانى، ئەمە هۆکارە بۆئەوەی خواى گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێـت، هەتاوەکو گوناهەکان لەلاشەیدا دەردەچن لەژێر نینۆکەکانی دەست وپێیەوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر پیاو خەرجیەک بکات لەسەر خێزانەکەى ؛ کە خەرجیەکانیان لەسەری واجبە وەکو هاوسەرەکەى ودایک وباوکی ومنداڵەکانی وهتد، وبەمە نیەتی نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە وچاوەڕێی پاداشت بێت ئەوا ئەوەى خەرجی دەکات بەخێر وچاکە بۆی دەنووسرێت.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تاشینی بەشێک لە قژ وهێشتنەوەى بەشێکی تری کە پێی دەووترێت: قەزەع. ونەهی کردنەکە گشتیە بۆ نێرینە ؛ بچوک وگەورە دەگرێتەوە، بەڵام ئافرەت نابێت قژی بتاشێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا یەکێک لە هۆکارەکانی سزای ناو گۆڕمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە زۆریش بڵاوە، ئەویش بریتیە لە خۆ پاک نەکردنەوە وخۆ پاک ڕانەگرتن لە میز و(پرشی میز)، واتە هۆکاری سزاکە بریتیە لە: گوێنەدان بە شۆردنی ئەو ئەندامانەی پیسیایی (میز وپاشەڕۆک) یان لێوە دەردەچێت پاش چوونە سەر ئاو، یان گوێ نەدان بەوەی کە پرشی میز بەر جلەکەت بکەوێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە لەسەر حەوت ئەندامی لاشە سوجدە ببات؛ ئەوانیش بریتین لە: یەكەم: نێوچەوان؛ كە ئەمیش بەشی سەرەوەی ڕووە لەسەرووی لووت وچاوەكان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی كرد، وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی نێوچەوان ولووت بەیەك ئەندام هەژمار دەكرێن لە حەوت ئەندامەكە، وبۆ جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی دەبێت سوجدەبەر لووتی بدات لەسەر زەوی. ئەندامی دووەم وسێیەم: هەردوو دەست. ئەندامی چوارەم وپێنجەم: ئەژنۆكان. ئەندامی شەشەم وحەوتەم: پەنجەی پێیەكان. وفەرمانی پێمان كردووە بەوەی قژ نەبەستینەوە، وجلەكانمان كۆ نەكەینەوە بەسەر یەكتر لەكاتی سوجدە بردن ؛ بەمەبەستی پاراستنی، بەڵكو وەكو خۆی وازی لێدەهێنن بۆ ئەوەی بكەونە سەر زەوی، و لەگەڵ ئەندامەكانی تر سوجدە ببەن.