





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لە نێو دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، سوێند بە شکۆداریت، وهەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخواى گەورە بە دۆزەخ دەفەرموێت: ئایا پڕ بوویت؟ چونکە خواى گەورە پەیمانی داوە کە پڕی بکات لە جنۆکە وخەڵکە تاوانکار وکافرەکان، ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- فەرماندەکات بە خستنە دۆزەخی ئەوانەى فەرمانیان لەسەر دراوە کە بکرێنە دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە؟ واتا: کەسی زیاتر هەیە لە جنۆکە ومرۆڤە تاوانکەر وکافرەکان کە بخرێنە دۆزەخەوە؟ هەتا پەروەردگاری شکۆدار پێی دەخاتە نێو دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئەمە بەسە ودەکشێتەوە وهەموو لایەکانى دەچێـت بەناوى یەکتردا. ونابێت بووترێت مەبەست لە (پێ - قَدَم) لێرەدا ئەوانەیە کە خواى گەورە لە پێشتردا کردیانیە دۆزەخەوە کە بە عەرەبی پێی دەووترێت (قَدَمَهم، واتە: ئەوانى پێش خست)، ونە جگە لەمەش لە لێکدانەوە پووچەکانى تر، بەڵکو واجبە کە باوەڕمان هەبێت بەوەى کە خودا پێی هەیە وئەم بیروباوەڕ دووپات وجێگیر بکەینەوە بە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەی وبە بێ پەکخستنی ونەهێشتنی واتا ڕاستەقینەکە وبە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنى بە بوونەوەر ودروستکراوەکان.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە نیشتەجێ بووانی بەهەشت دەفەرموێت: ئەی خەڵکی بەهەشت، وەڵامی دەدەنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری، پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا ڕازی بوون؟ دەڵێن: بەڵێ ڕازی بووین؛ ئایا چۆن ڕازی نابین لەكاتێكدا ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە! الله -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟ دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: بەردەوام لێتان ڕازی دەبم؛ وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئامادەی جەنازەیەک بووین (لە گۆڕستانی) بەقیعی غەرقەد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات ودانیشت وئێمەش لە دەوری دانیشتین ودارێکی بچووکی پێبوو وسەری داگرت ودارەکەى دەستی دەکڕاندە سەر خاکەکەدا، پاشان فەرمووی: «هەریەکێکتان شوێنی لە دۆزەخدا یان شوێنی لە بەهەشتدا؛ لە قەدەردا نووسراوە (بڕیاری لەسەر دراوە لە قەدەردا)»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بۆچی پشت نەبەستن بە ئەوەى لەسەرمان نووسراوە؟ فەرمووی: «کردەوە ئەنجامبدەن، هەموو کەسێک ئاسانکاری بۆ دەکرێت بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە ڕێنیشاندەری دەبن بۆ ئەو شتەی کە بۆی دروستکراوە» پاشان تەواوی فەرموودەکەی باسکرد.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لە لای جەنازەى کەسێکدا بوون لە گۆڕستانی مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشت لە نێو هاوەڵانی، وگۆچانێک بە دەستیەوە بوو وسەری داگرت بەرەو زەوی وەکو ئەوەى بیر بکاتەوە وغەم بخوات، وگۆچانەکەى کڕاند بەسەر زەویدا، پاشان فەرمووی: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- قەدەری هەموو خەڵکی نوسیووە وشوێنەکانیانی نووسیوە لە بەهەشت یان لە دۆزەخ. کاتێک هاوەڵان ئەمەیان بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئەگەر بڕیاردا بێت لەسەر قەزا وقەدەر بەوەى ئەوەى چاکەکارە ودەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى خراپەکارە ودەچێتە دۆزەخەوە، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئیتر بۆچی کردەوە بکەین با واز لە کردەوە ئەنجامدان بهێنین، چونکە هیچ سوودێک نییە بۆ هەوڵدان، چونکە هەموو شتێک نووسراوە ولە قەدەردا بڕیاری لەسەر دراوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامیانی دایەوە وفەرمووی: کردەوە بکەن وپشت نەبەستن بەوەى کە بڕیاری لەسەر دراوە لە قەزا وقەدەردا بە خێر یان شەڕ، بەڵکو کردەوە بکەن بەو شێوەیەی فەرمانتان پێکراوە ولەو کردەوانە دوور بکەونەوە کە نەهیتان لێکراوە، چونکە کەسێک ناچێتە بەهەشتەوە مەگەر کردەوەی ئەهل وخەڵکی بەهەشتی ئەنجامدا بێت، وکەسێک ناچێتە دۆزەخەوە مەگەر کردەوەى ئەهل وخەڵکی دۆزەخی ئەنجامدا بێت، هەمووی ئەو کردەوانەى بۆ ئاسان دەکرێت کە بۆ ئەنجامدانى دروستکراوە لە خێر وشەڕ، بۆیە ئەوەى لە خەڵکە ئاسوودەکان بێت ئەوا خواى گەورە کردەوەى چاکەکاران ئەنجامدەدات، وئەوەى لە خەڵکە تیاچووەکان بێت ئەوا خواى گەورە کردەوەى خراپەکارانی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام هەرمرۆڤێک ئەگەر پەیامی خواى گەورە بیست لەسەر زەویدا وهەق وڕاستی بۆ ڕوون بووەوە وبۆی دەربکەوت کە پەیامی ئیسلام ڕاستە وپشتگوێی بخات وشوێنی نەکەوێت ئەوا خۆی بژاردەی چوونە دۆزەخی هەڵبژاردووە، ومرۆڤیش نازانێت چی بۆ نووسراوە بەڵکو دەبێت ئەوەى فەرمانی پێکراوە لە قورئان وسونەتدا ئەنجامی بدات وئەوەى نەهی لێکراوە لە قورئان وسونەتدا لێی دووربکەوێتەوە، وئەم فەرموودەیە هەرگیز بەڵگە نییە بە دەستی تاوانکەران وکافرەکانەوە کە دەڵێن خودا بڕیاری لە سەر قەزا وقەدەری ئێمە داوە؛ نەخێر بەو شێوە نییە، چونکە خودا ڕێگای چاکەکاری وخراپەکاری ڕوونکردووەتەوە.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە كە هەركەسێك بە یەكێكی تر بڵێت: تۆ فاسقیت، یان بڵێت: تۆ كافریت، لەكاتێكدا بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت، ئەوا خۆی شایستە دەبێت بەو وەسفەی باسكراوە وقسەكە دژی خۆی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بێت كە باسیكرد ئەوا هیچ شتێكی لەسەر نییە؛ چونكە ڕاستی وتووە لە قسەكەیدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هانی ئافرەتێک بدات دژی مێردەکەی یان هانی کۆیلەیەک (بەندەکەیەک) بدات دژی گەورەکەى (خاوەنەکەى)؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک هەوڵبدات نێوان ئافرەتێک ومێردەکەى تێکبدات وهانی ئافرەتەکە بدات دژی مێردەکەى یان بە پێچەوانەوە، ئەگەر ئەم تێکدەرە پیاو بێت یان ئافرەت، ئەمیش بەوەى باسی خراپە وبەدڕەوشتی پیاوەکە بکات یان بە پێچەوانەوە باسی خراپە وبەدڕەوشتی ئافرەتەکە بکات لای مێردەکەى بۆ ئەوەى دژی یەکتر ببنەوە هەتا مێردەکە هەوڵبدات تەڵاقی بدات یان ئافرەتەکە هەوڵبدات لێی جیابێتەوە، یان نێوان کۆیلەیەک (بەندەیەک) وگەورەکەی (خاوەنەکەى) تێکبدات وهەوڵبدات هەندێک کردەوە بکات کە وا بکات ئەم کۆیلەیە یان گەورەکەى بە خراپە مامەڵەی لەگەڵ یەکتر بکەن وهەتا کۆیلەکە هەڵگەدەڕێتەوە ولە گەورەکەى جیا دەبێتەوە؛ لەسەر ئەم کارە چەوتانە هەڕەشەی توند هاتووە وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە ئەمانە تاوانى گەورەن بۆیە هەڕەشە وئاگادارکردنەوەیان لەسەر هاتووە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن (مووی سپی وخۆڵەمێشی قژ وڕیش)، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن (ڕەنگی سپی بگۆڕن)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە جولەکە ونەسڕانیەکان مووی سەر وڕیشیان بۆیە ناکەن، بەڵکو وەکو خۆی بە سپێتی دەیهڵێنەوە، وبۆیە فەرمانیکرد بە گۆڕینی ڕەنگی سپی وخۆڵەمێشی سەر وڕیش، وبۆیە کردنیان بە ڕەنگێکی تر جگە لە ڕەنگی ڕەش چونکە لە فەرموودەی تردا نەهی کراوە لە بۆیە کردن بە ڕەنگی ڕەش.
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومێتی نەبوو لە هیچ شتێکدا، ومەبەست لە شومێتی ئەوەیە کە شتێک ببینێت یان ببیستێت وئەم شتە ببێتە هۆی ئەوەى کردەوەیەک ئەنجام نەدەیت یان ئەنجامی بدەیت هەروەکو خووی جاهیلیەت (پێش ئیسلام) بەم شێوەیە بوو، وئیسلام هاتووە بۆ نەهی کردن لە شومێتی وفاڵگرتنەوە بەهۆی تیر وشتی ترەوە، ولە شەریعەت ڕێگەدراوە بە ئەنجامدانى (ئیستیخارە کردن) کە ئەمیش لە سونەتدا شێوازى ئەنجامدانى باسکراوە.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوانەى ئەم وێنانە دروستدەکەن سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پێیان دەووترێت: ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەوانەى وێنە دروستدەکەن -جا ئەگەر وێنەى پەیکەر بێت یان وێنەى سەر کاغەز بێت یان وێنەی فۆتۆگرافی* بێت- لەوانەى ڕۆحیان لەبەردایە وەکو وێنەى مرۆڤەکان وئاژەڵەکان، ئەگەر وێنەکە ڕێزلێگیراو بێت یان ڕێزلێنەگیراو بێت، ئەمانە سزا دەدرێن بەهۆی ئەم کردەوەیانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ چونکە ئەم وێنە دروستکردنانە ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەم وێنانەى دروستی دەکەن دەیچوێنن بەو وێنانەى کە خودا دروست وخەڵقی دەکات، وپێیان دەووترێت: (ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە): واتا ڕۆح بکەن بە بەری ئەو وێنانەى کە لە دونیادا دروستانکرد بۆ ئەوەى ڕکابەراتی خودا بکەن -سبحانه وتعالى- لە دروستکردنیاندا، بەهۆی ئەم کارەتان لە دروستکردنی وێنە وشێوەى ڕۆح لەبەرەکان بۆیە ڕۆح بکەن بە بەریاندا، وئەمیش لە ڕوانگەی گاڵتەکردن پێیان وتوانج گرتن لێیان وهەڕەشە لێکردنیان. ولە فەرموودەیەکی دیکە کە لە (البخاري) و(مسلم)دا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من صوَّر صورة في الدنيا كُلِّف أن ينفخ فيها الروح يوم القيامة، وليس بنافخ) واتە: (هەرکەسێک وێنەیەک بکێشێت لە دونیادا، فەرمانى پێدەکرێت کە ڕۆح بکات بە بەریدا لە ڕۆژی قیامەتدا، وناتوانێت ئەو کردەوەیە بکات). ولە گێڕانەوەکەى (البخاري)دا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من صور صورة فإن الله مُعَذِّبه حتى ينفخ فيها الروح) واتە: (هەرکەسێک وێنەیەک بکێشێت، خودا سزای دەدات هەتاوەکو ڕۆح دەکات بە بەریدا)، هەروەکو لە فەرموودەکەى تردا هاتووە ناتوانێت ئەو کردەوەیە بکات بۆیە سزاکەى بەردەوام دەبێت بە پێی ویستی خواى گەورە. ئیمام نەوەوەی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: زانایان دەڵێن: (وێنەکێشانی بوونەوەرەکان بە توندی حەرامە، ولە تاوانە گەورەکانە؛ چونکە ئەم هەڕەشە توندەی لەسەرە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە، ئەگەر وێنەکە دروستی بکات بۆ ئەوەى ڕێزلێگیراو بێت یان ڕێزلێگراو نەبێت، وێنەکێشان حەرامە لە هەموو حاڵەتێکدا چونکە ئەو وێنانەى دروستی دەکەین دەیچوێنن بەو وێنانەى کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دروست وخەڵقی دەکات). *(وێنە فۆتۆگرافی: زانایانی سەردەم بۆ چەند بەرژەوەندیەک وحاڵەتێکی گرنگی دیاریکراو ڕێگەیان بە بەکارهێنانى وێنەی فۆتۆگرافی وڤیدیۆ داوە، ئەگەر نا هەروا بۆ ڕابواردن وکات بەسەربردن ڕێگە پێدراو نییە چونکە دەرگای خراپەی زۆر دەکاتەوە)
لە ئەبی تەڵحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە فریشتەكانی ڕەحمەت ناچنە ماڵێكەوە كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت؛ چونكە وێنەی ڕۆح لەبەر: تاوانێكی گەورەیە، وخۆچواندنە بە الله لە خوڵقاندندا، وهۆكارە بۆ شیرك وهاوبەشدانان، وهەندێكی وێنەی ئەو شتانەن كە دەپەرسترێن. هۆكارەكانی نەهاتنە ژوورەوەیان بۆ ماڵێك سەگی تێدا بێت: سەگ شتی پیس دەخوات، وهەندێكیان پێیان دەووترێت شەیتان؛ وفریشتەكان دژی شەیتانن، هەروەها بۆنی سەگ بۆگەن وناخۆشە؛ وفریشتەكان حەز بە بۆنی بۆگەن وناخۆش ناكەن، وچونكە نەهی كراوە لە ڕاگرتنی سەگ؛ بۆیە ئەوەی سەگ ڕابگرێت سزا دەدرێت بەوەی فریشتەكانی ڕەحمەت نەچنە ماڵیەوە، ونزا وداوای لێخۆشبوونی بۆ ناكەن، وئەو ماڵە پیرۆز وبە بەرەكەت نابێت، وئازار وزیانی شەیتانی لێ دوور ناخەنەوە.