





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی^، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن سورەتی -البقرة وآل عمران-، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە^^». ^(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، ^^(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی قورئان؛ چونکە ڕۆژی قیامەت شەفاعەت دەکات بۆ ئەوانەی دەیخوێننەوە وكردەوەی پێدەكەن، پاشان جەختی كردەوە لەسەر خوێندنەوەی سورەتەكانی -البقرة وآل عمران-، وبە ڕۆشناكەرەوەكان وڕووناككەرەوەكان ناویانی برد؛ چونكە ڕۆشنیایی وهیدایەتیان تێدایە، وخوێندنەوەیان ولێكدانەوەی ماناكانیان وكردەوە پێكردن بەوەی تێیاندایە؛ یەكێك لە پاداشتەكانیان ئەوەیە ڕۆژی قیامەت وەكو دوو هەور یان دوو شتی تر دێن، یان وەكو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان كە باڵەكانیان ڕاخستووە، سێبەر بۆ هاوەڵانی ئەم دوو سورەتە دروست دەكەن وبەرگریان لێدەکەن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە خوێندنەوەی سورەتی -البقرة- ولێكدانەوەی ماناكانی وكردەوە پێكردنی، وئەمە بەرەكەت وپیرۆزی وسوودی مەزنی تێدایە لە دونیا وقیامەتدا، و وازھێنان لە خوێندنەوەی سورەتی -البقرة- حەسرەت وپەشیمانیە لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە فەزڵ وتایبەتمەندیەكانی ئەم سورەتە ئەوەیە: ساحیرەکان ناتوانن زیان بە ئەو كەسە بگەیەنن كە دەیخوێنێتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)*، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب)** و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)^یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە». *(واتە: دایکی قورئان)، **(واتە: دایکی کتێب -کتێب مەبەست قورئانە-)، ^(واتە: ئەو حەوت ئایەتە کە زۆر دەخوێندرێتەوە ودووبارە دەکرێتەوە)
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە جائیزبوون وڕێگەپێدراوی خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ ڕووندەکاتەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، وهۆکارەکەیشی بۆ ئەوە باسکرد چونکە بەشێکە لە سورەتی -الفاتحة-، ومەبەست خوێندنێتی بە نهێنی نەوەک بە ئاشکرا، نە خوێندنی بە ئاشکرا لە زۆر فەرموودەى سەحیحی تردا هاتووە، ئیمامی تەحاوی دەڵێت: وازهێنان لە خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بە ئاشکرایی لە نوێژدا بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ -تواتر- گێڕانەوەى لەسەر هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئەنجامیانداوە.
لە عائیشەوە دەڵێت: «لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ) واتە: (دە شیرپێدانی زانراو بەدڵنیاییەوە دەبنە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە-)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو بەدڵنیاییەوە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەو شیرپێدانەى کە مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە- دروستدەکات لە سەرەتادا دە جار شیرپێدان بوو وئایەتێک بوو لە قورئاندا، پاشان وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندرایەوە -نەسخ کرایەوە-، بۆ پێنج جار شیرپێدانى زانراو مەحرەمیەت دروست دەکەن، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا، چونکە هەڵوەشاندنەوەى ئەم وشانە وحوکمەکەی زۆر دواکەوت هەتاوەکو لە لای هەندێک خەڵکی نەزانراو بوو هەر دەیانخوێندەوە وایاندەزانى هێشتا ئایەتێکە لە قورئان، بەڵام لە پاشان پێیان ووترا کە وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندراوەتەوە.
لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: «نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە»، ووتم: چی لە نێو پەڕەکەدایە؟ ووتی: «دیە (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی دیل، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەبی جوحەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە عەلی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئێوەى تایبەت کرد بە زانستێک یان شتێکی نووسراوە کە لە لای ئێوە بێت وخەڵکی لە لایان نەبێت، بۆیە ئەبو جوحەیفە ئەم پرسیارەی لێیکرد چونکە کۆمەڵێک لە شیعەکان بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کە ئەهلی بەیت بە تایبەت ئیمامی عەلی هەندێک شتیان لایە لە وەحی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تایبەت بۆ ئەوانى باسکردووە وبۆ کەسی تر باسی نەکردووە، وچەند کەسێکی تر هەمان پرسیاری کرد لە عەلی، ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- سوێندی خوارد بەو شێوەیەی عەرەب سوێند دەخۆن، ئەویش سوێند خواردنە بەو خودایەی مرۆڤی دروستکردووە وداقڵیشێنەری تۆو وناوکەکانە؛ کە هیچ شتێکیان لە لا نییە جگە لەو تێگەیشتنە نەبێت لە قورئان کە خودا دەیبەخشێت بە بەندەکەى، وهەروەها نووسراوێک کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە سەبارەت بە حوکمی دیەکان (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی مسوڵمانە دیلەکان، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە؛ چونکە مسوڵمان وکافر یەکسان وهاوتا نین.
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەگژیەکداچوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، قەیس کوڕی عەباد دەڵێت: ئەم ئایەتە: {هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، سەبارەت بە ئەوان دابەزی؛ ناکۆکی و بەگژیەکدا چوون کەوتە نێوانیانەوە لە ڕۆژی جەنگی بەدردا (ئەوانیش بریتی بوون لە): حەمزە، وعەلی، وعوبەیدە یان ئەبو عوبەیدەی کوڕی حارس، وشەیبەى کوڕى ڕەبیعە، وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە، و وەلیدی کوڕی عوتبە.
بوخاری گێڕاویەتیەوەعەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لەم گێڕانەوەیەدا باسی خۆی دەکات کە یەکەم کەس دەبێت لەسەر ئەژنۆکانی دەکەوێت لە پێش پەروەردگار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەگژیەکدا چوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەم ئایەتە:{هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەکداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، لەسەر ئەو، وحەمزە، وئەبی عوبەیدە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دابەزی، کاتێک لە جەنگی بەدردا جەنگان دژی سەرکردەکانى کافرەکان ئەوانیش بریتی بوون لە: شەیبەی کوڕی ڕەبیعە وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە و وەلیدی کوڕی عوتبە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ڕووبەڕووبونەوە و بەگژیەکداچوونی یەک بەک یەک -بە شمشێر- لە پێش گۆڕەپانی جەنگدا دروستە پێش ئەوەى جەنگەکە دەستپێبکات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە -وجارێک فەرمووی: هەموو غەم وشتێک کە بیری لایەتی بە منی سپارد-، وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى بکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بۆ بەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: سورەتی -الفاتحة-م دابەشكردووە لەنێوان خۆم وبەندەكەم بۆ دوو نیوە، نیوەی بۆ منە، ونیوەی بۆ ئەوە، نیوەی یەكەم: حەمد وسوپاس وستایشكردنی الله یە، كە لەسەر ئەمە بەچاكترین شێوە پاداشتی دەدەمەوە. نیوەی دووەم: پاڕانەوە ونزایە، و وەڵامی دەدەمەوە وئەوەی داوای دەكات پێی دەبەخشم. ئەگەر نوێژخوێن بڵێـت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم ودانینا بە هەموو نیعمەتەكانم لەسەر خوڵقێنراوەكانم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە، وئەویش ئەوپەڕی ڕێزداری وشكۆمەندییە. وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە. نیوەی یەكەمی ئەم ئایەتە بۆ الله یە، ئەمیش بریتیە لە ووتنی: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین} ؛ ودانپێدانانە بە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- الله، و وەڵامدانەوەیەتی بە پەرستنی، لێرەدا ئەم نیوەی كە بۆ الله یە ؛ كۆتایی دێت. نیوەی دووەمی ئەم ئایەتە بۆ بەندەیە: {إِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-} ؛ داواكردنی یارمەتیە لە الله، وداواكردنی پەیمانی خودا بەوەی یارمەتی بەندە بدات. ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە پاڕانەوە ونزای بەندەكەمە، وئەوەی بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم، ونزاكەیەم وەڵامدایەوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەنیشانە گەورەکانى قیامەت ئەوەیە خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت لەجیاتی ڕۆژهەڵات، کاتێک خەڵکی ئەمە دەبینن هەموویان باوەڕ دەهێنن، بۆیە لەم کاتەدا باوەڕهێنانی کافر سوودی پێناگەیەنێت، وهەروەها کردەوەى چاک وتەوبە کردنیش سوودی نیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت لەناکاو دێت؛ تەنانەت کاتێک ڕوودەدات خەڵکی سەرقاڵی حاڵ وکاروبارەکانی ژیانی خۆیانن؛ قیامەت هەڵدەستێت فرۆشیار وکڕیار جلەکەیان ڕاخستووە لەنێوانیان نەدەیفرۆشێت ونە دەیپێچنەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک شیری وشترەکەى دۆشیوە بەڵام فریا ناکەوێت بیخواتەوە ، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک خەریکی چاککردنی شوێنی ئاوخواردنی ئاژەڵەکانێتی وقوڕی لێدەدات بەڵام هیچ ئاژەڵێک لێی ناخواتەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک پارووەکەى بەرزکردوەتەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات بەڵام ناتوانێت بیخوات وقیامەت هەڵدەسێت
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی خەڵکی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی خەڵکی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی خەڵکی بەهەشت ژیانی بێ کۆتای وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی خەڵکی دۆزەخ ژیانی بێ کۆتایی وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مردن دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، لە شێوەى بەرانێکی ڕەش وسپی، بانگ دەکرێت: ئەی خەڵکی بەهەشت ! ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەیناسن. پاشان بانگکارێک بانگ دەکات: ئەی ئەهلی دۆزەخ، ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەی ناسنەوە، سەردەبڕدرێت، پاشان بانگکارێک دەڵێت: ئەی ئەهلی بەهەشت مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەی ئەهلی دۆزەخ مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەمیش نیعمەت وبەختەوەریەکی زیاترە کە دەبەخشرێت بە ئیمانداران، وهەروەها سزا وئازاردانى زیاترە لەسەر کافرەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندنەوە: ﴿وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)، ستهمکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و پهشیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، لهکاتێکدا ئهوانه له غهفڵهتدان و باواڕ ناهێنن﴾ لەڕۆژی قیامەتدا ئەهلی بەهەشت جیا دەکرێنەوە لە ئەهلی دۆزەخ، وهەموویان دەچنە ئەو شوێنەى کە بۆ هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە، بۆیە خراپەکار پەشیمان دەبێتەوە کە چاکەکار نەبووە، وئەوەى کەمتەرخەم بووە پەشیمان دەبێتەوە چونکە چاکەى زیاتری ئەنجام نەداوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەهلی کتێب تەوراتیان بە عیبرانی دەخوێندەوە، وبە عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-} [البقرة: 136] -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە تووشبوون بە هەڵخەڵەتاندن وسەرسامی بەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- دەیگێڕنەوە لەنێو کتێبەکانیان، جولەکەکان لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوراتیان بەزمانى عیبری دەخوێندنەوە؛ ئەمیش زمانى جولەکەکانە، وبە زمانى عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەهلی کیتاب بەڕاست دامەنێن و بەدرۆزنیان مەزانن، ئەمە لەشتێکدا کە نەزانرێت ڕاستە یان درۆیە؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێمان کردووە کە باوەڕمان بەوە هەبێت کە دای بەزاندووە بۆمان لە قورئان، وئەوەى دای بەزاندووە بۆ سەر ئەوان لە کتێبەکان، بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ناسینەوەى ئەوەی ڕاستە ودروستە لەوەی چەوت وهەڵەیە لەنێو ئەو کتێبانەدا ئەگەر لە شەریعەتی ئێمەدا شتێک نەهاتبێت بۆ جیاکردنەوەى ڕاست لە هەڵە تێیاندا، ئەگەر هیچ بەڵگەیەک نەبوو ئەوا دەوەستین، بەڕاستگۆیان نازانین؛ بۆئەوەى نەبینە هاوەڵیان لەوەى دەستکاریان کردووە، وبە درۆزیان نازانین؛ لەوەیە ڕاست ودروست بێت، لەم حاڵەتەدا نکۆڵی دەکەین لەوەى فەرمانمان پێکراوە باوەڕمان پێی هەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین: ﴿آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئێمه باوهڕمان به خوا هێناوهو بهو قورئانهش كه دای بەزاندووە بۆمان و بهوهش كه دای بەزاندووە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یهعقوب و نهوهكانی یهعقوب، ههروهها بهو پهیامهی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و بهو پهیامانهی كه بۆ پێغهمبهران بهگشتی ڕهوانه كراوه له لایهن پهروهردگاریانهوه و ئێمه جیاوازی ناكهین له نێوان هیچ كام لهو پێغهمبهرانهدا، ئێمه ههموومان تهنها تهسلیمی فهرمانی پهروهردگارین﴾ [البقرة: 136].