





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «قورئانم بۆ بخوێنە»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، قورئان بۆ تۆ بخوێنم لەکاتێکدا بۆ تۆ دابەزیووە؟! فەرمووی: «بەڵێ»، منیش سورەتی -النساء-م بۆ خوێند، هەتاوەکو گەیشتم بە ئەم ئایەتە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء: 41] واتە: {ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهیدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بووی بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}، فەرمووی: «ئێستا ئەوەندە بەسە»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: سەیرم كرد بینیم فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای لە عبد اللە ی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- کە بەشێك لە قورئانی بۆ بخوێنێتەوە، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن بەسەر تۆدا بیخوێنمەوە لە کاتێکدا بەسەر تۆدا دابەزیوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: من حەز دەکەم لە کەسێکی ترەوە گوێم لە قورئان بێت، ئیبن مەسعودیش لە سورەتی -النساء-ەوە خوێندیەوە، کاتێک گەیشتە فەرمایشتی خوای گەورە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء:41] واتە: {ئەمجا (حاڵی تۆ و ئومەتەكەت) چۆن دەبێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهێدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}. واتا ئایا دەبێت حاڵی تۆ و حاڵی ئومەتەکەت چۆن دەبێت؛ کاتێک تۆ دەهێنین وەكو شاهێد بەسەر ئومەتەکەتەوە کە پەیامی پەروەردگارت پێگەیاندوون، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: ئێستا لە خوێندنەوە بوەستە ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەیریم کرد، چاوەکانی فرمێسکیان پێدا دەهاتە خوارەوە لە ترسی ئەو بارودۆخە، و بەهۆی ڕەحمەت و بەزەیی بۆ ئومەتەکەی.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی (زانستی) پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا (زانستی) قورئانی پێبەخشی بێت؛ بۆیە دەیخوێنێتەوە بەدرێژایی شەو وڕۆژ، وپیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ ئەویش خەرجی دەکات ودەیبەخشێت بە درێژایی شەو وڕۆژ». *(حەسوودی: لێرەدا -حەسوودی- بە ماناى -الغبطة- دێت، واتا هیوا خواستن بەوەى وەکو کەسێک ئەو شتەت هەبێت بە بێ ئەوەى حەز بکەیت ئەو نیعمەتە لە لای ئەو کەسە نەمێنێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا ئاماژە بەوە دەکات کە حەسوودی چەند جۆرێکی هەیە لەوانەش ئەو حەسوودیەی لە شەریعەتدا نەهی لێکراوە وحەرامە؛ ئەویش ئەوەیە هیوای ئەوە بخوازیت نیعمەتی خودا بەسەر کەسێکەوە نەمێنێت، وجۆرە حەسوودیەک هەیە دروستە وئاساییە ئەویش ئەوەیە نیعمەتێکی دونیایی بەسەر کەسێکەوە ببینیت وهیوای ئەوە بخوازیت وەکو ئەو خاوەنی ئەو نیعمەتە بیت، وهەروەها جۆرە حەسوودیەکی تر هەیە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت -الغبطة- ئەمیش سونەتە -موستەحەبە- لە شەریعەتدا ئەویش ئەوەیە نیعمەتێکی ئاینی ودینداری بەسەر کەسێکەوە ببینیت وهیوای ئەوە بخوازیت وەکو ئەو خاوەنی ئەو نیعمەتە بیت، ئەمیش ئەو حەسوودیەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەبەستی بوو کە فەرمووی: (حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت): واتا حەسوودی جۆرەکانى وحوکمەکانى جیاوازە بە پێی جیاوازى جۆرەکانى ولە شەریعەتدا سونەت وموستەحەب نییە مەگەر بە دوو مەرج نەبێت: یەکەم/ پیاوێک تەقوادار ودەوڵەمەند بێت، وخواى گەورە ماڵی حەڵاڵی پێبەخشیووە، ئەویش لە پێناوى خواى گەورە دەیبەخشێت؛ بۆیە هیوا دەخوازێت وەکو ئەو بێت بێ ئەوەى نیعمەتەکە لەسەر ئەو لابچێت. دووەم/ پیاوێکی زانا هەبێت، خواى گەورە زانستی بەسوودی پێبەخشیووە کە خەڵکی فێر دەکات، ودادوەری بەو زانستە دەکات لە نێو خەڵکیدا، بۆیە هیوا دەخوازێت وەکو ئەو بێت بێ ئەوەى نیعمەتەکە لەسەر ئەو لابچێت.
لە عبدالرحمانی کوڕی یەزیدی نەخەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ ئیبن مەسعوددا حەجی کرد، بینی لە (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة -الکبرى-) حەوت بەردی وەشاند، بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: «ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم-».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرد هاویشتن لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) لە ڕۆژى قوربانیکردن وڕۆژانی (التشریق) [10 و 11 و 12 و 13 ]ى ذي الحجة لە پەرستنە مەزنەکانە لە وەرزی حەجکردندا، چونکە واتاى ملکەچ بوون بۆ فەرمانى خودای تێدایە، وشوێنکەوتنی پێغەمبەر ئیبراهیمە -علیه السلام-، یەکەم شت کە حاجیان دەستی پێدەکەن لە ڕۆژی قوربانیدا بریتیە لە هاویشتنی بەردەکان لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) ئەمیش بۆ ئەوەیە ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی کردەوە مەزنەکان لەو ڕۆژەدا، لەو شوێنە دەوەستن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێی وەستا بوو بەشێوەیەک کەعبەی پیرۆز لە لای چەپیان ومینا لە لای ڕاستیان دەبێت، وبەرامبەی (جەمرەتی عەقەبە) دەوەستێت وحەوت بەرد دەهاوێژێت لەگەڵ هەموو هاویشتنێکدا تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أکبر)؛ هەروەکو لەم گێڕانەوەیەدا هاتووە کە ئیبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- بەم شێوەیە وەستاوە ودەڵێت: ئەمە شوێنی وەستانى ئەو کەسە بوو کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزی -صلى اللە علیە وسلم-.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد»، کاتێک گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، فەرمووی: پرسیاری لێبکەن بۆچی ئاوا دەکات؟ ئەوانیش پرسیاریان لێکرد، ووتی: چونکە (ئەم سورەتە) سیفەتی خودای میهرەبانی تێدایە، منیش حەز دەکەم بیخوێنمەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێن کە خواى گەورە خۆشی دەوێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە سەرکردەی سوپایەک؛ بۆئەوەى بەڕێوەیان ببات وحوکم لە نێوانیاندا بکات، و بۆئەوەى کاروبارەکان بە شێوەیەکی ناڕێک بەڕێوە نەچێت، بۆیە باشترینیانی هەڵبژارد لە ڕوانگەى دینداری وزانست وبەڕێوەبردنەوە، وپێشەواکان (ئەمیرەکان) بوون بە ئیمام لە کاتی پێشنوێژیدا وفتوایان بۆ خەڵکی دەدا ئەمیش بەهۆی دینداری وزانستیانەوە، بۆیە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- ی دەخوێند لە ڕکاتی دووەمی هەموو نوێژێکدا؛ ئەمیش بەهۆی خۆشەویستی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، و هەرکەسێک شتێکی خۆش بوێت زۆر باسی دەکات. کاتێک لە پاش جەنگەکە گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان بۆی باسکرد، ووتی: پێی بڵێن بۆچی وا دەکات، ئایا ئەمە بەهۆی ڕێکەوتە یان پاڵنەرێک هەیە؟ پێشەواکە ووتی: ئەمەم ئەنجامدا چونکە ئەم سورەتە سیفەتەکانى خواى گەورەی تێدایە -سبحانه وتعالى-، بۆیە منیش حەز دەکەم کە دووبارەی بکەمەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێی بڵێن هەروەکو چۆن بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەم سورەتە حەز دەکات دووبارەی بکاتەوە چونکە سیفەتە مەزنەکانى خواى گەورە تێدایە کە لە ناوە پیرۆزەکانیدا ئاماژەی پێکراوە؛ خواى گەورە خۆشی دەوێت.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە ولەسەری ڕاهاتووە -ئینجا ئەگەر ڕاستەوخۆ لە قورئانەكەوە بێت یان بە لەبەركردن-؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چواندی بە خاوەنی ئەو وشترەی كە بە توندی پەتی بەستووە بە قاچی وشترەكەوە، ئەگەر بە قایمی بیگرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر گرتنی، بەڵام ئەگەر ئەڵقەكەی بەربدات دەڕوات وڕا دەكات، بۆیە ئەگەر هاوەڵی قورئان بەردەوام بیخوێنێتەوە وپێداچوونەوەی بۆ بكات؛ ئەوەی لەبەری كردووە لە بیری دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر وا نەكات؛ لە بیری دەچێت، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر پێداچوونەوەی قورئان؛ ئەوا لەبەركردنیش هەر دەمێنێتەوە.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە، فەرمووی: «ئێستا لە ئاسمان دەرگایەک کرایەوە تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە وهەرگیز نەکراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک دابەزی، هەروەها فەرمووی: ئەمڕۆ فریشتەیەک لێیەوە دابەزی بۆ سەر زەوی هەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، (وکاتێک فریشتەکە دابەزی) سەلامی کرد (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة)، هەر پیتێكیان لێبخوێنیتەوە ئەوا پێت دەبەخشرێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەفریشتە جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لە ئاسمانەوە بیست وەكو دەنگی دەرگا وابوو كاتێك دەكرێتەوە، جبریل سەری بەرزکردەوە وسەیری ئاسمانی كرد، پاشان بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەمڕۆ ئەم دەرگایە کرایەوە لە ئاسماندا، وهەرگیز پێشتر نەكراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک لە فریشتەكان دابەزی بۆ سەر زەوی، وهەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وکاتێک فریشتەکە دابەزی سەلامی کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور وڕۆشنایی مەزن کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە، ئەوانیش بریتین لە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة). پاشان فریشتەكە فەرمووی: هەریەكێك هەرپیتێكیان لێبخوێنێتەوە ئەوا ئەوەی تێیاندایە لە خێر ونزا وداوا كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێی دەبەخشێت.
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، ولێی نزیک بووەوە، وئەسپەکەى زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرموو: «ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوایان لێبێت- باسێکی سەیر دەگێڕێتەوە کە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوویدا، پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێندەوە؛ ولە تەنیشتی ئەسپەکەى بە گوریس بەستبووەوە، لەو کاتەدا هەورێک وەکو سێبەر دایپۆشی؛ ولێی نزیک بووەوە، ئەسپەکە زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی گێڕایەوە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت، ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک لەم هاوەڵە کە قورئانی دەخوێند، وشاهێدی دانێک لە لایەن خواى گەورە لەسەر ئەوەى قورئان ڕاستی وهەقە و وتەی خواى گەورەیە. وئەم هاوەڵە ناوی ئوسەیدی کوڕی حوزەیر (أُسيد بن حُضير) بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بمت بینیایە دوێنی ئەمشەو چۆن گوێم بۆ خوێندنەوەکەت ڕادەگرت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک گوێی لێبوو بە جوانى وتەجویدەوە (بە پێی ئەحکامەکانى خوێندنەوەى قورئان) قورئان دەخوێنێت؛ پێی فەرموو: (بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود). واتا دەنگت وەکو دەنگی داود خۆشە لە خوێندنی قورئان، چونکە پێغەمبەر داود -علیه السلام- لە کاتی زیکر وخوێندنەوەى کێـبەکەیدا زۆر دەنگی بەرز وخۆش بوو، خواى گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًا ۖ يَـا جِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ} [سبأ: 10] واتە: {سوێند بە خودا بەڕاستی لە لایەن خۆمانەوە فەزڵ وبەھرەیەکی گەورەمان بە داود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکر وتەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو}، ولێرەدا ووتراوە (بنەماڵی داود) لە زمانى عەرەبی وشەى (آل) بە مانای کەسەکە خۆیشی دێت؛ چونکە هیچ یەکێک لە بنەماڵەکەى داود هێندە دەنگی خۆشی پێنەبەخشرا بوو وەکو داود -علیه السلام-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سورەتێک بخوێنێت کە لە سی ئایەت پێکهاتووە؛ شەفاعەتی بۆ پیاوێک کرد هەتاوەکو (خودا) لێی خۆش بوو، ئەویش بریتیە (لە سورەتی): (تبارك الذي بيده الملك) -سورەتی الملك-». ولە گێڕانەوەیەکی (ئەبو داود)دا: «شەفاعەت دەکات».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە سورەتێک هەیە لە قورئاندا لە سی ئایەت پێکاتووە، شەفاعەتی بۆ پیاوێک کرد هەتاوەکو خودا لێی خۆش بوو، چونکە بەردەوام دەیخوێندەوە وگرنگی پێی دەدا، وکاتێک مرد؛ سورەتەکە بەرگری لێی کرد هەتاوەکو سزای لێ دوورخستەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە سەرەتای فەرموودەکەدا باسی سورەتەکەى نەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا باسیکرد بۆئەوەى پلەبەرزی ومەزنی ئەم سورەتە ڕوون بکاتەوە، وباشترین هاندەر بێت بۆئەوەى مسوڵمان لەسەر خوێندنەوەى بەردەوام بێت.