





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: «لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئیبن عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات ئەگەر بەیعەت وپەیمانیان بدایەتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیاندەکرد بە گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى بەست بە تواناوە، ئەگەر مسوڵمان فەرمانێکی پێکرا کە لە توانایدا نەبوو لە لایەن کاربەدەستەکەیەوە ئەوا لێرەدا واجب نییە کە ئەو فەرمانە جێبەجێبکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا}[البقرة: 286]، واتە:{خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر به هێندەی توانایی خۆی نەبێت}.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەی واجب بوونی گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى دەسەڵاتداری تێدایە، جا ئەگەر فەرمانەکە لەوانە بێت بە لامانەوە ڕەوایە یان بە لامانەوە ناڕەحەتە وڕەوا نییە، مەگەر فەرمان بکات بە تاوان وگوناهێک ئەوا لەم حاڵەتەدا نابێت گوێڕایەڵی بکرێت ونابێت فەرمانەکانى جێبەجێ بکرێت تەنها لەم تاوانەدا.
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات».
تورموذی گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا حەرامکردنی بە کەمدانانى فەرمانەکانى دەسەڵاتداری مسوڵمانی تێدایە، ئەگەر فەرمانەکەیان پێچەوانەى فەرمانەکانى شەریعەت نەبوون لەبەرئەوەى هەروەکو ئاشکرایە هەر فەرمانێک پێچەوانەى شەریعەت بێت ڕەتدەکرێتەوە وگوێڕایەڵی ناکرێت جا لە لایەن هەرکەسێکەوە بێت، ولێرەدا باسی ئەوەیە کە نابێت فەرمانەکانى دەسەڵاتداری مسوڵمان بە کەمدابنرێن ئەگەر فەرمانەکانى پێچەوانەى شەریعەت نەبن چونکە ئەم بەکەمدانانە هەڕەشەی لەسەرە ودەبێتە هۆی بێڕێزبوونی ئەو کەسەى هەوڵی بێڕێزکردنی دەسەڵاتدار دەدات لە دونیا و دواڕۆژدا،وپاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە. ئەمە ئەگەر وڵاتەکە فەرمانڕەوایەکی مسوڵمانی هەبوو بەڵام ئەگەر وڵاتەکە فەرمانڕەواکەى کافر بوو ئەوا ئەگەر فەرمانەکەى پێچەوانەى شەریعەت نەبێت باشتر وایە گوێڕایەڵی بکرێت ئەمیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان لەو وڵاتە بۆ نمونە وەکو ئێستا لە وڵاتانى ڕۆژئاوادا.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت».
بوخاری گێڕاویەتیەوەگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەرچی بەندەیەکی حەبەشی کرا بە کاربەدەست بەسەر ئێوەوە کە سەری وەکو مێوژ بێت مەبەست لە (مێوژ) ئەوەیە کە ئەگەر لە بنچینەدا حەبەشی بێت یان بگەڕێتەوە سەر حەبەشیەکان لە لقێکی ڕەچەڵەکەوە، کاتێک دەفەرموێت: (کرا) مەبەست ئەوەیە کە ئەم بەندەیە کرا بە کاربەدەست بە فەرمانى (ئەمیر یان خەلیفە). ئەگەر کەسێک بە زۆرە ملێ بوو بە کاربەدەست ولە عەرەب نەبوو؛ بەڵکو بەندەیەکی حەبەشی بوو ئەوا لێرەدا پێویستە گوێڕایەڵ بین وفەرمانەکان جێبەجێ بکەین. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ گوێڕایەڵی کردنی کاربەدەست (وەلى ئەمر) مەگەر لە شتێک کە پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى شەریعەت بێت، چونکە گوێڕایەڵی کردنیان خێر وئاسایش وجێگیر بوونی گوزەرانی خەڵکی تێدایە ودووربوونە لە ئاژاوە وپشێوی وشوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو. بەڵام ئەگەر خەڵکی پێچەوانەى فەرمانەکانى کاربەدەست کردەوە بکەن ئەوا لێرەدا پشێوی وئاژاوە دروست دەبێت وئاسایش وهێوری نامێنێت وهەمووی سەرسام دەبێت بە ڕا وبۆچوونی خۆی، وکار وگوزەران نامێنێت وفیتنە زۆر دەبێت، وئەمیش لەم سەردەمدا بینراوە لە چەند وڵاتێک بە هۆی ئەوەى کەسانێک ئارامیان نەگرت ودەرچوون دژی دەسەڵاتداری وڵاتەکە بەڵام سەرەنجامی دەرچوونەکەیان خراپە وزیان وفیتنە وکوشتنی زۆر زیاتری لێکەوتەوە، بۆیە زانایانی ئەهلی سونە هەرگیز دەرچوونیان بە کارێکی باش نەزانیوە چونکە بە درێژایی مێژووی ئیسلام دەرچوون دژی دەسەڵاتدار تەنها خراپە وئاژاوە وشەڕ وکوشتنی زیاتری لێکەوتووەتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى ئەو وەکو گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى خودایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها فەرماندەکات دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو شەریعەتەى کە خواى گەورە بۆ خۆی وبۆ ئومەتەکەى دایناوە، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە شتێک بکات ئەوا لە شەریعەتی خودایە -سبحانه وتعالى-، ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى بکات وەکو ئەوە وایە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خوداى کردبێت، وئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى بکات وەکو ئەوە وایە سەرپێچی فەرمانەکانى خوداى کردبێت. وپێشەوا (ئەمیر) ئەگەر مرۆڤ گوێڕایەڵی بکات ئەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم- وئەگەر سەرپێچی فەرمانەکانى بکات ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی فەرمانى کردووە بە گوێڕایەڵی کردنی پێشەوا (ئەمیر)؛ مەگەر ئەو پێشەوایە فەرمانێک بکات کە پێچەوانەى فەرمانەکانى شەریعەت بێت ئەوا لەم حاڵەتدا گوێڕایەڵی ناکرێت.
لە عەوفی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن» عەوف دەڵێت: ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا هەوڵبدەین لەسەر دەسەڵات لایان بدەین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن. نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەیە لە دەسەڵاتدار وفەڕمانڕەواکانى مسوڵمانان کەسانی چاکەکارن وهەیشیانە کەسانی فاسق وتاوانکەرن ودیندارییان کەمە لەگەڵ ئەمەشدا نابێت دەرچوون دژیان بکرێت، ئەگەر هێشتا بەردەوامبن لە پاراستنی دروشمەکانى ئاینی ئیسلام ولە گرنگترینیان نوێژکردنە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای گوێدرێژێکدا تێپەڕی کە دەموچاوی سمین* کرا بوو، فەرمووی: «نەفرەتی خودا لەو کەسەی کە سمینی کردووە». ولە گێڕانەوەکەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە لێدانى دەموچاو، ولە سمینی دەموچاو». *(سمین: واتا کونکردنی دەموچاو بۆ دروستکردنی نیشانە وخاڵ وزۆرجار لە ڕێگەى داخ کردنەوە دەبێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیە نەهی کردن وهەڕەشەی توند هاتووە لەسەر ئەوانەى کە دەموچاوی ئاژەڵ سمین* دەکەن وهەروەها نەهی کراوە لە لێدانى دەموچاو، زانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- ئەمانەیان بە تاوانى گەورە داناوە، وسەبارەت بە هۆکاری نەهی کردنەوە زانایان دەڵێن: دەموچاوە (ڕوو) ناسکە وناوەندی جوانیە لە مرۆڤدا، وئەندامەکانى ڕوو ناسکن وزۆرینەى درک کردن وهەستەکان بەم ئەندامانەن ولەوەیە بە سووکترین لێدان لە دەموچاو ئەم هەستانە نەمێنن ولەوەیە بە لێدانێکی سووک بشێوێندرێن وناشیرین ببن ئەمەش بە درێژایی تەمەنی مرۆڤەکە دەمێنێتەوە وناتوانێت دایبپۆشێت وەکو شوێنەکانی تری لاشە وهەرکاتێک دەموچاو لێی بدرێت دوور نابێت لە شێواندن وتێکچوون، وهەروەها مسوڵمان نەهی لێکراوە لە ئازاردانی ئاژەڵە بێ زیانەکان وبە تایبەتیش ئەگەر ئازاردانەکە بریتی بێت لە سمین وداخکردنی دەموچاوی ئاژەڵ کە زۆر ئازاردەرە وئەمیش زۆر جار وەکو نیشانە یان بۆ گاڵتە ئەنجامدەدرێت بۆ یاریکردن بە ئاژەڵەکان. *(سمین: واتا کونکردنی دەموچاو بۆ دروستکردنی نیشانە وخاڵ وزۆرجار لە ڕێگەى داخ کردنەوە دەبێت)
لە عەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەشکرێکی بچووکی (سەرییەكی) نارد و پیاوێکی لە ئەنساڕی کردە بەرپرسیان، و فەرمانی پێکردن کە گوێڕایەڵی بکەن، (بەرپرسەکە) تووڕە بوو (لەسەر شتێک)، ووتی: ئایا پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی پێ نەکردن کە گوێڕایەڵیم بکەن؟ ووتیان: بەڵێ. ووتی: کەواتە دارم بۆ کۆ بکەنەوە، ئەوانیش کۆیانکردەوە، پاشان ووتی: ئاگرێک بکەنەوە، ئەوانیش کردیانەوە، ئینجا ووتی: بچنە نێویەوە، ئەوانیش ویستیان بچنە نێویەوە، بەڵام هەندێکیان دەستی ئەوانی تریانیان دەگرت (بۆ ئەوەی نەچنە نێویەوە)، ودەیانووت: ئێمە لەبەر (ڕزگاربوون لە) ئاگر (ی دۆزەخ) هاتووین بۆ لای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- (وموسڵمان بووین)، بەم شێوەیە مانەوە هەتا ئاگرەکە کوژایەوە و تووڕەییەکەی (بەرپرسەکە) دامرکایەوە، کاتێک ئەم هەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-، فەرمووی: «ئەگەر بچوونایەتە نێوی، هەتا ڕۆژی قیامەت لێی دەرنەدەچوون؛ گوێڕایەڵی تەنها لە چاکەدایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سوپایەکی نارد، و لە ئەنساڕەكان پیاوێكی کردە سەرکردەیان، و فەرمانی پێکردن کە گوێڕایەڵی بکەن، سەرکردەکە لێیان تووڕە بوو، پێی ووتن: ئایا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانی پێنەکردوون کە گوێڕایەڵیم بکەن؟ وتیان: بەڵێ، ووتی: منیش فەرمانتان پێدەكەم کە دار کۆ بکەنەوە و ئاگر بکەنەوە پاشان بچنە نێوی، ئەوانیش دارەکانیان کۆ کردەوە و ئاگریان کردەوە، کاتێک ویستیان بچنە نێوی، هەندێکیان سەیری ئەوانی تریانیان دەکرد. ووتیان: ئایا ئێمە شوێنی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەکەوتووین مەگەر بۆ ڕاکردن لە ئاگری دۆزەخ نەبێت؟! و ئێستا بچینە نێوی؟ كاتێكی خەریكی ئەو گفتوگۆیە بوون؛ گڕی ئاگرەکە کوژایەوە، و توڕەیی سەرکردەکەیش نەما. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێدرا سەبارەت بەم باسە، ئەویش فەرمووی: ئەگەر گوێڕایەڵیان بکردایە و بچوونایەتە نێو ئەو ئاگرەی کە هەڵیانگیرساند بوو، ئەوا ئازار و سزا دەدران تێیدا و هێندەی ماوەی دونیا لێی نەدەهاتنە دەرەوە، و گوێڕایەڵی بۆ هیچ خوڵقێنراوێک نییە ئەگەر فەرمانەكە سەرپێچی فەرمانی خوڵقێنەر بێت، گوێڕایەڵی تەنها لە چاکەدا واجبە؛ نەک لە سەرپێچیدا.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم، وناگاتە لام لەسەر حەوزەكە، وئەوەی درۆكانیان بە ڕاست دانەنێت، ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە منە، ومنیش لە ئەوم، ودەگاتە لام لەسەر حەوزەكە».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە پاش مردنی ئەو؛ چەند فەرمانڕەوایەك دەسەڵات دەگرنە دەست ودرۆ دەكەن لە قسەكانیان، ئەوەی دەیڵێن ئەنجامی نادەن، وستەم دەكەن لە حوكم كردندا، هەركەسێك بچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دابنێت، ویارمەتیان بدات لەسەر ستەم بە كردەوە یان بە قسە وەكو فەتوادان بۆیان بۆئەوەی لێیان نزیك بێتەوە؛ ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دابڕاندووە -بەریئە- لەو كەسە ولە ئەو نییە وئەویش لە پێغەمبەر نییە، ولە ڕۆژی قیامەتدا ناچێتە سەرە حەوزی كەسەر، وئەوەی نەچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دانەنێت ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەم كردنیان؛ ئەوا ئەو كەسە لە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وپێغەمبەریش لە ئەوە، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەگات بە دیداری لەسەر حەوزی كەوسەر.