





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ فەرمانڕەوایەک (ئەمیرێک) بووێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) ڕاستگۆی (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بە بیری دەهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن، وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى (جگە لە خێری) بۆی بوێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) خراپەکاری (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بیری ناهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە (ئەگەر خێری بۆ فەرمانڕەوایەک -ئەمیرێک- بووێت): شیکراوەتەوە کە مەبەست لەم خێرە ئەوەیە کە ئەگەر وەزیرەکانى کەسانی ڕاستگۆ بن ئەوا ئەم فەرمانڕەوایە خودا سەرکەوتووی کردووە بۆ بەدەستهێنانى خێری دونیا ودواڕۆژ، وهەروەها ئەم خێرە ووتراوە لەوەیە مەبەست بەهەشت بێت. (ئەوا وەزیری -ڕاوێژکاری- ڕاستگۆی -لە دەوروپشت- دەبێت): واتا لە قسە وکردەوە، ولە نهێنی وئاشکرا، وبە ڕاستگۆ وەسفیانی کردووە چونکە بنچینەیە لە هاوڕێیەتی وزۆر شتی تریشدا. (ئەگەر لە بیری بچێتەوە): واتا ئەگەر ئەم فەرمانڕاوەیە شتێکی لە بیر بچێت لەو شتانەى کە پێویستی پێی هەیە -و لەبیرچوونیش سروشتی مرۆڤە-، یان حوکمێکی شەرعی نەزانی ولێی شاراوە بوو، یان دۆسیەی ستەملێکراوێک یان بەرژەوەندی میلەتی بە لاوە ڕوون نەبوو. ( بە بیری دەهێننەوە): واتا ئەم وەزیرە ڕاستگۆیان بە بیری دەهێننەوە وڕێنموێنی دەکەن بۆ ئەنجامدانى ئەوەى کە بەسوود ودروستە. (وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن): واتا ئەگەر فەرمانڕەوانەکە بیری هاتەوە؛ ئەوا وەزیرەکان یارمەتی دەدەن بۆ جێبەجێ ئەوەى بەسوود وپەسەندە بە وتە وکردەوە. (وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى -جگە لە خێری- بۆی بوێت): واتا شەڕی بۆی بوێت بەهۆی خراپەکاری فەرمانڕەواکەوە. (ئەوا وەزیری -ڕاوێژکاری- خراپەکاری -لە دەوروپشت- دەبێت): واتا وەزیری خراپەکار لە وتە وکردەوەدا، وئەمیش پێچەوانەى وەزیرەکانى پێشوون. (ئەگەر لە بیری بچێتەوە): واتا ئەرکێک یان فەرمانێکی پێویستی لەبیر بچێت کە پێویستە جێبەجێ بکرێت. (بیری ناهێننەوە): چونکە ئەم وەزیرانە ئەوەندە نور وڕۆشنایی لە دڵیاندا نییە بۆ ئەوەى ڕێنموێنی فەرمانڕەواکە بکەن بۆ شتی بەسوود وچاک. (وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن): بەڵکو بەهۆی ئەوەى دڵی ئەم وەزیرانە پڕە لە ڕەشی وخراپە ئەگەر فەرمانڕەواکە خۆی شتێکی باشی بیرهاتەوە ئەوا ئەم وەزیرانە وایلێدەکەن کە دوور بکەوێتەوە لە ئەنجامدانى.
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕاوەیەک بەخشی بێت ئەوا دوو کۆمەڵ لە ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانى خێر وچاکەی دەکەن وئامۆژگاری دەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وکۆمەڵێک فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى شەڕ وخراپە، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت لە کاریگەری ئەو کۆمەڵەی فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن.
لە شەقیقی کوڕی سەلەمەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- ئامۆژگاریمانی دەکرد لە ڕۆژانی پێنج شەممەدا، پیاوێک پێی ووت: ئەی ئەبو عبدالرحمان، حەز دەکەم هەموو ڕۆژێک ئامۆژگاریمان بکەیت، ئەویش (ئیبن مەسعود) ووتی: «ڕێگر لەمە ئەوەیە حەز ناکەم تووشی بێزار بوون وناڕەحەتیتان بکەم، من ماوەی جارێک ئامۆژگاریتان دەکەم، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا، لە ترسی ئەوەى نەوەک بێزار بین».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشەقیقی کوڕی سەلەمە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- لە هەموو ڕۆژانێکی پێنج شەممە ئامۆژگاریانی دەکرد وبیریانی دەهێنایەوە، پیاوێک پێی ووت: ئێمە حەز دەکەین هەموو ڕۆژێک ئامۆژگاریمان بکەیت، ئەویش (ئیبن مەسعود) ووتی: ڕێگر لەمە ئەوەیە حەز ناکەم تووشی بێزار بوون وناڕەحەتیتان بکەم، من ماوەی جارێک ئامۆژگاریتان دەکەم ودەڕوانم بۆ ئەوەى بزانم تا چەندێک پێویستیان بە ئامۆژگارییە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا، لە ترسی ئەوەى نەوەک تووشی بێزار بوون ببین، چونکە لە کاتی بێزاری وناڕەحەتیدا ئامۆژگاری کردن هیچ سوودێکی نابێت.
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پادشایەك هەبوو لە سەردەمی پێش ئێوە، وجادووگەرێكی هەبوو کاتێک جادووگەرەکە پیر بوو بە پادشای ووت: من چومەتە تەمەنەوە ومناڵێكم بۆ بنێره با فێرى جادووى بكەم، ئەویش منداڵێکى بۆ نارد تا فێرى بكات، تازە پێگەیشتووەکە لەو ڕێگایەی كه هاتوچۆى پێدا دەکرد؛ خواناسێکی گۆشەگير بەدی کردبوو ولە لای دادەنیشت، وگوێى له قسەکانى ڕادەگرت وپێى خۆش بوو، جا کاتێک دەچوو بۆ لای جادووگەرەكە بە لای خواناسەکەدا دەڕۆیشت ولە لای دادەنیشت، وبەهۆی دواکەوتنیەوە جادووگەرەکە لێی دەدا، ومنداڵەکە سكاڵای بردە لای خواناسەکە، ئەویش ووتى: ئەگەر له جادووگەرەکە ترسای بڵێ: لە ماڵەوە دوایان خستم، کاتێکیش لە ماڵەوە ترسایت بڵێ جادووگەرەكە دوای خستم، لەکاتێکدا ئەو لەسەر ئەم حاڵه بەردەوام بوو وڕۆژێکیان ھات وبینی ئاژەڵێکی گەورە ڕێی له خەڵکی گرتووە، ووتى: ئەمڕۆ دەزانم، ئایا جادووگەرەکە باشترە يان خواناسەكە؟ بەردێکی ھەڵگرت و ووتی: خوایه ئەگەر کردەوەى خواناسەكەت لەلا خۆشەویستتره له کردەوەکانى جادووگەرەکە؛ ئەم ئاژەڵە بکوژە تا خەڵکی دەربازیان بێت، وبەردەکەی تێگرت وئاژەڵەکەى کوشت وخەڵكەكە دەربازیان بوو، وپاشان ھات بۆلای خواناسەکە وئەمەی بۆ باسکرد، کابرای خواناسیش پێی ووت: ئەی کوڕى خۆم، ئەمڕۆ تۆ لە من باشترى، كارت گەیشتۆتە ئەو ڕادەيەی كه من دەیبینم، ودڵنیابه تووشى تاقیكردنەوە دەبیت، جا ئەگەر تووشی تاقیكردنەوە بوویت، هەواڵ لەسەر من نەدەیت، وبەهەمان شێوە تازە پێ گەیشتووەکە گەیشتە ئاستێک کوێری زگماگ وبەڵەکی چاك دەكردەوە، ودەرد ونەخۆشییەکانى دیکەیشی چارەسەر دەکرد، وهاوکۆڕێکی پاشا کوێر ببو وهەواڵی تازە پێگەیشتووەکەی بیست، وبه خەڵات زۆرەوە ھات بۆ لای، ووتى: هەموو ئەم دياريە بۆ تۆ ئەگەر چاكم بکەیتەوە. ئەویش ووتی: من كەس چاك ناکەمەوە، بەڵکو ھەر تەنھا خودای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، ئەگەر تۆیش باوەڕ بە خودا بهێنیت، داوات بۆ دەکەم خودای گەوره چاكت بکاتەوە، ئەویش باوەڕی به خودا هێنا وخودای گەورە شیفایدا، وپاشان کابرا چووە بۆ لای پادشا ولە لای دانیشت ھەروەك چۆن لەپێشدا دادەنیشت، پادشا پێى ووت: کێ چاوی پێدایتەوە؟ ووتی: پەروەردگارم، (پادشا) ووتى: بۆ پەروەردگارێکی ترت هەیە جگە لە من؟ ووتى: پەروەردگارى من و تۆیش ھەر الله یە، ئەویش گرتی ودەستى کرد به ئەشكەنجە دانى تاوەكو خەبەرى له منداڵەکە دا، ئینجا منداڵەکەیان هێنا، پادشا پێی ووت: کوڕە بچكۆلەی خۆم، له جادووگەريیدا گەیشتوویتە ئاستێك كه کوێر وبەڵەکى چاك دەکەیتەوە، وئەوە وئەوە دەکەیت، وکوڕە منداڵەکە ووتی: من كەس چاك ناکەمەوە، تەنھا ھەر خودای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، وئەویشى گرتی ودەستى کرد به ئەشكەنجەدانى، تا منداڵەکە هەواڵی دا سەبارەت بە کابرای خواناس، وخواناسەکەیش هێنرا وپێی ووترا: له دينەكەت پاشگەز بەرەوە، ئەویش ڕازی نەبوو، وپادشا بانگى کرد ومشار هێنرا وسەری کرا بەدوو کەرتەوە، پاشان هاو کۆڕەکەی پادشا هێنرا، وپێى ووترا: له دينەكەت پاشگەز بەرەوە ئەویش ڕازى نەبوو، وبەمشار سەری کرا بەدوو کەرتەوە، وئینجا منداڵەکەیان هێنا و پێى ووترا له دينەكەت پاشگەز بەرەوە، ئەویش ڕازی نەبوو، وپاشان دای بەدەست كۆمەڵێك له پیاوەکانی و ووتی: بیبەن بۆ سەر ئەو شاخە وسەری بخەن بەسەریدا، كه گەیشتنە لوتكەکەی شاخەکە، ئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوە باشە، ئەگەر نا فڕێيبدەنە خوارەوە، ئەوانیش بردیان وبه شاخەکەدا سەريان خست، ومنداڵەکە ووتی: خوایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له کۆڵبکەرەوە، وشاخەکە کەوتە لەرزین وئەوان کەوتنه خوارەوە، وئەویش هاتەوە بۆ لای پادشا، وپادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان کرد؟ ووتى: خودا له كۆڵمى كردنەوە، وئەویش دایەوە دەست چەند کەسێکی دیکه له پیاوەکانی و ووتى: بیبەن له بەلەمێکدا هەڵیبگرن تا دەگەنە ناوەڕاستى دەریاک، وئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوه باشە ئەگەر نا فڕێیبدەنە ناوى، وئەوانیش بردیان، ومنداڵەكە ووتى: خودایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له كۆڵبكەرەوە، وبەلەمەکە هەڵگەڕایەوە وهەموو نوقم بوون، وئەویش پاش ئەوەى دەربازی بوو هاتەوە بۆ لای پادشا، وپادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان لێهات؟ ووتى: خودا له كۆڵمى کردنەوە، وئینجا به پادشای ووت: تۆ ناتوانیت من بکوژیت، هەتا چیت پێدەڵێم ئەوه دەكەيت، ووتى: ئەوە چییە؟ ووتى: خەڵکی هەموو لە يەك گۆڕەپاندا كۆ بکەرەوە وبم بەستە بەدارێکەوە، وپاشان تيرێك دەربھێنە، وتیرەکە بخەرە ناو کەوانەکەوە وپاشان بڵێ: به ناوى خودای پەروەردگارى منداڵەکە ودوای ئەوە تیرەکەم تێبگره، ئەگەر تۆ ئەمەت کرد، ئیتر دەمكوژیت، وئەویش هەموو خەڵکی لە يەك شوێندا كۆكردەوە و لەسەر لقی دارخورمایەک منداڵەکەى بەستەوە، وپاشان تیرێکی له هەڵگرت، وخستیه ناو كەوانەکەوە، ووتى: بە ناوی خودا، پەروەردگارى منداڵەکە، وتیرەکەی تێگرت، وبەر لایەکی سەری کەوت، ومنداڵەكە مرد، وپاشان خەڵکی هەموو ووتیان: باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەکە، باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەكه، باوەڕمان هێنا بە پەروەردگارى منداڵەکە، وپیاوێک ھات بۆ لای پادشا وپێی ووت: ئايا دەزانیت ئەوەی لێى دەترسایت سوێند بە خودا ئەمڕۆ ڕوویدا، خەڵكی تازە باوەڕیان هێنا، ئەویش فەرمانى دەرکرد به چاڵ هەڵکردن لەسەر كوچە و كۆڵانەكان و ئاگریان تێدا كرایەوە وپادشاکە ووتى: ھەركەسێک له دینەکەی پاشگەز نەبوویەوه بیسوتێن، يان پێى بووترێت: خۆتی تێ فڕێبده، ئەوانیش وايان کرد، هەتاوەكو تەنانەت ژنێك ھات منداڵێكى خۆی پێ بوو، سڵى کرد وترسا لەوەی خۆی تێ فڕێدا، ومنداڵەکەی پێی ووت: دایه ئارام بگره، چونكە بەڕاستى تۆ لەسەر هەقیت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە ئومەتانی پێش ئێمە پادشایەك هەبوو، وجادووگەرێكی هەبوو، کاتێک جادووگەرەکە پیر بوو بە پادشای ووت: من چومەتە تەمەنەوە وگەنجێكم بۆ بنێره با فێرى جادووى بكەم، پادشاكە گەنجێكی بۆ نارد تا فێرى سیحری بكات، وله ڕێگای گەنجەکەدا كه هاتوچۆى پێدا دەکرد؛ خواناسێکی گۆشەگير هەبوو وگەنجەکە جارێكیان لە لای دانیشت، وگوێى له قسەکانى ڕاگرت وپێى خۆش بوو، جا کاتێک دەچوو بۆ لای جادووگەرەكە بە لای خواناسەکەدا دەڕۆیشت ولە لای دادەنیشت، بۆیە جادووگەرەکە لێیدەدا بەهۆی دواکەوتنیەوە، وگەنجەکە سكاڵای ئەمەی لای خواناسەکە کرد، وئەویش ووتى: ئەگەر له جادووگەرەکە ترسای بڵێ: لە ماڵەوە دوایان خستم، کاتێکیش لە ماڵەوە ترسایت بڵێ جادووگەرەكە دوای خستم، لەکاتێکدا ئەو لەسەر ئەم حاڵه بەردەوام بوو؛ ڕۆژێکیان بینی ئاژەڵێکی گەورە ڕێی هاتوچۆی له خەڵکی گرتووە، ووتى: دەبێ ئەمڕۆ بزانم، ئایا جادووگەرەکە باشترە يان خواناسەكە؟ بەردێکی ھەڵگرت، ووتی: خوایه ئەگەر کردەوەى خواناسەكەت لەلا خۆشەویستتره له کردەوەکانى جادووگەرەکە؛ ئەم ئاژەڵە بکوژە تا خەڵکی دەربازیان بێت، وبەردەکەی تێگرت وئاژەڵەکەى کوشت وخەڵكەكە دەربازیان بوو، وپاشان ھات بۆلای خواناسەکە وئەمەی بۆ باسکرد، وکابرای خواناس پێی ووت: ئەی کوڕى خۆم، ئەمڕۆ تۆ لە من باشترى، كارت گەیشتۆتە ئەو ڕادەيەی كه من دەیبینم، دڵنیابه تۆ تووشى تاقیكردنەوە دەبیت، وجا ئەگەر تووشی تاقیكردنەوە بوویت، هەواڵ لەمن مەدە، لە کاتێکدا تازە پێگەیشتووەکە وای لێهاتبوو کوێری زگماگ وبەڵەکی چاك دەكردەوە، ودەرد ونەخۆشییەکانى دیکەیشی چارەسەر دەکرد بە ئیزنی خودای گەورە، وهاو کۆڕێکی پادشا كه کوێر ببوو ئەمەی بیست، وبه خەڵاتێکی زۆرەوە ھات بۆ لای تازە پێگەیشتووەکە، ووتى: هەموو ئەم دياريە بۆ تۆ ئەگەر چاكم بکەیتەوە. وگەنجەکە ووتی: خۆ من كەس چاك ناکەمەوە، بەڵکو ھەر تەنھا خودای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، ئەگەر تۆیش باوەڕ بە خودا بهێنیت، داوات بۆ دەکەم خودای گەوره چاكت بکاتەوە، ئەویش باوەڕی به خودا هێنا وخوای گەورە چاكى کردەوە، وپاشان هاتەوە بۆ لای پادشا و لە لای دانیشت ھەروەك چۆن لەپێشدا دادەنیشت، وپادشا پێى ووت: کێ چاوی پێدایتەوە؟ ووتی: پەروەردگارم، وپادشا ووتى: بۆ پەروەردگارێکی ترت هەیە جگە لە من؟ ووتى: پەروەردگارى من و تۆیش ھەر الله یە. ئەویش گرتی ودەستى کرد به ئەشكەنجەدانى تاوەكو خەبەرى له گەنجەکە دا، وپاشان گەنجەکەیان هێنا، وپادشا پێی ووت: کوڕی خۆم، له جادووگەريیدا گەیشتوویتە ئاستێك كه کوێر وبەڵەکى چاك دەکەیتەوە، وئەوە وئەوە دەکەیت. وگەنجەکە ووتی: من كەس چاك ناکەمەوە، تەنھا ھەر خودای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، وئەویشى گرت ودەستى کرد به ئەشكەنجەدانى، تا گەنجەکە هەواڵی دا سەبارەت بە کابرای خواناس. وخواناسەکەیش هێنرا وپێی ووترا: له دينەكەت پاشگەز بەرەوە، ئەویش ڕازی نەبوو، وپادشا بانگى کرد وبەمشار سەری کرا بەدوو کەرتەوە. پاشان هاودەمەکەی پادشا هێنرا، وپێى ووترا: له دينەكەت پاشگەز بەرەوە ئەویش ڕازى نەبوو، وبەمشار سەری کرا بە دوو کەرتەوە. وپاشان گەنجەکە هێندرا و پێى ووترا له دينەكەت پاشگەز بەرەوە، وئەویش ڕازی نەبوو، وپادشاكە گەنجەکەی دایه دەست كۆمەڵێك له پیاوەکانی لە نێوان سێ بۆ دە كەس دەبوون. ووتی: بیبەن بۆ سەر ئەو شاخە وسەری بخەن بەسەریدا، كه گەیشتنە لوتكەکەی شاخەکە، ئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوە باشە، وئەگەر نا فڕێيبدەنە خوارەوە، ئەوانیش بردیان وبه شاخەکەدا سەريان خست. وگەنجەکە ووتی: خوایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له كۆڵبکەرەوە، وشاخەکە زۆر بە توندی کەوتە لەرزین وئەوان کەوتنه خوارەوە، وئەویش هاتەوە بۆ لای پادشا. وپادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان کرد؟ ووتى: خوا له كۆڵمى كردنەوە. وپادشا گەنجەکەی دایەوە دەست چەند کەسێکی دیکه له پیاوەکانی، ووتى: بیبەن له بەلەمێکدا هەڵیبگرن تا دەگەنە ناوەڕاستى دەریاكە، وئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوه باشە وئەگەر نا فڕێیبدەنە ناو دەریاكەوە. ئەوانیش بردیان، وگەنجەکە ووتى: خودایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له كۆڵبكەرەوە، وبەلەمەکە هەڵگەڕایەوە وهەموو نوقم بوون، وگەنجەکە هاتەوە بۆ لای پادشا. وپادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان كرد؟ ووتى: خودا له كۆڵمى کردنەوە، وپاشان گەنجەکە به پادشای ووت: تۆ ناتوانیت من بکوژیت، هەتا چیت پێدەڵێم ئەوه دەكەيت. پادشا ووتى: ئەوە چییە؟ ووتى: خەڵکی هەموو لە يەك گۆڕەپاندا كۆ بکەرەوە، وبم بەستە به دارێکەوە، وپاشان تيرێک دەربھێنە، وتیرەکە بخەرە ناو کەوانەکەوە وپاشان بڵێ: به ناوى خودای پەروەردگارى گەنجەکە، ودوای ئەوە تیرەکەم تێبگره، وئەگەر تۆ ئەمەت کرد، ئیتر دەمكوژیت، وئەویش هەموو خەڵکی لە يەك خاکدا كۆكردەوە و لەسەر لقی دارخورمایەک منداڵەکەى بەستەوە، وپاشان تیرێکی له هەڵگرت، وخستیه ناو كەوانەکەوە، ووتى: بە ناوی خودای پەروەردگارى گەنجەکە، وپاشان تیرەکەی تێگرت، وبەر لایەکی سەری کەوت ومرد. خەڵکی ووتیان: باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەکە، باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەكه، باوەڕمان هێنا بە پەروەردگارى منداڵەکە. وپیاوێک ھات بۆ لای پادشا وپێی ووت: ئايا بینیت ئەوەی لێى دەترسایت؟ سوێند بە خودا ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەویش بریتی بوو لەوەی خەڵكی شوێنی گەنجەکە كەوتن وهەموویان باوەڕیان بە پەروەردگاریان هێنا، پاشان پادشا فەرمانى کرد به هەڵکەندنی چاڵی گەورە لەسەر كوچە وكۆڵانەكاندا وئاگریان تێدا كرایەوە، وپادشا ووتى: ھەركەسێک له دینەکەی پاشگەز نەبوویەوه فڕێی بدەنە نێویەوە، وئەوانیش ئەوەی پادشاكە فەرمانی پێكردبوو جێبەجێیان کرد، هەتاوەكو تەنانەت ژنێك ھات منداڵێكى خۆی پێ بوو، ووەستا لە شوێنی خۆی وترسا بچێتە نێو ئاگرەکەوە، ومنداڵەکەی پێی ووت: دایه ئارام بگره، چونكە بەڕاستى تۆ لەسەر هەقیت.
لە ئەبی زەروە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی ئەبا زەر، دەبینم کە تۆ لاوازیت، ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە، مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە، ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبو زەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووە: (دەبینم کە تۆ لاوازیت، ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە، مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە، ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو)، ئەم چوار ڕستەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەبی زەری ڕوونکردەوە: پێی فەرموو: (دەبینم کە تۆ لاوازیت): ئەمەش وەسفێکە بە گوێرەی واقیع وڕاستیە و وەکو ئامۆگاری دەووترێت نەک بۆ شکاندنەوە وبۆیە هیچ شتێکی تێدا نییە ئەگەر کەسێک بە مرۆڤێک بڵێت: ئەمە وئەوەت تێدایە، بەڵام مەبەستی شکاندنەوە وعەیبدارکردنی نەبێت ولە پێشی خەڵکی نەبێت. وفەرمووی: (ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە): وئەمیش لە نیشانەى ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە ڕستەی یەکەم هەندێک بریندارکردنی تێدا بوو، وماناى ئەم ڕستەیە ئەوەیە: من بۆیە ئەم قسەیەم کرد ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە. پاشان فەرمووی: (مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە): واتا مەبە بە پێشەوا بەسەر تەنانەت ئەگەر دوو کەسیش بێت، واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە لەوەى کە ببێتە فەرماندەر؛ چونکە لاوازە وفەرمانڕەوایەتی پێویستی بە کەسی بەهێز وسپاردە پارێزە وتەنها سپاردە پاراستن بەس نییە بەڵکو پێویستە هێزیش هەبێت بۆ ئەوەى دەسەڵات وتواناى هەبێت و وشەکانى جێبەجێ ببێت، وئەگەر قسە بکات قسەکانى جێبەجێ بکات ولاواز نەبێت بەرامبەر خەڵکی، چونکە ئەگەر خەڵکی کەسێک لاواز بێت بە لایانەوە وەکو پێویست ڕێزی لێناگرن ودەستدرێژی دەکەنە سەر بە تایبەت ئەگەر لە دەسەڵاتیش بێت، بەڵام ئەگەر بەهێز بێت ئەوا سنوورەکانى خواى گەورە تێناپەڕێنێت، وکەمتەرخەمی ناکات لە دەسەڵاتێک کە خودا پێی بەخشیووە بەڕاستی ئەمە پێشەوای ڕاستەقینەیە. ودوای ئەمە پێی فەرموو: (ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو): واتا خۆت مەکە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵ وسامانى کەسی هەتیو وجێی بهێڵە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەوەى سەرپەرشتیاریان بکات، وهەتیو ئەو کەسەیە کە باوکی مردووە پێش ئەوەى باڵغ ببێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لە ئەبی زەر کرد کە سەرپەرشتیاری پارە وسامانى هەتیو بکات؛ چونکە ماڵی هەتیو پێویستی بە گرنگیدان وچاودێری کردنە، وئەبو زەر لاوازە ناتوانێت ئەم سەرپەرشتیارییە جێبەجێ بکات و وەکو پێویست مافى خۆی پێبدات، وئەم فەرموودەیە بەکەمدانانى ئەبو زەر نییە چونکە خۆی دەیگیڕێتەوە چۆن کەسێک شتێک دەگێڕێتەوە کە بەکەمدانانى خۆی تێدا باسکرا بێت! وهەروەها ئەبو زەر فەرمانى بە چاکە دەکرد ونەهی لە خراپە دەکرد وکەسێکی زاهید و لە خودا ترس بوو ئەمانەش هەمووی نیشانی بەهێزین لە ئیمانداردا، بەڵام لە بابەتێکی دیاریکراودا لاواز بوو ئەویش بابەتی فەرمانڕەوایی وگرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی ودەسەڵاتە.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا من بەکارناهێنیت (دەستنیشانم ناکەیت بۆ فەرمانڕەوایی ودەسەڵات)؟ بە دەستەکانى لە نێو شانمی دا، وپاشان فەرمووی: «ئەی ئەبا زەر، تۆ لاوازیت، وئەمەیش ئەمانەتە، ولە ڕۆژی قیامەتدا هۆکاری سەرشۆڕی وپەشیمان بوونەوەیە؛ جگە لەوەى نەبێت کە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە لە ئەستۆی دەگرێت، وئەوەى لەسەری ئەرکە جێبەجێی دەکات».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبو زەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تایبەتی ئامۆژگاری کرد سەبارەت بە فەرمانڕەوایی ودەسەڵات، وئەمیش کاتێک بوو کە -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیکات بە فەرمانڕەوا ودەسەڵاتی پێ ببەخشێت، ئەویش پێی فەرموو: (تۆ لاوازیت): ئەم وشەیە تۆزێک توندە بەڵام بۆ ئەمانەت دەبێت بووترێت ومرۆڤ دەبێت بەو شێوەیە وەسف بکرێت کە تێیدایە لە کاتی پێویستدا، ئەگەر بەهێز بوو بووترێت؛ وئەگەر لاوازیش بوو بووترێت، ومەبەست شکاندنەوەى نییە بەڵکو ڕوونکردنەوەى حاڵ وپێداویستیەکانى ئەم ئەرکەیە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەو مرۆڤەى فەرمانڕەوایی دەگرێتە دەست پێویستە بەهێز بێت وئەمانەت پارێز بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وئەمەیش ئەمانەتە): ئەگەر بەهێز وئەمانەت پارێز بوو ئەوا سیفەتی فەرمانڕەوایی شایستەی تێدایە، ئەگەر بەهێز بێت وئەمانەت پارێز نەبێت یان بەهێز نەبێت بەڵام ئەمانەت پارێز بێت یان بەهێز نەبێت وئەمانەت پارێزیش نەبێت؛ ئەوا ئەم سیانە شایستەی ئەوە نین ئەرکی فەرمانڕەواییان پێ بسپێردرێت، بۆیە دەبێت ئەو کەسە بکرێتە فەرمانڕەوا کە بەهێزە وئەمانەت پارێزە؛ چونکە ئەمە سوودی زیاتری بۆ خەڵکی دەبێت، چونکە خەڵکی پێویستیان بە دەسەڵاتێکی بەهێزە، وئەگەر دەسەڵاتەکە بەهێز نەبێت ودینداریشیان لاواز بێت ئەوا هەموو شتێک تیا دەچێت. ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی مەزنە لە داواکردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایی؛ بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە لاواز بوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەو دەسەڵاتە، و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:(ولە ڕۆژی قیامەتدا هۆکاری سەرشۆڕی وپەشیمان بوونەوەیە): ئەمەش سەبارەت بە ئەو کەسانەیە کە شایستەى ئەو دەسەڵاتە نین کە پێیان بدرێت، یان ئەوەتا شایستەیە بەڵام دادپەروەر نەبوو لە دەسەڵاتدا، ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەرشۆڕی دەکات وئابڕووی دەبات وستەمکارەکە پەشیمان دەبێتەوە لە هەموو ئەو کارانەى ئەنجامیدا. بەڵام ئەگەر شایستە بێت بۆ ئەو دەسەڵاتە ودادپەروەر بوو؛ ئەوا ئەم سزایە نایگرێتەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (جگە لەوەى نەبێت کە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە لە ئەستۆی دەگرێت، وئەوەى لەسەری ئەرکە جێبەجێی دەکات): واتا ئەو کەسەی شایستەیە وپێی دەدرێت ودادپەروەرە تێیدا ئەوا فەزڵ وپاداشتێکی زۆری بۆ هەیە کە لە زۆر فەرموودەدا باسکراوە؛ وەکو فەرموودەى: (خوای گەورە حەوت کۆمەڵ دەکاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا)، ولە نێو ئەو کۆمەڵانەش: (فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر -بە مەرجێک مسوڵمان بێت-)، وهەروەها فەرموودەى: (دادپەروەران لەسەر مینبەری نور وڕۆشنایین لە ڕۆژی قیامەتدا)، وجگە لە ئەم فەرموودانە.
لە عوقبەری کوڕی حاریسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژی عەسرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- لە مەدینەدا، سەلامی دایەوە و بەخێرایی هەستا، وڕیزەکانی خەڵکی تێپەڕاند وچوو بۆ ژووری یەکێک لە خێزانەکانى، وخەڵکی ترسان بەهۆی ئەم پەلەکردنەوە، دەرچوو بۆ لایان، وبینی خەڵکی ئەم خێرایی کردنەیان بەلاوە جێی سەرسوڕمانە، ئەویش فەرمووی: «پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت (بکرێت بە خێر)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە ماڵەوە پارچەیەکی ئاڵتونیم جێهێشت کە بۆ خێرکردن دانرا بوو، حەزم نەکرد بە درێژایی شەو لە لام بمێنێتەوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەعوقبەی کوڕی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: جارێکیان لە پشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی عەسری کرد، وپاش نوێژەکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخێرایی هەستا وڕیزەکانى خەڵکی تێپەڕاند وچوو بۆ ژوورى یەکێک لە خێزانەکانى، وخەڵکی تووشی ترس بوون بەهۆی ئەمەوە؛ وپاشان دەرچوو وبینی خەڵکی تووشی سەرسوڕمان هاتوون بەهۆی ئەم پەلەکردنەوە، وئەویش هۆی ئەمەی بۆیان ڕوونکردەوە وپێیانی فەرموو کە هەندێک پارچە ئاڵتوونی بیر کەوتەوە کە دەبووایە دابەش بکرێت لە خێردا؛ بۆیە بەپەلە چوو بۆ ئەوەی دابەشی بکات وحەزی نەکرد ئەمە وای لێبکات کە سەرقاڵ بێت لە پەرستن ویاد کردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من ودوو ئامۆزام چووین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یەکیان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانڕەوایی هەندێک لەو شتانەم پێببەخشە کە خودا -عَزَّ وَجَلَّ- تۆی کردووە بە فەرمانڕەوا بەسەریانەوە، وئەوی تریش هەمان قسەی کرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریفەرموودەکە نەهی کردنی تێدایە سەبارەت بە داواى کردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی یان هەوڵدان وسوور بوون بۆ بەدەستهێنانی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک دوو پیاو داوایان لێیکرد بەوەى ببن بە دەسەڵاتدار بەسەر هەندێک لەو شتانەى خواى گەورە پێی بەخشیووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات)؛ واتا ئێمە فەرمانڕەوایەتی نادەین بە کەسێک کە داوا بکات ببێت بە فەرمانڕەوا، یان هەوڵبدات وسوور بێت بۆ بەدەستهێنانى چونکە ئەو کەسەی هەوڵی بۆ دەدات دەیەوێت خۆی دەسەڵاتی هەبێت نەک حاڵی خەڵکی چاک بکات، لەوەیە ئەو جۆرە کەسە تووشی ئەم تۆمەتە بێت بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کەسێک بکرێت بە دەسەڵاتدار ئەگەر خۆی داواى بکات، ولە گێڕانەوەیەکی تردا دەفەرموێت: (ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا -پێت دەبەخشرێت- بەڵام پشتیوانی ناکرێت -یارمەتی نادرێیت بۆ بەڕێوەبردنی-، وئەگەر -فەرمانڕەواییت- پێ ببەخشرێت بە بێ پرسیارکردن -بە بێ داواکردنی-؛ ئەوا پشتیوانی دەکرێیت -یارمەتی دەدرێیت بۆ بەڕێوەبردنی-)؛ بۆیە نابێت کاربەدەست دەسەڵات ببەخشێت بە کەسێک لەسەر شارێک یان شوێنێک ئەگەر کەسەکە خۆی داواى بکات، ئەگەرچیش کەسەکە شیاوی ئەو بەرپرسیاریەتیە بێت، بەهەمان شێوە ئەگەر کەسێک داواى بوون بە دادوەر بکات لە وەزیری داد وبڵێت: دامبنێ وەکو دادوەر لەسەر فڵان شوێن؛ نابێت بکرێت بە دادوەر، بەڵام ئەگەر داوا بکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوێزرێتەوە ئەوا ئاساییە وئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە؛ چونکە پێشووتر دادوەر بووە، وئەگەر بزانین مەبەستی دەسەڵات ونیەتی خراپی تری هەیە لەم دادوەرییە لەسەر فڵان شوێن ئەوا نابێت بگوێزرێتەوە؛ چونکە کردەوەکان بە پێی مەبەست ونیەتەکانە، ئەگەر کەسێک بڵێت ئەی چی سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر یوسف -علیه الصلاة والسلام- کاتێک بە عەزیزی میسری فەرموو: {اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ} [يوسف: 55] واتە {لەسەر خەزێنە ودارایی زەوی (میسر) من دابنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام}، ئێمە لێرەدا دوو وەڵام دەدەینەوە: یەکەم/ ئەگەر دەقێک یان بابەتێک لە شەریعەتەکانى پێشووتردا هاتبێت ئەوا شەریعەتە بۆ ئێمە ئەگەر پێچەوانەی شەریعەتی ئێمە نەبێت وئەمیش بنچینەیەکی ناسراوە لای ئوسوڵیەکان کە دەڵێن: (شەریعەتی ئەوانەى پێش ئێمە؛ شەریعەتیشە بۆ ئێمە ئەگەر شتێک نەهاتبێت لە شەریعەتەکەماندا کە پێچەوانەى بێت)، ولە شەریعەتی ئێمەدا پێچەوانەى ئەمە هاتووە کە نابێت دەسەڵات بدرێتە کەسێک کە داواى دەکات. دووەم/ یوسف -علیه السلام- بینی کە سامانى وڵات بە فیڕۆ دەدرێت ویاری پێدەکرێت؛ بۆیە ویستی وڵاتەکە لەم یاریپێکردنە ڕزگار بکات، ومەبەستی لەناوبردنی پیلان وکردەوەى خراپ بوو، ولێرەدا ئاساییە، بۆ نمونە ئەگەر بینیمان دەسەڵاتدارێک لە شوێنێکدا بەرپرسیارێتیەکەى فەوتاندووە وژیانی خەڵکی ناڕەحەت کردووە، ئەوا کەسی چاک بۆی هەیە داواى دەسەڵات بکات لەو شوێنە ئەگەر کەسی تر نەبوو شوێنی ئەو خراپەکارە بگرێتەوە، وبۆی هەیە داوا لە فەرمانڕەوای ناوچەکە یان وڵاتەکە بکات بۆ ئەوەى بیکات بە دەسەڵاتدار لە شوێنی ئەو خراپەکارە، پێی بڵێت: دەسەڵاتم بدەرێ لە فڵان شوێندا؛ بۆ ئەوەى خراپەکاری نەهێڵم، لەم حاڵەتەدا ئاساییە چونکە لەگەڵ بنچینەکاندا دەگونجێت، لە فەرموودەى عوسمانى کوڕی ئەبی عاس هاتووە کە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : (پێشەوایەتی -ئیمامەتی- قەومەکەی خۆم بە من ببەخشە - واتا لە کاتی نوێژدا-) ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (تۆ پێشەوای -ئیمامی- ئەوانیت)، هەندێک لە زانایان دەڵێن: دروستە داواى ئیمامەتی -پێشەوایەتی- بکرێت بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکەکاری، لە نزاى بەندەکانى خواى میهرەباندا هاتووە کە خواى گەورە وەسفیانی کردووە ونزاکەیانی باسکردووە لە قورئانی پیرۆزدا کە دەڵێن: {وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} [الفرقان: 74] واتە: {وپێشەوایەتی پارێزکاران (لە خودا ترسان) بە ئێمە ببەخشە}، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە، چونکە دەسەڵاتی دونیایی مەکروهە داوا بکرێت وئەو کەسەی داواى دەکات پشتیوانی ناکرێت وشایستە نییە پێی بدرێت.
لە عائیزی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: سەردانى عبید اللەی کوڕی زیادم کرد، وئەویش (عائیز) ووتی: ئەی ڕۆڵە، من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن»، ئاگادار بە لەوانە نەبیت، ئەویش (عبید الله) ووتی: دانیشە، چونکە لە پاشماوەی هاوەڵانی موحەمەدى -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش (عائیز) ووتی: «ئایا هاوەڵان پاشماوەیان هەبووە؟ بەڕاستی پاشماوە وخڵتە لە دوای ئەوان ولە خەڵکی تردا هەیە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیزی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- سەردانى پێشەوای (ئەمیری) عێراقی کرد بە ناوى عبید اللەی کوڕی زیاد کە لە پاش باوکی بوو بە ئەمیر، (عائیز) پێی ووت: من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: (خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن)؛ واتا لە کاتى شوانێتی کردن لەسەر مەڕوماڵات و وشتر وئاژەڵەکانی تر بە توندی دەیانهێنن ودەیانبەن ولێیان دەدەن وپاڵیان پێوە دەنێن، وئەمیش نمونە هێنانەوەیەکە بۆ پێشەوای خراپەکار کە ستەم لە خەڵکی دەکات ونەرم ونیان و بە ڕەحم نییە بەرامبەریان، وکاتێک دەڵێت: (ئاگادار بە لەوانە نەبیت) ئەمە ئامۆژگارییەکە لە عائیزەوە بۆ ئیبن زیاد. وئیبن زیاد دەستبەجێ وەڵامی دایەوە وپێی ووت: (تۆ پاشماوەی هاوەڵانی موحەمەدى -صلى اللە علیە وسلم-) واتا تۆ لە باشترین وزاناترینی نێو هاوەڵان نیت بەڵکو تۆ لە پلەی خوارەوەى هاوەڵانیت، وشەی پاشماوەی بۆ ئەوە بەکارهێنا بۆئەوەى پێی بڵێ تۆ لە باشترینەکانى نێو هاوەڵان نیت وگرنگیەکی ئەوتۆت نییە بۆ ئەوەى گوێت بۆ بگیرێت، بەڵام هاوەڵی بەڕێز عائیز -ڕەزاى خواى لێبێت- وەڵامی دایەوە و ووتی: (ئایا هاوەڵان پاشماوەیان هەبووە؟ بەڕاستی پاشماوە وخڵتە لە دوای ئەوان ولە خەڵکی تردا هەیە)؛ ئەم وتەیەش لە نیشانەى ڕەوانبێژی وقسەزانی وڕاستگۆییە، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- هەموویان لە باشترین مرۆڤەکانن لە پاش پێغەمبەران ولە گەورەکانى ئەم ئومەتەن، وباشترن لەو کەسانەى لە پاش ئەوانەوە هاتن ودێن، وهەموویان نمونەى چاکن، ئەوانە بێنرخن وپاشماوەن کە لە پاش ئەوانەوە هاتن و ویستیان بە ویستی خۆیان بیدعە وبیروباوەڕی پوچەڵ بخەنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.