





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)، پێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی وگەرمادا (بۆت باشتر دەبوو)، ئەویش ووتی: «من حەزم بەوە نییە ماڵم نزیکی مزگەوت بێت، من دەمەوێت پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بەرەو مزگەوت وگەڕانەوەم (لە مزگەوتەوە) بەرەو ماڵ بۆ بنووسرێت»، لەسەر ئەم باسە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەئوبەی کوڕی کەعب -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پیاوێک هەبوو لە ئەنساڕ کەس هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوتی نەبەوی دوور نەبوو، هەرگیز هیچ نوێژێکی جەماعەتی لە دەست نەدەچوو، بەڵكو ئامادەی هەموو نوێژێك دەبوو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی شەو، وگەرمای ڕۆژدا؛ بۆت باشتر دەبوو، ئەویش ووتی: پێم خۆش نییە ماڵم لە تەنیشت مزگەوت بێت، من دەمەوێت خودای گەورە پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بۆ مزگەوت وگەڕانەوەم لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵ بۆ بنوسێت، ئەم قسەیە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: هەرشتێکی لێبخورێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەرشتێکی لێ بدزرێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەریەکێک شتێکی لێ کەم بکاتەوە (لێ ببات)؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت». لە ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان باڵندە لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت لە ڕۆژی قیامەتدا»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت یان دانەوێڵەیەک بچێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان هەرشتکی تر لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: هەرمسوڵمانێک ڕووەکێک بڕوێنێت یان دانەوێڵەیەک بچێنێت، وزیندەوەرێک لە زیندەوەرەکان لێی بخوات؛ ئەوا پاداشتی بۆ ئەو مسوڵمانە دەنووسرێت، تەنانەت لە پاش مردنیشی هەتا ئەو ڕووەک ودانەوێڵەیە بمێنێتەوە، ئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ ڕووەک ڕواندن ودانەوێڵە چاندن چونکە خێر وچاکەیەکی زۆری تێدایە، وبەرژەوەندی وسوودی دینی ودونیایی تێدایە، هەرکەسێک لێیان بخوات دەبێتە هۆی خێر وچاکە بۆ خاوەنی ڕووەک ودانەوێڵەکە، وسەیرتر لەوە هەرکەسێک لە بەروبوومەکانیان بدزێت، بۆ نمونە کەسێک بێت ولە دارخورمایەک خورما بدزێت؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی نووسینی پاداشت بۆ خاوەنی دارخورماکە، هەرچەندە دزەکەش بناسرێتەوە وخاوەنی دارخورماکە بیدات بە دادگا؛ ئەوا هەر خێری بۆ دەنووسرێت لە لای خواى گەورە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت. بەهەمان شێوە: ئەگەر ئەگەر لەم بەروبوومانە زیندەوەر وئاژەڵی سەر زەوی لێی بخوات ئەوا بە خێر وپاداشت بۆ خاوەنەکەى دەنووسرێت، ولەم فەرموودەیەدا تەنها باسی مسوڵمان کراوە چونکە تەنها مسوڵمان پاداشتی خێرکردن سوودی بۆی دەبێت لە دونیا وقیامەتدا، هەروەکو زانراوە لە ئاینی ئیسلامدا: خواى گەورە هەموو کردەوە چاکەکانی کەسی کافر وموشریک پوچەڵ دەکاتەوە لە قیامەتدا ئەگەرچیش پاداشتێکی کاتیان پێدەبەخشرێت لە دونیادا.
لە ئەبی شورەیح خوەیلیدی کوڕی عەمروی خوزاعی عەدەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتی بە عەمروی کوڕی سەعیدی کوڕی ئەبی وەقاس -لەکاتێکدا (عەمرو) سەربازی دەنارد بەرەو مەککە- : مۆڵەتم پێبدە ئەی ئەمیر کە وتەیەکت پێ بڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕۆژی دواتری ڕزگارکردنی (فەتحی) مەککەدا؛ بە گوێیەکانم بیستم، ودڵم بە جوانى لێی تێگەیشت، وچاوەکانم ئەوى بینی کاتێک قسەی دەکرد، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، وپاشان فەرمووی: «خواى گەورە مەککەى بە پیرۆز وبە حورمەت داناوە (واتا: هەندێک کردەوەى دیاریکراو تێیاندە حەرامە بکرێن کە لە شوێنی تردا ئاساییە ئەنجامبدرێن)، وخەڵکی ئەم حورمەت وپیرۆزیەیان بۆی دانەناوە، بۆیە حەڵاڵ نییە بۆ کەسێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت: خوێنی تێدا بڕێژێت، ونابێت هیچ دارێکی تێدا ببڕێتەوە، ئەگەر کەسێک ویستی ڕوخسەت بۆ خۆی وەربگرێت بەهۆی ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی تێدا بەرپاکرد، بڵێن: خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین». بە ئەبی شورەیح ووترا: (عەمروی کوڕی سەعید) چی بە تۆ ووت؟ ئەویش (ئەیی شورەیح) ووتی: پێمی ووت: من لە تۆ باشتر ئەوە دەزانم ئەی ئەبو شورەیح، مەککە پەناى کەسی تاوانکەر وبکوژی هەڵهاتوو وخیانەتکەر (دز وفێڵباز) نادات.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک عەمرو کوڕی سەعیدی کوڕی عاس ناسراو بە (ئەشدەق: الأشدق) ویستی سوپایەک ئامادە بکات بۆ ئەوەى بەرەو مەککە بچێت، لەو کاتەدا ئەمیر بوو لە ژێر فەرمانڕەوایی یەزیدی کوڕی موعایە لە شاری مەدینە، ئەمیش بۆئەوەى بجەنگێت بەرامبەر عبداللەی کوڕی زوبەیر -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەبو شورەیح خوەیلیدی کوڕی عەمروی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای بۆئەوەى ئامۆژگاری بکات، چونکە ئەو کەسەی ئامۆژگاری دەکرێت هەندێک لە نەفسی خۆیدا خۆی بەگەورە دەزانی بۆیە ئەبو شورەیح نەرم ونیان بوو لە گفتۆگردن لەگەڵیدا، ئەمیش بۆئەوەى ئامۆژگاریەکە وەربگرێت وسەرەنجامی حاڵی باش بێت، بۆیە ڕوخسەتی لێی وەرگرت بۆئەوەى ئامۆژگاریەکی بکات سەبارەت بەو سوپایەى کە دەیەوێت بینێرێت بەرەو مەککە، وپێی ووت کە ئەو دڵنیایە سەبارەت بە ڕاستی ودروستی ئەم فەرموودەیە چونکە بە گوێیەکانى خۆی گوێی لێبووە وبە چاوەکانی بینیوویەتی کاتێک کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی وبە جوانی لێی تێگەیشتووە، ئەبو شورەیح ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی دواتری ڕزگارکردنی (فەتحی) مەککەدا؛ حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، وپاشان فەرمووی: (خواى گەورە مەککەى بە پیرۆز وبە حورمەت داناوە -واتا: هەندێک کردەوەى دیاریکراو تێیاندە حەرامە بکرێن کە لە شوێنی تردا ئاساییە ئەنجامبدرێن-): لەو کاتەی خودا ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد مەککە بەردەوام شوێنێکی پیرۆز وبە حورمەت ومەزن بووە، وحورمەت بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن خەڵیکەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە هەروەکو حەرامبوونی شوێنی تایبەت وەکو سەرچاوەکانى ئاو خواردن ولەوەڕگا وشوێنی تایبەتی تر، بەڵکو خودا بڕیاری لەسەر حورمەتی داوە بۆئەوەى ئەم حەرامکردنە زۆر بە مەزن دابنرێت، ئەگەر حەرامکردنەکە خودا بڕیاری لەسەر دابێت ولە مێژەوە هەبوو بێت بۆیە دروست نییە بۆ کەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت -ئەگەر بیەوێت پارێزگاری لە ئیمانەکەى بکات- نابێت خوێنی تێدا بڕێژێت، ونابێت هیچ دارێکی تێدا ببڕێتەوە، وئەگەر کەسێک ویستی ڕوخسەت بۆ خۆی وەربگرێت بەهۆی ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی تێدا بەرپاکرد، بڵێن: تۆ وەکو پێغەمبەری خودا نیت -صلى اللە علیە وسلم-، خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى وڕوخسەتی بە تۆ نەداوە، وجەنگ بەرپاکردنی تێدا حەڵاڵ نەکراوە بەڵکو تەنها بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا بوو بە پێی پێویست، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین. ئەبو شورەیح ووتی: بۆیە بە تۆم ڕاگەیاند ئەی ئەمیر، چونکە ئامادەی ئەو وتارەی پێغەمبەری خودا بووم -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی ووتیان بە ئەبو شورەیح: (عەمروی کوڕی سەعید) چی بە تۆ ووت؟ ئەویش (ئەیی شورەیح) ووتی: پێمی ووت: (من لە تۆ باشتر ئەوە دەزانم ئەی ئەبو شورەیح، مەککە پەناى کەسی تاوانکەر وبکوژی هەڵهاتوو وخیانەتکەر -دز وفێڵباز- نادات): عەمرو کوڕی سەعید بە ڕای خۆی پێچەوانەى ئەم فەرموودەیە ڕەفتاری کرد، وسوپاکەى نارد بۆ جەنگان دژی ئیبن زوبەیر.
لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی کۆنی لەبەردایە، ووتی: ئەوە بۆچی ئاوایت؟ ووتی: براکەت ئەبو دەرداء هیچ گرنگیەک بەم دونیایە نادات، ئەبو دەرداء هات وخواردنی بۆ دروستکرد، وپێی ووت: بخۆ من بەڕۆژووم، ووتی: من ناخۆم هەتاوەکو تۆ دەخۆیت ئینجا منیش دەخۆم، کاتێک شەو هات ئەبو دەرداء چوو بۆ ئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، وخەوت، پاشان هەستا بۆئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو سەلمان پێی ووت: ئێستا هەستە، بۆیە پێکەوە نوێژیان کرد، سەلمان پێی ووت: «پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە»، ئەبو دەرداء هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، ئەویش فەرمووی: «سەلمان ڕاستگۆ بوو».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرێبەستی تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی جوانی لەبەردا نییە بەڵکو جلێکی کۆنی لەبەردایە، پرسیاری لێی کرد سەبارەت بە ئەمە ئەویش پێی ووت: کە ئەبی دەرداء پشتی لە دونیا وخێزان وخواردن وهەموو شتێک کردووە. کاتێک ئەبو دەرداء هات وخواردنی بۆ سەلمان دروستکرد وپێشکەشی کرد وئەبو دەرداء بەڕۆژوو بوو، سەلمان فەرمانى پێیکرد کە ڕۆژووەکەى بشکێنێت چونکە دەیزانی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت، بۆیە ئەبو دەرادء خواردنی خوارد وپاشان کاتێک ئەبو دەرداء ویستی شەونوێژ بکات سەلمان فەرمانى پێیکرد بخەوێت هەتاوەکو کۆتایی شەو، کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو هەستان وهەموویان نوێژیان کرد، سەلمان ویستی ڕوونی بکاتەوە بۆ ئەبو دەرداء کە مرۆڤ نابێت زۆر لە خۆی بکات بە ڕۆژووگرتن وشەونوێژ کردن بەڵکو نوێژ دەکات وشەونوێژ دەکات بۆئەوەى خێر وچاکەى دەستبکەوێـت بە ئەوپەڕی دڵنیایی وئارامیەوە پاش ئەوەى ناخۆشی وناڕەحەتی لەسەر لادەچێت، چونکە مرۆڤ کاتێک ماندوو بێت ناتوانێت پەرستنەکان بە جوانى ئەنجام بدات، وپێی ووت: (پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە)، پاشان ئەبو دەرداء هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، ئەویش فەرمووی: (سەلمان ڕاستگۆ بوو).
لە سەهلی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو بە لای وشترێکدا گەدەى لکا بوو بە پشتیەوە (لە برسێتیدا)، فەرمووی: «لە خودا بترسن (تەقوای خودا بکەن) سەبارەت بەم ئاژەڵە بەستە زمانانە، سواریان ببن (کاتێک گونجاون بۆ سوار بوون)، و(گۆشتەکەیان) بخۆن کاتێک (گونجاون بۆ خواردن)».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی بینی گەدەى -ناو سکی- لکا بوو بە پشتیەوە (بەهۆی زۆری برسێتیەوە)، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانیکرد بە نەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان، وپێویستە مرۆڤ بە جوانی وچاکەکاری مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئەرکێک نەخاتە سەریان کە لە توانایاندا نەبێت، وکەمتەرخەمی نەکات لە پێدانی ئاو وخواردن بۆیان، وپێویستە سواریان بێت و بەکاریان بهێنێت بۆ هەڵگرتنی شتومەک؛ کاتێک گونجاون بۆ سوار بوون وتوانای هەڵگرتنی شتومەکیان هەیە، وکاتێک گۆشتەکەیان بخوات کە گونجاون بۆ خواردن.
لە سەخری کوڕی وەداعەی غامیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو (لە نزایەکیدا): «(اللهم بارك لأمتي في بُكُورها)*»، وئەگەر (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) مەفرەزەیەک یان سوپایەکی بناردایە (بۆ جیهاد) لە سەرەتای ڕۆژ دەیانی نارد، وسەخر بازرگان بوو، ولە سەرەتای ڕۆژدا (کاروانە) بازرگانیەکەى ڕەوانە دەکرد، بۆیە دەوڵەمەند بوو وسامانی زۆر بوو. *(واتە: خودایە، بەرەکەت وپیرۆزی بخەیتەوە نێو ساتەکانى زووی بەیانی ئومەتەکەم)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا بۆ ئومەتەکەى دەکات کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەرەکەت وپیرۆزی بخاتە نێو سەرەتای ڕۆژ وبەیانیانەوە؛ بۆئەوەى ماوەکە فراوان بێت وبەرەکەتی تێبکەوێت بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان، وهەروەها بۆ ئەوەى کردەوەکان زیاتر بێت؛ ئینجا بۆ فێربوونی زانستی شەرعی بێت یان دەستکەوتنی ڕزق بێت، یان دەرچوون بێـت بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان هەر کردەوەیەکی تر بێت؛ بۆیە ئەم نزایەی دەفەرموو: «(اللهم بارك لأمتي في بُكُورها)*»، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزە وسوپاکانى لە سەرەتای ڕۆژدا دەنارد بۆ جیهاد کردن، وهەروەها سەخر (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) هەمان شتی جێبەجێدەکرد چونکە بازرگان بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، لە سەرەتای ڕۆژدا (کاروانە) بازرگانیەکەى ڕەوانە دەکرد، بۆیە دەوڵەمەند بوو وسامانی زۆر بوو؛ ئەمیش بەهۆی نزا کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. *(واتە: خودایە، بەرەکەت وپیرۆزی بخەیتەوە نێو ساتەکانى زووی بەیانی ئومەتەکەم)
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە هەتاوەکو دەمرێت (یان دەکوژرێت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ بە زیندووێتی یان بە مردووێتیش ببەسترێتەوە وپاشان وەکو نیشانشکێن دابنرێت هەتاوەکو دەکوژرێت؛ یان ببەسترێتەوە بە ئەنقسەت هەتاوەکو دەمرێت، ئەمانە نەهی لێکراوە چونکە ئازاردانى ئاژەڵە.
لە حومەیدی کوڕی عبدالرحمانەوە دەڵێت: گوێی لە موعاویە بوو -ڕەزای خوای لێبێت- لەو ساڵەی حەجی تێدا ئەنجامدا، لەسەر مینبەر پەلکێک قژی پێ بوو (بەرزی کردەوە) کە لە نێو دەستی پاسەوانێکی بوو، ووتی: ئەی خەڵکی مەدینە کوا زاناکانتان؟ گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە نەهی کردووە لەمە، وفەرمووی: «بەنی ئیسرائیل لەناوچوون کاتێک ئافرەتەکانیان ئەمەیان بەکارهێنا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریموعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- لەو ساڵەی حەجی تێدا ئەنجامدا، لەسەر مینبەر پەلکێک قژی پێ بوو (بەرزی کردەوە) کە تێکەڵ بوو بەسەر یەکدا، لە نێو دەستی پاسەوانێکی بوو بۆیە ئەویش هێنای و بە خەڵکی مەدینەى ووتی: ئەی خەڵکی مەدینە کوا زاناکانتان؟ ئەمیش بۆ نکۆڵی لێکردنیان بەهۆی ئەوەى ئەم ئینکاری لەم خراپەیە ناکەن وبێئاگان سەبارەت بە گۆڕینی حوکمەکان، پاشان -ڕەزای خواى لێبێت- پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووە خواى گەورە بەنی ئیسرائیلی لەناوبرد کاتێک ئافرەتەکانیان ئەم پەلکە دەستکردەیان بەکارهێنا یان قژی کەسێکی تریان بەست بە قژی خۆیانەوە، هەموویان لەناوچوون؛ چونکە ڕازی بوون لەسەر ئەم خراپەیە وزۆر کاری خراپەى تر.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: حەولا کچی توەیت کوڕی حەبیب کوڕی ئەسەد کوڕی عەبدئەلعوزا بەلایدا تێپەڕ بوو، وئەویش پێغەمبەری خودای لە لابوو -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەمە حەولای کچی توەیتە، دەڵێن: شەوان ناخەوێت (شەونوێژ دەکات)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەو ناخەوێت! ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- لە لای حەولای کچی توەیت بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەو دەرچوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە. عائیشە پێی ووت: ئەم ئافرەتە شەوان ناخەوێت بەڵكو زیندووی دەكاتەوە بە شەونوێژ كردن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نكۆڵی كردن لەوەی ئەم بارگرانیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی؛ فەرمووی: شەو ناخەوێت! خۆتان سەرقاڵ بكەن بە كردەوە چاكەكان بەو شێوەیەی دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، والله خوای گەورە بێزار نابێت لە پاداشتدانەوەی زۆری بەندە چاكەكارە گوێڕایەڵەكانی هەتاوەکو ئەوان بێزار دەبن و واز لە كردەوەكە دەهێنن.