





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سەعیدی کوڕی جوبەیرەوە دەڵێت: ئیبن عومەر بە لای کۆمەڵێک گەنجدا تێپەڕ بوو لە قوڕەیش؛ باڵندەیەکیان بەستبووەوە بۆ نیشانشکێنی وتیرەکانیان تێدەگرت، هەر تیرێک باڵندەکەى نەپێکایە؛ دەیاندا بە خاوەن باڵندەکە، کاتێک ئیبن عومەریان بینی؛ بڵاو بوونەوە، ئیبن عومەر ووتی: «نەفرەتی خواى گەورە لەوەى ئەم کارەی کردووە، کێ ئەم کارەی کردووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەسەعیدی کوڕی جوبەیر باسی ئەوە دەکات کە ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە لای کۆمەڵێک گەنجی قوڕەیشی تێپەڕ بوو؛ باڵندەیەکیان بەستبووەوە بۆ نیشانشکێنی وتیرەکانیان تێدەگرت، بۆئەوەى بزانن کامیان تیرەکەى دەیپێکێت ودەستی ڕاستترە لە نیشانشکێنیدا، هەر تیرێک باڵندەکەى نەپێکایە؛ دەیاندا بە خاوەن باڵندەکە، کاتێک گەنجەکان ئیبن عومەریان بینی؛ بڵاو بوونەوە، عبد اللەی کوڕی عومەر ووتی: ئەمە چییە؟، نەفرەتی خواى گەورە لەوەى ئەم کارەی کردووە، وباسی ئەوەى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت. چونکە ئەو بوونەوەرە ئازاری پێدەگات کاتێک تیرەکە لە باڵی یان سینگی یان پشتی یان سەری دەدات؛ لەگەڵ ئەوەیشدا نامرێت، لەکاتێکدا دەتوانن سەری ببڕن وگۆشتەکەى بخۆن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت*». *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە نەهی کردووە لەوەى هەر ڕۆح لەبەرێک ببەسترێتەوە وبکوژرێت*، ولەوانەش کوشتنیەتی بە ڕێگایەکی ناشەرعی، وەکو ئەوەى بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت، چونکە ئەمە ئازاردانى ئاژەڵە، و لەناوبردنی نەفس وڕۆحیەتی، وبە فیڕۆدانی نرخەکەیەتی، وهەروەها لادانە لە سەربڕینی بە ڕێگایەکی شەرعی، بەهۆی ئەم خراپانە وچونکە هیچ سوودێک نییە لە کوشتنی بۆیە نەهی کراوە ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت، وئەم نەهی کردانە بۆ حەرامکردنە، وئەمیش ئاماژەیە بۆ بەرزی وبڵندی شەریعەتی ئیسلام وگشتگیری ئاداب وڕێنماییەکانیەتی؛ کە واجبی کردووە مسوڵمان بەبەزەیی و بە ڕەحم بێت بەرامبەر خەڵکی وبەرامبەر هەموو ڕۆح لەبەرێک بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا باسکراوە. *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە هیچ گەلێک ناگەن بە ئەو ئامانجەی كە هەوڵی بۆ دەدەن و سەرناكەون؛ ئەگەر ئافرەتێك بکەن بە سەرکردەی خۆیان لە بوارەکانی دادوەری یان فەرمانڕەوایی گشتی یان وەزارەتیدا.
لە ئەبی مەریەمی ئەزدیەوە دەڵێت: چوومە ژوورەوە بۆ لای موعاویە ووتی: چەند خۆش بوو سەردانی ئێمەت کرد ئەی ئەبو فڵان، ووتم: فەرموودەیەکت پێدەڵێم کە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- بیستوومە، دەفەرموێت: «هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لانادات»، دەڵێت: «پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى پێداویستی خەڵکی جێبەجێ بکات».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەبی مەریەمی ئەزدی باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژێکیان چووە ژوورەوە بۆ لای موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت-، موعاویە دڵخۆش بوو بە سەردانەکەى وپێشوازی لێیکرد، ئەبو مەریەم فەرموودەیەکی بۆی باسکرد کە لە پێغەمبەرەوە بیستوویەتی -صلى اللە علیە وسلم-، وتێیدا هاتووە: هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، وفەرمانڕەوایەتی لە ژێر دەستی ئەودا بێت وخۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ ئەوەى ئەرکە لەسەری لە مافەکان جێبەجێی نەکات لەو شتانەى خواى گەورە واجبی کردووە، ودەرگایان لەسەر دابخات ونەتوانن پێی بگەن، ئەوا خواى گەورە ئەو کاربەدەستە لە خۆی دووری دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمیش وەکو سزایەک بەرامبەر ئەوەی کردوویەتی لە دونیادا بەرامبەر خەڵکی، وئەگەر خواى گەورە پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات؛ فەزڵ وڕەحمەتی خۆی پێنابەخشێت، وکاتێک موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست؛ پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى پێشوازی لە خەڵکی بکات وپرسیار بکات سەبارەت پێداویستیەکانیان، وپاشان بەرزی بکاتەوە بۆ لای موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت-کاتێک ئەمیری ئیمانداران بوو.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی».
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێو هاوەڵانیدا وتاریدا؛ لەو شتانەی سەبارەتی وەسیەتی كرد ئەوە بوو كە نابێت مسوڵمان لە ترسی قسە ودەسەڵاتی خەڵكی واز بهێنێت لە ووتنی هەق وفەرمانپێكردنی ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی.
لە عوسمانی شەحامەوە دەڵێت: من وفەرقەدی سەبەخی ڕۆیشتین بۆ لای موسلیم كوڕی ئەبی بەكرە لەكاتێك ئەو لە نێو زەویەكەیدا بوو، چووینە ژوورەوە بۆ لای، ووتمان: ئایا بیستووتە باوكت هیچ فەرموودەیەك بگڕێتەوە سەبارەت بە فیتنەكان؟ ووتی: بەڵێ، بیستوومە ئەبا بەكرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە هەندێك فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، پاشان فیتنەیەك ڕوو دەدات ئەوەی تێیدا دانیشتووە خێرترە لەوەی تێیدا ڕێ دەكات، وئەوەی تێیدا ڕێ دەكات خێرترە لەوەی تێیدا بە خێرایی دەڕوات، ئەگەر دابەزی یان ڕوویدا وئەوەی وشتری هەبوو با بچێت بۆ لای وشترەكانی، وئەوەی مەڕوماڵاتی هەبوو با بچێت بۆ لای مەڕوماڵاتەكانی، وئەوەی زەوی هەبوو با بڕوات بۆ لای زەویەكەی»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی سەبارەت بەو كەسەی كە نە وشتر ونە مەڕوماڵات ونە زەوی هەیە؟ فەرمووی: «شمشێرەكەی دەهێنێ ودەمەكەی دەدات بە سەر بەرددا، پاشان هەڵدێت ئەگەر توانی خۆی دەرباز بكات، ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر بە ناچاریەوە حەزم نەكرد هەتاوەكو خرامە نێو ڕیزی یەكێك لە دوو كۆمەڵەكە، یان دوو لایەنەكە، وپیاوێك بە شمشێر لێمی دا، یان تیرێك هات وكوشتمی؟ فەرمووی: «گوناهی خۆی وتۆیش هەڵدەگرێت، ولە نیشتەجێبووانی دۆزەخ دەبێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعوسمانی كوڕی شەحام وفەرقەدی سەبەخی پرسیاریان لە موسلیم كرد، كە كوڕی هاوەڵی بەڕێز ئەبی بەكرەیە -ڕەزای خوای لێبێت- : ئایا هیچ فەرموودەیەكی بیستووە كە باوكی بیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە فیتنە وئاشووب وكوشتار كە ڕوودەدات لە نێوان مسوڵماناندا؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاندووە كە لە پاش مردنی ئەو فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، وئەم فیتنانە ئەوەی دانیشتووە وبێ ئاگایە وبەرەو ڕوویان ناچێت وبە دوایان ناگەڕێت خێرترە لەوەی تێیاندا ڕادەكات، وئەوەی تێیاندا ڕادەكات خێرترە لەوەی بە خێرایی دەڕوات لە نێویاندا وبە دوایاندا دەگەڕێت وبەشداریان تێدا دەكات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسەی كرد كە فیتنەكە لە سەردەمی ئەودا دادەبەزێت یان ڕوودەدات؛ ئەگەر شوێنێكی هەبوو خۆی تێدا پەنا بدات با وا بكات، ئەوەی وشتری هەبوو ودەیانی لەوەڕاند با بڕوات بۆ لای وشترەكانی، وئەوەی مەڕوماڵاتی هەبوو ودەیانی لەوەڕاند با بڕوات بۆ لای مەڕوماڵاتەكەی، وئەوەی زەوی وكێڵگەی هەبوو با بچێـتە بۆ لای زەویەكەی. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە كەسێك كە شوێنی نەبوو خۆی تێدا پەنا بدات و وشتر و مەڕوماڵات وزەوی نەبوو؟ فەرمووی: با چەكەكەی بگرێت وبیدات بەسەر بەردێكدا وچیتر بە كەڵكی بەكارهێنان نەیەت، پاشان ڕا بكات وخۆی ومنداڵەكانی ڕزگار بكات ئەگەر توانی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار شاهێدی دا وفەرمووی: ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بەوەی ئەگەر ناچار كرام بە بەشداری لەگەڵ یەكێك لە دوو كۆمەڵەكە، یان دوو لایەنەكە، وپیاوێك بە شمشێر لێمی دا، یان تیرێك هات وكوشتمی؟ فەرمووی: گوناهی خۆی وتۆیش هەڵدەگرێت ئەوەی تاوانی كوشتنی ئەنجامدا، ولە ڕۆژی قیامەتدا لە نیشتەجێبووانی دۆزەخ دەبێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو، ولە پێش هەموو خەڵکیە لە ڕەوشتە چاک وجوانەکان؛ لە قسەی جوان، وخێرکردن، وڕووخۆشی، وئازار نەگەیاندن، زیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى خەڵکی.
لە سەعدی کوڕی هیشامی کوڕی عامرەوە دەڵێت: کاتێک چوو بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەی دایکی ئیمانداران هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا قورئان دەخوێنیتەوە؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: «ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە لەنێو فەرموودەیەكی درێژدادایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بەوشەیەکی گشتگیر وەڵامی دایەوە، وپرسیارکاری ئاراستە کرد بۆ قورئانی پیرۆز کە کۆی هەموو سیفەت وڕەوشتە جوان وکامڵەکانى تێدا باسکراوە، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەوشتەکانى بەپێی ئەو ڕەوشتە جوانانە بوو کە لە قورئاندا باسکراوە، ئەوەى قورئان فەرمانیپێکردووە ؛ جێبەجێیکردووە، وئەوەى قورئان نەهی لێکردووە ؛ لێی دوور کەوتووەتەوە، ڕەوشتی بریتی بوو لە کردەوە کردن بە قورئان وجێبەجێکردنی لەژیانیدا، و وەستان لەسەر سنوور وحەرامکراوەکانى، وهەڵسوکەوت کردن بەپێی ئادابەکانى، وپەند وەرگرتن لە چیرۆک وباسەکانى.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی خۆش بوو بەلای ڕاست دەستپێبكات لە هەموو ئەو شتانەی كە شیاوی ڕێزلێنانە، لەوانەیش: دەستپێكردن بە پۆشینی نەعلی پێی ڕاست، لە کاتی ڤژ وڕیش شانەکردن و چەورکردنی بەلای ڕاست دەستی پێدەکرد، ولە دەستنوێژگرتندا لەسەرەتادا پێ ودەستی ڕاستی دەشۆرد.