





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زێدەڕۆیی نەدەكرد لە پێكەنیندا بەشێوەیە زووانە بچوکی دەربکەوێت، بەڵكو تەنها زەردەخەنەی دەكرد.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شەرمتر بوو زیاتر لە كچێكی تازە پێگەیشتوو كە هاوسەرگیری نەكردووە وهەڵسوكەوتی لەگەڵ مێرددا نەكردووە ولە ماڵەكەی خۆیدایە، و بەهۆی زۆر بەشەرمی كاتێك حەزی بە شتێك نەبووایە ڕووی دەگۆڕا وقسەی نەدەكرد، بەڵكو هاوەڵانیشی تێدەگەیشتن كە حەز بەو شتە ناكات تەنها بە سەیركردنی ڕووی.
لە بەرائی کوڕی عازبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەفەردا بوو، نوێژی عیشای کرد، لە یەکێک لە ڕکاتەکان (التِّينِ وَالزَّيْتُون - سورەتی التین)ی خوێند، گوێم لە هیچ کەسێک نەبووە کە دەنگی وەکو ئەو خۆش بێت و وەکو ئەو جوان بیخوێنێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سورەتی (التین)ی خوێند لە ڕکاتی یەکەمی نوێژی عیشادا؛ چونکە لە سەفەردا بوو، ولە سەفەریشدا ڕەچاوی ئاسانکاری وکەم کردنەوە دەکرێت، چونکە سەفەر کردن ناخۆشی وناڕەحەتی تێدایە، وهەرچەندە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- موسافیر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا وازی نەهێنا لەو شتەی کە هۆکارە بۆ خشوع وئامادەبوونی دڵ لە کاتی بیستنی قورئان، وئەمیش بریتیە لە دەنگ خۆشکردن لە کاتی خوێندنی قورئان لە کاتی نوێژدا.
لە عبداللەی کوڕی مالیکی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سوجدەی ببردایە بۆشایی زۆری دەخستە نێوان دەستەكانی لەكاتی سوجدە بردندا ؛ هەریەكێك لە دەستەكانی دوور دەخستەوە لەو بەشەی لاشەی كە لێیەوە نزیكە، وهەتا سپێتی بن باڵی دەردەکەوت ئەمیش ئاماژەیە بۆ زێدەڕۆیی لە دوورخستنەوەی باڵەكان لە تەنیشتەكانی لاشە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لاشەی قورس بوو بەهۆی ئازار وناەڕحەتیەوە، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئای ئازاری وناڕەحەتی باوکم چەندێک گەورەیە، ئەویش فەرمووی: «هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ». کاتێک کۆچی دوایی کرد، ووتی: خودا وەڵامی نزاکەی دایەوە! ئەی باوکە، بەهەشتی فیردەوش شوێن ئەوە! ئەی باوکە، هەواڵی کۆچی دوایی کردنی دەگەیەنین بە جبریل!، کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە گۆڕ سپێردرا؛ فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: چۆن نەفستان ڕازی بوو کە خۆڵ بکەنە سەر لاشەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-؟!
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە باسی ئارام گرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە ساتی سەرە مەرگیدا، وتووشی لە هۆش خۆچوون دەبوو بە هۆی سەختی ئازارەکانیەوە لەو نەخۆشیەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، وئەمیش حیکمەتێکی گەورەی تێدایە: بۆ ئەوەى پلە بەرزەکان بەدەست بهێنێت لای خواى گەورە وەکو پاداشتێک بۆ ئارام گرتنی، کاتێک تووشی ئازار دەبوو، فاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیووت: (ئای ئازاری وناڕەحەتی باوکم چەندێک گەورەیە)، دڵتەنگ دەبوو بە هۆی ئازاری باوکیەوە، چونکە ئافرەتە وئافرەتیش زۆر جار ئارامگرتنی کەمە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ)، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دونیا بەرزەوە وچوو بۆ لای هاوەڵانی -بۆ لای پێغەمبەران- لە بەرزترین شوێنەکانى ئاسماندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک لە سەرە مەرگدا بوو، دەیفەرموو: (خودایە، بەرەو مانەوە لای هاوەڵان -لای پێغەمبەران- لە بەرزترین شوێندا، وسەیری سەرەوەى خانووەکەى دەکرد -چاوی بەرەو ئاسمان بوو-). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد، وفاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- وەسفی دەکرد، بەڵام بە دەنگێکی کەم وبێ هاوار ودەنگ بەرز کردنەوە، بۆ ئەوەى نەگاتە ئاستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە، وبە دەنگێکی کەم ئەم کارەى دەکرد چونکە ئەوەى دەنگی بەرز بکاتەوە بە گریان وهاوار بکات و وەسفی مردووەکە بکات بەو دەنگە بەرزە ئەوا ئەمە لە نیاحەیە کە لە تاوانە گەورەکانە ونەهی لێکراوە لە شەریعەتدا. فاتیمە دەیووت: (خودا وەڵامی نزاکەی دایەوە!)، چونکە هەموو شتێک موڵکی خواى گەورەیە وساتی سەرە مەگ وئەجەلی بوونەوەرەکانیش هەمووی بە دەستی ئەو زاتەیە. خواى گەورە نزاکەی وەڵامدایەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد وەکو ئیماندارەکانى تر ڕۆحەکەی بەرز بووەوە بەرەو ئاسمان، بەڵام ڕۆحی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرز بووەوە بۆ ئاسمانی حەوتەم. فاتیمە ووتی: (ئەی باوکە، بەهەشتی فیردەوش شوێن ئەوە!) چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەزرترین شوێنی هەیە لە بەهەشتدا، هەروەکو فەرمووی: (اسألوا الله لي الوسيلة؛ فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله، وأرجو أن أكون أنا هو)، واته: (داواى وەسیلەت بۆ من بکەن لە خواى گەورە، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا؛ تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى خواى گەورە، وهیوادارم ئەوە من بم)، وهیچ گومانێک نیە لەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی بەهەشتی فیردەوسە، وفیردەوس بەرزترین شوێن وپلەی بەهەشتە، سەرووی فیردەوس عەرشی پەروەردگاری مەزن وشکۆدارە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەرزترین شوێنی فیردەوسدایە. فاتیمە ووتی: (ئەی باوکە، هەواڵی کۆچی دوایی کردنی دەگەیەنین بە جبریل!)، چونکە جبریل لە کاتی ژیانیدا دەهات فێری وەحی دەکرد، و وەحی پەیوەست بوو بە ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبێگومان جبریل دەزانێت وهەواڵی پێگەیشتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمرێت، بەڵام لەوەیە فاتیمە بۆیە ئەمەی وتبێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جبریلی زۆر خۆشدەویست بۆیە فاتیمە وەکو خۆشەویستیەک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ووت. پاش ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنەکەى خۆی بەرزکرایەوە ولە گۆڕ دانرا، فاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (چۆن نەفستان ڕازی بوو کە خۆڵ بکەنە سەر لاشەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-؟!)، ئەمیش بە هۆی زۆری دڵتەنگی وئازارەوە بوو بە هۆی کۆچی دوایی باوکی، ودەزانێت هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- چەندێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان خۆشدەوێت بۆیە ئەم پرسیارەی لێکردن، بەڵام هەموو بڕیار وفەرمانێک بە دەستی خوای گەورەیە وهەمووی بۆ لای ئەو زاتە دەگەڕێتەوە، هەروەکو دەفەرموێت لە کـتێبە پیرۆزەکەیدا: {إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ}[الزمر: 30]، واته: {ئەی موحەمەد -صلى الله علیه وسلم- تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن، ئەمە هەواڵی وەفاتی پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله علیه وسلم-، (ئەبـو بەكرى سدیق لـە كاتى كۆچى دوایی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم- ئەم ئـایـەتـەى خـوێندەوە وكـردییە بەڵگە لەسەر وەفاتى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم)}.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: وتەکانى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت بوون، واتە قسەکانى ئاڵۆز نەبوون کە وشە وڕستەکان بدات بە سەر یەکدا، ڕوون وئاشکرا بوون بۆ هەرکەسێک گوێی لێ بوو بێت بە بێ ئەوەى درێژ وئاڵۆز بێت، ئەگەر کەسێک بیویستایە وشەکانى بژماردایە دەیتوانى ئەمیش بەهۆی لە سەرخۆیی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو لە کاتى قسەکردندا؛ ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە پاڵ پوخت کردنی ڕستەکان؛ (جوامع الکلم) یشی پێبەخشراوە کە ئەمیش بریتیە لەوەى کە چەند وشەیەکی کەم واتایەکی زۆر دەبەخشێت. دەبێت مرۆڤ بەم شێوەیە بێت وقسەکانی تێکەڵ نەکاتە بە سەر یەکتردا وبیشارێتەوە کە گوێگر هیچ تێنەگات، چونکە مەبەست لە قسە کردن تێگەیاندنی ئەو کەسەیە کە قسەی بۆ دەکرێت، هەتا قسە ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن ئەوا جوانتر وباشترە. وپێویستە مرۆڤ ئەگەر قسەکانى بەم شێوەیە بوو کە ڕوون وپوخت بوو ئەوا سێ جار دووبارەی بکاتەوە بۆ ئەو کەسانەى کە تێنەگەیشتوون، ونیەت وهەستی شوێنەکەوتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە بکات لەم کردەوەدا بۆ ئەوەى پاداشتی دەستبکەوێت وبرا مسوڵمانەکەى تێبگات. وبەم شێوەیە بۆ هەموو سونەتەکان، لە دڵتدا هەست ونیەتی شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە بکە بۆ ئەوەى پاداشتت دەستبکەوێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر ترسی بارگرانی نەبووایە لەسەر ئیمانداران ئەوا واجبی دەكرد لەسەریان لە پێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك سیواك بەكاربهێنن.
لە عبداللە کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد». و لە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەهات بۆ مزگەوتی قوباء هەموو ڕۆژی شەممەیەک بە سواری وبە ڕێ کردنەوە، وئیبن عومەریش هەمان شتی ئەنجامدەدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیناوچەی (قوباء) کە یەکەم مزگەوتی تێدا دروستکرا لە ئیسلامدا، گوندێکی نزیکە لە ناوەڕاستی مەدینەوە لە سەروویەتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری ئاژەڵ وبە پێوە هەندێک جار سەردانی دەکرد، ودەڵێت هەموو شەممەیەک: چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەندێک ڕۆژی تایبەت دەکرد بە سەردانی کردن ودانایی لەمەدا ئەوەیە کە هەموو شەممەیەک دەهات بۆ قوباء بۆ ئەوەی سەردانی (ئەنساڕەکان) بکات وپرسیار لە حاڵ وکاروباریان بکات ولێیان بپرسێتەوە سەبارەت بە دواکەوتنیان لە ڕۆژی جومعە.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم، وسەری دەردەکرد کاتێک لە ئیعتیکاف بوو؛ منیش دەمشۆرد لەكاتێكدا لە سووڕی مانگانەدا بووم». ^(ئیزار: جلێکە لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دا دەپۆشێت).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران عائيشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك حاڵەتی تایبەتی خۆی دەكات لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: ئەو خۆی دەشۆرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی لەشگران بوونیان ؛ لە یەك تەشت ئاودا، وهەردوویان ئاویان لێدەردەهێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە لای لەكاتی سوڕی مانگانەدا ؛ فەرمانی پێدەكرد بەوەی لە ناوكەوە هەتاوەكو ئەژنۆی دابپۆشێت، ودەچووە لای بەبێ جووتبوون، و-صلى اللە علیە وسلم- ئیعتیكافی دەكرد لە مزگەوتدا، سەری دەردەكرد بۆ عائیشە وئەویش سەری دەشۆرد؛ لەكاتێكدا لە سوڕی مانگانەدا بوو لە ماڵەكەیدا.