Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسێک دەکات کە ئاماژەی پەیوەست بوون وخۆشەویستی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- بۆ سیواک کردن، ئەویش ئەوەیە عبدالرحمانی کوڕی ئەبوبەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هاتە ژوورەوە لە کاتى سەرە مەرگی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وسیواکێکی تەڕی پێبوو دەیدا لە ددانەکانى. کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سیواکەکەى عبدالرحمانی بینی، سەرەڕای نەخۆشی وئازارەکەى چاوی بڕیە سیواکەکە، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت؛ بۆیە سیواکەى براکەی هێنا وسەری سیواکەکەى بڕی وپاکی کردەوە بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆیە سیواکی پێی کرد. وعائیشە پێشتر نەیبینی بوو کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەو شێوە جوانە سیواک بکات، کاتێک تەواو بوو لە سیواک کردنەکەی، پەنجەی شایەتمانى بەرزەوە کرد، کە ئەمیش ئاماژەیە بۆ تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وچوون بۆ لای پەروەردگاری هەڵبژارد، پاش ئەمە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- شانازی دەکرد بەوەى کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد سەری لە سەر سینگی ئەو بوو.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی ئەو لەگەڵ ئومەتەکەی وەکو حاڵی پیاوێکە لە دەشتاییەکدایە، ئاگرێک دەکاتەوە ومێرووەکان لە دەوری کۆ دەبنەوە وخۆیانی تێ فڕێ دەدەن؛ چونکە ئەمە خووی پەپولە وپەخشە ومێرووە بچوکەکانى ترە بە هۆی حەزکردنیان لە گەرمی وڕۆشنایی خۆیانی تێ فڕێ دەدەن لە نەزانیندا، ئەگەر مرۆڤ ئاگر بکاتەوە لە دەشتاییەک؛ ئەوا ڕێ دەگرێت لەوەى مێرووەکان خۆیانی تێ فڕێ بدەن، بە هەمان شێوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت منیش ڕێگری لە ئێوە دەکەم کە خۆتان فڕێ بدەنە ناو دۆزەخەوە ودەتانگرم، بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن وئەمیش بە هۆی پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوڵقێنراوە لەسەر ڕەوشتە جوانەکان وەکو ڕەحمەت وڕەئفەت وبەزەیی، بۆیە کاتێک هەر هاوەڵێکی دیار نەبوایە پرسیاری سەبارەت حاڵی دەکرد. پرسیاری کرد سەبارەت بە خاوەنی گۆڕێک لە گۆڕەکان، ئەوانیش ووتیان فڵانە کۆچی دوایی کردووە، بۆیە پێی خۆش بوو کە نوێژی لەسەر بکات، چونکە نوێژ کردنەکەى ئارامی وسەکینەت دەهێنێت بۆ مردووەکە، ونور وڕۆشناییە بۆ مردوو چونکە تاریکی ناو گۆڕەکەى لەسەر لادەبات، نوێژی لەسەر قەبرەکە کرد هەروەکو نوێژ کردن لەسەر مردوویەک کە جەنازەکەى ئامادە بێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژ کردن لەسەر مردووەکە لەسەر گۆڕەکە ڕانەوەستا بەڵکو نوێژی کرد لە تەنیشتی (لە بەرامبەری) هەروەکو نوێژ مردوو لەسەر جەنازەی ئامادەبوو.
خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا بوو کە لە نوێژی بەیانی ڕۆژی جومعەدا: -سورەتی السجدة- بخوێنێت لە پاش خوێنی -سورەتی الفاتحة- لە ڕکاتی یەکەمدا، و -سورەتی الإنسان- بخوێنێت پاش خوێندنی -سورەتی الفاتحة- لە ڕکاتی دووەمدا، ئەمیش بۆ بیرهێنانەوە ئەو ڕووداوە مەزنانەی کە لەم ڕۆژەدا ڕوویانداوە وڕوودەدەن لە داهاتوودا، وەکو: دروستکردنی ئادەم وبیرهێنانەوەى زیندووبوونەوە وکۆکردنەوە بەندەکان وڕووداوەکانى قیامەت وجگە لەمانە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شەوێک لە دواى یەک دەخەوت بە بێ خواردن، وبەهەمان شێوە خێزان ومنداڵەکانى؛ چونکە هیچ خواردنێکیان نەبوو بیخۆن، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو، کە ئەمیش نرخی کەمترە لە نانی گەنم وخواردنەکانی تر.
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە کاتێک چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نەخۆش بوونیدا تووشی ئازارێکی زۆر هاتبوو؛ بۆیە ئیبن مەسعود دەستی لە لاشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دا، ووتی: تۆ نەخۆشیەکەت زۆر سەختە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش پێی فەرموو کە نەخۆشیەکانى لەسەر سەخت وتوند دەکرێت، دوو ئەوەندەى نەخۆشی پیاوێک، وئەمیش بۆ ئەوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بگاتە بەرزترین پلەکانى ئارامگرتن.
هەموو پێغەمبەران شوانێتی پەزیان (مەڕ وبزنیان) کردووە لە ژیانیاندا، وا دیارە فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێش ئەوەى ببن بە پێغەمبەر -علیهم الصلاة والسلام-، بۆیە زانایان وتوویانە: دانایی لەمەدا ئەوەیە بۆ ئەوەى مرۆڤ ڕاهێنان بکات لەسەر بەڕێوەبردنی خەڵکی وئاراستەکردنیان بەرەو چاکە، چونکە شوانى پەز جاری وا هەیە ئاژەڵەکان بەرەو لەوەڕگا دەبات وجاری وا هەیە دەیانهێڵێتەوە وجاری وا هەیە وئەم کردەوەیەش پێویستی بە ئارامگری ولێزانین هەیە چونکە کارێکی ئاسان نییە بە تایبەت چونکە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکرێت کە نە تێدەگەن ونە دەبیستن وبەڕێوەبردنیان گرانترە لە بەڕێوەبردن وئاراستەکردنی مرۆڤەکان بۆیە هەرکەسێک لەمەدا سەرکەوتوو بێت ئەوا بە ڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە هەر بەڕێوەبردنێکی تر، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئومەتە بەڕێوە دەبات وئاراستەی دەکات بۆ خێر وچاکە بە زانست وهیدایەت وچاوڕۆشنیەوە وەکو شوان کە زانستی هەیە سەبارەت بە لەوەڕگا چاکەکان، وئاراستەی پەزەکە دەکات بۆ ئەو شتەی خێری بۆیان هەیە، لەوانەش خواردن وخواردنەوە وپاراستنیان لە خراپە ودەستدرێژی دڕندەکان. شوانێتی پەز هەڵبژێردراوە چونکە شوانی پەز سیفەتی هێوری وهێمنی ودڵنیایی تێدایە بە پێچەوانەى شوانی وشترەوە کە زۆر جوان شوانی وشتر بەوە ناسراوە کە توند وزبرە، چونکە وشترە توند وزبرە، بۆیە خواى گەورە شوانێتی پەزی بۆ پێغەمبەران هەڵبژارد بۆ ئەوەى ڕاهێنراو بن لەسەر بەڕێوەبردن وئاراستەکردنی خەڵکی بە شێوەیەکی نەرم ونیان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ڕۆحی بەبەردا دەكرێت بۆئەوەی وەڵامی سەلامكردنی هەركەسێك بداتەوە كە سەلامی لێكردووە؛ ئینجا ئەگەر نزیك یان دوور بێت، وژیانی بەرزەخ وگۆڕ شتێكی غەیبی ونەبینراوە، وتەنها الله حەقیقەتی دەزانێت، وئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.
عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد، بە پاڵکەوتنەوە سەری لە نێوان سینگ وگەردنی عائیشەدا بوو، وکاتێک ڕۆحی لە لاشەی دەرچوو هیچ بۆنێک هێندەى ئەو بۆنە خۆش نەبووە.