





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا (چی دەکرد)؟ (عائیشە) ووتی: «مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە، ومەڕەکەى دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا (چی دەکرد)؟ ئەویش (عائیشە) ووتی: مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە (جلەکانی ڕێکدەخست وپاکیانی دەکرد بە لابردنی پێچکە وشتی ئازاردەر لەسەریان)، وپەزەکەی (بزنەکەى یان مەڕەکەى) دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد، وئەم کردەوانەى وەکو نمونە باسکرد لە هەندێک لەو کردەوانەى کە لە ماڵەوە ئەنجامیدەدا.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا (بوو بە پێغەمبەر)، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وکەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا وەحی بۆ دابەزی وبوو بە پێغەمبەر ونێردراوی خودا بۆ هەموو مرۆڤایەتی، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆ مەدینە ودە ساڵ لە شاری مەدینە ژیا وبە هەمان شێوە وەحی هەر بۆ دادەبەزی، واتا بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی وەحی بۆ دادەبەزی، بەڵام لەم فەرموودەیەدا تەنها باسی مەککە کراوە ماناى ئەوە نییە کە لە مەدینە وەحی بۆ دانەدەبەزی چونکە یەکدەنگی ئومەت لەسەر ئەوەیە کە قورئان وسونەت وەکو وەحی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزین لە مەککە ومەدینە بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی، وبەشێکی زۆری سورەتەکانى قورئانی پیرۆز لە مەککە دابەزیوە کە دەوروبەری 86 سورەتە وسورەتەکانى تر لە شاری مەدینە دابەزیووە، ولەوەیە ئەمیش هۆکاری ئەوە بێت باسی مەککە تایبەتکراوە لەم فەرموودەیەدا چونکە زۆرینەى سورەتەکان لە مەککە دابەزیوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کۆتا جار سەیری پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم-؛ پەردەکەى لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ئەبوبەکر ویستی بگەڕێتە دواوە (ئیمامەتی نەکات)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆیان کرد بەوەى وەکو خۆیان بمێننەوە، وپەردەکەی داخست، ولە کۆتایی ئەو ڕۆژە کۆچی دوایی کرد، وڕۆژی دوو شەممە بوو».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەکۆتا جار کە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەو کاتە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەردەی نێوان ژوورەکەى خۆی ومزگەوتەی لابرد وسەیری کرد خەڵکی نوێژ دەکەن لە پشت ئەبو بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وئەبو بەکر ئاگای لێبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەیر دەکات وگومانی وا بوو کە دەیەوێت دەربچێت بۆ نوێژکردن، بۆیە ویستی بچێتەوە پاشەوە و لەگەڵ ڕیزەکەدا نوێژ بکات بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت بۆ خەڵکی پێشنوێژی بکات، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ کردن وفەرمانى پێکردن بەوەى کە لە شوێنی خۆتان بمێننەوە وبەردەوام بن لە نوێژکردن، پاشان جارێکی تر پەردەکەى داخست، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتایی ئەو ڕۆژەدا کۆچی دوایی کرد، کە ڕۆژی دوو شەممە بوو.
لە بەرائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، قژی هەتا نێو شانەکانى درێژ بوو، ونێو شانەکانى پان بون (چوار شانە بووە)، (باڵای) نە كورت بوو ونە درێژ بوو بەڵکو مامناوەند بوو».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریبەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هیچ کەسێکی نەبینووە جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە وجلێکی ڕەشیان لەبەردایە تێكەڵ بە خەتی سوور، لە سیفەتە لاشەییەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: نێو شانەکانى پان بووە (چوار شانە بووە)، باڵای مامناوەند بووە نە كورت بووە ونە درێژ.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ وبۆ خواردن بەکاردەهێنا، ودەستی چەپی بۆ خۆپاککردنەوە لە کاتی سەرئاو کردن ولابردنی شتی ئازاردەر بەکاردەهێنا». لە حەفسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ وبۆ جل لەبەرکردن وبۆ خواردن وخواردنەوە بەکاردەهێنا، ودەستی چەپی بۆ شتەکانى تر بەکاردەهێنا».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی بەکارهێنانى دەستی ڕاست وچەپی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات سەبارەت بە بەکارهێنانى شتەکان وکردەوەکان، ئەوەی ڕوونکردەوە کە دەستی چەپ بۆ لابردنی زیان وشتی پیس بەکاریدەهێنا وەکو: تارات کردن، وخۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو -الإستجمار-، وئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەرکردنی -الإستنشاق والإستنثار-، وهاوشێوەی ئەمانە، وهەرشتێک کە زیان وپیسی بێت بە دەستی چەپ لادەبرێت، وبۆ کردەوە وشتەکانى تر دەستی ڕاستی بەکاردەهێنا بۆ ڕێزلێنان لە ڕاست. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى موسەتەحەبە (سونەتە) کە دەستی ڕاست لە پێش دەستی چەپ بەکاربهێنرێت لەو شتانەى ڕێزلێنانە وەکو دەستنوێژگرتن وکاتێک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ): واتا کاتێک دەستیدەکرد بە ئەنجامدانى دەستنوێژ سەرەتا بە لای ڕاستی ئەندامەکان دەستی پێدەکرد، دەستی ڕاستی پێش دەستی چەپ دەشۆرد وپێی ڕاستی پیش پێی چەپی دەشۆرد، بەڵام گوێیەکان وەکو یەک ئەندام دادەنرێن -پێکەوە مەسح دەکرێن- وبەشێکن لە سەر -لە قژ-، بۆیە هەردوویان بە یەکجار مەسح دەکات مەگەر نەتوانێت ویەک دەستی هەبێت، ئەوا سەرەتا بە گوێی ڕاست دەسپێدەکات. (وبۆ خواردن بەکاردەهێنا): واتا لە کاتی خواردن وخواردنەوەدا دەستی ڕاستی بەکاردەهێنا ولە فەرموودەی تردا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە شەیتان بە دەستی چەپ دەخوات، ونابێت مرۆڤ بە دەستی چەپ خواردن وخواردنەوە بخوات مەگەر کەسێک زۆر پێویست بێت یان دەستی ڕاستی نەبێت. (ودەستی چەپی بۆ خۆپاککردنەوە لە کاتی سەرئاو کردن): واتا بۆ تارات کردن وخۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو -الإستجمار- ولابردنی شتە پیسەکان. (وبۆ لابردنی شتی ئازاردەر بەکاردەهێنا): واتا دەستی چەپی بۆ لابردنی شت پیس وزیانلێدەر وەکو تف وبەڵغەم وپێچکە وبەو شێوەیە. وئەو فەرموودەیەی کە حەفسە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیگێڕێتەوە دووپاتکردنەوەى گێڕانەوەکەى عائیشەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-، کە تێیدا ڕوونکراوەتەوە بەکارهێنانى دەستی ڕاست سونەتە -موستەحەبە- لە شتە پاکەکاندا ئەمیش بۆ ڕێزلێنانیەتی، وبەکارهێنانى دەستی چەپ بۆ لابردنی شتی پیس وئازاردەرە وەکو تارات کردن و خۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو وەکو بەکارهێنانى بەرد وپەڕۆ وشتی -الإستجمار- وبەو شێوەیە، ولە فەرموودەکەی حەفسەدا باسی ئەوەش کراوە کە سونەتە لە کاتی خواردنەوەدا دەستی ڕاست بەکاربهێنرێت وهەروەها لە کاتی پۆشینی جلدا سەرەتا لای ڕاست پێشبخرێت.
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودا سەر زەوی پێنیشاندام، ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایم بینی، وموڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەم دەگاتە ئەوپەڕی ئەو شوێنانەى پێم نیشاندرا، ودوو گەنجینەم پێبەخشراوە سوور وسپی. وداوام لە پەروەردگارم کرد: کە ئومەتەکەم لەناو نەبات بەهۆی وشکەساڵیەک کە هەموویان بگرێتەوە، ودوژمنێک زاڵ نەکات بەسەریاندا لە جگە لە خۆیان بە شێوەیەک کە بنچینە ودەسەڵاتی هەموویان لەناو ببات. وپەروەردگارم فەرمووی: «ئەی موحەمەد، ئەگەر من لە قەدەردا بڕیارم لەسەر شتێک دابێت ئەوا ڕەت ناکرێتەوە -دەبێت جێبەجێ ببێت-، من بەخشیم بە ئومەتەکەت کە لەناویان نەبەم بەهۆی وشکەساڵیەک کە هەموویان بگرێتەوە، ودوژمنێک زاڵ نەکەم بەسەریاندا لە جگە لە خۆیان کە بنچینە ودەسەڵاتیان هەمووی لە ناو ببات ئەگەرچیش هەرچی هەیە لە دەوروپشتیان لە دژیان کۆببنەوە -بۆ لەناو بردنیان-؛ هەتا ئەو کاتەى هەندێکیان هەندێکی تریان دەکوژن وبە دیلیان دەگرن». و (البرقاني) لە سەحیحەکەیدا گێڕاویەتیەوە، وئەم ڕستە زیادانەیشی گێڕاوەتەوە: «من لەسەر ئومەتەکەم دەترسم لە پێشەوا گومڕاکەرەکان، ئەگەر شمشێر -کوشتن و لەناوبردنی یەکتر- کەوتە نێوانیانەوە ئەوا هەڵناگیرێت هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو کۆمەڵانێک لە ئومەتەکەم شوێنی موشریکەکان دەردەکەون، وکۆمەڵانێک لە ئومەتەکەم بت دەپەرستن، ولە نێو ئومەتەکەمدا سی درۆزن دەرکەون؛ هەموویان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەرن، من کۆتا پێغەمبەرم وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش منەوە نایەت، وهێشتا کۆمەڵانێک لە ئومەتەکەى من لەسەر هەقن وسەردەخرێن وئەوەى بیەوێت سەرشۆڕیان بکات ودژیان بوەستێتەوە زیانیان پێناگەیەنێت هەتاوەکو فەرمانى خوای گەورەی بەرز وپیرۆز دێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودە مەزنە گەلێک بابەتی گرنگ وهەواڵی ڕاستی تێدایە کە ڕاستگۆترین مرۆڤ دەیگڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە زەوی هێنایە پێش چاوی وبینی موڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەى دەگاتە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای سەر زەوی، وئەمیش ڕاستیەکی مێژووییە چونکە موڵک ودەسەڵاتی مسوڵمانان گەیشتە ئەوپەڕی ڕۆژئاوا وڕۆژهەڵاتی زەوی لە پاش چەند سەدەیەکی کەم، وهەواڵی ئەوەى دا کە دوو گەنجینەی پێدەبەخشرێت وئەمیش ڕوویدا، موڵکی کیسرا وقەیسەر بەو هەموو ئەو گەنجینەى هەیانە لە ئاڵتون وزیو کەوتە دەست ئومەتەکەى، وباسی ئەوەى کرد کە داواى لە پەروەردگاری کرد کە ئومەتەکەى بە شێوەیەکی گشتی تیا نەچن بەهۆی وشکەساڵیەوە وهیچ دوژمنێک لە کافرەکان زاڵ نەکاتە سەریان کە دەست بە سەر وڵاتەکەیاندا بگرێت ولە بنچینەوە هەموویان لە ناو ببات، وخواى گەورە داواى یەکەمی پێی بەخشی، وداواى دووەمی پێی بەخشی ئەگەر ئومەت خۆی دوور بگرێت لە ناکۆکی ودووبەرەکی لە نێوان خۆیاندا؛ ئەگەر ناکۆکی ڕوویدا لە نێوانیان ئەوا خواى گەورە دوژمنی دەرەکی زاڵ دەکاتە سەریان، وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی کە باسیکرد وئومەت ناکۆک وپارچە پارچە بوون. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەسەر ئومەتەکەى لە دەسەڵاتدار وزانای گومڕا وگومڕاکەر: چونکە خەڵکی شوێنیان دەکەون. وهەروەها هەواڵی ئەوەى دا ئەگەر ناکۆکی وفیتنە وکوشتار کەوتە نێوان ئومەتەوە ئەوا هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت؛ وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیکرد، لە کاتی فیتنەى سەردەمی ئیمامی عوسمانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە تێیدا کوژرا هەتاوەکو ئەمڕۆ فیتنە وناکۆکی بەردەوامە، وباسی ئەوەى کرد هەندێک کۆمەڵ لە ئومەتەکەى شوێنی بێباوەڕان وموشریکەکان دەکەون لە دینەکەیان و لەگەڵ ئەواندا نیشتەجێ دەبن لە خاکەکانیان؛ وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی کە باسیکرد، و گۆڕ وبەرد ودار پەرستران، وباسی ئەوەى کرد کە چەند کەسێک دەردەکەوێت کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن بەڵام هەموویان درۆزنن چونکە پێغەمبەرایەتی بە ناردنی ئەو تەواو بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی ئەوەی دا کە کۆمەڵێک لە ئومەتەکەى لەسەر ئاینی ئیسلام دەمێننەوە سەرەڕای ئەم فیتنە وکارەسات وناڕەحەت وتاقیکردنەوانەش، وئەم کۆمەڵەیە کەس ناتوانێت هیچ زیانێکیان پێبگەیەنێت سەرەڕای پیلانی دوژمنان وبەرهەڵستکاران.
لە ئەبی بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سەیری پێیەكانی موشریکەکانم کرد کاتێک لە نێو ئەشکەوتەکدا بووین وئەوان لە سەرەوەى ئێمە بوون، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەسڵخودا سێ هەمیانە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێشەوای ئیمانداران ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە کاتی هیجرەتییان لەگەڵ سەروەرماندا دەڵێت: سەیری پێیەكانی موشریکەکانم کرد کاتێک وەستا بوون لە سەرەوەمان لە سەر ئەشکەوتی (ثور) وئێمە لە نێویدا بووین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەس خودا سێ هەمیانە بە سەرخستن ویارمەتیدان وپاراستن وڕێنموێنیكردنیان؟!
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «شەوێکیان نوێژم کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستیکرد بە خوێندنی سورەتی -البقرة-، ووتم: پاش خوێندنی سەد ئایەت ڕکوع دەبات، پاشان هەر بەردەوام بوو، ووتم: ئەم سورەتە لە یەک ڕکوعدا دەخوێنێت بەڵام هەر بەردەوام بوو، ووتم: لە پاش تەواو بوونی ئەم سورەتە ڕکوع دەبات، پاشان دەستیکرد بە خوێندنی سورەتی -النساء-، پاشان دەستیکرد بە خوێندنی سورەتی -آل عمران-، لەسەرخۆ دەیخوێند: ئەگەر بە ئایەتێکی بخوێندایە کە تەسبیح کردنی تێدا بووایە؛ ئەوا تەسیبحاتی دەکرد*، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پاڕانەوەى تێدا بووایە؛ دەپاڕایەوە، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پەناگرتنی تێدا بووایە؛ پەنای دەگرت، پاشان ڕکوعی برد، ودەیفەرموو: «سبحان ربي العظيم»**، ماوەى ڕکوع بردنەکەى نزیک بوو لە ماوەى وەستانەکەى، پاشان فەرمووی: «سمع الله لمن حمده، ربنا لك الحمد»^ وبۆ ماوەیەکی زۆر وەستا کە نزیک بوو لە ماوەى ڕکوع بردنەکەى، پاشان سوجدەی برد، وفەرمووی: «سبحان ربي الأعلى»^^ وماوەى سوجدە بردنەکەى نزیک بوو لە ماوەى وەستانەکەى». *(تەسبیحاتی دەکرد: واتە ئەو زیکرانەى دەخوێند کە بە پاک دانانی خودا وبەریئی ئەو زاتەی تێدایە لە هەموو کەموکورتیەک وەکو: سبحان الله، سبوح قدوس رب الملائکة والروح، هاوشێوەى ئەم زیکرانە)، **(پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزن)، ^(خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن، پەروەردگارمان هەموو حەمد وسوپاسێک بۆ تۆ)، ^^(پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز وبڵند)
موسلیم گێڕاویەتیەوەحوزەیفەی کوڕی یەمان جارێکیان شەونوێژی لەگەڵ پێغەمبەردا کرد -صلى اللە علیە وسلم- وماوەى نوێژکردنەکەى درێژ کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕکاتدا سورەتی -البقرة- و -النساء- و -آل عمران-ی خوێند، و لەسەرخۆ قورئانی دەخوێند، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پاڕانەوە وداواکردنی لە خودای تێدا بووایە؛ ئەوا ئەویش دەپاڕایەوە لە خودا، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە تەسبیح کردنی خوداى تێدا بووایە ئەوا تەسبیحاتی دەکرد*، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پەناگرتنی تێدا بووایە ئەوا پەنای بە خودا دەگرت، هەموو ئەمانە لە کاتی خوێندنی قورئاندا، وهەموو حاڵەتەکانى نوێژکردنەوەى ماوەکانى نزیکی یەکتر بوو، ماوەى ڕکوع بردنەکەى نزیک بوو لە ماوەی وەستانی یەکەم، وماوەی سوجدە بردنی نزیک بوو لە ماوەى ڕکوع بردنی، واتا هەموو حاڵەتەکانى ناو نوێژکردنی گونجاو بوو لە ڕوانگەى درێژی مانەوە ومەرج نییە ماوەى مانەوە لە هەموو حاڵەتەکان یەکسان بێت وهەمان ماوە بخایەنێت بەڵکو مەبەست ئەوەیە هەمووی گونجاو بووە. *(تەسبیحاتی دەکرد: واتە ئەو زیکرانەى دەخوێند کە بە پاک دانانی خودا وبەریئی ئەو زاتەی تێدایە لە هەموو کەموکورتیەک وەکو: سبحان الله، سبوح قدوس رب الملائکة والروح، هاوشێوەى ئەم زیکرانە)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شیری بۆ هێندرا کە تێکەڵ کرا بوو لەگەڵ ئاودا، وئەعرابیەک لە لای ڕاستیەوە بوو، و ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە لای چەپیەوە بوو، خواردیەوە، پاشان دای بە ئەعرابیەکە، وفەرمووی: «ئەوەى لای ڕاست (لە سەرەتادا) پاشان ئەوەى لای ڕاست».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیریان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا کە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ کرابوو، پیاوێکی ئەعرابی لە لای ڕاستیەوە بوو و ئەبوبەکر لە لای چەپیەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شیرەکەى خواردەوە وپاشان دای بە ئەعرابیەکە ئەویش دەفرەکەى وەرگرت ولێی خواردەوە، وبێگومان ئەبوبەکر خێرتر وباشترە لە ئەعرابیەکە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا دەفرەکەى بە ئەعرابیەکە دا چونکە لە لای ڕاستیەوە بوو، وپاشان فەرمووی: (ئەوەى لای ڕاست -لە سەرەتادا- پاشان ئەوەى لای ڕاست): واتا سەرەتا بیدەن بە ئەوانە کە لە لای ڕاستەوەن پاشان بیدەن ئەوانەى کە لە لای چەپەوەن.