





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەركاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان بدایە، دەیفەرموو: «ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەئەنەسی كوڕی مالیك -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار ئەگەر وتاری بدایە یان ئامۆژگاری بكردایە، باسی دوو شتی دەكرد: یەكەم: هەریەكێك خیانەت لە كەسێكی تر بكات لە ماڵی یان نەفسی یان خێزانی؛ ئەوا ئیمانی كامڵ نییە. دووەم: ئەو كەسەی خیانەت دەكات لە پەیمان وبەڵێنەكان ودەیانشكێنێت؛ ئاینداری كامڵ نییە.
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەلای كۆمەڵە خەڵكێك كە دانیشتبوون، وفەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوان بێدەنگ بوون، سێ جار ئەو قسەیەی دووبارە کردەوە، پاشان پیاوێک ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (پێمان بڵێ) سەبارەت بە باشترینمان و خراپترینمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باشترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ دەکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراون، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ ناکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراو نین».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەلای کۆمەڵێک لە هاوەڵانی وەستا کە دانیشتبوون، و پرسیاری لێکردن: ئایا هەواڵتان پێ نەدەم و بۆتان باس نەكەم سەبارەت بەوەی کێ باشترینتانە و کێ خراپترینتانە؟ ئەوانیش قسەیان نەکرد و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، لە ترسی جیاکردنەوەی باشترین و خراپترینیان و ترسان لە ئابڕووچوون؛ بۆیە بێدەنگ بوون. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سێ جار پرسیارەکەی دووبارە کردەوە، پیاوێک لە ئەوان وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە سەبارەت بە باشترینمان لە خراپترینمان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوون کردنەوە: باشترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ دەکرێت، و چاکەکاری لێ چاوەڕوان دەکرێت، و خەڵكی لە شەڕی ئەو پارێزراون، و لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو ناترسن، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ ناکرێت، و چاوەڕوانی لێ ناکرێت كە چاكەكار بێت، و خەڵكی لە شەڕی پارێزراو نین، بەڵکو لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو دەترسن.
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات».
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە: بە شێوەیەكی گشتی ئەو کەسەی كە سوپاسی خەڵکی ناکات لەسەر چاکەكاری و یارمەتیان بۆی؛ ئەوا سوپاسی خودایش ناکات، ئەمیش بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو کارەکە، چونکە هەرکەسێک سروشت و خووی بریتی بێت لە سوپاس نەکردنی خەڵکی و وازهێنان لە سوپاسگوزارییان، ئەوا هەمان خووی دەبێت لە سپڵە بوون بەرامبەر بە نیعمەتەكانی خودا، و کەمتەرخەم دەبێت لە سوپاسكردنی خودا لەسەر بەخشینیان.
لە حەسەنەوە فەرمووی: جوندوب کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- لەم مزگەوتەدا هەواڵی پێداین، وە هەموو قسەکانیمان لەبیرە وهیچمان لەیاد نەکردووە لەو کاتەوەی هەواڵی پێداوین، وە گومانمان نییە لە ڕاستگۆیی جوندوب ودرۆ ناکات بەدەم پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێداوین کە لە ئوممەتانی پێش ئێمە کەسێک هەبوو وبرینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت ودەستی پێ بڕی وهەوڵی خۆ کوشتنی دا، وخوێنی دەستی نەوەستایەوە و وەفاتی کرد، الله -تعالی- فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، بۆیە بەهەشتم لەسەر حەرام کرد.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».
متفق عليه، وهذا لفظ مسلم ورواه البخاري مختصرًالە نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ:ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد)؛ وفەرمانبەرداری تۆم، (وَبِكَ آمَنْتُ:وباوەڕم بە تۆ هێنا)؛ وبە ڕاستم دانا ودانم پێدانا، (وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ:وپشتم بە تۆ بەست)؛ وهەموو كاروبارێكم بە تۆ سپارد، (وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ:وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە)؛ گەڕامەوە وبەرەو لای تۆ هاتم، (وَبِكَ خَاصَمْتُ: بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە)؛ وبە یارمەتی تۆ بەرامبەر بە دوژمنانت دەوەستمەوە، (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ:خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم)؛ وبە هێز ودەسەڵاتت، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ:هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ)، (أَنْ تُضِلَّنِي:لەوەی كە گومڕام بكەیت)؛ ولادەم لەسەر ڕێبازی هیدایەت وسەركەوتووم بكەیت بۆئەوەی ڕەزامەندیت بەدەست بهێنم، (أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ:تۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت)؛ وهەرگیز لەناو ناچیت، (وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ:وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن).
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیست»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سی».
رواه أبو داود والترمذي وأحمد والدارميپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: (السلام علیکم)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپاشان هات دانیشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: دە چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپیاوەكە دانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بیست چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته)، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سی چاكەی بۆ نووسرا؛ واتا بەرامبەر هەر دەستەواژەیەك دە چاكەی بۆ دەنووسرێت.
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَى» واتە: «خودایە، من داواى هیدایەت، وتەقواداری، وداوێن پاکی، ودەوڵەمەندیت لێدەکەم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەلە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى:خودایە، من داواى هیدایەتت لێدەكەم)؛ هیدایەت ئەو ڕێبازە ڕاستەیە كە ناسینی هەق وكردەوە پێكردنی ئەو هەقەی تێدایە، (وَالتُّقَى:وتەقواداری)؛ ئەمیش جێبەجێكردنی فەرمانەكان وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێكراوەكان دەگرێتەوە، (وَالْعَفَافَ: وداوێن پاكی)؛ ودووربوون لەوەی حەڵاڵ نییە ومرۆڤ ناشیرین دەكات لە قسە وكردەوەكان، (وَالْغِنَى:دەوڵەمەندی)؛ وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، بە شێوەیەك هەژار وپێویست نەبێت بۆ لای هیچ یەكێك جگە لە الله -عز وجل-.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە ئاوا وئاوایە (یەكێك لە گێڕەرەوەكان دەڵێت: واتا باڵای کورتە)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!»، (عائیشە) دەڵێت: جارێکیان لاسایی مرۆڤێکم کردەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «حەز بەوە ناکەم لاسایی مرۆڤێک بکەمەوە ئەگەرچیش ئەوەندە وئەوەندەم پێ بدرێت (لە پارە وسامان)».
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەدایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە (واتا سەفیەی دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت-) كە لە كەموكورتیە لاشەییەكانی ئەوەیە باڵای كورتە، ئەویش فەرمووی: وشەیەكت وت ئەگەر لە گەڵ ئاوی دەریا تێكەڵ بكرێت بەسەریدا زاڵ دەبێت وڕەنگەكەی دەگۆڕێت وخراپی دەكات، وعائیشە دەڵێت: لاسایی كردەوەی مرۆڤێكم كردەوە بۆ دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێم خۆش نییە باسی عەیب وكەموكورتی هیچ كەسێك بكەم، یان لاسایی بكەمەوە، یان وەكو كردەوەی كەسێك بكەم یان وەكو قسەی ئەو بڵێم لە ڕوانگەی دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی؛ ئەگەرچیش موڵكێكی زۆرم پێبدرێت لە دونیا لەسەر ئەم كارە.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: ( سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ)^؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا». ^(واتە: پاكی وبێگەردی بۆ الله ی مەزن وحەمد وستایش بۆ ئەو)
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (سُبحان الله:پاك وبێگەردی بۆ الله)؛ دانپێدانانە بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (العَظِيمِ:مەزن)؛ لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (وبِحَمْدِه: وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ لەگەڵ دانپێدانان بەوەی ئەو خاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێـت ئەوا لە بەهەشتدا دار خورمایەكی بۆ دەچێندرێت ودەڕوێندرێت ئەگەر هەرجارێك ئەم زیكرە بڵێت.