





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری موسوڵمان دەکات کە چۆن بێت لەگەڵ برای موسوڵمانی، و هەندێک لە حەق ومافی موسوڵمانانی لەسەر یەکتر ڕونکردەوە؛ لەوانە: ئامۆژگاری یەکەم: حەسودی مەبەن بەواتای ئاوات خواستن دێت بە نەمانی ئەو ناز ونیعمەتەی دراوە بە برا موسوڵمانەکەت. دووەم: نەجش لەیەکتر مەکەن؛ نەجش بە واتای زیاد کردنی نرخی كاڵا دێت لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت، تەنها مەبەستی لەم کارە سوود گەیاندنە بە فرۆشیار، وزیاندانە لە کڕیار. سێیەم: ڕقتان لەیەک نەبێت؛ چونكە سەرەنجامەكەی ویستی زیان دانە بە بەرانبەر ودژی خۆش ویستنیەتی، مەگەر ڕق لێبوون لە پێناو الله دا بێت، ئەوا لەم حاڵەتەدا واجبە. چوارەم: پشت لەیەک مەکەن؛ بەشێوازێک هەریەکێك پشت لە براكەی بکات وپشت گوێی بخات و قسەی لێ دابڕێت. پێنچەم: مامەڵە بەسەر مامەڵەی براکانتان مەکەن بەوەی بووترێت بە کڕیار: من هەمان شێوەی ئەو شتومەکەم لایە وبە نرخێکی کەمتر، یان چاکتر و بەهەمان نرخ. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگارییەکی گشتی فەرموو: وهەمووتان ببنە برای یەکتر بە وازهێنان لەو شتانەی باسکران لە نەهی لێکراوەکان، وبە بەخشینی خۆشەویستی و نەرمو نیانی ودڵسۆزی ودڵڕاگرتن وکۆمەکی لە خێردا، لەگەڵ پاکی دڵ وبوونی ئامۆژگاری لە نێوانتاندا لە هەموو کاتێکدا. ولەداخوازی ئەم برایەتییە: ستەم لەبرای موسوڵمانی نەکات و سنوری نەبەزێنێت. و واز لەبرای موسوڵمانی نەهێنێت كە ستەمی لێبکرێت وسەری نەخات وپشت گوێی بخات؛ لە کاتێکدا دەتوانێت سەری بخات و ڕێگر بێت لە ستەم لێکردنی. و بەکەمی نەزانێت و بەچاوی سوک وتوانجەوە سەیری نەکات؛ ئەم کارەیش سەرەنجامی خۆبەگەورەزانین ولووتبەرزییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ڕوونی کردەوە کە تەقوا لە دڵدایە، وهەرکەسێک تەقوا هەبێت لە دڵیدا ئەوا موسوڵمان بەکەم سەیر ناکات -چونكە بوونی تەقوا وا دەخوازێت ڕەوشت جوانی، وترسان له الله و هەست کردن بە چاودێری الله ی لەخۆ گرتبێت-، وبەسە بۆ کەسێک لە خووە خراپەکان وڕەوشتە ناشیاوەكان كە برا موسوڵمانەکەی بەکەم سەیر بکات، وهیچ کەس وا نابێت مەگەر خۆ بەگەورەزانین لە دڵیدا هەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی كردەوە لەسەر هەموو ئەوانەی باسکران بەوەی هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە: خوێنی؛ بەوەی بیکوژێت یان برینداری بکات یان لێی بدات وهاوشێوەکانی، وماڵی؛ بەوەی لێی ببات بە بێ حەق، وناموسی؛ بەوەی لۆمەی بکات یان لۆمەی پێگە وڕەچەڵەکی بکات.
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی مسوڵمان لەلای خوای گەورە هاوشێوەی كردەوەی مسوڵمانە بەرامبەر بە برای مسوڵمانی؛ هەركەسێك ناڕەحەتی وبارگرانیەك لەسەر ئیماندارێك لابدات لە دونیادا، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی ناڕەحەتیەك لە ناڕەحەتیەكانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات. وهەركەسێك ئاسانكاری بكات لەسەر كەسێكی بارگران وئەو بارگرانیەی لەسەر نەهێڵێت؛ ئەوا خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات لە دونیا وقیامەتدا. وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت؛ كاتێك دەزانێت دەربارەی شتێكی تایبەتی كە نابێت ئاشكرا بكرێت وەكو هەڵە وكاری ناشیاو، ئەوا خوای گەورەیش بە هەمان شێوە ئەو بەندەیە دەپۆشێت لە دونیا وقیامەتدا. وخوای گەورە بەردەوام یارمەتی بەندەكەی دەدات، ئەگەر بەندە بەردەوام بێت لەسەر یارمەتیدانی برایەكی لە بەرژەوەندیە ئاینی ودونیاییەكانی، ویارمەتیدان بە نزا وبە لاشە وبە پارە وسامان وبە شێوازی تریش دەبێت. وهەركەسێك بچێت بەرەو بەدەستهێنانی زانستی شەرعی، ولەم كارەیدا مەبەستی ڕەزامەندی الله بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات. وهەركۆمەڵێك كۆ ببنەوە لە ماڵێك لە ماڵەكانی خوای گەورە، وقورئان بخوێنن هەوڵبدەن بۆ تێگەیشت لێی لەنێو خۆیاندا، ئەمە دەبێتە هۆی دابەزینی ئارامی وهێوری وڕێز وشكۆ بۆ سەریان، وڕەحمەتی خودا دایان دەپۆشێت، وفریشتەكان دەوریان دەدەن، وپەروەردگار ستایشیان دەكات لەلای ئەوانەی نزیكن لێوەی، وچی ڕێز وپلەیەك بەرزترە لەوەی پەروەردگار باسی بەندە بكات لەلای كۆڕ وكۆبوونەوەكانی ئاسمان. وئەوەی كردەوەی كەم بێت وكەموكورتی تێدا بێت، ونەتوانێت بیگەیەنێت بە پلەی ئەوانەی كردەوەیان زۆر وتەواوە، ئەوا نابێت پشت ببەستێت بە ڕەچەڵەك وفەزڵی باوباپیران لەگەڵ كەمتەرخەمبوون لە ئەنجامدانی كردەوەدا.
لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە خەڵكی دەكات بەوەی زۆر تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبكەن، وسەبارەت بە نەفسی خۆی ڕایدەگەیەنێت كە ئەو هەموو ڕۆژێك زیاتر لە سوت جار ئیستغفار دەكات وبەتەوبە كردن دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری -سبحانه وتعالی-، لەكاتێكدا خوای گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشوو وداهاتووی خۆشبووە، ئەمە ئاماژەیە بۆ كامڵی زەلیلی وبەندایەتی ئەو بۆ پەروەردگار -جل وعلا-.
لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات».
(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە كە ئیزاری پیاوی مسوڵمان (ئیزار: ئەو پۆشاكەیە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشێت)؛ ئەم ئیزارە سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم: سوننەتە پۆشاکی پێی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق-ی بێت. دووەم: دروستە لە نیوەی قاچی تا قولە پێیەکان بێت، وهیچی لەسەر نیە. سێیەم: حەرامە پۆشاکی پیاوی موسوڵمان لە خوار قولە پێیەکانی بێت، وترسی بەركەوتنی ئاگری لەسەرە، وئەگەر بۆ فیز و لووتبەرزی و خۆشی و گوێنەدان بێت بە پەیامی ئیسلام ئەوا الله سەیری ناکات.
لە مەعقیلی کوڕی یەسارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی خەڵكی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودەستگرتن پێیانەوە؛ لەكاتی فیتنە وكوشتن وپشێوی وپاشاگەردانی، وپاداشتی ئەم دەستگرتنە بە بەندایەتی کردنەوە وەكو كۆچكردنە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خەڵكی لەو كاتانەدا بێ ئاگان لە پەرستنەكان، وسەرقاڵن بە شتی ترەوە، وتەنها خەڵكانێكی كەم خۆیان بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكەنەوە.
لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ نزاكەی وەڵام دەدرێتەوە، یان ئەوەتا بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەت، یان ئەوەتا بەپێی نزاكەی شەڕ وخراپەیەکی لێ دوور دەخاتەوە». ووتیان: کەواتە زۆر نزا دەکەین، ئەویش فەرمووی: «خودا زیاتر دەبەخشێت».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك مسوڵمان دەپاڕێتەوە لە خوای گەورە وداوا لە پەروەردگاری دەكات بەمەرجێك پاڕانەوەكە گوناهی تێدا نەبێت وەكو ئەوەی ڕێگای گوناهـ وستەمكردنی بۆ ئاسان بكات، ونزاكەی داواكردنی پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ وەكو ئەوەی نزا بكات لەسەر منداڵەكانی وخزمەكانی، ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەو نزایەوە یەكێك لەم سێ شتەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی نزاكەی دەداتەوە وئەوەی داوایكردووە پێی دەبەخشێت. یان ئەوەتا پەروەردگار -عز وجل- دوای دەخات؛ بۆئەوەی ببێتە پاداشت بۆی لە ڕۆژی قیامەتدا ئەمیش بە بەرزبوونەوەی پلەی لە بەهەشتدا، یان بە ڕەحمەت ولێخۆشبوون لە گوناهەكان. یان ئەوەتا هاوتا وهێندەی نزاكە؛ شەڕ وخراپەی لێ دوور دەخاتەوە لە دونیادا. هاوەڵان بە پێغەمبەریان ووت -صلى اللە علیە وسلم-: كەواتە زۆر نزا دەكەین؛ بۆئەوەی یەكێك لەم فەزڵ وسوودانەمان دەستبكەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی لەلای پەروەردگارە زۆرتر وگەورەترە لەوەی داوای دەكەن، بەخشینی ناپچڕێت، وكۆتایی نایەت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن وهێمن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وعەرشی گەورە ومەزن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تووشی غەم وناڕەحەتیەك بووایە؛ دەیفەرموو: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە)؛ تەنها الله پەرستراوی هەقە، (الْعَظِيمُ: الله ی مەزن)؛ قەدر وڕێز وشەرەفمەندی وپلە وپایەی مەزنە، وگەورە وشكۆدارە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (الْحَلِيمُ:هێمن و لەسەرخۆ)؛ پەلە ناكات لە سزادانی تاوانباران بەڵكو دوای دەخات، ولەوەیە لێیشی خۆش بێت ئەگەرچیش توانا ودەسەڵاتی بەسەردا هەیە، ئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن)؛ خوڵقێنەری عەرشی مەزنە، (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەكان وپەروەدگاری زەویە)؛ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی، وخوڵقێنەری هەموو شتێكە لە نێویان، وئەو خاوەنیانە، وبەڕێوەیان دەبات وڕێكفیان پێوە دەكات بەو شێوەیەی خۆی بیەوێت، (رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ:پەروەردگاری عەرشی ڕێزدار)؛ خوڵقێنەری عەرشی شكۆمەند وڕێزدار.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەكات بە دانانی دەست لەسەر دەم وداخستنی دەرهەق بە ئەو كەسەی كە باوێشك دەدات ودەمی دەكاتەوە بەهۆی تەمەڵی یان هەر هۆکارێکی تر، چونكە ئەگەر وا نەكات ئەوا بە كراوەیی دەمێنێتەوە وشەیتان دەچێتە ژوورەوە، بۆیە دانانی دەست لەسەر دەم دەبێتە ڕێگر لە چوونە ژوورەوەی شەیتان بۆ نێو لاشە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان لە شتە دونیاییەكان وەكو پلە وماڵ وناوبانگی وشتومەكی تر سەیری حاڵی ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات، ولە شتی دونیاییدا سەیری ئەوانەی سەرەوە نەكات كە لە ئەو باشترن، چونكە ئەگەر سەیری ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی نیعمەتەكانی الله بە كەم نەزانێت.