





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی»
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە شۆڕكردنەوەی جل وپۆشاك بۆ خوار قولە پێکان بەشێوەیەكی گشتی و بەتایبەت زیاتر نەهی لێكراوە ئەگەر بۆ لەخۆبایی وخۆبەگەورەزانین بێت، وهەركەسێك وا بكات ئەوا شایستەی هەڕەشەی توندە بەوەی خوای گەورە بە ڕەحمەتەوە سەیری ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو نیعمەتی گەورەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە بەخشیوویەتی بە مرۆڤ، وزۆرێك لە خەڵكی دەربارەی خەسارۆمەندن؛ چونكە زۆرجار مرۆڤ ئەگەر لەش ساغ بێت وسەرقاڵ نەبێت، ئەوا تووشی تەمەڵی دەبێت لەئاست خودا پەرستی؛ بۆیە كەسێكی خەسارۆمەندە، ئەمیش حاڵی زۆرێكە لە خەڵكی، ئەگەر كاتی سەرقاڵ نەبوون ولەش ساغی بەكاربهێنێت لە گوێڕایەڵی خودا؛ ئەوا كەسێكی سەرفرازە، لەبەرئەوەی دونیا كێڵگەی قیامەتە، هەروەها دونیا شوێنی بازرگانی كردنە بۆ قیامەت وبەرهەم وداهات لە قیامەتدا دەردەكەوێت، ودەست بەتاڵی لەپاشی سەرقاڵبوون دێت، ولەش ساغی لەپاشی نەخۆشی دێت، وئەگەر هیچ لەوانەی پێشوو ڕوونەدات وتەنها بەساڵا چون هەبێت؛ ئەمە بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر بكاتەوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی سوجدە بردندا نزای دەكرد، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي: خودایە لە گوناهەكانم خۆش بە)؛ بە داپۆشینی، وبەوەی بمپارێزیت لە سەرەنجامەكانی؛ بۆیە لێم خۆش بیت ولێم ببوریت وچاوپۆشیم لێبكەیت، (كُلَّهُ: هەموو گوناهەكان)، (دِقَّهُ:بچووك)؛ ورد وكەمیان، (وَجِلَّهُ: وگەورەیان)؛ گەورە وزۆریان، (وَأَوَّلَهُ: وسەرەتا)؛ یەكەم گوناهـ ، (وَآخِرَهُ: وكۆتایان)، وئەوەی لە نێوان یەكەم وكۆتا گوناهدایە، (وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ: وئاشكرا ونهێنیان)؛ لەو گوناهانەی كەس نایزانێت تەنها تۆ نەبێت -سبحانك-.
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: «نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك نەفرەت زۆر بكات لەسەر ئەوانەی كە شایستە نین نەفرەتیان لێبكرێت؛ ئەوا ئەم نەفرەتكارە شایستەی دوو سزایە: یەكەم: نابێت بە شاهێد لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ئومەتەكان بەوەی پێغەمبەرەكانیان پەیامی خودایان بۆ هێناون، هەروەها شاهێدیدانی قبوڵ ناكرێت لە دونیادا؛ چونكە بە فاسق ولادەر دادەنرێت، وپلەی شەهید بوونی پێنابەخشرێت كە ئەمیش بریتیە لە كوژران لە پێناو خوای گەورە. دووەم: شەفاعەت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا كاتێك ئیمانداران شەفاعەت دەكەن بۆ براكانیان؛ ئەوانەی كە شایستەن لە دۆزەخدا سزا بدرێن.
لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانمان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی دەستەكان لەكاتی نزا كردندا، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- (زۆر بەشەرمە)، وناوەستێت لە بەخشین، وئەوەی بەندە پێی خۆش بێت؛ بۆی جێبەجێی دەكات، وئەوەی زیانی پێبگەیەنێت؛ دووری دەخاتەوە لێی، خودا (بەخشندەیە) دەبەخشێت بەبێ داوا كردن؛ ئەی سەبارەت بە ئەوەی داوا دەكات! شەرم دەكات لە بەندەی ئیمانداری بەوەی دەستەكانی بگێڕێتەوە بە بەتاڵی وغەمباریەوە لەئاست وەڵامدانەوە؛ پاش ئەوەی دەستەكانی بەرز كردەوە بۆ نزا وپاڕانەوە وداوا كردن لە پەروەردگاری.
لە جوەیریەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد لە سەرەتای بەیانیدا لە ماڵەكەی دەرچوو، لە كاتێكدا ئەو (جوەیریە) لە شوێنی نوێژكردنی بوو (لە ماڵەوە)، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی چێشتەنگاو گەڕایەوە، وئەویش (جوەیریە) هەر دانیشتبوو، پێی فەرموو: «هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟»، ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چوار وشەم ووت؛ سێ جار، پاش ئەوەى تۆم جێهێشت، ئەگەر کێشان بکرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ ووتت لە بەیانیەوە ئەوا -ئەم وشانە- قورسترن: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ)^». ^(واتە: پاک وبێگەردی بۆ خودا، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە؛ هێندەى دروستکراوەکانى وڕەزامەندی خۆی وکێشی عەرشی ومەرەکەبی وشەکانی)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵی دایكی ئیمانداران جوەیریە -ڕەزای خوای لێبێت- دەرچوو لە سەرەتای بەیاندا پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد، وجوەیریە لە شوێنی نوێژكردنەكەی دانیشتبوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نیوەی ڕۆژدا گەڕایەوە لە كاتی چێشتەنگاو، وئەو -جوەیریە- هەر لە شوێنەكەی خۆی بوو، فەرمووی: هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟ ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چوار وشەم ووت لە پاش تۆ؛ وسێ جار دووبارەم كردەوە، ئەگەر لە ڕوانگەی پاداشتەوە كێش بكرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ وتت بە درێژایی ئەو كاتەی كە دانیشتبوویت؛ ئەوا وشەكانی من قورستر دەبوون: (سُبْحَانَ اللَّهِ:پاک وبێگەردی بۆ خودا)؛ دانپێدانان بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (وَبِحَمْدِهِ:وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ هەموو ستایشێكی جوان هەر بۆ ئەوە وئەو ڕێنموێنی كردووین بۆ ووتنیان، (عَدَدَ خَلْقِهِ:هێندەى ژمارەی دروستکراوەکانى)؛ كە تەنها الله ژمارەیان دەزانێت، (وَرِضَا نَفْسِهِ:وهێندەی ڕەزامەندی خۆی)؛ بە پێی ڕازیبوونی لە ئەوانەی ڕازیە لێیان لە بەندەكانی وئەمیش سنوورەكەی نازانرێت، (وَزِنَةَ عَرْشِهِ:وهێندەی كێشی عەرشەكەی)؛ كە مەزنترین وقورسترین خوڵقێنراوە، (وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ: وهێندەی مەرەكەبی وشەكانی)؛ وشەكانی الله لە ژماردن نایەن ولە ناو ناچن، ئەمەیان هەرسێ بەشەكە دەگرێتەوە؛ چونكە وشەكانی الله -سبحانه وتعالی- سنوورەكەی وسیفەتەكەی وژمارەیان كۆتایی نایەت، بەڵام مەبەست: زێدەڕۆییە لە زۆریدا؛ چونكە یەكەم جار شتێكی باسكرد كە لە ژمارەدا سنووردارن؛ ژمارەی خوڵقێنراوەكان، پاشان بەرز بوویەوە بۆ شتێك كە گەورەترە وبە (ڕازیبوونی نەفسی خۆی) دەریبڕی، دواتر كێشی گەورەترین خوڵقێنراو ئەمیش عەرشە، یەكەمیان ژمارە وچەندێتیە، ودووەمیان سیفەت وچۆنیەتیە، وسێیەمیان مەزنێتی وقورسیە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت».
رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرىپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە بێ ئاگابوون لە یادی خوای گەورە، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە خەڵكێك لە دانیشتنێكدا بن ویادی خودای تێدا نەكەن، وسەڵاوات نەدەن لەسەر پێغەمبەركەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی پەشیمانی وبێبەشبوون وخەسارۆمەندی بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆیە ئەگەر خوای گەورە بیەوێت سزایان دەدات بەهۆی گوناهەكانی پێشوو وكەمتەرخەمیان لە داهاتوویاندا، وئەگەر پەروەردگار بیەوێت لێیان خۆش دەبێت بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وئەوەی زیاتر ڕقم لێیەتی ولە دانیشتنی من دوورتر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ (ئەم جۆرە کەسانەن): سەرسارەکان^، وموتەشەدیقەکان^^، وموتەفەیقیهەکان» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانەى خۆبەگەورەزانن». ^(ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود-)، ^^(ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ گاڵتە کردن بە خەڵکی-)
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت لە نێو خۆشەویستترین مرۆڤەكان لە لای ئەو لە دونیادا، ونزیكترینە لە دانیشتەكانی ئەو لە قیامەتدا؛ ئەو كەسانەن كە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وڕقاویترین كەس لە لای ئەو لە دونیادا، ودوورترینە لە دانیشتنەكانی لە قیامەتدا؛ ئەوانەن كە ڕەوشتیان ناشیرینە، كە ئەم سیفەتانەیان تێدایە: (سەرسارەکان)؛ ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود- وبە زێدەڕۆیی ولە هەق وڕاستی لادەدەن، و(موتەشەدیقەکان)؛ ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ سوكایەتی وگاڵتە کردن بە خەڵکی- وبۆ ئەوەی قسەكەیان بە گەورە دابنێن بە بێ هەڵسەنگاندێكی هۆشدارانە، (وموتەفەیقیهەکان)، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانەى خۆبەگەورەزانن وسوكایەتی بە خەڵكی دەكەن وقسەكانیان فراوان دەكەن ولەگەڵ ئەمانەدا دەمیان دەكەنەوە.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە براوەیە وسەرفرازە: ئەو كەسەی فەرمانبەرداری پەروەردگارێتی وهیدایەت دراوە وسەركەوتوویی پێبەخشراوە بۆ پابەند بوون بە ئیسلامەوە، هەروەها ڕزقی حەڵاڵی پێویستی پێبەخشراوە بە بێ زیاد وبە بێ كەم، وخوای گەورە قەناعەت وڕازیبوونی پێبەخشیووە بەوەی پێیداوە.