Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێـت كە هەركەسێك لە مسوڵمانان بەیانی بەسەردا بێت ولە لاشەیدا ساغ بێت وسەلامەت بێت لە نەخۆشی وپەتاكان، ولە ئاسایشدا بێت لە نەفسی وخێزانی ومنداڵەكانی وڕێگاكەیدا ونەترسێت، وبژێوی وقوتی حەڵاڵی ئەو ڕۆژەی هەبێت؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە هەموو دونیا كۆكرابێتەوە ودرا بێت بە ئەو.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی دەكرد نزا گشتگیرەكان بكات بۆ داواكردنی خێری دونیا وقیامەت؛ ئەم نزایانە لە وشەی كەم پێكهاتوون بەڵام مانای قووڵ وزۆریان لەخۆگرتووە، ئەم جۆرە نزایانە ستایشی خودا وداواكردنی شتی چاكیان تێدایە، و وازی لە نزای تر دەهێنا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداری داوە سەبارەت بە زۆر سوێند خواردن؛ ئەگەرچیش لە سوێندەكەیەدا ڕاستگۆ بێت سەبارەت بە كڕین وفرۆشتن ومامەڵەی بازرگانی، وپێمانی ڕاگەیاندووە كە زۆر سوێند خواردن هۆكارە بۆ ساخکردنەوەی شتومەك وكاڵای بازرگانی، بەڵام دەبێتە هۆی كەمبوونەوە ونەمانی بەرەكەت لە بەرهەم وداهاتدا، و بەهۆی ئەم زۆر سوێند خواردنەوە لەوەیە خوای گەورە شتانێک زاڵ بكات بەسەر شتومەك وسامانەكەیدا كە ببێتە هۆی دزین یان سووتان یان نقووم بوون یان تاڵان كردنی یان بە هەر هۆكاری تر لەناو بچێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان ونەفرەت كردن لە با، چونكە ئەو فەرمانیپێكراوە لەلایەن خوڵقێنەرەكەی، ڕەحمەت یان سزا دەهێنێت، وجوێندان پێی وەكو جوێندانە بە الله ی خوڵقێنەری، وناڕەزایی دەبڕینە بەرامبەر قەزا وقەدەری خودا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی كردووە بۆ گەڕانەوە بۆ لای الله خوڵقێنەری ئەم بایە ئەمیش بە داوا كردن لێی؛ بەوەی چی خێری تێدایە وبۆی نێردراوە بیبەخشێت وەكو باران وگواستنەوەی تۆیەکان وهتد، وپەنا بە الله بگرێت لە ئەو شەڕەی تێیدایە وبۆی نێردراوە وەكو لەناچوونی دار وڕووەك ومەڕوماڵات وڕووخانی خانوو وبیناكان وهتد، وداوا كردن لە خوای گەورە لەم حاڵەتەدا؛ ئەمە لوتكەی بەندایەتی كردنە بۆ الله -سبحانه وتعالی-.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە بەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە شتێك ئەگەرچیش بە ویستی خوای گەورە بێت؛ چونكە زانراوە ودڵنیاین لەوەی كە خوای گەورە لە كەسێك خۆش نابێت مەگەر خۆی بیەوێت -سبحانه وتعالی-، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە ویستی خودا هیچ مانایەكی نییە؛ چونكە ویست دەبێـتە مەرج دەرهەق بە كەسێك كە كردەوە ئەنجام دەدات بە بێ ویستی خۆی وەكو ئەوەی ناچار بێت یان هاوشێوەی، وپەروەردگار پاك وبێگەردە وئەم شتە لە ئەو دوورە، لە هەمان كاتدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كۆتای فەرموودەكەدا ئەم باسەی ڕوونكردەوە كاتێك فەرمووی: (هیچ كەسێك ناتوانێت خودا ناچار بكات -لەسەر كردنی شتێك-)، هەروەها هیچ شتێك لای پەروەردگار گران نییە ئەگەر بیەوێت ببەخشێت، وهەرگیز بێ توانا وبێ دەسەڵات نییە، وهیچ شتێك گران وقورس نییە بە لای پەروەردگارەوە هەتاوەكو بووترێت: ئەگەر بتەوێت، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە وداوای لێخۆشبوون بە ویستی خودا جۆرێكە لە دەستهەڵگرتن لە وەڵامدانەوە ولێخۆشبوونی خودایی، كاتێك كەسێك دەڵێت: ئەگەر دەتەوێت ئەو شتەم پێ ببەخشی؛ ئەوا پێم ببەخشە، ئەم ڕستەیە لەڕاستیدا بەكاردەهێنرێت بەرامبەر بە كەسێك كە یان ئەوەتا لەڕاستیدا پێویستی پێی نییە یان ئەوەتا لاواز وكەم توانایە، بەڵام لەگەڵ كەسێك كە توانادار بێت؛ وداواكار پێویست وناچار بێت ئەوا پێداگیر دەبێت لەسەر داواكەی، وەكو هەژارێك كاتێك داوا دەكات؛ كە پێویستی بەو شتە هەیە كە داوای دەكات، وپەنا وهاوار دەبات بۆ الله؛ چونكە ئەو دەوڵەمەند وكامڵە، وتوانادارە لەسەر كردنی هەموو شتێك.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە لەسەر سێ كۆمەڵ لە خەڵكی بەوەی لووتیان بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ بەهۆی زەلیلی وبێ نرخی وخەسارۆمەندیان: كۆمەڵی یەكەم: ئەوەی ناوی پێغەمبەری لەلا باسبكرێت -صلى اللە علیە وسلم-؛ پاشان سەڵاواتی لەسەر نەدات بە ووتنی: -صلى اللە علیە وسلم- یان دەستەواژەكانی هاوشێوەی. كۆمەڵی دووەم: ئەوەی بگات بە مانگی ڕەمەزان وتەواو بونی ولێخۆشبوونی پەروەردگار بەدەست نەهێنێت؛ بەهۆی ئەوەی كەمتەرخەم بووە لە ئەنجامدانی پەرستنەكان. كۆمەڵی سێیەم: پیاوێك بگات بە دایك وباوكی لەكاتی پیربوونیان؛ ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتـە بەهەشتەوە، چونكە خراپەكار بووە بەرامبەریان وكەمتەرخەم بووە لەئاست جێبەجێكردنی مافەكانیان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەنێت كە هەردوو مسوڵمانێك بە یەك بگەن لە ڕێگاوبان وهاوشێوەكانی، ویەكێكیان سەلام لە وی تر بكات بە تەوقە كردن ئەوا خوای گەورە لەكاتی ئەو تەوقە كردنەدا لە گوناهیان خۆشدەبێت؛ هەتاوەكو لە یەكتر جیا دەبنەوە بە تەواو بوونی تەوقە كردن یان بە دووركەوتنەوەی لاشەیان لە یەكتر.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دڵەكانی نەوەكانی ئادەم لە بەینی دوو پەنجەن لە پەنجەكانی خوای میهرەبان؛ وەكو یەك دڵ وبەو شێوەیەی بیەوێت ئاراستەی دەكات، ئەگەر بیەوێت دڵەكە دادەمەزرێنێت لەسەر هەق وڕاستی، وئەگەر بیەوێت لای دەدات لە هەق وڕاستی، وڕكێف كردنی بە هەموو دڵەكان هەروەكو ڕكێف كردنیەتی بە یەك دڵ؛ هیچ شتێك لە شتێكی تر سەرقاڵی ناكات -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كرد وفەرمووی: (اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ: ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان ئاڕاستە دەکەیت)؛ جارێك بەرەو پەرستنەكان وجارێك بەرەو سەرپێچیەكان، (صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك: دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت).
ئەو كەسەی فەرموودە دەبیستێت و لەبەری دەكات ودەیگەیەنێت بە خەڵكی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ كردووە بەوەی ڕووی ڕۆشن وگەش وجوان بێت لە دونیادا، وخوای گەورە بیگەیەنێت بە ڕۆشنایی ونیعمەتی بەهەشت لە قیامەتدا، ولەوەیە ئەو كەسەی كە فەرموودەی پێدەگات تێگەیشتووتر وبە تواناتر بێت لە دەرهێنانی حوكم وسوود لە فەرموودەكە زیاتر لە ئەو كەسەی كە لەسەرەتادا فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە، یەكەمیان ورد وشارەزایە لە لەبەركردن وگێڕانەوەی فەرموودە، ودووەمیان ورد وشارەزایە لە تێگەیشتن ودەرهێنانی حوكمەكان.